یەکێتى بۆ لە
قودسە؟!

ئیبراهیم بالیسانى
یەکێتى وەک هێزێکى سیاسى لەوەتەى دروست بوە تاکو دەگاتە ئەمڕۆ هەمیشە
لە پێناو رزگارکردنى سەرتاپایى خاکى کوردستان نەدرێغى کردوەو هەمیشە
مساوەمەشى لەسەر بستێکى خاکى کوردستان نەکردوە. ئەو مەبدەئەیى یەکێتى
وەنەبێ تەنیا لە چوارچێوەى دروشم وروکەشدا بونی هەبوبێ ،بەڵکو لە واقیع
وپراکتیکدا بونى هەبوە وبەردەوام لە رووى سیاسى وسەربازى ودبلۆماسى
وکاتى گفتوگۆکاندا ئەم پرسە بونى هەر هەبوەوکارى جددیى وهەمیشەیى لەسەر
کراوەوخەبات وقوربانى لە پێناودا دراوە.
سکرتێرى گشتى یەکێتى لەئاست خۆشەویستى وپەرۆشى ئەوشارەوخەلکەکەى نەک
هەر بە درووشم توانیویەتى وەلائى خۆى دەرببڕێ بە دروشمى (کەرکوک قودسى
کوردستانە) بەڵکو لە گفتوگۆونوسین وخەباتى چەکدارى وسیاسیش هەمان
تێروانین وبۆچوون وکردارى هەبوەوهەیە.
کەرکوک ، ئەو شارە کوردستانییە کە بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتدارانى
ئیراق بە کوردستانى دانەنراوەوهەمیشە هەوڵى ئەوە دراوە کەرکوک لە
کوردستانى بون داماڵرن ونەتەوەى کورد لەو شارەدا دەربکەن!!
خەباتى گەلى کورد لە باشورى کوردستان لە پێناورزگارى وئازادیى
وگەراندنەوەى مافى تاکى کورد بوە لە دەست زوڵم وستەمى داگیرکەر،ئەگەر
شۆرشە یەک بەدواى یەکەکانى کورد توانیبێتیان هەموو ئەو دەسکەوتانە
بەدەست بهێنن کە لەپێناویدا شۆرشیان بەرپاکرد، ئەوا بەدڵنیاییەوە
هەرگیز لە ئاست کێشە ورزگارى کەرکوک نەیان توانیوە بەو مرازەبگەن
وبتوانن ئەو دەسکەوتە وەربگرن یا وەربگرنەوە بە ئێستاشەوە !!چونکە
دەسەڵاتدارانى ئیراق لە ئەزەلەوە دژونەیارى رزگارى کەرکوک وناساندنى
کەرکوک بونە بە شارێکى کوردى یا کوردستانى.هەر لەبەر ئەوەشە سەرجەم
گفتوگۆسیاسیەکانى نێوان (دەسەڵات وشۆرش) لەسەر کێشەى کەرکوک
نەگەیشتونەتە ئاکام ورێککەوتن ودەرەنجام کۆتایى بە گفتوگۆکان
هێنراوەوشۆرش درێژەى پێدراوەولایەنى دەسەڵاتیش بەردەوام بوە لەسەر
نەهێشت وسرینەوەى مۆرکى کوردى بون بە سەر کەرکوک!!
ئێستا پرسیار ئەوەیە یەکێتى بۆ رووى لە کەرکوک کردوەوبۆ ئاوا بۆ کەرکوک
بە پەرۆشە لە ئێستادا؟ ئەگەر کێشە هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانى ئیراق
وئەنجومەنى پارێزگا خۆ دەبێ پارتیش وەک یەکێتى لە هەوڵدابن وبەپەرۆشبن
بۆ هەڵبژاردن بەتایبەت لە کەرکوک، یا هیچ نەبێ نوێنەرى ئەوانیش لەوێدا
بۆ هەمان مەبەست ئامادەبن ولەوێدابن. سکرتێرى گشتى یەکێتى خۆى لە
کەرکوکەورۆژانە سەرقاڵى کۆبونەوەودیدارە ،لەگەڵ ئەوەشدا لێژنەیەکى باڵا
لە یەکێتى کە پێکدێن لە جێگرى سکرتێروچەند ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى
دیارى کراون بۆ کەرکوک تا سەرپەرشتى کارەکانى داهاتو بکەن بۆ ئەو
هەڵبژاردنەى کە بڕیارە لە کۆتایى ئەم ساڵ ئەنجام بدرێ.کەچى لەلای پارتى
نەبایەونەبارانە!!
ئەگەر پارتى ئاوا دوورە پەرێزبێ ویەکێتیش ئاوا گەرموگۆربێ ،دەبێ بزانین
کە ئەم (ماستە بێ موونیە)!جا بۆ دۆزینەوەى ئەو مووەش پێویستە بگەرێنەوە
بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئەمڕۆ چونکە:
• لە راپەرینى 1991 رزگارکردنى شارى کەرکوک خرایە ئەستۆى هێزەکانى
یەکێتى وتوانرا رزگاریش بکرێ، رزگارکردنى موسڵیش لە ئەستۆى هێزەکانى
پارتى دابو.
• لە 1995بە هەمان شێوە رزگارکردنى کەرکوک خرایە ئەستۆى یەکێتى وموسڵیش
بە پارتى سپێردرا بەڵام هەوڵەکان بێئاکام بون!
• لە 2003لە کاتى پرۆسەیى ئازادیى ئیراق هەمان دابەشکردن کرا .
بە خوێندنەوەمان وئاماژەدان بەوچەند خاڵە ئەکرێ بڵێین : کەواتە بۆ ئەو
هەڵبژاردنەش بە هەمان شێوەووەک بەرنامەکانى پێشو سەرپەرشتى کردنى
پرۆسەیى هەڵبژاردن لە کەرکوک خراوەتە ئەستۆى یەکێتى وئەوەى موسڵیش
تێبینى دەکرێ درابێ بە پارتى وەک دوو لایەنى هاوپەیمان بۆ هەڵبژاردنى
نوێنەرەکانیان بۆ پەرلەمانى ئیراق .بەڵام لەبەر ئەوەى تا ئێستا پارتى
وەک یەکێتى بۆ موسڵ دەست بەکارنەبوەوشتێک بەدى ناکەین کە مانایى ئەوە
بدات کە سەرپەریشتیاریکردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە موسڵ بە پارتى
سپێردرابێ.
کەواتە ئەگەر تا چەند رۆژیتر پارتى لە موسڵ نەکەوتەکاروکارى بۆ پڕۆسەکە
نەکرد ،ئەوا مانایى ئەوەیە یەکێتى کەرکوک بە پێگەوشوێنى نفوزى خۆى
دەزانێ ودەیەوێ لە ئێستاوە کار لەسەر شارەکە بکات تا رێگرى بکات لەو
لایەن وئەو قەوارانەى کە مەبەستیانە لە کەرکوکدا دەنگ بۆ خۆیان
وقەوارەکەیان مسۆگەر بکەن.
Info_balisani@yahoo.com
|