له‌شه‌هید کردنی
یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی و
له 24. 04. 1974
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
* بۆ سه‌رۆكایه تی زانكۆی سلێمانی:
یه‌که‌م - دۆسیه یه‌ك بۆ یه‌كه‌م زانكۆی شه‌هید كراوی كورد له قه ڵادزێ بكه‌نه‌وه، له ڕێگای یونسكۆ و ناوه ندی زانكۆ جیهانیه كان به‌رز بكرێته وه ك یه‌که‌م شاڵاوی جینۆساید به رامبه‌ر به گه لی كوردستان. وه له دادگایی لاهای له هۆڵندا بخه‌نه به‌رده‌م دادگا. دووه‌م- ئه‌و چه‌ند کۆلیژه‌ی که له‌قه‌ڵادزێتان کردوونه‌وه و سه‌ر به زانکۆی کۆیه‌ن، بیان خه‌نه سه‌ر زانکۆی سلێمانی و په‌ره‌یان پێ بده‌ن و لێ‌ی زیاد بکه‌ن. به‌تایبه‌ت کۆلیژ سه‌ربازی و ئه‌رکان بگوازنه‌وه بۆ بناری ئاسۆس و بنکه‌کانی کۆنی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی به‌کردار ڕوحی پێشمه‌رگایه‌تی به‌زیندو ڕابگرین و به ئه‌کادیمی بکه‌ین. سێ هه‌م- وه‌ک وه‌فایه‌ك بۆ خوێندكاره شه هیده‌كان زانكۆ سلێمانی له قه‌ڵادزێ. مۆنیمێنتێك بۆ زانكۆی شه هیدكراو له ناو زانكۆی سلێمانی بکه‌نه‌وه و باسێكی مێژووی له و باره‌وه له هه‌موو كۆلیژه كان له‌و باره‌وه پێش كه ش بکه‌ن.
* بۆ خه ڵكی قه ڵادزێ:
- داوام له خه ڵكی زوڵم لێكراوی قه ڵادزێ یه كه به زه یان به یه كتر دا بێته وه و با وه شی خۆ سه ویست و برایه تی بۆ یه كتر بكه نه وه و له یه كتر ببوورن. ده رس له ڕا بردوو وه ربگرن، بینیان كه به رهه می قسه ی ناخۆش و ڕه ق ته نها شه ڕ و ماڵ وێرانی و ده ر به ده ری یه. با ئه وجا هه موو به هه موو زمانی خۆ شه ویست و گۆڵ تاقی بكه ینه وه بزانین به رهه مه كه ی چیه. دڵنیام ژیانێكی پڕ ئاسودۆ و به یه كه وه ژیانه، كه ده بێته به ر قه رار بوونی ئا سایش و حكومه تی سه ربه خۆی كوردستان. كه ئه وه ش خه ونی هه موو لایه كمانه. - داوام له قوتابی و خوێندكار و لاوانی قه ڵادزێ یه كه به بێ جیاوازی بیروڕا كۆمیسیۆنێك دروست بكه ن بۆ كۆ كرنه وه و تۆمار كردنی ناوی هه موو شه هیدانی قه ڵادزێ و هه موو زه ره ندمه ندان و ڕاگوێزراوانی ناوچه كه. چاوه ڕوانیان له هیچ حزب و ڕێكخراوێك نه بێت كه شتێكیان بۆ بكات خۆیان بیبه ن پێش كه ش به په رلمانی كوردستان، هێزه كانی فره ڕه گه ز كه ئێستا حاكمن له كوردستان و به باره‌گای نه‌ته‌وه یه ك گرتوه كانی بكه ن.
* بۆ ڕۆشینبیرانی كوردستان:
داوا ده كه م با هه موومان به یه كه وه كار بكه ین بۆ سارێژ كردنی مه غزی شێوێندراوی مرۆڤی كورد، چونكه وه ك هه موو لایه كمان ده زانین، ڕژێمی داگیر كه ری به عس ته نها ووڵاته كه مانیان كاول نه كردوه به ڵكو مه غز و ڕوحی میلله ته كه شمانیان كا ول كردوه. با به هه موو مان كارێكی وا بكه ین له و چه‌واشه كاری را گه یا ندن ڕزگاری بكه ین. به زمانێكی پڕ خۆشه‌ویست وسۆز و ڕاستی ڕو داوه كانیان بخه ینه به ر ده ست. به ووشه و كلتوری ڕه سه نی كوردی ڕوحیان زاخاو بكه ین و ده ماری كرژ بوو و جه سته ی هیلاكیان ئارام بكه ینه وه. با چیتر به‌م كه س و به و حزب هه ڵا گوتن نه كه ینه خۆراكی ڕۆژانه یان و هێنده‌ی دی ڕاستیه‌كانیان لێ هه ڵنه‌گێڕنه‌وه. چونكه به‌ڕاستی ئه وه‌نده ی كه به‌ده ست هاتووه به‌رهه‌می قوربانی و ماڵ كاوڵ بوونه كانمانه. به شان و پیلی هیچ كه س و لایه نێك به ته نها به به رهه م نه هاتۆتوه. با ڕێگا نه ده ین چیتر ڕاگایاندنی دیما گۆگانه له ناو ڕیزه كانمان جێگای ببێته وه.
* دوا ووته م :
* - با له یاده‌وه‌ره تاڵه‌كانماند ڕابردوومان وه بیر بێته وه و له 1964 تا ئێستاش زۆرترین ماوه یه بۆ ده رس لێ وه‌رگرتن. سه لمێندرا كه به دژایه تی و ته فره قه ته نها له سوكایه تی خۆمان و گه له مان زیاتر هیجی تری تێدانیه. به یه ك گرتن وله یه ك حاڵ بوون و ڕاوێژ نه ك هه ر ده تونین ماڵی خۆمان ڕێك خه ینه‌وه به ڵكو سه رۆكایه تی كۆماری عێراقیش ببه ینه وه. ئه و ه شیان نابی كه س نه هی خۆی به ته نها بیبینێ و غروری بیگرێت، ده بێت به به رهه می نا نی شێنێ و زه ڵی و قه ڵادزێ و هه ڵه‌بجه ی بزانین. وه كه جه ند ڕۆژێكی ترش كه سه رۆكی هه رێمی كوردستان دیاری كرا، ده بێت پێ بڵێین ئه‌مه ئه‌مانه تی بارزانی و بارزانیه كان و ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستانه ده بێت زۆر به ئه مانه‌ته وه ته عامولی له‌گه‌ڵدا بكه ی ئه وجا ئێمه تۆ مان له ئازیز تر و به ڕێزتر ده بێت. ئێمه سه ركرده كانی خۆمان ده بێت زۆر به ڕێزه وه ته ما شا بكه ین به ڵام نابێت ڕێگا بده ین كه س خۆی به سه ردار و ئاغا و به گ بزانێ و كه س و كار ئه نفال و شه هیدان و تا كه كانی میلله ته كه مان دا فه ڕز كات و به نۆ كه ر و ڕه عیه تی خۆیانی بزانێت. ده بێت سه ركرده كانمان خۆ یان پێ خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مان بزانن ئه‌وجا ئێمه‌ش به‌گه‌وره و سه روه ری خۆمان ته‌ماشایان بكه ین. * - زۆر جار له میدیاكان به رگوێمان ده كه وت كه فڵانه مه سئووله هه ستاوه له سه ر بوودجه ی حكوماتی هه‌رێمی كوردستان به ردی بناغه‌ی فڵان پڕۆژه ی دانا، یا خوود فڵانه پڕۆژه كرده‌وه. به بێ ئه وه ی گوێ به‌سه‌ر په‌رشتی کوالیتایت و چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی ووردی قۆنته‌رات چیه‌کان و ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونیان بدات. پێم وانیه هیج مه سئوولوك ئه‌و کارانه به ئه‌رکی خۆی بزانێت!!
بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌م خاڵانه خواره‌ه‌وه تۆمار ده‌که‌م که په‌یوه‌ندیان به بابه‌ته‌که‌وه هه‌یه:
1- به‌نده لاوێكی تازه پێ گه یشت و بووم، ماڵمان له ئۆردوگای سه‌رئاوی‌گه‌رم بووین له سه‌رپێڵی زه‌هاو. سه‌ركرده‌ی شه هید دكتۆر خالید سه‌عید که له كۆبوونه‌وه‌ی ئورمی كادیر‌و سه ركرده كانی شۆڕ‌ش بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش به‌شداری کردبوو. خه ڵكی هانده‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو عێراق و جارێكی‌تر له‌وێوه ده ست به شۆڕس بكه ینه‌وه. [ به‌نده و كۆمه‌ڵێك لاوی خوێن گه‌رمی تر له‌وێ بووین با سی خیانه‌تی شای ئێرانی بۆ ده‌كرین و ده‌ی ووت پێویسته خه ڵكی كورد به زوترین كات ئێران و ژیانی ئاواره یی ڕه‌د‌كه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه وه بۆ ناو ووڵات و درێژه به خه‌بات ده ین. بۆ مێژوو ده یڵێم هه ر چه نده من ئه وكاته زۆر له سیاسه ت حاڵی نه ده‌بووم ، به ڵام به چاوی خۆم بینیم شانۆ گه ریه كیان ساز كرد به به رده م ئه و كۆمه ڵه‌ی كه دكتۆ خالید قسه‌ی بۆ ده كردن. یه كێك ده‌سرۆكه‌یه‌كی له‌چاوی خۆی به‌ست بوو، بهئهنقه ست خۆی له شتی هه ڵده نگواند و سه‌د جار خۆی به ئه‌رزی دا ده دا‌و هه‌ڵ ده‌ستاوه. ده یویست پێمان بڵێت به كوێرانه به و ڕێگایه‌یدا مه‌ڕۆن و خۆله خندڕكان ماون. هه ر له ئێرانێ بمێننه‌وه و مه‌ڕۆنه‌وه . وابوو به نهێنی هه ندێك خه ڵك قه ولیان دا بوو که‌رگه‌ڕانه‌وه له‌كوردستانه وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌نه‌وه.( من یه كێك نه بووم له و قاره‌مانانه به‌داخه‌وه له‌به‌ر خوێندن و که‌م ته‌مه‌نی) به‌ڵام چه‌ندین كه‌س له خێزانه‌كه‌ی ئێمه به‌نهێنی قه ولیان پێدا بوون . له وانه كاك قادرم. ئه‌مانه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه م دا گه‌شه‌یان كرد زیاتر له 100 لاو و گه نجی قه‌ڵادزێ كاریان ده كرد. به ئاشكرا‌و به بێ ترس كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد و یارمه‌تیان بۆ دروست كردنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش كۆ ده‌كرده‌وه و ووشیاری خه ڵكیان ده كرده‌وه كه شۆڕ‌ش هه‌رماوه ، ووره‌یان وه‌به‌ر خه‌ڵک ده‌دا. ته‌هدیدی ئه‌وانه یان ده كرد كه ده‌بوونه به به‌عسی یا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا جاسووسیه‌كان تێكه‌ڵ ده كرد. ڕێگایان له قۆنته‌رات چیه‌کان ده‌گرت که قۆنته‌راتی دروست کردنی ئۆردوگاکان وه‌ر بگرن.
2- { وه ك شا هیدێك بۆ مێژوو ده یڵێم به‌نده یه كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه دوای كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه نفاله كان بڕوام به خه‌باتی ته قلیدی نه ما بوو، پێم وا بوو ده بێت خه بات به خه باتی جه ماوه ری بكرێت و بگوازرێته وه بۆ ناو ئۆردوگا زۆره ملێكان وشاره كانی كوردستان. بۆ ئه و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی حزبی سۆسیالیست كوردستان كه ئه‌وكات عادل مراد لێپرسراوی بوو ما مۆستا عه‌بدوڵا كه‌ریم ( بری شه هید مام ئاراس) ئه ندام بوو تێیدا باسم كرد زۆر یان لا په‌سند بوو . پێیان باش بوو له گه ڵ كاك ڕه سولی ڕه حمه‌تی باسی بكه‌م. به ڕێكه وت ئه‌و كاته چوو بۆ وه بۆ ماڵی خۆیان له ئورمێ. بۆ ئه و مه‌به سته سه‌فه‌ری ئورمێم كرد. بابه‌ته‌كه‌م بۆ ڕه‌حمه‌تی كاك ره سو‌ڵ باس كرد و ڕاو سه‌رنجه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنیشم پێ ڕاگه یاند. زۆری له لا په سند بوو. به ڵام له گه ڵ ئه‌وه دا نه‌بوو من ئه و ده‌وره ببینم. پێی وابوو ڕژێم من باش ده‌ناسێت و هه‌رزو ده‌مگرن و له سێداره‌م ده‌ده‌ن. چوونكه پێشتر له‌گه‌ڵ خۆی و كاك دكتۆر ، کاک عه دنان موفتی ، مسته‌فا چاو ڕه‌ش و کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌و کادر و پێشمه‌رگه‌ی تر به زه‌هری مشك (تالیۆم) ده رمان خواردی كرا بووین و له هه موو ڕۆژنامه كانی ده‌ره‌وه بڵاو كرا بۆوه. دوای ئیلحاحی زۆری من به نا به دڵی ڕازی بوو. ووتی زۆر باشه بچۆ به ڵام نه‌هێڵیت به رده‌ستی ڕژێم بكه‌ویت. گه ر تینیشت بۆ هات له ڕێگای ماڵی مینه قومبه‌له له‌ئۆردوگای ژاراوه خۆت بگه‌یه‌نه وه شاخ. نازناوی ( هیوا كه ریم) و ژماره ی نهێنی (351) پێ به خشیم. وا بوو من هاتمه خواره وه خۆم خێزانه كه‌میان گرت و بردیانین له ئۆردوگای به رد حوشترو گرده چاڵ له پارێزگای هه ولێركه هه رچی ماڵی پێشمه رگه و بارزانیه كانیان لێ كۆ كرد بۆوه ده‌ست به‌سه‌ر کراین. به ڵام به داخه وه پێش ئه وه ی كاره كانم ته واو بكه‌م كه وتمه ده ستیان و بردیانم بۆ (مدیریه استقبارات العسکریه العامه / شعبه الرابعه) دواتریش بۆ هه یئه‌ی خاسه له ئه بوغرێب. زیاتر له 3 مانگ زیندانی بووم دوایی به بڕیارێكی تایبه تی ( مجلس قیاده الثور) پێش را په ڕینه كان به ماوه یه ك به ر بووم، نا مه یه كی تا یبه تی كاك ره سولم پێ گه یشت له ڕێگای شه‌هید ڕزگار وه. داوای كرد بوو كه ده بێت په یوه ندی به سه‌رۆك جا‌شه‌كان وه بكه ین و ڕێكیان خه‌ین خۆمان ساز بكه ین بۆ ڕاپه ڕین.
3- به‌نده له لیژنه‌ی ته‌نسیقی سلێمانی بووم، وه‌ک میحوه‌ڕی قه‌لادزێ، ڕانیه، دووکان تا سلێمانی. خوالێخۆش بوو کاک ڕه‌سوڵ مامه‌ند نامه‌یه‌کی بۆ ناردم، داوای لێکردم که‌چاووم به‌پارێزگاری سلێمانی بکه‌وێت و به‌ناوی ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامیکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی داوای لێ بکه‌م بۆ گێرانه‌وه‌ی ءخۆراکی بایعی بۆ ناوچه‌که. به‌جوهد و ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان خۆراکی ئۆردوکانی بازیان و باینجان به‌ناوی رانیه بگوازینه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ. { له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به‌مه‌رسومی جه‌مهوری پشده‌ریان له‌خه‌ریته‌ی عئێراق سڕیبۆوه}.
4- خو لێ خۆش بوو كاك ره سو‌ڵ مامه‌ند یه كه م ئه ندامی سه ركردایه تی به ره ی كوردستانیه كه له 07-03 -1991 گه یشته رانیه.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ماڵپه‌ری قه‌ڵادزێ له ئاماده‌کردنی کاک قوباد قه‌ڵادزه‌ی‌ی 2- کۆستی شارێک نوسینی پارێزه‌ر تاها بابان 3- بیره‌وه‌ری پێسمه‌رگه‌یه‌ک نوسینی کاک شه‌ید کاکه 4- نوسراو و بڵاوکراوه نهێنیه‌کانی حزبی سۆسیالستی کوردستان
هۆڵه‌ندا / لاهای 22. 04. 2008
|