په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد،

له‌شه‌هید کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی و له 24. 04. 1974
ده‌ستی پێکرد. ده‌با ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌سمی به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنین.

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

به‌شی سێیه‌م

 

4-   ڕاپه ڕینه مه زنه كانی ساڵی 1982 و ساڵانی دواتر، کاردانه وه ی له سه ر ڕاپه رینی گشت شاره كانی تری کوردستان:

 

ساڵانه خه ڵكی له سه ر قه برانی قه ڵادزی یادی شه هیده كانیان به به رزی ڕاده گرت و یادیان ده كردنه وه. له ساڵی 1982 فۆڕمێكی شۆڕشگێڕی تر به خۆوه بینی. به هۆی ووشیاری خه ڵكی ناو چه كه و نزیكیان له سه ركردایه تی هه‌موو حزبهكان و پهرهسهندنی ڕێكخستنهكانه وه . قوتابی و خوێنكاره خوێن گه رمهكان بهڕێپێوان بێ جیاوازی بیر و ڕا  له ناو شارهوه بهره و گڵكۆی شه هیدان كهوتنه رێ. داگیر كهری بهغدا وهك پیشه ی  هه موو دكتاتۆره كانی تری دنیا به ئاگر و ئا سن كه وته ئاوێزانی گیانی ئه و خه ڵكه  شۆڕس گێڕه. به تانك و زرێ پۆش رووبه ڕوویان بۆوه. له ئه نجامدا ( مامۆستا سنه وبه ر ودایكه ئامینه) شه هید بوون و زیاتر له 59 كچ و كوڕی خوێنكاریش كه وتنه زیندانی عه فله قیهكانه وه. بۆ مێژوو به ئه مانه ته وه ده یڵێم ئه گه ر ڕێكخستنه كانی كۆمه ڵه به رنامه یه كیان هه بوو بێ من حاشای لێ ناكرێت چوون    ده ورێكی به رچاویان بینی . به ڵام به ره ی جود له ئه وانی كه متر نه كرد.. من شاهیدی ده ده م وه بۆ خۆم له وێ به شدار بووم كاتێك كه زرێپۆشه كانی ڕژێم به دوای لاوه خوێن گێرمێكانهوه بوو له و ده شت و ده ره ئێمه بۆ مێژوو ده ڵێم ئێمه واتا ڕێكخستن و هه وا دارانی به ره ی جود هه موو كه س و كارمان له ناو ڕێپێوانه كه ی سه رقه براندا بوون.، ( خوالێی خۆش بێت برایمی ڕه سوی میرانی یه كیه ت و فه رهادی    حهوێزی قه ساب، فه ره یدوونی وه ستا مه حمودی به ناو و چه‌ند هاوڕێکی تر له حزبی شیوعی هاوكات له گه ڵ به نده دا ئه م ڕێپێوانه یان سازدا له به ر ده می مزگه وتی كاره باوه ده ستمان كرد به ڕێپێوان و ووتاف كێشان بۆ ناو بازاڕو خه ڵكێكی زۆرمان كۆ كرده وه. ڕوبه ڕوی ته قه ی دۆشكه كانی سه ر قه ڵات   ئینزباته كانی سه ربازی ناو بازاڕ بووینه وه. ڕێپێوانی ‌ناو شار زۆر سه ر كه وت بوو بووه  هۆی كه م كردنه وه ی زه خت ڕژێم  له سه ر خۆپێشانده رانی ڕاونراو له سه ر قه بران.  هه ستانه وه ی خه ڵكه ڕاونراوه كه و گه ڕانه وه یان بۆ ناو شار.  هه موو خه ڵكی ناو شار وه گه ڵ ڕێپێوان كه وتن. ئه وجا هه موو خوێندنگاو فه رمان به ر كار مه نانی شاره كه دایانه  پاڵ خه ڵكی مانگرتوی شاره كه. شه هی ده كان هێندرانه مزگهوتی كاره با به شێوه یه كی كاتی نێژران . هه موو خه ڵكی شاره كه بێ جیاوازی له ده ور و به‌ری مز گهوتی   كاره با كۆ بوونه وه.  شار ه كانی تریش ده نگی خۆ یان خسته پاڵ ده نگی خه ڵكی ڕاپه ڕیوی قه ڵادزێ. خوێندكار و لاوانی زانكۆی سه ڵاحه دین له ‌هه ولیرو موسڵ و به غدا ژانكۆ یان جێهێشت و بوونه پێشه نگی مانگرتنه كان. هه موو شاره كانی كوردستان دوكان بازاڕ و خوێندنگا و دائیره كانیان جێ هێشت، ئاخرین شار شاری ده سته خوشكی قه ڵادزێ بوو مانی گرت و ده نگی خۆی خسته پاڵ ده نگی خه ڵكی ڕا په ڕیووی كوردستان.

 

* چۆك دادانی داگیركه ران بۆ ئیرادی گه ل و داوای گفتو گۆ:

 

ڕژێم دڵی له رزی چۆكی دادا بۆ ئیراده ی گه ل،  په یوه ندیان به ڕیش سپی پیاو ما قو ڵانی شاره وه كرد بۆ ئه وه ی له گه ڵ لیژنه ی سه ر په رشت كاری مانگرتنه كه وات نوێنه ری حزبه كان گفت و گۆ بكات. زۆر باشم له بیره به ئه مانه ته وه ده ڵێم كه كۆمیسێۆنی پیاو ماقوڵان ( مامۆستای ده ڵگه ی، حه مه ی كانه بی ئاغا ، ڕه سوی حهسهن ئاغا و چه ند كه سێكی تر بوون) . نوێنه ری سهرپهرشت كاری مانگرتن و ڕێپێوانیش [ كاك ئه مینی مام  قادری ، خوالێ‌خۆشبێت مامۆستا مه‌حه‌مد سوڵتان له یه كیه تی، مامۆستا حه سه نی مهلای فه قێ ڕه سوڵ له پارتی وبه نده ش له سۆسیالیست (هه ڵبه ته من ئه و كات به رپرسی  ڕێكخستنه كانی سۆسیالیست نه بووم به ڵام ڕێكخستنه كان ئهم شهڕهفهیان به من بهخشی سوپاسیان ده‌که‌م)، شیوعیه كان له وێ بوون به ڵام له به ر ناحیه ی ئه منی خۆیان كه سیان به ئا شكرا به شداری نه كرد]  داواكاریه كانی ئێمه ئه‌و كات:

 

1- ئازاد کردنی زیندانیانی ڕێپێوانه‌که وهه موو زیندانه سیاسیه كانی كوردستان بوو،

2- گێرانه‌وه‌ی گونده‌ راگوێزراوه‌کان بۆ شوێنی خۆیان،

3- ڕێگادان بوو به ئا زادی و به ڕێپێوان شه هیده كانمان به رین بۆ سه ر قه بران.

 

له‌وه‌ڵامدا ووتیان له‌سنووری پشده‌ر له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌دایه و ده‌توانین داواکاریه‌کانتان جێ به‌جێ بکه‌ین. به‌ڵام بۆ زیندان سیاسیه‌کانی هه‌موو کوردستان و گێڕانه‌وه‌ی گونده‌کان ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش بڕیاری لێ بدات!

 ئیراده ی گه ل سه ركه وت و ڕژێم هه‌موو زیندانیه‌کانی قه‌ڵادزێ‌ی ئازاد کرد و ڕێگای‌دا به‌ئازادی شه‌هیده‌کانمان ببه‌ین بۆ سه‌رقه‌بران.  ئه‌مه بووه هۆی شكاندی ته لیسمی ترس. به ڕژێمیان نیشانده كه ئێوه  ئهوه نین كه ئێمه‌ جاوترس بکه‌ن. بۆیه یا ده‌وه‌ری 24-04 بووه هه وێنی خۆنیشاندان و ڕاپه ڕین له هه موو كوردستان و هه موو ساڵێك له و كاته دا شۆڕش گێڕان و قوتابیان وخوێندكارانی كوردستان قه ڵادزێ ‌یان ده‌کرده مه‌یدانی خۆنیشاندان و ڕاپه ڕین. ههروهك و شایی و سهیرانی لێهات بوو بۆ شۆڕش گێڕان.

ڕژێمش دهكه‌وته دڵه لهرزه و چه ند هه فتهیهك پێشتر ئاماده باشی بۆ و‌رده‌گرت و هێزی تایبهت و گۆپاڵ بهدهستی لهبهغداوه بۆ قه ڵادزێ ده‌هێنا.

 

 

5-   پڕیشكی ئاگری شه ڕی نه گریسی ئێران وعێراق، تۆپ بارانی  ڕۆژانه ی تۆپه كانی ئێران له ساڵانی  1980 تا 1988:

 

خه ڵكی ناوچه ی پشده ر به گشتی و شاری قه ڵادزێ به تایبه تی ته نها قورسایی شۆڕش و ڕاپهڕین و به‌خێو كردن و حهشاردانی پێشمهرگهیان له ئهستۆ نهبوو، به ڵكو به درێژایی شه ڕی هه شت ساڵه ی ئێران و عێراق له زێر ڕه حمی تۆپباران و قه سفی هه وایی ڕژێمی ئێرانی دا بووه. به تایبه تی له ساڵانی 1983 تا     1988 كۆتایی شه ڕه نه گریسه كه.  به ده یان كه س سه ر و ما ڵیان تێدا چوو. ڕۆژی وا هه بووه زیاتر له 80 تۆپی له سه ریه ك لێداوه بۆخۆم ژماردوومه. ئه وهش بووه  هۆی ئه وه ی كه خه ڵكێكی زۆر پێش ڕاگواستنی ساڵی 1989 شاره كه جێبێڵێت و بچن بۆڕانیه و سلێمانی و هه ولێر و شاره كانی تر نیشتهجێ ببن.

 

  

6-  ڕاگوێزانی قه ڵادزێ له 25. 06. 1989 :

 

 

دوای كیمیا بارانی هه له بجه و ئه نفاله كان، ڕژێمی دكتاتۆری به عس كه وته تۆڵه له خه ڵكی شۆڕش گێڕی قه ڵادزێ. به ناوی جێبهجێ كردنی ڕێكه وت نامه ی  عێراق و ئێران  چۆڵكردنی 30 كم به درێژایی سنوری.

 25-06-1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگوێزانی ههموو ناوچهی پشدهره { به شاری قهڵادزێ وهش} بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكانی:

 

حاجیاوا، پیره مه گروون، بازیان و باینجان له پارێزگای سلێمانی،

خه بات، كه ور كۆسك، تۆبزاوه، جه دیده و داره توو له پارێزگای هه ولێر.

 

26. 06. 1989 ڕژێمی به‌عس هه‌موو ئه‌م خانووبه‌ره‌ و بینای قه‌ڵادزی ته‌ختکرد:

 

* 5000 خانووی هاووڵاتیان،

* 13 مزگه‌وت،

* 1 خانه‌قی نه‌قشبه‌ندی،

* 13 قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی،

* 4 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی،

* 1 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،

* 1 باخچه‌ی ساوایان،

* بینای سه‌را [ قشڵه]،

* خه‌سته‌خانه،

* سه‌رچه‌م خانووبه‌ره‌ی دام ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تی

 

ڕژێمی داگیركهر وای زانی بهڕاگواستن ده توانێ ڕوحی شۆڕشگێری خهڵكی قه ڵادزێ تێك بشكێنێ و وره یان پێ به‌ربدات. به ڵام به پێچه وانه وه ئه وه شیان بوو به سهروهریهكی تر بۆ خهلكی شۆڕسگێر و ئهوهندهی تریش ڕقی پیرۆزی تۆڵه یان ئه ستوور تر بوو.

 

درێژه‌ی هه‌یه‌

هۆڵه‌ندا / لاهای

 22. 04. 2008