په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١١\٢٠١٧

  یەکەم رۆژ.

فەرهاد ئەحمەد

رۆژێکی پڕ خۆشییە
دڵم زۆر شادمانە
چونکە یەکەم رۆژمە
دەچم بۆ قوتابخانە

بە بەرگی قوتابییەوە
لەگەڵ منداڵی گەڕەک
خەندە وا لەسەر لێومان
وەکو بچین بۆ ئاهەنگ

مژدە! مژدە! هاوڕێیان
ئەمڕۆ لە قوتابخانە
ئاهەنگی یەکناسین و
خۆشی و چەپڵەڕێزانە

بەڕێوەبەر و مامۆستا
قوتابیەکانیش سەرجەم
دێن بۆ پێشوازی ئێمەی
قوتابی پۆلی یەکەم.

   
رێنووس.
مـن ھـەوڵمدا بە پێنووس
خــۆم ڕاھـێنا بـۆ رێنووس
وشەی ناسک و جوان جوان
دەزانــم راســت و رەوان
ناوی خـۆیشم دەنووسـم
ھەمـوو پیتێک دەناسـم
لـە سایەی مامـۆستایـە
پێـنووسـم لە کـاردایـە
ھەمـوو کاتێک ئامـادەم
لەبەردەم مامۆستاکـەم
کە گرتمە دەست پێنووسم
چـی پـێـوتم بـیـنـووسم؟؟؟

 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک