له‌شه‌هید کردنی
یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی و
له 24. 04. 1974
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر به‌شی چواره‌م
7- ڕۆڵی خه ڵكی ناوچه ی پشده ر و قه ڵادزێ له ڕاپه ڕینه كانی به هاری 1991 :
له ڕاپه ڕینه مه‌زنه‌كانی به‌هاری 1991 خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ ده سرۆكه‌ی سه‌رچۆپی ڕاپه ڕینیان له ده ست ده‌ر نه هێندرا:
* 3 و 4 -3 -1991 خوالێخۆش بێت كاك ڕزگار (ئه‌میه ئه‌حمه‌د) كۆ مه ڵێك پێشمه رگی سۆسیالیست به‌دزی هێنابوو كه ژماره یان له 18 كه س زیاتر بوو، به ر پرسه كانیان موحسین بایز، سابیر فه‌قێیانی كۆیی و مام هێنی ڕه واندوزی) بوون له بناری كونه سه یه و گوندی كفره دۆڵ حه شاری دا بوون. به رره به یانی 05 -03 هێشتا ماندو بونیان نه حه سا بۆوه كه وه كو یه كه م ده سته ی پێشمه رگی كوردستان تێكه ڵ به جه‌ماوه ری ڕانیه و حاجیاوای ڕاپه ڕیو بوون و یه كه م ئاڕ بیجیان به دائیره‌ی ئه منی حاجیاوا وه نا. به غه‌یر عه زیز به گی رانیه كه به ته نها له لای له دۆڵێ خۆی حه شار دا بوو كه سی تر له 05-03 له هیچ حزب و ڕێكخراوی كوردستانی له پێس پێشمه رگه كانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان له مزگه وتی گه‌وره‌ی رانیه نه‌بوو.
* 04. 03 .1991 له ئۆردوگای زۆره ملێی خه بات:
ڕۆژی 04 -03 1991 مه فره زه تایبه تیه كانی ڕژێمی داگیركه ر به بیانوی گه‌ڕان و ده ست گیركردنی سه‌ربازانی ڕاكردو په‌لاماری كۆمه‌ڵێك لاوی قه‌ڵادزێ ده‌ده‌ن له ئۆردوگای خه بات، لاوه كانیش لێیان هاتنه ده‌ست و ڕووبه‌ڕویان بوونه وه تا ئێواره شه‌ڕ به‌ره‌وام بوو، ڕێگایان نه‌دا ڕژێم بێته ناو ئۆردوگا و خه‌ڵكه‌كه ڕه‌ش بگیر بكات. شه هید به ختیار هوڕێوه‌ی شه ڕه فی یه كه م شه هید و لاوێکی تری دیبه‌گه‌یش که له‌و ڕۆژه‌دا بریندار بوو (به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم بیر نه‌ماوه)، شه‌ڕه‌فی شه‌هیدی دووهه‌م ڕاپه‌ڕینی تۆمار کرد له به ر ئه وه ی هێزی پێشمه رگه له ناوچه كه دوور بوو، هه ڵكه‌وتی ئۆردوگای خه باتیش له 40 كم شاری موسڵ بوو بۆیه هه ر ئه م شه وه واتا شه وی 4/5 -3-1991 به سه‌دان لاوی خوێند گه‌رمی قه‌ڵادزێ خۆیان گه‌یانده شاری ڕانیه. له بیتوێنه وه كه ئه‌وكاته خه‌ڵكێكی زۆر قه‌ڵادزێی لێ ده‌ژیان به‌تایبه‌ت له ئۆردوگای زۆره ملێی حاجیاوا ڕۆژی 05 -03 پاكسازی ده ستی پێكرد. ( بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌ڵێم 2 )
* 7 و 8 .03. 1991 ڕۆڵی خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ له ئۆردوگای زۆره ملێکانی بازیان و باینجان:
خوا لێ‌ی خۆش بێت ره سو‌ڵ به نامه له ڕێگای كاك ئه حمه د خاسه وه په یوه ندی كرد به حوسێنی حه مه سوور ئاغا و چه‌ند مسته‌شارێکی تر له ئۆردوگای بازیان و باینجانه به كه ده بێت به شداری ڕاپه ڕین بكات و به رعه‌فوی عام كه‌وتوه. حوسێنیش به خۆ یه وه 18 مسته شاری تری قه نا عه ت پێكردبوون. پێش پاك سازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی به ڕۆژێك كه په لا ماری سه ركردایه تی جه حافلی خه فیفه له چه مچه ماڵ و تا سلوجه دا‌و خاوێنیان كرده وه. ئه مه كاردانه وه ی ڕاسته وخۆی هه‌بوو له سه ركار سانایی بۆ پاكسازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی. ڕێگا گرتن له ده رچوونی پیاوانی ئه من و استقباراتی فاشییه كان و بۆ به یانی خه ڵكی شار ڕاپه ڕین مه نجه نیقیان له ئه منه سوره كه بۆ داگیركه ران داخست.
8- دوای ڕه په ڕین و ئاوه دانكردنه وه ی قه ڵادزێ :
له كاتێك دا كه لاو‌و گه نجه كانی قه ڵادزێ له ئاسكی كه ڵه ك و سه ربازگه خالد له كه ركوك ده جه نگان و پێشیان به داگیركه ران گرتبوو بگه ڕێنه وه كوردستان، پیر و په كه وته كانیش به بێ هیچ كۆمه كێكی ده ره كی به په نجه و نینۆكه كانیان له سه‌ر بناغه ی كۆنه كان به وویشكه كه ڵه ك كه لاوه كانیان ئاوه دان ده‌كرده وه. جێگای خۆیه‌تی ناوی به‌ڕێز کاک مه‌حمووده درێژ وه‌ک یه‌که‌م هاووڵاتی قه‌لادزێ که‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڕێزه‌وه بهێنیز ته نا نه ت هیچ كه سێك نه بوو خۆی بهبهرپرسیاریان بزانێ. جێگای خۆیه تی میدكۆ ئنترناشناڵی ئه ڵمانی له بیر نه كه ین كه هه ندێك چینكۆ و داری له دوایدا دا به هه ندێك گوند نشین. له وانه یه له دویش دا ڕێكخراوی فریاکه‌وتنی ئیسلامیش هه ندێك یارمه تی منداڵه هه تیوه كان دابێت. به ڵام سه‌رچاوه ی سه ره كی هێز و بازوی خه ڵكی ماڵ كاول بووی ڕه ش و ڕووته كه بوو. زۆر كه س جێگا په نه جه ی خێریان به ئاوه دان كردنه وه و ڕوناك كردنه وه ی قه ڵادزێ وه دیاره له وانه:
* كاك حه سه ن و حوسێنی حاجی عه لی چه ند كه سێكی تریش‌و * برایانی ئه‌ندازیار سه‌روه‌ر ، فه‌ره‌یدون، دلاوه‌ر ، عه‌بدوڵا حوسێن و چه‌ند ئه‌دازیارێکی به‌ڕێزی‌تر، * جێگای خۆیه تی ناوی دكتۆر عه بدول ره حمان ببردرێت كه به بێ هیچ ئیمكاناتێك شه‌و ڕۆژ له خزمه تی نه خۆش و نه داره كاندا بوو. جێگای خۆیه تی وه كو سومبولی ئاوه دانی و مرۆڤ دۆستی به زیندوی په یكه ریان بۆ بكرێت. * جێگای خۆیه‌تی لێره بۆ مێژوو روخسه‌دتان لێبخوازم بڵێم: 3
9- پڕشكی شه ڕی براكوژی له ساڵانی 1994 و 1995 و 1996 :
وه ك وه فایه‌ك بۆ خوێنی شه هیدان و ڕوحی شۆڕش كێڕی خه ڵكی قه ڵادزێ، له جیاتی گوڵ باران و بڵاوكردنه وه ی تۆی خۆ شه ویست و ئا وه دانی، یه كه م گوله خۆكوژی وبرا كوژیان به جه رگی قه ڵادزی وه نا له 1994. هه ر چه نده خه ڵكی ئه و شاره زۆر جار جه‌رگیان سوتاوه به تۆپباران و بۆردومان ڕژێمه كانی عێراق و ئێران به ڵام عز به كان دڵیان به‌وه ئاوی نه‌خوارده وه هه‌تا تۆ په‌كانی خۆشیان لێ تاقی كرده وه و به 10 یا ژن و منداڵیان له ما ڵه كانی خۆ یان دا به بێ تاوانی كوشت. زۆر ماڵ كه هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوون له وانه كاك حه‌سه‌ن و حوسێنی حاجی عه‌لی و عومه‌ر چاوشین وعوسمانی حاج عه وڵای نوره دینی كه به یه ك جار 21 كاسیان له و بێ گوناحانه كوشت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌سه‌دانیان له‌و ناسك‌و نازدارانه‌ی قه‌ڵادزێ یان به به رچاوی خه ڵكه وه له ناو شار و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی كوشت، ئه و جا كه وتنه تیرۆر‌و ڕه شه بكوژی به تا وانی جیاوازی بیر و ڕا. یا مل بۆ كه چ نه كردنیان یا شه ڕ بۆ نه كردنیان. له وانه كاكه مین ناسراو به (ڕزگار) كه له شه وی 26/27-12-1996 له ته مه نی 27 ساڵیدا له‌به‌ر ده‌م مزگه‌وتی كاره با تیڕۆڕیان كرد. به مه رجێ هه موو ژیانی ئه‌م كوڕه خه بات و پێشمارگایه تی بوو. ئه مانه و به سه ده‌ها تاوانی له‌م شێوه‌یه كه به‌رامبه ر به خه ڵكی كوردستان به گشتی و قه‌ڵادزێ به‌تایبه‌تی كردویانه. له ئاخر كۆبوونه وه ی هه ردووك مه كته ب سیاسی دوكان و سه ری ڕه ش بڕیاریاندا كه یه كه م كۆ بوونه وه ی په رلمانی تازه هه ڵبزێردراو له یادی 24. 04. 2005 قه ڵادزێ بكرێت خه ڵكی كوردستان زۆریان پێ خۆش بوو وه ك ڕێز لێ نانێك له م كاره ساته گه وره و نه فره ت كردن له شه ڕی ناو خۆ كه له وێووه ده ستیان پێ كردوو له وێشه وه‌كۆتایی پێ بهێنن و هه ردوك ئیداره كه یه ك پێ بگرنه وه.به ڵام به دا خه وه دوایان خست له به ر به هێند گرتنی كه بوونه وه كانی به غدا. له خوا ده پاڕێینه وه و ئومێد ده‌كه‌ین كه چیتر یاری به موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكی كوردستان نه كه ن و هه رچی زوه واز له پاوان كاری سیاسی خۆ سه پاندن به سه ر ئراده گه ل بێنن و ڕێگا بده ن په رلمانی تازه كۆبێته وه و هه‌رچی زووه ئیداره كه تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه و كار بكه ن بۆ گه‌ڕاندنه وه ی ناوچه به عه ره ب كراوه كانی تریش بۆ سه ر ئیداره ی حكومه تی كوردستانی یه كگرتوو. كه ئه‌مه‌ش ئاواتی هه‌موو خه لكی كوردستانه و شه‌هیده‌كانیشمان ڕوحیان پی شاد ده‌بێت.
10- پێشنیارمان:
وه ك تا كێكی كورد كه بۆچركه یه كیش له سه نگه ری داگیر كه رانی ووڵاته كه م دا نه بووم هه‌میشه له سه‌نگه‌ری گه‌ل و ووڵاته كه‌مان بووم و خاوه نی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ، بریندار به‌زه‌هر و زیندانی سیاسی و خاوه نی شه هید پێشنیارم ده‌که‌م:
* بۆ په‌ڕلمان و حۆكمه تی كوردستان:
یه‌که‌م - ڕۆژ 24. 04 به ڕۆژی جینۆسیدی کوردستان بناسێنن له جیاتی 14. 04 چوونکا: 1- سه‌رۆک مسته‌فا پارزانی نه‌مر ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان و ماته‌مینه ڕاگه‌یاند. 2- پێش ئه‌م ڕوداوه جۆری کۆمه‌ڵ کوژی له‌م جۆره له‌کوردستان ڕووی نه‌دا بوو. 3- ده‌توانین به‌ده‌ست پێکی به‌رنامه‌ی جینۆسیدی کورد له‌لایه‌ن به‌عسته‌کان له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین. 4- بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی شۆڕشه‌کانی کوردستان، له قه‌ڵادزێ یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشێ کوردستان کرایه‌وه، که پێش ده‌ست کردن به‌خوێندن به‌م کاره‌سته دڕنده‌یه شه‌هید کر.
دووه‌م - قه ره بووی هه موو شه هیدان و زه‌ره‌ندمه‌ندانی ڕا گوێزراوی قه ڵادزێ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌کو هه ڵه بجه و بارزانیه كان وبه ناو ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستان به بێ جیاوازی بیر و بۆچوون و ده نگ و ره نگیان.
سێ‌هه‌م - مه‌رزی قه‌ڵادزی – سه‌رده‌شت به‌ره‌سمی بکه‌نه‌وه‌و وه‌ک مه‌رزه‌کانی تری حاجی هۆمه‌ران و باشماخ و خانه‌قین و شوێنه‌کانی تر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جاده‌و بانه‌کانی سنور فراوان بکه‌ن.
هۆڵه‌ندا / لاهای 22. 04. 2008
|