٢٣\١٢\٢٠١٣
یەکەمین کلیپی
ئەلفوبێی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەرھەم ھات.
گرووپی
دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان یەکەمین کلیپی ئەلفوبێی زمانی کوردی بۆ
گشت منداڵانی کورد بەرھەم ھێنا.
شێرزاد رەسووڵ فەقێ سەرپەرشتیاری بەرھەمەکە رایگەیاند ئەم کلیپیە
پێویستییەکی ھەنووکەییە کە لە ٣٣ پیت و دەنگی پیتەکان و نموونەی وشە بۆ
پیتەکان پێکھاتووە کە یەکێکە لە کارە ناوازەکانی گرووپی دۆق شارتەر بە
ڕاوێژی کەسانی ئەکادیمی لە بواری زمان و موزیکدا دروست کراوە.
فەقێ گوتی ئەم بەرھەمە لە پێڕەوی ئەلفوبێی دکتۆر وریا عومەر ئەمین و
ئاوازی فۆلکلۆری کوردی و موزیک و میکس توانا خاڵە حەمرین و راھێنانی
کۆراڵ ڕەنجبەر خۆشناو و ئامادەکردنی وشەکان عەبدولوەھاب شوانی و مۆنتاژ
ڕێباز رواندزی و بیرۆکە و دەرھێنانی ھۆگر ئەحمەدە.
ئێستە دروستکردنی ئەم بەرھەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنینەوە ھەست دەکەین نەوەی
نوێ دابڕانێکی لەگەڵ زمانی کوردی ھەیە و تاک و تەرا ھەن ئەو کەسانەی
پیتەکانی زمانی کوردی بزانن و ئەزبەریان کردبێ! دڵنیاشین ئەم بەرھەمە
لە ناو کۆمەڵگەی کوردی شوێنی خۆی دەگرێ، گرووپی دۆق شارتەر ئەم بەرھەمە
دەکاتە دیاری ساڵی نوێی ٢٠١٤ بۆ گشت منداڵانی کورد، بۆ ئەوەی ھەموو
منداڵێکی کورد شانازیی بە زمانەکەی خۆیەوە بکا کە زمانی شیرینی
کوردییە، چونکە زمان ناسنامەی ھەر میللەتێکی سەر رووی ئەم زەمینەیە و
کوردیش خاوەنی زمانێکی سەربەخۆی تەواوە لە ھەموو رووەکانەوە پاراستنیشی
ئەرکی ھەر ھەموومانە.
rekankemal@gmail.com
|