په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

بەچی ڕویەکەوە یادی دامەزراندنیان ده‌کەنەوە؟!


گۆران دوکانی 


ئەمساڵ یادی (57)ساڵەى دامەزراندنی یەکێتى یەکەیان (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) دەکەنەوە بەوبۆنەیەشەوە بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەکدا ئەویادەیان لێ پیرۆزدەکات .


لێرەدا دەمەوێت بەکورتی چەند پەیڤێک بڵێم لەسەر (57)ساڵ تێپەڕبون بەسەردامەزراندنی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) ، دوای ئەوەی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا یەکێک لە هاورێکانم پێی ڕاگەیاندم کە ئەمڕۆ خوشکێکی یادی دامەزراندنی ئەوڕێکخراوەی کردۆتەوە بەڵام ئەو هاوڕێیەم لەخوشکەکەی پرسیبوو تۆ دەزانی خێزانی سەرۆکی هەرێم ناوی چییە؟!. ئەو (57) ساڵە تاکە ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوەمان نەبینی دەست لەو ڕێکخراوە بکێشێتەوە و کەچی ئەمڕۆش بەوپەڕی سەربەرزییەوە ساڵیادی ڕێکخراوەکەیان پیرۆز دەکەن و ئێستاش لێیان بپرسە خۆیان بەدەم ڕاستی ژنانی ئەم کۆمەڵگەیە لەقەڵەم ئەدەن .
ئای کەشەرمە ڕێکخراوێک زۆرترین ڕێژەی ئافرەت لەناوچەی زێدی سەرۆکی پارتەکەیان دەبنە قوربانی و ئەوانیش بێباکانە یادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیان لە ژنانی ئەم هەرێمە خێرلەخۆ نەدیوە پیرۆز دەکەن لەکاتێکدا ڕێکخراوەکەی ئێوە سەربەحزبەکەی سەرۆکی هەرێمە، خوشکەکەشی لەوەڵامدا پێی وتبوو جابۆ نەک من نیوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان دەزانێت ناوی خێزانی سەرۆک چییە؟!.


ئەوەی لێرەدا پێویستە بوترێت ئای کەشەرمە ڕێکخراوێک بەدرێژای (57) ساڵ تەمەنی بە هەزاران کچۆڵەی ئەم هەرێمە کردیانە قوربانی شەرەف پارێزی و هەرهیچ نەبێت وەک نیشاندانی هەڵوێستێک بەدرێژایی!!.


بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە سەرۆکێک ساڵیادی دامەزراندنی ڕیکخراوێک پیروز دەکات و شانازی بە (57) ساڵ دامەزراندنی وەها ڕێکخراوێکەوە دەکات کەسەر بە حیزبەکەی خۆیەتی ، وەلێ تاکو ئەمڕۆ بۆ تاکە یەکجاریش ئامادەگیر نیە هەر هیچ نەبێت خێزانەکەی خۆی نیشانی ئافرەتانی ئەو هەرێمە بدات کە هەر خۆی سەرۆکایەتی ئەکات !!، تاکو هەر هیچ نەبێت ئافرەتانی هەرێمەکەی بزانن ناوی خێزانی سەرۆکی هەرێم چییە ؟!


ئێوەی ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) یش کەی ڕۆژێک لەڕۆژان لەبەرامبەر ئەو هەموو توندو تیژییە جەستەیی و دەرونییەی کەدژ بەئافرەتانی هەرێمەکە ئەنجام دەدرێت تاکە ئەندامێکتان توانی لە پۆست و پارە و پلەی حیزبی ڕێکخراوەکە ببورێت و ، وەک هەڵوێستێک دەست لەکار بکێشێتەوە ، ئەوکات لێتان جوانە یادی ڕێکخراوەکەتان بکەنەوە .


زۆر شەرمە کە لە دەیان ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نیودەوڵەتیەکان و چەندین ڕاپۆرتی میدیاکانی جیهاندا هەرێمی کوردستان بە هەرێمێکی (ژن کوژ) ناودەبرێت و ڕێکخراوێک کە (57) ساڵ تەمەنیەتی یادی دامەزراندنی ئەکاتەوە !.


بۆ ئەوەی ئەندامان و لایەنگران و ڕێکخراوی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) کەی توانیتان ناوی خێزانی سەرۆک بزانن ؟ ئارەزوەکانی خێزانی سەرۆک بزانن ؟ کەی خێزانی سەرۆک بۆ تاکە جارێکیش بە بەرچاوی کامێرای میدیاکانەوە کە لە تەنها کۆڕێکیشتاندا بە بەشداربو ، لەنزیکەوە ئاگاداربو لە تراتیژیدیاو موعاناتی ئافرەتانی ئەم هەرێمە ، ئەوسا لێتان جوانە ساڵیادی دامەزراندی ڕێکخراوەکەتان بکەنەوە .
 

 

ئەنقەرە
Goran.Dukani@yahoo.com