٢٠\٥\٢٠١٠
یه‌کیتى نووسه‌رانى
کورد.. تا ئێره !!!

سه‌ڵاح مه‌زن
دواى به‌یاننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 ، له ماوه‌ى چوار ساڵى دانوستاندنى
سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى عێراق ،که له لایه‌ن
حزب به‌عسه‌وه حوکمرانى به‌ڕێوه‌ده‌بردرا، وێڕاى ئه‌وه‌ى دانوستاندن
شکستى خوارد‌و دواتر شۆڕشى کوردیش هه‌ره‌سیهێنا ، دیاره ژماره‌یه‌ک ده‌سکه‌وتى
سیاسى، ئابورى، کولتورى بۆ گه‌لى کوردستان هاتنه ده‌ست ، که راسته‌وخۆ
به‌رى تێکۆشان‌و قوربانییه‌کان بوینه، له‌وانه‌ش دامه‌زراوه‌ى کولتورى
گرنگ که تا ئه‌مڕۆش به بایه‌خ رۆلى کولتوریان هه‌رماوه ، وه‌ک یه‌کیتى
نووسه‌رانى کورد ، کۆڕى زانیارى کورد، ، کۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى کوردى،
کۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر‌و وێژه‌ى کوردى، تیپى مۆسیقاى باواجى کۆیه، تیپى
موسیقاى زانکۆ، تیپى مۆسیقاى سلێمانى‌و.. تاد.. به‌رهه‌م‌و چالاکی
کولتورى ، زانستى و ئه‌کادیمى ئه‌و دامه‌زراوه کولتوریانه، له چه‌ندان
بواردا، نه‌باداش بوارى چاپه‌مه‌نى‌و بڵاوکراوه‌کان، لێتۆژینه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه، کۆنفرانس‌و فیستیڤالى ئه‌ده‌بى‌و هونه‌رى بۆ ئه‌مڕۆو نه‌وه‌کانى
داهاتومان گه‌نجینه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌ندى کولتورى نه‌ته‌وایه‌تى کورد
پێکدێنن.
به‌ڵام له دواى تێکشکانى دانوستان‌و هه‌ره‌سهێنانى شۆڕشى چه‌کدارى
کورد، ره‌وشێکى رۆژ به دوایى رۆژ ناله‌بار‌و دژوار هاته پێشه‌وه، پێ
به پێ ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند‌و رێکخستنه‌کانى به‌عس خۆیان په‌لکێشى نێو
دامه‌زراوه‌کانى حکومى‌و مه‌ده‌نى ده‌کرد،دیاره سیاسه‌تى شوڤینستى نه‌ته‌وه‌ى
عه‌ره‌بى سه‌رده‌ست که له لایه‌ن به‌عسه‌وه به‌رنامه رێژى بۆ ده‌کرا،
سه‌ربارى به‌ڕه‌نگاریبونه‌وه‌ى له لایه‌ن به‌شێک له نێوه‌نده‌کانى خه‌ڵکى
، وه‌لێ لێره‌و و له‌وێ له هه‌ندێ له که‌رته‌کانى کارگێڕى، به‌رهه‌مهێنان،
په‌روه‌رده‌وخوێندن، ته‌نانه‌ت نێوه‌ندى کولتورى‌و هونه‌رى باوه‌شى بۆ
ده‌کرایه‌وه، دیاره له‌ونێوانه‌دا لاوان‌و نه‌وجه‌وانان به ئامانج
وه‌رگیرابون، بۆ ئه‌وه‌ى به به‌رنامه‌ى تایبه‌ت‌و ژاراوى به‌عس په‌روه‌رده‌یان
بکه‌ن، ئه‌و ره‌وشه‌ى من باسى لێوه ده‌که‌م ، هێشتا شه‌ڕى یه‌که‌مى که‌نداو
روینه‌داوه، خۆ له ماوه‌ى شه‌ڕى یه‌که‌م‌و دوه‌مى که‌نداو ، به‌گشتى
ره‌وشه‌که به جۆرێک ته‌شه‌نه‌ى کرد، که خه‌ڵکى خاوه‌ن شه‌ره‌ف‌و هه‌ڵویستى
نه‌ته‌وه‌یى‌و مرۆیى، دوو رێگاى له‌به‌رده‌م مابۆوه ، یان ئه‌وه‌ته
ده‌ست له به‌شى زۆرى به‌رژه‌وه‌ندى‌و خۆشییه‌کانى ژیان‌و داهاتوى به‌ربدات‌و
به شێوازى گونجاو روبه‌روى شاڵاوى ره‌گه‌زپه‌رستى رژێمى دیکتاتۆرى سه‌دام
و دامه‌زراوه سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ى بێته‌وه، یانیش ئه‌وه‌ته ملکه‌چى‌و
ده‌سته‌مۆیبون قبول بکات، به تایبه‌تیش نوسه‌رو روناکبیران ویژدان‌و
قه‌ڵه‌مه‌که‌یان بفرۆشن، بگره بۆ راپه‌ڕاندنى پلان‌و نه‌خشه‌ى گڵاوى
رژێم به‌کارى بێنن،که‌م ناوه‌ندى کولتورى‌و هونه‌رى مابۆوه بتوانێت تا
سه‌ر له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى رژێم سه‌ربه‌رزى ته‌واوى خۆى بپارێزێت،
هه‌ر بۆ نمونه له‌شکرێک له رۆڵه‌ى کورد چه‌کى رژێمیان دژ به رۆڵه‌کانى
نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆیان کرده شان‌و بگره به شێکیان له شالاوه‌کانى ئه‌نفال‌و
هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانى پێشمه‌رگه‌و راوه‌دونانى تێکۆشه‌رانى ناو شار‌و
هه‌ڵاتوانى سه‌ربازى به‌شداریان ده‌بو، له‌و لاشه‌وه ژماره‌یه‌کى به‌رچاو
له نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندانى ناسراو له به هه‌ڕمێنکردنى خه‌رمانه
راگه‌یاندنى دیکتاتۆرى‌و شه‌ر به‌شداریان ده‌بو، ته‌نانه‌ت چاپه‌مه‌نى،
بڵاوکراوه‌و فیستیڤاله‌کانى ئه‌و رژێمه دژى گه‌لییه‌یان ده‌ڕازانده‌وه‌و
به دیمه‌نیان ده‌کرد، هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌کى ئه‌رشیفى ئه‌و نوسراو‌و
چالاکیانه‌ى که له زه‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆرى ئه‌نجامدراون، به
زه‌قى ناوى چه‌ندان له‌و که‌ڵه‌نوسه‌ر‌و کاراکته‌رانه ده‌بینرێن.
با بێینه‌وه سه‌ر کرۆکى ئه‌و باسه‌ى که جێى مه‌ستمه ،ئه‌ویش سه‌باره‌ت
به یه‌کێتى نووسه‌رانى کورده، که یه‌کێکه له‌و دامه‌زراوه گرنگانه‌ى
له رابردودا سه‌کۆیه‌کى گه‌شاوه‌ى کولتور‌و ئه‌ده‌بیاتى داهێنه‌رانه
بوه، کار‌و چالاکیه‌کانى ئه‌و سه‌کۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاکانه‌وه،
له‌وانه‌ش ( فیسیڤاله‌کانى یه‌که‌م‌و دوه‌مى شیعرى کوردى‌و دیدار‌و
سمیناره‌کانى چیرۆک،گۆڤارى نوسه‌رى کورد، ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه ..
تاد.. )که له شاره‌کانى کوردستان‌و به‌غدا سازده‌دران، رویه‌کى گه‌شى
ئه‌و رێکخراوه پیشانده‌ده‌ن، هه‌روا خۆڕ‌اگرى نووسه‌ران له به‌رانبه‌ر
شاڵاوى دامه‌زراوه کارتۆنیه‌کانى رژێم ، که تا کۆتایى هه‌فتاکان‌و سه‌ره‌تاى
هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردو له‌سه‌ر ئاستى مه‌ڵبه‌ندى گشتى‌و لقه‌کانییه‌وه
درێژه‌ى هه‌بو، ته‌نانه‌ت شێوازێکى جوانى پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى
سیاسى دامه‌زراوه کولتورییه‌کانى رژێمى پیشانده‌دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
دیاره دیمه‌نى گفتوگۆکانى کۆبونه‌وه‌ى باخچه‌ى ریستورانتى سکه‌ى هه‌ولێر‌و
هه‌ڵویستى جوامێرانه‌ى نووسه‌رانى ناسراو له مه‌ڵبه‌ندى گشتى‌و سه‌رجه‌م
شار‌و شارۆچکه‌کانى کوردستان له بیرناچن.
دواتر به بڕیار‌و مه‌رسومى دیکتاتۆریانه کۆڕى زانیارى کورد‌و یه‌کیتى
نووسه‌رانى کورد کران به پاشکۆ‌و به‌شێک له کۆڕى زانیارى عێراق‌و یه‌کیتى
نووسه‌رانى عێراق!! سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى عێراقیش به ده‌گمه‌ن
جێگاى قه‌ڵه‌مى خاوێنى لێده‌بۆوه، به‌وشێوه‌یه نوسه‌رو روناکبیرانى
کوردى خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و نه‌ته‌وایه‌تى هیچ رێگایه‌ک له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌یان
له شار‌و له ته‌ک ئه‌و رێکخراوه داتاشراوانه نه‌ما، ئه‌وه نه‌بێ
به‌شێک له‌و نووسه‌رانه چ له په‌راوێزى ئه‌و رێکخراوانه یان به
نهێنى له نێو شاره‌کاندا سه‌ربه‌رز ده‌ژیان،هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه
نووسه‌رانى شاخ‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش رویه‌کى گه‌شى ئه‌و خه‌باته‌ن، که
له چوارچیوه‌ى یه‌کیتى نووسه‌رانى کوردستان‌و چوارچیوه‌ى دیکه درێژه‌یان
به ئه‌ده‌بى به‌ره‌نگارى و کارى داهێنه‌رانه ده‌دا.
دیاره باره‌گاى یه‌کیتى نووسه‌رانى کوردى کارتۆنى له دواى هه‌شتاکانى
سه‌ده‌ى رابردو له به‌غدا‌و شاره‌کانى کوردستان ، وه‌ک زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌ى
کولتورى، چاپه‌مه‌نى‌و هونه‌رییه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى به ناو (
ئۆتۆنۆمى کوردستان ) زۆربه‌ى کار‌و چالاکییه‌کانى له چوار چیوه‌ى
پرۆگرامى سه‌قافى رژیم ئه‌نجام ده‌درا، به‌ده‌ر له‌وه چاره‌نوسى هه‌ر
ده‌نگێکى بوێرى وابه‌سته به گه‌ل‌و وڵات، ژیانیان پارێزراو نه‌بوه‌و
له دڵه‌ڕاوکێى ترس ژیاون ،ته‌نانه‌ت چاره‌نوسیان وه‌ک شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م
عه‌بدولخالق مه‌عروف، شاکیر فه‌تاح، ره‌ئوف زوهدى حسین محه‌مه‌د سه‌عید،دڵشاد
مه‌ریوانى و...شه‌هیده نوسه‌ره‌کانى شاخ‌و چه‌ندان نه‌مرى دیکه ، هه‌میشه
له مه‌ترسیدابوه، چونکه شار له زه‌مه‌نى دابلوسینى پۆلیسى رژێمه
دیکتاتۆریه‌کاندا، هه‌میشه قه‌برێکه بۆ شۆڕشگێران‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان.
له‌و لاشه‌وه ، له گه‌رمه‌ى روداو‌و تراژیدیاکانى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌نفال‌و
قڕکردنى گه‌لى کوردماندا، نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندانى ناسراو له بۆنه‌و
فیستیڤاله نێوخۆیى‌و جیهانییه‌کانى به‌غداى پایه‌ته‌خت به‌شدارییان ده‌بو،
له کاتێکا که یه‌کیتى نووسه‌رانى کورد، کۆڕى زانیارى کورد، ده‌زگاى
چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ى کوردى، کۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ر‌ووێژه‌ى کوردى و سه‌رجه‌م
تیپ‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بى‌و هونه‌ریه‌کان به پیاوانى سه‌ر به رژیم
پڕکرابونه‌وه، ئه‌مجار دامه‌زراوه‌ى وه‌ک دار ئه‌لسه‌قافه‌ى جه‌ماهیرى،
ئه‌مانه ،عامه‌ى سه‌قافه‌و شه‌باب، نه‌قابه‌ى رۆژنامه‌نوسانى عێراق،
مه‌سره‌ح ئه‌لریفى‌و چه‌ندان ناوه‌ندى دیکه‌ى گومان‌لێکراو له شاره‌کانى
کوردستان به قازانجى به‌رنامه‌ى سیاسى رژێم چالاکیان هه‌بو ، ته‌نانه‌ت
کار به‌وه گه‌یشت نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندى خاوه‌ن هه‌ڵوێست، ته‌واو
خۆیان له‌و نێوه‌ندانه به دوربگرن.
له دواى راپه‌ڕینى به‌هارى 1991دا، ده‌بو زیاتر ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و نوسه‌رو
هونه‌رمه‌ندانه‌و بۆ نه‌وه‌ى نوێى دواى راپه‌ڕین خۆشبکرایه تا بایه‌خ
به بوژاندنه‌وه‌ى کولتور‌و ئه‌فراندن‌و بیناکردنى تواناکانیان بده‌ن،
له به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنى کولتورى نوێ‌و بوژاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه
کولتورییه‌کان به‌شدارى به‌رچاو ببینن، به‌ڵام هه‌ر له رۆژانى به‌رایى
راپه‌ڕین، له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى نووسه‌رانى کورد که له کتێبخانه‌ى
گشتى شارى هه‌ولێر سازدرابو ، جارێکى دیکه و به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى
چاوه‌ڕوان ده‌کرا، هه‌مان ده‌موچاو‌و بگره ژماه‌یه‌ک قه‌ڵه‌مى بێهه‌ڵوێست
له تاوانه‌کانى رژێم‌و بگره هاوکار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانى رۆشنبیرى‌و
راگه‌یاندنى رژێمى پێشوده‌رکه‌وتنه‌وه ، دواتریش له دواى کۆچڕه‌وى
1991 له شارۆچکه‌ى شه‌قڵاوه کۆنگره‌ى راپه‌ڕینى نووسه‌ران بۆ
پشتیوانى له راپه‌رین و به‌ره‌ى کوردستانى به‌سترا، به‌وه‌ش جارێکى
دیکه نووسه‌ران خۆیان خسته بنده‌ستى حزبه‌کان‌و چونه پاڵ به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات،
له گه‌رمه‌ى شه‌ڕى نێوخۆیى دابه‌ش بون، له گشت روداو مه‌ینه‌تییه‌کاندا
نووسه‌ران زیاتر له هه‌ر توێژێکى دیکه نازیان راگیرایه‌و
ئیمتیازیاتیان هه‌بوه، به‌شێکیان براگماتیگانه به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان
بۆ چه‌ند ئیمتیازاتێک پاراست‌و ویسته‌کانى خۆیانیان خسته پێش ئامانجه‌کانى
یه‌کیتى نووسه‌رانى کورد، نه‌یانتوانى سه‌ربه‌خۆیى‌و یه‌کگرتویى
رێکخراوه‌که وه‌ک نێوه‌ندێکى کولتورى خاوه‌ن ده‌نگى تایبه‌ت‌و هه‌ڵوێستى
ئازادانه سه‌ربه‌رز رابگرن‌و له له‌تبون‌و سڕبون‌و ده‌رگاداخستن وه‌دورى
بگرن.
هه‌ر له کۆنه‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانى یه‌کێتى نووسه‌رانى کورددا،
وه‌ک سه‌رجه‌م رێکخراوو سه‌ندیکا پیشه‌یى‌و جه‌ماوه‌رییه‌کان هه‌میشه
لیستى حیزبى‌و هاوپه‌یمانى له هه‌لبژاردنه‌کان ره‌چاو کراوه، ئه‌و
شێوازه‌ش زیانى زۆرى به ماف‌و ئازادى نووسه‌ران گه‌یاندوه‌و ده‌رگاکانى
به‌شداریبونى له‌به‌رده‌م چالاکوان‌و داهێنه‌رانى بوارى کولتور‌و میدیا
به‌ر ته‌سک کردۆته‌وه.
ئه‌وه‌تانێ له دواى راپه‌ڕینیش ئه‌و شێوازه نادیموکرات‌و پاشکه‌وتوه
شکڵى گرتوه، زیاتر له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کى مه‌ده‌نى ( یه‌کیتى نووسه‌رانى
کورد‌و سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان) بوینه ئه‌سیرى ئه‌و شێوازه،
به تایبه‌تیش یه‌کیتى نووسه‌رانى کورد( لقى هه‌ولێر ) که به ئه‌شکرا
له دوا کۆنفرانسى خۆیدا، به ئاشکرا خۆى راگه‌یاند‌و وه‌لائى ره‌هاى
بۆ حزب‌و ده‌سه‌ڵات لێوه‌شایه‌وه، چونکه له‌و هه‌لبژاردنه
کۆنتڕۆلکراوه‌دا ، که ته‌واو له ژێر چاودێرى‌و ده‌ستێوه‌ردان به‌ڕێوه‌چو
به قازانجى یه‌ک لیست که حیزب‌و ده‌سه‌ڵات کاریان بۆ ده‌کرد، ئه‌ویش
لیستى پارتى بو، بێئه‌وه‌ى هیچ لیستێکى رکابه‌ر له به‌رانبه‌رى هه‌بێت،
هه‌ر بۆیه ئه‌و لقه‌ى یه‌کیتى نووسه‌ران وه‌ک لقێکى سست له کار‌و
چالاکى ده‌بینرێت ، ره‌نگه زیاتر له‌وه ده‌بێ چالاکییه‌کانى چه‌ند بن،
ئه‌مجار له کاتێکا به پێى رێککه‌وتننامه‌ى پارتى‌و یه‌کێتى ده‌بو سه‌رجه‌م
رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌کان یه‌کبگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا پاداشتى مانگانه‌یان
ده‌بڕدرێت ، خێر ته‌نها لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى نووسه‌رانه، که یه‌کناگرێته‌وه‌و
پاداشته‌که‌شى نابڕدرێت، ئه‌گه‌ر مه‌رامى سیاسى له پشته‌وه نه‌بێت ،
ده‌بێ چیتر هه‌بێت.
له‌و رۆژانه‌دا ، ده‌نگۆى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى گشتى‌و لقه‌کان ده‌بیسترێته‌وه،
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له دوو ساڵه نووسه‌رانى پارتى‌و یه‌کیتى له
گفتوگۆ و دایه‌لۆگى بناوبن دان، پێده‌چێ ئاکام له‌سه‌ر چوارچیوه‌یه‌کى
رانه‌گه‌یه‌نراو رێککه‌وتن کرابێ، بێئه‌وه‌ى گوێ بگرن له گله‌یى‌و
راوبۆچونى نووسه‌رانى بێلایه‌ن‌و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردستان به
تایبه‌تیش ئه‌ندامانى شه‌رعى ئه‌و رێکخراوه، که‌واته هه‌مدیسان هه‌مان
کولتورى سه‌قه‌ت‌و ناشیرینى رابردو دوباره ده‌که‌نه‌وه، لێناگه‌ڕێن
هه‌ستیارترین توێژى کۆمه‌ڵگه به ئازادى موماره‌سه‌ى مافه‌کانى خۆى
بکات‌و له هه‌لبژاردنێکى ئازاد‌و کراوه‌و رۆشه‌ن ئاینده‌ى رێکخراوه‌که‌ى
خۆى به که‌سانى شیاو‌و گونجاو بسپێرێت‌و له گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانى
حیزب‌و ده‌سه‌ڵات رزگار بکرێت.
له سه‌رو به‌ندى دوا هه‌ڵبژاردنى لقى هه‌ولێرى یه‌کیتى نووسه‌رانى
کورد که له 2007 له هۆڵى هه‌وره‌مان ئه‌نجامدرا، من وه‌ک ئه‌ندامێکى
ئه‌و یه‌کێتییه، بۆ ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر لیستى حیزبى خۆم پاڵاوت‌و
راشکاوانه له بڵندگۆى کۆنفرانس‌و دواتریش بۆ که‌ناڵى کوردستانى تێ ڤێ
بۆچونه‌کانى خۆم په‌یام کرد، به‌ڵام به مۆنتاجکراوى مه‌به‌ستى خۆیان
به قسه‌کانى من پێکاند!! ده‌رفه‌ت بر رونکردنه‌وه‌ش نه‌بو !! کورته‌ى
قسه‌کانى ئه‌و کاته‌م له سێ خاڵدا چڕ ده‌که‌مه‌وه:
1- پێکهێنانى لیستى حیزبى له نێو هه‌ستیارترین توێژى روناکبیرى که
نووسه‌رانن.
2- جێگاى نیگه‌رانییه که روناکبیران خۆیان له نێو لیستی حیزب‌دا
بدۆزنه‌وه.
3- له‌وش نیگه‌رانتر ئه‌وه‌یه که نووسه‌ران ده‌نگ به لیستێکى ئاوا
بده‌ن.
ئه‌مڕۆش که‌وا ئاماده‌باشى ده‌کرێت، بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌لبژاردنه‌کانى
دیاریکردنى نوێنه‌رانى کۆنگره‌ى گشتى و دواتریش کۆنفرانسى لقه‌کان ،
هه‌مان ئه‌و قسانه‌م دوپاتده‌که‌مه‌وه، به‌و هیوایه‌ى نووسه‌رانى به‌ڕێز
ریکخراوه‌که‌یان له له‌تبون‌و ده‌ستێوه‌ردان به دوربگرن، تا ببێته
سه‌کۆیه‌کى ئازاد، وه‌ک ده‌زگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ بره‌و به کار‌و چالاکى
داهێنه‌رانه بدات‌و له بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌ده‌ب‌وکولتورى سه‌رده‌م‌و
بزاڤى تازه‌گه‌رێتى به ئه‌رکى خۆى هه‌ڵسێت، چونکه ده‌مێکه ئه‌و سه‌کۆ
گرنگه‌ى نووسه‌ران له ئه‌رکه‌کانى خۆى دور خرایته‌وه‌و ته‌نانه‌ت (
جگه له لقى دهۆک ) له دواى راپه‌ڕینه‌وه ده‌رگا له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ى
نوێ‌و ده‌نگه تازه‌کان داخراوه‌و به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامه‌کان به
هۆى که‌وتنه نێو ته‌مه‌ن‌و روداوه‌کانى ژیان‌و کاره‌ساته‌کان یان هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن له سیاسه‌تى هه‌لسوڕێنه‌رانى رێکخراوه‌که‌یان‌و هۆکارى دیکه‌وه
خۆیان به دور گرتوه،بۆیه ده‌بو به‌ر له‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر گرێدانى
کۆنگره‌ى گشتى‌و کۆنفرانسى لقه‌کان بده‌ن، بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌رفه‌تیان
دروستبکردایه له‌به‌رده‌م گه‌نجانى نوسه‌رو ئه‌دیب ، چونکه نزیکه‌ى
بیست ساڵه به هۆى زاڵبونى نه‌فه‌سى حزبى‌و سیاسى به‌سه‌ر کاروبارى ئه‌و
رێکخراوه ئه‌ندامانى نوێ وه‌رنه‌گیراون‌و نه‌وه‌ى نوێى دواى راپه‌ڕین
ئه‌و سه‌کۆیه‌ى له رو داخراوه ، بۆیه کۆنگره‌ى داهاتو بێ وه‌رگرتنى
ئه‌ندامى نوێ‌و بێ سازدانى زه‌مینه‌ى گونجاو بۆ به‌شداریبونى گشت ئه‌ندامان
به تایبه‌تیش ئه‌ندامانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئاکامى
کۆنگره مانایه‌کى نابێت‌و گۆڕان‌و نوێبونه‌وه‌یان به‌سه‌ر نایه‌ت،
چونکه ته‌نها کۆنه ئه‌ندامه‌کان ) جێگۆڕکێیان پێده‌کرێت !!
هه‌ر وه‌ک ده‌زانرێ، له‌تبونى یه‌کێتى نووسه‌ران، رۆژنامه‌نوسان‌و گشت
رێکخراوو سه‌ندیکاکان .. تاد..به هۆى شه‌ڕى نێوخۆیى‌و ململانێى سیاسى
و پاوانخوازى بوه، جێگاى سه‌رسوڕمانه که بۆیه دوباره له یه‌کترگرێانه‌وه‌و
کۆکردنه‌وه‌یان به پێى رێککه‌وتنامه‌ى سیاسى‌و به پێى هه‌مان شێوازى
پێش‌و ، خۆى له‌خۆیدا نه‌هێشتنه‌وه‌ى بوارێکى راسته‌قینه‌یه له‌به‌رده‌م
گشت ئه‌ندامان نه‌باداش ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆکان‌و نه‌وه‌ى نوێ‌دا، بگره
سوڕانه‌وه‌یه به ده‌ورى بازنه‌یه‌کى بۆشدا ، دوباره بونه‌وه‌ى مێژو
وه‌ک خۆى مانایه‌کى نوێ به‌رهه‌مناهێنێ ، باشتر وایه نووسه‌ران به
ئاگایی‌و وریاییه‌وه له چاره‌نوسى رێکخراوه‌که‌یان بڕوانن،ئه‌و سه‌کۆیه‌ى
که به‌رهه‌مى خه‌بات‌و قوربانییه‌کانى نه‌وه‌ى دوێنێى و ماندوبونى نه‌وه‌ى
نوێى خۆڕاگره، با یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بێت‌و به
ستایل‌و شێوازێکى مۆدێرنانه هه‌ڵبسوڕێت‌و له گه‌شانه‌وه‌ى کولتورى سه‌رده‌م‌و
ئه‌فراندن رۆڵى پێشه‌نگانه‌ى خۆى وه‌ربگرێته‌وه.
slahmezin@yahoo.com
|