١٥\٨\٢٠١٧
یەکێتیی نیشتیمانی
کوردستان
سوکایەتی بە
منداڵی شەهید.

تاڤگە سابیر
وه‌رن بگه‌ڕێین تا تێبگه‌ین که چۆن یەکێتیی نیشیمانی کوردستان سووکاتی
بە بنەماڵی شەهید دەکات و بۆ دواجار شەهیدیان دەکاتەوە بێ ئاگادار
خێزان و منداڵەکانی یادی شەهید سابیر ڕسوڵ دەکاتەوە سمبوڵی رێزلێنانی
ئەبەخشێت بە جاشێك!!!! ئەو جاشە پارەی منداڵی شەهید سابیر ڕسوڵی
خواردوە وەك یەکێتی پشتگیری لێدەکات بۆ نادەنەوەی ئەو جاشە بە ناوی
سەعید حەسەن ئەو جاشەیە، کە سمبوڵی رێز لێنەنی شەهید سابیر ڕسوڵی
پێبەخشراوە!! خۆ مەرج نییە تەنها ناسنامی جاشیەتی لە گیرفان بێت بۆ
ئەوەی بە خیانەت کار ناوی بەرین ئەوەی سوکایەتی بە منداڵی و خێزانی
شەهید بکات ئەوەش جاشەیاتی نییە؟
خۆ من دڵنیام لەوەی ئەو خێزانەی کۆیلەی یەکێتی و گۆێڕایه‌ڵیی و ملکه‌چیی
نەبێت بەو شێوەیە هەڵوێست وەردەگرێت بۆ دووجار سابیر ڕسوڵ و خێزانەکی
منداڵکانی شەهید دەکانەوە، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەمە چ
عەقڵانیەتێکە حوکمی یەکێتی دەکاو بەهانە دادەتاشێ ئەم هەموو زوڵم و
ناعەدالەتیەی ، کە هەموو سەعاتێ لە دنیای یەکێتی ڕوودەدەن؟ ئایا عەقڵ
لێپرسراوە یان ناعەقڵ لەم کورستانە ، کە خۆی وەك " باشترین حیزب کە
شیاوە" دەخاتە ڕوو؟ ئەم پرسیارانەو دەیەها پرسیاری دی یەکێتیەك پڕ لە
درۆ لە بەرگی حەقیقەتدا پڕ لە گەمژەیی و بیرنەکردنەوە لە بەرگی عەقڵ و
زانست‌دا ، پڕ لەتاوان دژ بە خێزانەی شەهید بەناوی دڵسۆزی ؟ پڕ
لەستەمکاری بەناوی دیموکراسیەوە ، پڕ لەمێگەل بەناوی تاکگەراییەوە.
یەکێتی وەك له بنه‌ماڵه‌ی خێڵەکیی دێنه دونیاوه هیچیان که‌متر نین
له زۆرداره‌کانی دی، چونکه له مه‌مکی سته‌مکارییەوه شیریان
خواردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌م شیره‌شدا خه‌سڵه‌تگه‌لی زۆردارییان به میرات
بۆ به‌جێ ماوه، ئه‌مانه وه‌ها سه‌یری مرۆڤ ده‌که‌ن که کۆیله‌ی ئه‌وانن.
له رووی خووڕه‌وشت و مۆرکی کەسیی و تاکه که‌سیشه‌وه جا ده‌ستکراوه
بن یان پیسکه ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیان به به‌شێک له سامانی
کەسیی خۆیان ده‌زانن. هه‌ر کاتێک مێژووی میلله‌ته‌که‌م ده‌خوێمنه‌وه
ناتوانم جڵه‌وی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی خۆم بگرم، له‌به‌ر ئه‌و
دڕندایەتییەی له نێوانیان ریشه‌ی داکوتاوە، به‌ڵام دڵنیام گشت مرۆڤه‌کان
تا ئه‌و کاته‌ی به مرۆڤ ده‌مێننه‌وه، واته تا پێش ئه‌وه‌ی خۆیان به
ده‌ست کۆت و به‌نده‌وه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یان به زۆر
یان به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی به کۆت و داوی دەستبەسەرییەوە ده‌بن،
یاخود ده‌که‌ونه ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و زۆرداره یان ده‌سته سیاسییە‌کانه‌وه
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن،
کاتێک به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی ئازادیی میلله‌ت زه‌وت ده‌که‌ن به‌ڵام
نه‌زانیی خۆیان زیانیان پێ دەگەیەنێ به‌ڵام ئه‌وان له‌و زیانه بێ
ئاگان.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه زۆرینه‌ی ئه‌و مرۆڤانەی له سایه‌ی کۆتوبه‌نددا
له دایک ده‌بن و لە سایه‌ی هه‌مان کۆت و به‌نددا په‌روه‌رده و گه‌وره
ده‌بن و خوو به کۆیله‌تیه‌وه ده‌گرن، ئه‌و باره‌یان به ته‌واویی له
لا ئاسایی و بێ که‌موکوڕیی دێته به‌رچاو. ئه‌م مرۆڤانه له مافی
خۆیان ئاگادار نین و شێوازێکی دیکه‌ی حکومه‌تکردن نا ناسن و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی
که تێیاندا هاتوونه‌ته دونیاوه به ته‌واویی به سروشتیی ده‌زانن. هه‌ڵبه‌ته
نه‌وه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام خاڵه لاواز و گۆشه تاریکه‌کانی ژیان و
په‌یوه‌ندییه‌کانی باب و باپیرانیان مشتوماڵ ده‌که‌ن، ئه‌وان فێربوون
ژه‌هری کۆیله‌تی بنۆشن و خوو به‌تاڵیه‌که‌یه‌وه بگرن ناتوانن نکۆڵیی
له‌وه بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته دان به‌وه‌دا بهێنین که ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریت
و خووپێوه‌گرین زۆر زیاتره له ده‌سه‌ڵاتی سروشتیی، چونکه خه‌سڵه‌ته
خۆڕسکه‌کانی مرۆڤ، خه‌سڵه‌ته باشه‌کانی، یان به‌د و ناشرینه‌کانی ئه‌گه‌ر
په‌روه‌رده نه‌کرێن، له ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر سته‌مکاریی له‌ژێر کاریگه‌ریی
هۆکاری وه‌ک خووپێوه‌گرتن و زه‌بر یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن پرۆپاگه‌نده
له کۆمه‌ڵگادا سه‌قامگیر بووه ریشه‌کێشی بکه‌ین چۆن ده‌کرێ خه‌ڵک
بڕوای ئه‌وه‌ی لا دروست بکرێ که بۆ له‌ناوبردنی سته‌مکاریی پێویسته
ره‌زامه‌ندیی خۆیانی لێ بستێننه‌وه؟ نابێ و مرۆڤەکانیش به ئاسانیی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن.
ئه‌وە حکومه‌تە هه‌میشه مه‌ترسیی هه‌یه لەوانەی که خۆشه‌ویستییان بۆ
ئازادیی میلله‌ته‌که‌یان هه‌یه.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|