په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد،

له‌شه‌هید کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی و له 24. 04. 1974
ده‌ستی پێکرد. ده‌با ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌سمی به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنین.

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

به‌شی یه‌که‌م


1- پێناسه ی ناوچه ی پشده ر و هه ڵکه وتی جوغرافیایی و کورته یه کی مێژووی:


* ‌‌ ناوی پشده ر:


وێ ده چێت که له(پشت ده ر)ه وه ‌هاتبێت، به واته پشت (ده ر) یا ئه و ده ربه نده ی که زێی بچوکی به ناو دا ڕه ت ده بێت و چیای کێوه ڕه ش و ئاسۆس لێک جیا ده کاته وه. هه ر ئه و ده ر به نده ش ناو چه ی پشده ر به ناوچه ی بیتوێن به یه که وه گرێ ده دات.

* هه ڵکه وتی جوغرافیایی:


پشده ر ده که وێته پارێزگای سلێمانی. تائێستا ژماره‌یه‌کی ڕووپێوی ته‌واوی ڕوبه‌ره‌که‌ی له‌به‌رده‌ست دانیه . بۆیه‌ ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ری. هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ به‌ 1216 کم2 ، مامۆستا ره‌فیق سابیر به‌ 1500 کم2 مه‌زنده‌ی کردووه. کۆمه ڵێک چیا ده وره یان داوه و سنوری ناوچه که له ناوچه کانی تر جیا ده کاته وه.
- زنجیره چیای بڵفه ت و ته ورداسه له ڕۆژ هه ڵاته وه له ناوچه ی سه رده شت،
- چیای قه ندیل له باکوره‌وه له ناوچه ی پیران شاری [خانێ]،
- چیای کێوه ڕه ش له ڕۆژ ئاواوا له ناوچه ی بیتوێن،
- چیای ئاسۆس له باشوره وه له ناوچه ی مه رگه [بنگرد].
ئه م لوتکه سه رکه شانه به سه ر نا و چه که دا ده ڕوانن قه ندیل، چواس ، هه‌رمێن، مامه نده، بڵفه ت و کوریس.
زێی بچوک له بێتوشه وه به دامێنی چیای ئاسۆس به ناوچه‌ی پشده ردا
ڕه ت ده بێت له ده به ند ده ڕژێته ئه و ده ریاچه‌یه‌ی که سه دی دوکان دروستی کردوه. ڕوبارێک که له ئاوی سپی سه روی هه ڵشۆهه ڵده قوڵێت، له پشت قه ڵاتی قه ڵادزێ له گه ڵ چۆمی چۆمخڕکه یه کده‌گرنه وه،
ئه‌م چۆمانه‌ش [ ژاراوه ، به سته ستێن و که ڵه گافڕێن] که له بناره کانی چیاکان هه ڵ ده قوڵێن و ده ڕژێته زێی بچوکه وه. ناوچه یه کی کشت و کاڵی ، ئاژه ڵداری و بازرگانیه. باشترین توتن له م ناوچه و بیتوێن یه به‌رهه م ده‌هێندرا.

* کورته باسێکی مێژوویی ناوچه که:

- به پێ ی هه ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووی قه ڵادزێ مێژووه که ی ده گه ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می ئاشوری
یه‌کان.
- له کاتی هێرشه کانی (سه‌ر جۆنی) ی هه شته م ناوی زمبلی بووه.
- له ساڵی 572 ی زاینی ناوی قه ڵادزێ ( نامرێ) بووه.
- له سه رده‌می عوسمانیه‌کاندا ناوی ( الحمیدیه) بووه.
- له دوای هێرشه کانی له شکری عوسمانی له ساڵانی 1892- 1893 بۆ سه‌ر ناوچه ی پشده رو داگیر کردنی، ناوی شاره که یان گۆڕی به ( المعموره العزیزه). هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا شاره‌که‌یان له‌ده‌ست ده‌رهێندراوه و ڕزگار کراوه، به کوشتنی سه رکرده ی سوپای عوسمانیه کان له لایه‌ن که‌ڵه پیاوی ناوچه ی پشده‌ر خوالێیخۆش بێ باوکی ( ساڵحی مام حه سه نی که ستانه)


* ناوی قه ڵادزێ له چیه وه هاتوه:

ڕای جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی قه‌ڵادزێ. هه‌ندێک ڕایان وایه له ( قه ڵا دوو زێ) وه هاتوه. له دامێنی خواره وه ی شار قه ڵایه ک هه یه که مێژووه که‌ی زۆر کۆنه [ هه ندێک سه رچاوه بۆ سه رده می ئاشووریه کان، هه ندێک سه رچاوه ی تریش بۆ سه رده می (خان بداغ) کوڕی فه قێ ئه حمه دی داره شمانه‌ی ده‌گێڕنه‌وه
{ گوایه به توره‌که گڵ کێشی دروست کراوه}] . دوو رووبار به ناو قه ڵادزێ ‌دا تێ ده په ڕن له پشت قه‌ڵاته‌که یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
هه‌ندێ ڕۆشنبیر و نووسه‌رڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی قه‌ڵادزی:
ا- مامۆستا (خدر ابراهیم خدر) رای وایه که له قه‌ڵا دووزێ وه هاتووه.
ب- مامۆستا گه بابان له‌کتێبه‌که‌ی کۆستی شارێک ڕای وایه که (قه‌ڵا) که ئه‌وه هه‌یه، (دژ) که‌ هه‌میشه دژی داگیر که‌ران بوووه. به‌تێپه‌ڕ بوونی مێژوو دژه‌که‌ بووه به‌ دزێ. واتا قه‌ڵادژێ بووه بۆته قه‌ڵادزێ. هه‌روهک چۆن: ڕه‌واندژ بۆته ڕه‌واندز،
نه‌ورۆژ بووه به‌ نه‌ورۆز.
 


* ناوی هه ندێ شوێنه واری مێژووی:

زۆر شوێنه واری مێژووی له ناوچه که ده بیندرێن، له وانه:
1- قه ڵاتی (قه ڵادزێ، سه ید ئه حمه دان و دینگه).
2- به‌رشاخان له ناحیه‌ی هێرۆ،
3- بێموش له گوندی بێموش،
4- زندان له گوندی باده‌ڵیان،
5- گردی حه‌سار له گوندی حه‌سار
6- گۆڕی فه قێ ئه حمه دی داره شمانه،
7- گلکۆی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه،
8- گڵکۆی شێخ فه‌رخ
9- گڵکۆی سۆفیه‌کانی سیکه‌نه‌ و سه‌رخانان،
10 - زۆر شوێنه واری شه ڕه کانی سه رده می فتوحاتی ئیسلامی بۆ نموونه ( دۆڵی شه یدان) له پشتی
سه نگه سه‌ر. وه زۆری تریش.

* هه ندێک داب و نه ریتی ناوچه که:

- هه ر له کۆنه وه شورایه ک له ناو چه که هه بووه که نوێنه ری هه موو چین و توێژه کانی تێدابووه، به پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیانی ناوچه‌که ناو یان ‌هاتووه. که هه رچی کێسه و مه شاکلی ناوچه که بووه
به‌ئه‌ستۆی خۆیان گرتوه و به بێ مقابیل خه‌ریکی حه ل کردنی کێشه کان بوون،
- له کاتی مردوو مردندا هه موو خه ڵکی به شداریان تێدا کردوه و به ده فه لێدان و به پێیان له سه ر شانیان داناوه تا سه‌ر قه بران، دوایش بۆ ماوه ی سێ ڕۆز هه موو گه ڕه ک سێ‌جه‌مه به‌تایبه ت ئێواران سینان بردۆته وه بۆ ماڵی خاوه ن مردوو، نانی به کۆمه ڵیان خواردوه و نه‌یان هێشتوه خاوه‌ن مردوو به ته نها هه ست
به ئازاره کانی بکات.
- زۆر میوان دۆست و خزمه ت گوزار بوون به رامبه‌ر به‌ڕێبوار و غه ریبانه‌ی ڕێیان که وتبێته ناوچه‌که.
یا خود لێی قه ومابێ وپه نای بۆ بردبن.

* ئه م عه شیره ت و تیره و تایفه و بنه ماڵانه له ناوچه که‌دا ده ژین. 

ژماره‌یه‌کی سه‌رژمێری دانیشتوانی ته‌واو و دروست ناوچه‌که له‌به‌ر داست دانیه، به‌ڵام له‌ سه‌رژمێری ‌ساڵی 1947 ، 36103 که‌س ناونوس کراوه. ژماره‌ی دانیشتوانی پێش ڕاگوازتن زیاتر له 100000 که‌س مه‌زنده‌ کراوه، ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێک له‌و عه شیره ت و تیره و تایفه و بنه‌ماڵانه‌یه که‌له ناوچه‌که‌دا ده ژیان:
- پشده ری [ که سه ره تا ته نها ( میراو ده لیه کان ) به واتا ئاغاکان خۆیان به پشده‌ری ناو زه د ده کرد، له پیاوه ناو داره کانیان ( بابه کر ئاغای گرده سپیان و هه‌باساغای چۆم خڕکه ن ) که وه ک دوو به ره با بی جیاواز خۆیان نیشان ده دا. به ڵام دوای په رت بوونی خه ڵکی قه ڵادزێ به شاره کانی تر و هه ند ران زۆر که سی ڕۆشنبیر و سیاسی وه ک ناز ناو پشده ریان بۆ خۆیان هه ڵبژارد].
- نوره دینی له ساڵانی 70 تاکان کۆمه ڵێک شۆڕش گێڕ له جوتیارانی ناوچه‌که له‌وانه ( ئه حمه د مسته فا، سالحی حه سه نی، ساڵحی ده‌روێش قادری، حاجی بریم شیر خۆرو هه‌با سی سۆف ڕه سو) وه زۆری تریش، بۆ جیاکردنه وه یان له میراو ده‌لیه‌کان وه ک عه شیره‌ت له ده‌زگا ڕه‌سمی و حزبیه کان ڕایان گه‌یاند عه‌شیره‌تی تریش جگه‌ له میراوده‌لیه‌کان له‌ناوچه‌که‌ هه‌ن.
- مه م گوڕ ئه‌مان عه شیره تێکی گه وره ن ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌ت تا ناوچه‌ی مهاباد درێژ ده بته‌وه‌ تا چۆمی ژاراوه له‌ناوچه‌ی پشده‌ر. له باشووری کوردستان ( عه لیاغای) مه مگور سه رۆک عه شیره تیان بوو. ڕژێمی سه‌دام له سێداره‌یدا.
- مامه ش که ئه مانه گونده کانی دێلۆ و مێرتکه یان له ساڵانی 60 ه کان به ده ستی ئاغاکانی پشده ر
لێ سوتێندرا. له پیاوه ناو داره کانیان ( حه مه دی کا خدری دێلۆ و مه لا ڕه سوی باداوانه) بوون.
- ئاکۆ که ئه وانه ی دیووی پشده‌رباڵوڵ ئاغا به گه وره ی خۆیان ده زانن، چونکا زۆر به ی عه شیره تی ئاکۆ له ڕانیه وه تا حاجی ئۆمه ران ( هه‌باساغای سه رته پکانی ڕانیه) به گه وره ی خۆیان ده زانن.
کۆ مه ڵێک تیره و تایه‌فه و بنه‌ماڵه ی گه وره شی تێدا ده ژین وه ک:
شۆڕی ، به گ ،مه ره‌سه‌نه،کۆیی، سلێمانیه یی ، مه رگه یی، جاف و مها بادی و سه رده شتی، زۆری تریش.
 

درێژه‌ی هه‌یه‌

هۆڵه‌ندا / لاهای

 22. 04. 2008