له‌شه‌هید کردنی
یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی و
له 24. 04. 1974
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر به‌شی دووه‌م
2- كاره‌ساتی بۆردمانی یه‌كه‌م زانكۆی شۆڕشی كورد له 24. 04. 1974 له قه ڵادزێ:
ڕژێمی داگیركه ری عه فله قی به غدا دوای ئه وه ی له به یان نامه 11 ئازاری مێژووی پاش گه ز بۆوه كورد هه مووی بێ جیاوازی دایانه پاڵ شۆڕش وبه ره و ناوچه ئازاده كان و بنكه كانی پێشمه رگایه تی هه ڵكشانه سه ره‌وه. قه ڵادزێش ئه وكاته یه كێك بوو له و شاره ئازاد كراوانه ی كه سه‌ركردایه تی شۆڕش بڕیاری دا ببێت به بنكه ی دامه‌زراوه مه ده نیه كان كه له 70 وه تا 74 له كوردستان گه‌شه‌یان كرد بوو، له هه‌موویان گرنگ تر زانكۆی سلێمانی بوو بڕیار درا بگوازرێته وه بۆ قه ڵادزێ. له ما وه یه كی كورتدا سه رۆكایه تی زانكۆ ئۆفیسێكی بۆ خۆی كرده‌وه و مهنگهڵهكانی ئینحساریشیان خاوێن كرده‌وه بۆ شوێنی حه‌وا نه‌وه‌ی زانكۆییان. ڕژێمی داگیركه‌ره‌كان كه زانست به‌ڕه‌وای كورد نازانن و چاویان به ڕۆناكی هه‌ڵنایه پێش ئه وه ی زانكۆییان ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن له ده‌ور و به‌ری كاتژمێر 10 به یانی به تازه ترین چه كی ئه‌و سه‌رده‌مه كه سۆخۆی 7 ڕوسی و نا پاڵمی قه ده‌غه كراوی نێو ده‌وڵه‌تی بوو قه ڵادزی بۆردومان كرد. له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه یه‌كدا زیاتر له 390 ژن و منداڵ و خوندكار و زانكۆیی شه هید و بریندار كرد. شوێنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به شی ناوخۆیی و خوێندنگاكان و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری خه ڵتانی خوێن كرد، كردیه كه لاوه و وێران
* ژماره ی شه هید و بریندار مه زنده ده كرێت:
- ژماره ی شه‌هیده كان زیاتر له 140 كه س، - ژماره ی برینداران زیاتر له 250 كه س.
* ناوی هه ندێك له وماڵانه ی كه زۆرترین شه هیدیان داوه:
2-1 كاك ئه حمه دی حاجی سابیر 9 شه هید، به‌داخه‌وه تا پاریش که کۆچی دوایی کرد جلی ڕه‌شی هه‌ر له‌به‌ر دا بوو. هه‌رجه‌نده خێزانی پێک هێنابۆوه،خواش ئه‌و منداڵانه‌ی که لێ‌ی سه‌ند بۆوه هه‌مووی سه‌ر له‌نوێ له خێزانه تازه‌که‌ی پێ به‌خشی بۆوه. 2-2 كاك قادری وه ستا ئه حمه دی 6 شه هید، 2-3 كاك حه سه نی حاجی مه حمود 5 شه هید، 2-4 مامۆستا عه دول ڕه زاق سه ڕاج 5 شه هید، 2-5 جه مال كا بانی هونه رمه ند 4 شه هید. زۆر بنه ماڵی تریش كه زیاتر له یه ك كه سیان لێ شه هید ببوو.
* ناوی هه ندێك له شه هیده كانی زانكۆی سلێمانی له قه ڵادزێ:
2-1 سۆران محه‌مه‌د سه ڵته 2-2 ئازاد حوسێن 2-3 سه روه ر عه لی قادر 2-4 بورهان عه‌بدوڵا شاسوار 2-5 حه مه ساڵح سام سام 2-6 هیوا عه بدول غه‌فور 2-7 عه‌بدول حه‌مید خانه‌قینی
دڵنیام جگه له‌م زانکۆییانه که‌ناوه‌کانیان تۆمار کراوه، مامۆستا وکارمه‌ندی زانکۆش شه‌هید بوون. وه‌ک شه‌هید ئه‌میر ڕه‌ئوف نه‌جیب، شه‌هید عومه‌ر مه‌جید ...زۆری تریش.
وه‌ک ئه‌مانه‌تێک بۆ مێژوو:
3- ڕۆڵی خه ڵكی ناوچه ی پشده ر له هه ڵگیرسانه وه ی شۆڕشی نوێ ی گه له كه مان :
له ئه نجامی پلانه گڵاوه شوومه‌كه‌ی06. ئازاری 1975جه‌زائیر كه له نێوان حه‌مه ڕه‌زا شای گۆڕ به گۆڕ و سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ مۆركرا ، شۆڕسی ئه یلول نسكۆی هێنا، كه نسكۆی هه موو كورد بوو، ڕۆژێكی ڕه‌ش باڵی به‌سه‌ر كوردستان دا كێشا. به ڵام خه ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه ی پشده ر نه یان هێشت ئاوردانی شۆڕش سارد ببێته وه. ڕقی پیرۆزی 24. 04 تێكه ڵ به هه‌ستی به‌رزی دێرینی شۆڕش گێڕی ناوچه‌كه بوون. به بێ بوونی سه‌ركردایه تی شۆڕش، یا خی بوون و به ره نگاری له بناری قه ندیل درێژه ی دا.
* یاخیبوونی كوێخاكانی مه مگوڕایه تی، ده ست وه چیای قه ندیل دان:
بۆ یه‌كه‌مین جار کوێخا مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا شه‌ریف ده ستی وه چیا دا‌و یا خی بوو، دوا به دوای ئه‌ویش كوێخاكانی تری مه‌مگوڕایاتی و دوا تریش عه‌لیاغای مه مگوڕ. ئه مانه بوونه ڕێخۆشكه ر و تاقیكردنه‌وه‌یه ك بۆ سیاسی و شۆڕشگێڕانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له بناری قه ندیل به هاوكاری كۆمه‌گی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر جاڕی شۆڕسی نوێ بده ن. * گونده كانی باوزێ ، هه ڵشۆ ، بێگه ڵاس ، سرێجێ ، سه یده ئه حمه دان ، چۆمخركه ، كه رسۆنان، سندۆڵان، ده شتێو ، گه رمكان ، به ری ئاسۆس ، شێنێ ، زه ڵێ ، بێ ده لان ، ره زگه و ماره دو دۆڵه‌توو . زۆربه ی گونده كانی تری ناوچه كه یه كه م بنكه و باره گای پێشمه رگه یان وه خۆ گرت، ڕۆڵی سه ره كی و به‌رچاویان بینی له دروست بوونه وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و شوڕش دا..
* خۆنیشاندانه‌که‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 1976 :
جموجوڵ و کار و چالاکی لاوه‌کانی قه‌ڵادزێ شاراوه نه‌بوو، ڕژێم ده‌رکی پێ‌کرد بوو، بۆیه به‌دوای چاره‌سه‌رێک دا ده‌گه‌ڕا بۆ له‌خشته‌بردن و له هه‌ستی شۆڕش گێری که‌مکردنه‌وه وتێکدانی خووڕه‌وشتی لاوه‌کان. له‌به‌هاری 1976 بۆ یه‌که‌م جاربۆ تێک دانی عاده‌ت و عورفی ناوچه‌که و سه‌ر گه‌رم کردنی لاوه‌کان تیاترۆخانه‌یه‌کی له‌قه‌ڵادزێ کرده‌وه. هه‌رزوو خه‌لکه‌که ناڕه‌زایی و ڕه‌دکردنه‌وه‌یان نیشاندا. به‌پێشه‌نگی مامۆستای خوالێخۆش بوو مه‌لا سه‌عدی ڕێپێوان و خۆنیشاندانیان ساز دا. له‌وێ ڕۆژێدا که به‌عس له‌و په‌ڕی ده‌سته‌ڵات دابوو. بۆ خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ جوامێریه‌کی زۆری تێدا بوو که‌خۆنیشاندان و ڕێپێوان بکه‌ن له‌ژێر هه‌ر ناوونیشانێکدا بێت دژی بڕیاره‌کانی ببێته‌وه.
* یه كه م ده سته ی به كۆمه ڵ له سێداره دراوی خه ڵكی شۆڕشگێری ناوچه ی پشده ربوون:
له مانگی 11. 1977 ده زگا جاسووسیه‌كان به هۆی گیرانی کاک (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئیسماعیل ) هه‌ندێك پۆستی شۆڕ‌شیان كه‌وته ده ست. به لێدان و ئازاردانێکی زۆر لێیان ده‌رهێنا بوو كه بۆ كێی هێناوه. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به ڕێزانه‌ی خواره‌وه بگیرێن:
3 -1 ئه حمه دی كاكه ئه مینی 3-2 ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌ی عه‌وڵای 3-3 عوسمانی مام شه فیقی كارێز هه‌ڵ قه‌ن 3-4 حوسێنی ڕه سوا ئاغای 3-5 خدری مام ڕه سوی شه ملۆرێ 3-6 له تیفی بانق 3-7 عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن سوور 3-8 مام ڕه‌سوڵی میرزا دڵشادی 3-9 ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئیسماعیل
هه موویان له‌به‌رواری 04 .04. 1978 له قه سا بخانه كه ی موسڵ ڕوحیانه‌تی پاکیان به‌به‌هه‌شتی پیرۆز شاد بوو ڕوحیان شاد. ته نها كاك ئه حمه دی سێمانی و كاك مه حمودی مامه لاوه ی نه‌بێت که حوكمی زیندانیان بۆ ده‌رچوو.
باقیه كه ی ترێش خۆیان شارده وه و هه ڵاتن بۆ ده ره وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. جێگای خۆیه‌تی ناوی هه ندێك له‌و قاره‌مانانه بهێنین بۆ ئه وه‌ی خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه سه‌یریان بكات هه‌ر چه‌نده هه‌ر هه‌مووینان زۆر به ڕێزن: شه‌هیدان( خالیدی مه لا مسته فای، نه‌وزادی حوسێنی مام سالحی، موختاری عه‌وڵای حاجی غه ریبی، سه ید ئه نوه ر، ئا راسی ڕه سو بێچووی، ووریای حاجی ئه حمه دی، مه حموودی مام پیرۆتی، خدری حه‌سه‌نه خواری، وه ستا قادری ئا سنگه ر، وه ستا عوسمانی ئاسنگه ر، مه ولود ئاغا، ، برایمی حاجی حه مه وه یسه ی، پیرۆتی ڕه سوه عه وله ی، عه و ڵای ڕه سوه عه وله‌ی، حه مه ی ئاڵی، حه مه مام حه‌سه نی و ڕوحی شاد خدره خوار له‌ده‌م زێ‌ی سندۆڵان سه‌کته‌ی گرت ، وا لێ‌ی خۆش بێت. كۆمه ڵێكی زۆری تریش داوای لێبووردنیان لێده‌که‌م که به دا خه وه ئێستا ناوه كانیانم له بیر نه ماوون. تکا ده‌که‌م هه‌ر که‌سێک ناوه‌کانیان ده‌زانێت با بۆمان بنێرێت زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین.
* یه كه م داستانی قاره مانانه ی شۆڕشی نوێ له گوندی ده شتێو:
تازه سه ره تای دروست بوونه وه ی پێشمه رگه بوو، له 8 ئازاری 1978 پۆلێك پێشمه رگی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستان له ده شتی هه ولێره وه ده گه ڕانه‌وه بۆ سه ركردایه تی له شێنێ. له گوندی ده‌شتێو ڕووبه‌ڕوی گه وره‌ترین هیزی داگیركه‌ری به‌عس ده بنه وه. كه به 10 یان فڕۆكه‌ی شه ڕكه‌رو تانك و تۆپ
به شداری تێدا کرد، به سه‌رپه‌رشتی [ ئیسماعیل ته‌ها نعێمی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 1 ئه و كاته‌ی به غدا ده بێت (له یاده وه ر یه كانی خۆی ئه‌زموون له سه‌رکردایه‌تیدا) باسی قاره مانیه تی ئه و پێشمه رگانه ده گێڕێته وه]. له به یانیه وه تا ئێوره شه ڕ بوو به ده یان سه رباز و جاش كوژران. سه عدی گچكه ی سه ركرده و 13 له‌هاوخه‌باته‌کانی له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که شه هید بوون و 5 ی تریش دوای ئه‌وه‌ی به‌برینداری به‌دیل ده‌گیرێن، 4 یان له سێداره‌ده‌درێن و یه‌کێکیشیان به‌هۆی که‌می ته‌مه‌نی 20 ساڵ حوکم ده‌درێت .
( هه موو خه ڵكی قه ڵادزێ سه یر شه ڕه كه یان ده كرد كزه یان له جه ر‌گ ده هات، منیش له مزگه وتی خانه قاوه به رام به ر به شه‌ڕه كه هه‌نیسكم ده خوارده‌وه و سه یر ته یاره شه ڕ كه ره كانی دا گیر كه رانم ده كرد كه چۆن 4، 4 و 5. 5 شه ریان له گه ڵ ئه و قاره مانانه یان ده كرد. هه ندێك له هێلی كۆپته رانه بار هه‌ڵگربوون بریندار و كوژراوی سوپای داگیركه‌ریان بۆ كه ركوك و خه‌سته‌خانه سه‌ربازیه‌كانی تر ده‌گوازته وه) با شترین سه رچاوه‌ش بۆ زیاتر زانیاری ده رباره ی ئه م داستانه بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌کی له نوسینی خاڵه سه ید كاكه یه كه خۆی له شه ڕه‌كه دا به موعجیزه ده‌رباز بوو. ته رمی شه هیده كان له سه ر قه‌برانی قه ڵادزێ نێژراون.
هۆڵه‌ندا / لاهای 22. 04. 2008
|