په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٢\٢٠١٦

یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" لە سنە بەڕێوەدەچێ.

 

مەنسوور جیهانی


یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" بە پشتیوانی ماڵیی بانکی سادراتی ئێران، بەڕێوەبەرایەتی لقەکانی پارێزگای کورستان لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.


یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" بە ھەوڵی کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە" بە بەڕێوەبەرایەتیی سینەماکارانی کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و خاتوو "ڤیدا ساڵحی" و بە پشتیوانی ماڵیی بانکی سادراتی ئێران، بەڕێوەبەرایەتی لقەکانی پارێزگای کورستان و ھەروەھا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرھەنگی و ھونەری و سینەماکارانی ھەرێمی کوردستان و ھونەرمەندانی پارێزگای کوردستان بە نمایشی فیلمە بڵیندە سینەمایی، کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاریی و بە ھاوکاری ھەندێک لە دەزگاکانی پارێزگای کوردستان لە رۆژانی ٣ تا ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ واتە ١٤ تا ١٧ی بەفرانباریی ١٣٩٥ی ھەتاویی لە پەردیسی سینەمایی "بەھمەن" لە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.


"کامبیز لھۆنی نیژاد" بەڕێوەبەریی گشتیی بانکی سادراتی پارێزگای کوردستان سەبارەت بە مەبەستی پشتیوانی ئەم بانکە لە یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" گوتی: بانکی سادرات، ھاوڕێی لەگەڵ ئەرکی سەرەکی و گەشەپێدانی ئابووری وڵات، بەردەوام گرینگی بە رۆڵی کۆمەڵایەتی، فێرکاریی و فەرھەنگی خۆی لە کۆمەڵگا داوە و ھەنگاویشی بۆ ھاویشتووە کە ھەوڵی پیرۆزیی ئەم دوایانەی سازکردنی قوتابخانە لە شاری سەقز نموونەیەکە لە رۆڵی کارای بانک لە بواری پەروەردە و فێرکارییدا.


گوتیشی: بەڵام لە بواری فەرھەنگ و بەتایبەت سەبارەت بە یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کٍوردی "سنەدژ" لە شاری سنە، دەتوانین ئاماژە بەو خاڵە بکەین کە ناو و برێندی بانکی سادراتی ئێران، ناو و برێندێکی ناسراو و نێودەوڵەتییە و بێگومان ھاوڕێیی ئەم برێندە لە تەنیشت رووداوێکی فەرھەنگی بە پێگەی ئەو زیاد دەکات.


لھۆنی نیژاد لە کۆتاییدا تەئکیدی کرد: ھیوادارم کە بانکی سادرات لە ناساندنیی فەرھەنگی نەتەوەکانیشدا رۆڵی خۆی بە باشی بگێڕێت و گرینگتر لە ھەمووی ئەمانە گەیاندنیی ئەم پەیامە بە بەشداربووانی ئەم رووداوە ھونەرییە کە بەڕێوەبردنی ئەم کارە گرینگە لە پارێزگای کوردستان و لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی پڕ کێشەدا بە پشتیوانی بنگەیەکی ئابووریی یانی ھێمنایەتیی، وەستان و شکۆی نیشتمان و لە ڕاستیدا ئەوە بۆ ئێمە زور گرینە.


لە ناساندیی یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ"دا ھاتووە: پشتیوانی لە فیلم و فیلمسازانی کورتە فیلم لەڕاستیدا گەرەنتییە بۆ درێژەپێدان بە فیلمسازانی فیلمی بڵیند و لەھەمان کاتیشدا پتەوبوونی رەوتی فیلمسازی کورتە فیلمە وەکوو دیاردەیەکی سەربەخۆ و ھونەریی لە نیشتماندا دێتەئەژمار.


ئەم رووداوە سینەماییە بە مەبەستی ناساندنی شێواز، جۆر و فەرھەنگی فیلمسازی کورتە فیلم لە ھەر کام لە وڵاتانی بەشداربوو، ئاڵووگۆڕیی زانیاریی لە بوارەکانی فێرکاریی و فێربوونی فیلمسازیدا، سازکردنی کورتە فیلمەکان بە شێوەی بەرھەمگەلی ھاوبەش بە پێی گرینگیدان بە جۆراوجۆریی فەرھەنگەکان و جۆریی ژیان و مەسەلە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکان، بەدیھێنانی پەیوەندییە نزیکەکان لە نێوان گرووپە فیلمسازییەکاندا لە ڕێگای چاوپێکەوتن و وتوووێژکردن بەمەبەستی ئاشنابوون و ناساندنیی فەرھەنگە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ یەکترییدا، تایبەتمەندییە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکانی ئەوان و شایەد بەکارھێنانی ئەوان لە سازکردنی کورتە فیلمەکاندا، سەرھەڵدانی زمانێکی ھاوبەشی وێنەیی بۆ دەوڵەمەندکردنیی فەرھەنگیی مرۆڤدۆستی و ھەروەھا بە چەندین مەبەستی دیکە بەڕێوەدەچێت.


سینەماکاری کورد "ماشەڵڵا محەمەدی" ھونەرمەندی شێوەکار، گرافیست و ئەنیمەیشێن سازیی ناسراوی سنەیی، دیزاینی بۆ پووستەر و ھەروەھا لۆگۆی یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ"دا ئەنجامداوە.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک