په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠١٢

راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی:

یەکەم کۆنفرانسی رووبەڕووبونەوەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

 


بەیروت ١٦-١٩\١\٢٠١٢، یەکەم کۆنفرانس لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە لەکاتی ئێستەدا لە بەیروت بەڕێوە ئەچێت، بەشداربوان لە ھەر یەک لە وڵاتانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، یەمەن و شارەزایانی مێر و ئەندەنوسیا ئامادەی ئەم کۆنفرانسەن.


ئەم کۆنفرانسە لەلایەن ھەردوو ڕێکخراوی ناحکومی WADI و Hivos ڕێکخراوەو، بەیەکەم سەکۆی گفتوگۆ دائەنرێت بۆ چالاکوانانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بە ئامانجی فێربون لە ئەزمونەکانی کارکردن و پەرەپێدانی کاری ھاوبەش و داڕشتنی بەرنامەیەکی یەکانگیر بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێیینە.


وا باوە کە شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە زیاتر کێشەیەکی وڵاتە ئەفریقیەکانە و زانیاریەکی ئەوتۆ فەراھەم نیە لەبارەی دیاردەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ھەرچەندە لێکۆڵینەوەو زانیاری و بەڵگە لەسەر بوونی دیاردەکە لە ھەریەک لە وڵاتانی یەمەن ، عێراق ، سوریا ، ئێران ، عمان و سعودیە .ھەیە بەڵام ھێشتا گفتوگۆکردن لەسەر ئەم دیاردەیە وەک تابۆیەک ماوەتەوە . ھەربۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو بێدەنگیە کۆتایی پێ بێت کە شێوازێکی زۆر مەترسیداری توندوتیژیە بەرانبەر بە مافی مرۆڤ و مافی ژنان.


ڕۆڵی لایەنەکان:


سیاسی و میدیاکاران و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان زۆر دەمێکە ڕاشکاوانە شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینەیان لە ئەفریقیا وەک کێشەیەک پێناس کردوە. بەڵام سەرەرای تۆمار و ڕێژە بەرزەکانی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم کێشەیە لەم ناوچەیەدا وەک کێشەیەکی لاوەکی پێناس کراوە .ھەربۆیە کۆنفرانسی بەیروت بەگرنگی ئەزانێت سەرنجی رای گشتی جیھان بۆ ئەم کێشە فەرامۆشکراوە ڕابکێشێت و نامەیەکی بەھێز ئاراستەی ھەموو لایەک بکات کەکاتی کارکردن و بزاوتی ڕاستەقینەیە بۆ ڕۆبەڕوبونەوەی ئەم دیاردەیە.


ھەمان کات لە کۆنفرتنسی بەیروت پزیشکێکی پسپۆری ژنان لە خواروی عێراق چەند بەڵگەنامەو چاوپێکەوتنێکی پێشکەشکرد کە ئاماژەن بۆ بوونی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڵام تا ئێستا ئەم بابەتە بەگشتی وەک تابۆ دائەنرێت و حکومەتی ناوەندی نکولی لە بوونی دیاردەکە ئەکات.


جیھانی ئیسلامی:


زۆربەی ئەو ناوچانەی ئاسیا کە شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینەیان تێدا بڵاوە سەر بە جیھانی ئیسلامین ، زۆرێک لە پیاوانی ئاینی ئیسلامی ڕۆڵیان ھەیە لە دۆزینەوەی بەھانە بۆ بەردەوامبونی دیاردەکە ھەرچەندە بەشداربوانی کۆنفرانس پێیان وابوو کە ئەم دیاردەیە وەک ئەرکێکی ئاینی جێبەجێ ناکرێت ھەربۆیە لەھەر وڵاتێک لەو وڵاتانە ئاینزا و میدیا و سیاسیەکان بۆ خۆیان دەبێت ڕۆڵی تایبەتی خۆیان ھەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەکەدا و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری گشتی و دروستکردنی فشار لەسەر دەوڵەتەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دیاردەکە.


کۆنفرانسی بەیروت داوا لە ھاوڵاتیان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەکات کە ڕوبەڕوی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە ببنەوە و ئەم چەند پەیامە ئاراستەی لایەنەکان ئەکات:


- داواکارین ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماری شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی لەم وڵاتانە کۆبکەنەوە.
- فشار لەسەر دەولەَەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دابنرێت بۆ ناساندنی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی وەک توندوتیژیەکی مەترسیدار لەسەر مافی مرۆڤ.
- فشار لەسەر دەوڵەتەکان دابنرێت بۆ کۆکردنەوەی داتای باوەڕپێکراو لەبارەی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە.
- دامەزراندی تۆڕێکی کارکردنی ھاوبەش بۆ ناساندی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
- شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بکرێتە بابەتێکی سەرەکی لەگەڵ دەزگاکانی UN و سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
- داوابکرێت کە یەکیەتی ئەوروپاو UN وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گرنگی بەم بابەتە بدەن لە پەیوەندیە دەرەکیەکانیاندا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

پێشینەیەک لەسەر شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە لەلایەن (WHO)وە:


کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ژنان و مناڵان ئەناسێت و بەیەکێک لە دەرئەنجامەکانی جیاکاری ڕەگەزی و نایەکسانی دائەنرێت و شێوازێکی توندوتیژی زەق و مەترسیدارە ، و پێشێلکاریەکی مەترسیداری مافی منداڵانە ، ھەمان کات بەپێشێلکردنی مافی تاک دائەنرێت لە پاراستنی سەلامەتی جەستەیی و تەندروستی ، ئارامی و ئابوری وەمافی تاک لە ڕوبەڕونەبونەوەی ئەشکەنجەو مامەڵەی توندوتیژ و نامرۆڤانە و ناپیشەییانە و مافی ژیان کە لەدەرئەنجامی ئەم کردارەدا مردنی لێدەکەوێتەوە.


شێواندنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە بریتیە لەبڕینی بەشێک یاھەموو کۆئەندامی زاوزێی دەرەکی مێینە و زیانگەیاندن بەبەشەکانی دیکەی کۆئەندامی زاوزێی بەھۆکاری ناتەندروستی و زۆرجار مامانی ناشارەزا بەم کارە ھەڵدەستن.

_________________________________________
بۆ زانیاری زیاتر:

لە ھەرێمی کوردوستان و عێراق:

فەلاح مرادخان شاکر، ڕێکخراوی وادی ٠٧٧٠١٥٨٨١٧٣ wadisul@yahoo.com
لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیھان:
Thomas Von der Osten-Sacken (Wadi +٤٩-١٥١٥٦٩٠٦٠٠٢ thomasvdo@yahoo.de
Jessie Hexspoor - Hivos +٣١-٦٤١٩٦٩٠٥٠ jhexspoor@hivos.nl

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک