یه‌کیه‌تی له ته‌که‌تولی فکر ده‌دات و ده‌سته‌گه‌ری و خزمخزمانێش ده‌هێڵیته‌وه .
مه‌هدی کاوانی
که‌س ناتوانێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدا نه‌ک له ناو پارته کوردستانیه‌کان ، به‌لکو له‌و په‌ڕی دونیاوه، له‌و په‌ڕی یه‌مینه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی یه‌سار، له ئیسلامه‌وه تا علمانی بلێ ته‌که‌تول نابێ هه‌بێ . هه‌بوونی دیارده‌ی ته‌که‌تول له ناو پارته سیاسیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆڵهو په‌ره‌سه‌ندن و جوله‌ی سیاسی هێناویه‌ته پێشه‌وه. هه‌ر حیزبێ بڵێ من تهکهتولم تیا نیه یان ئه‌وه‌تا نکۆلی لێ ده‌کاو نایه‌وه بدرکێنێ یاخود ده‌بێ ئه‌و پارته مردوو بیت و هیچ جوله‌یه‌کی تێدا نه‌بێت . له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیش ئێمه فێری ئه‌وه بووینه ناکۆکی و ململانێی سیاسی وێڕای دیارده خراپه‌کانی به‌ڵام ده‌لاله‌تی به‌ره‌و پێش بوونیشی تیایه . ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ی تیایه که که‌رسته هه‌یه بیه‌وێت له ناو ئه‌و پارته به‌ره‌و گۆڕان و ره‌نگی سه‌رده‌م ببات، هه‌شیانه موحافیزکارو نایانه‌وێ ئه‌و گۆڕانانه ڕوو بدات . له ناویاندا هێلی مامناوه‌ندیش دروست ده‌بێ که نه به‌ته‌واوه‌تی له گه‌ڵ گۆڕانه وه‌نه به‌ته‌واوه‌تیش له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی کلێشه‌ی کۆنه . له ناو حیزبه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ته‌که‌تول هه‌یه . پارتی کۆماری که بۆش سه‌رۆکایه‌تی ده‌کا ئه‌و ته‌که‌توله ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی به(محافظین جدد) ناویان دهباو زۆر جار ناوی مه‌جموعه‌ی نه‌وتیان پێ ده‌گۆترێ، به‌ڵام کۆلم پاول له گه‌ڵ خه‌تی گشتی پارته‌که بوو. به مه‌زنده‌ی خۆم لادانهکهشی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و هاتنی کۆنده‌لیزا رایز بۆ شوێنی په‌یوه‌ندی به هه‌مان مه‌سه‌له‌وه هه‌بوو. گۆردن بڕاون له گه‌ڵ تۆنی بلێر له ناوتهکهتولی جیاواز بوون . ڕاسته بڕاون گۆڕانکاریه‌کی ئه‌و تۆی له سیاسه‌تی به‌ریتانیا نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌وه عمومیاتی مه‌سه‌له‌کانه بڕۆ ناو ته‌فاسیل، جیاکاری له نێوانیاندا به جوانی دیاره . جۆرج گه‌له‌وی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی بهریتانیشمان له سه‌ر لیستی پارتی کار بینی که چۆنچۆنی دژی شه‌ڕ بوو و به ئاشکه‌را له دژی تۆنی بلێر لێدوانی ده‌دا . سه‌رکۆزی ئێستای فه‌ڕه‌نسا له گه‌ڵ جاک شیراکی پێشتر که له ناو یه‌ک پارتیش بوون جیاوازی له نێوانیان هه‌بوو . سه‌رکۆزی له پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنیش و بهدوایهوهش له قسه‌کانی ،ئه‌و جیاوازیه‌ی نێوانیان به‌دی ده‌کرا که‌چی له عمومیاتیش وه‌ک یه‌ک بوون،له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش حکومه‌تی ئێستای فه‌ڕه‌نسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی واشنتۆن له هی جاک شیراک له پێشترن . له ئیسڕایل دیارده‌ی ته‌که‌تولات زۆر فراوانه . وه‌ختی خۆی ناته‌نیاهۆی پارتی لیکۆد له سه‌ر تهکهتولکاری له گه‌ڵ مۆردوخای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی که گوایه به ئه‌سل کوردی زاخۆیه هه‌لبژاردنی دۆڕاند . ده‌شبینین له ناویان هه‌ر بابایه‌و که‌سایه‌تی سیاسی ناویانه به خۆی و ته‌که‌تولی خۆی له ناو پارته‌که‌ی ده‌ردێت و ده‌چیته ناو پارته‌کی تر . شارۆن له لیکۆدو شیمۆن پێرس له ناوپارتی کار به خۆیان و تهکهتولهکهیان و خه‌لکی تر ده‌رهاتن و پارتی کهدیمهیان دروستکرد. شیمۆن پێرس چه‌ند جاری تریش ئه‌و ههلگهڕان و داگهڕانهی کردووه . هه‌نده‌ک جار ته‌که‌تول له سه‌ر کێشه‌یه‌ک که دێته گۆڕێ ده‌کرێ، به‌ڵام گشت گیر نیه . له شه‌ڕی دژی سه‌دام تۆنی بلێر نه‌ی توانی له ڕێگای پارته‌که‌ی خۆی نه‌سابی قانوونی چوونه شه‌ڕ مسۆگه‌ر بکات کۆنسێرڤه‌تیڤ که ده‌کات مهحافیزهکان بۆیان ته‌واو کرد . ئێستاش خه‌ریکه ژماره‌یه‌کی فراوانی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکا له مه‌ڕ کشانهوههی هێزه‌کانیان له عیڕاق خۆیان بده‌نه پاڵ دیموکراته‌کان . نمونه‌ی دیارده‌ی ته‌که‌تول له سه‌ر ئاستی جیهان له ناو پارته سیاسیه‌کان ئه‌وه‌نده زۆره نایه‌ته باس کردن . کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان پێش شه‌ڕی عیڕاق و ئێران باڵێکیان لێ جیا بوونه‌وه ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی کۆمه‌له‌و یه‌کیه‌تی ئه‌و کات به خه‌تی عیڕاقی ناویان ده‌بردن له ناو کادیره دیاره‌کانیان قسه‌یان له سه‌ر نه‌جمه‌دین فه‌قێ ده‌کرد وا بزانم خه‌لقی که‌رکوکه . که من له ساڵی 1981 چومه شاخ و به‌شداری یه‌که‌م کۆنفراسی کۆمه‌ڵه‌م کرد ئه‌و کاتی به جوانی سه‌ره‌ده‌ری خه‌ت خهتانێم نه‌ده‌کرد به‌لکو به‌دوایه‌وه زانیم مه‌سه‌له‌کان چۆنچۆنیه و منیش وه‌ک ئه‌وانی تر ئاسا به لایه‌کیان داکه‌وتم .ئه‌و کاتی له ناو کۆمه‌ڵه که‌متر باس و خواس له سه‌ر ته‌که‌تول و ته‌که‌تول کاری هه‌بوو ، قسه‌کان زیاتر ده‌چونه ناو جیاوازی خه‌تی فکری . ئێمه هێشتا له ناو یه‌کیه‌تی جودا نهببوینهوهو ئاڵای شۆڕشمان پێک هێنابی دژه‌کانمان به‌ئێمه‌یان ده‌گوت عیڕاق چی . هه‌نده‌ک جار به تاونیش ئه‌و ناوه‌یان ده‌ینا که گوایه ئێمه عیڕاقینهو ده‌مانه‌وێ یه‌کیه‌تی خاکی عیڕاق بپارێزین و ئه‌وان کوردستانینه . که جوداش بووینه‌وه هه‌ر له ناوه‌که‌ی بۆ ڕێکخراوه‌که‌مان هه‌ڵبژاردبوو دیار بوو که ده‌کاته ڕیبازه‌کانی شه‌هید ئارام، ئێمه چین و چمان گه‌ره‌که . ئه‌و مه‌جموعه‌ی که له گه‌ڵ خاڵه شه‌هاب و مامۆستا جهعفهروئهنوهر زۆراب زیندانی کرابوون و به گه‌ر عافوه عامه‌که‌ی سه‌دام که‌وتن و زۆریان لێ هاتنه شاخ به مه‌جموعه‌ی ته‌که‌تولی سجن ناو ده‌بران . ئه‌رسه‌لان بایزو عه‌لی بچکۆل و فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر‌و دکتۆر که‌مال خۆشناوی ڕهحمهتیشیان له گه‌ڵ بوو، به سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌و ته‌که‌توله ناو ده‌بران . ئه‌و کاتی مام جه‌لال و کاک نه‌وشێروان خه‌ته عامه‌که‌ی ناو یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه بوون و به قه‌ناعه‌تی خۆم به خواستی خۆشیان هه‌لگری ڕێبازی سوسال دیموکرات بوون ،که به ئاشکه‌را بانگێشه‌یان بۆ نه‌ده‌کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی بنکه‌ی حیزبی به تایبه‌تی کادیره‌کانیان به جوانی ته‌قه‌بولی ئه‌و ڕێبازه‌یان نه‌ده‌کردو ده‌شترسان له بانگێشه‌ی وه‌ها نه‌وه‌ک کادیره‌کانیان لێیان ههلگهڕینهوهو بێنه ناو خه‌ته فکریهکی شه‌هید ئارام . چۆن ئێستا کۆمپانیای وشه هه‌یه‌و تهکهتولن نه‌ک به مانای ته‌که‌تولی شه‌خسی به‌لکو ته‌که‌تولی سیاسینه و به‌رنامه‌یان دیاره و به جه‌ماعه‌تی ڕیفۆرم ناسراون و له قسه‌کانیان ده‌ڵێن ده‌بێ یه‌کیه‌تی گۆڕان بکا به ئاڕاسته‌ی چاکسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی ڕێ‌و ڕهسمیهتهکانی سوسیال دیموکرات . له‌وانه‌یه له مه‌ڕ ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتیش ئه‌وان ئه‌جندایه‌کی تریان بۆی هه‌بێت . ته‌که‌توله‌کانی تریش له ئه‌لفه‌وه تا یا هیچ قسه‌و باس و لێدوانێکیان له سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای یه‌کیه‌تی نیه‌و هه‌ر هه‌موویان خۆیان به خه‌تی عامی مام جه‌لال هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و له ژێره‌وه‌و به ئاشکهراش ته‌که‌تولی خۆیان هه‌یه . هه‌ر یه‌کێکیشیان بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خه‌تی مام جه‌لال، ده‌یه‌کی کاک نه‌وشیروانیشیان خه‌لک پێ کۆناکرێته‌وه . سه‌رده‌می خۆشی له چیا هه‌ر وه‌ها بوو له ده‌ره‌وه‌ی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان له خه‌تی شه‌هید ئارام به‌ولاوه که‌س نه‌یده‌توانی هیچ بکات . به‌ڵێ ته‌نیا خه‌تی شه‌هید ئارامی بوو به خه‌تی فکری جیا که‌ره‌وه له یه‌کیه‌تی و قسه‌و باسی لێ ده‌کرا . فعله‌ن ئه‌و خه‌ته نه‌ک هه‌ر بڕوای به شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوو به‌لکو دژیشی ده‌وه‌ستا ، دژی گفتوگۆی یه‌ک لایه‌نی یه‌کیه‌تیش بوو له گه‌ڵ ڕژێم . مه‌سه‌له سیاسی و فکریه‌کانیش هه‌ر که‌سێ ئه‌و شتانه بخوێنته‌وه که به قه‌له‌می شه‌هید ئارام نوسرابوون ده‌زانی به دوایه‌وه هێلی جیاوازی ئایده‌لۆژی و سیاسی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه چیه . بابه‌ته بچووکه‌که‌ی منیش شوێنی ئه‌و هه‌موو شته‌ی تێ دا نابیته‌وه . به‌ڵام به تیگه‌یشتنی خۆم له ڕووی ئایده‌لۆژی و سیاسیش ئه‌و ڕێبازه خالی جیاکه‌ره‌وه‌ی له گه‌ڵ ڕیکخراوه چه‌په ڕادیکاله‌کانی له بابه‌ت پارتی کۆمه‌نیستی ئێران که ئه‌و کات کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێرانیان پێ ده‌گۆتن، هه‌روه‌ها بۆ ناوخۆشمان له گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که ئێستا زۆربه‌یان له ناو ڕێکخستنی پارتی کۆمه‌نیستی کرێکاری وه‌ستاونه‌ته‌وه هه‌بوو . دیسان خالی جیا که‌ره‌وه‌ی له گه‌ڵ حیزبی شوعی عیڕاقی و پارته شوعیه ته‌قلیدیه‌کانی تریش هه‌بوو . به‌ڵام له ڕووی پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی له یه‌ک نزیک بوون واته شه‌هید ئارامیش زۆر زۆر بڕوای به ته‌شکیل کردنی به‌ره‌ی سیاسی هه‌بوو . ڕه‌نگه له چۆنیه‌تی هه‌لسوڕانی ئه‌و به‌ره‌یه هه‌موو ڕاکانی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره له گه‌ڵ شوعیه‌کانی عیڕاقی تێکی نه‌کردبایه‌وه به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی زۆریش هه‌بوو . ژیانی ته‌که‌تول و تهکهتولکاری به تایبه‌تی له سه‌رده‌می چیا هه‌ر له ناو یه‌کیه‌تی نه‌بوو به‌لکو هه‌موو پارته کوردیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می هی هه‌موو پارچه‌کانی گرتبۆوه و بابه‌ته‌که‌ی منیش شوێنی ئه‌وه‌ی تێدا نابێ که باس له هه‌موویان بکه‌م . به‌ڵام هیچ کام له‌و ته‌که‌تول کارانه له ڕێگای دیموکراتیه‌تی حیزبایه‌تی و به ڕووی شارستانی و په‌نا بردن بۆ دیالۆگ کێشه‌کانیان چاره سه‌ر نه‌ده‌کرد . ڕاسته دیالۆگ هه‌بوه به‌ڵام هه‌رکاتێ ئه‌و دیالۆگه مه‌ترسی له سه‌ر هه‌ندێ نوخبه ده‌سه‌ڵات هه‌بوایه، لایه‌نی چه‌کداری یان ڕودانی دیارده‌ی تیڕۆڕی سیاسی یان به‌هانه‌ی نابه‌جێ به‌یه‌ک هه‌ڵبه‌ستن له نێوانیاندا ڕوویداوه. زۆری ئینشقاقی حیزبه‌کانیش له گه‌ڵ یه‌کتری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ژیانی دیموکراتیه‌تی حیزبایه‌تی . له‌و ناوه‌نده‌دا هێزی چه‌کداری زاڵ بووه بۆ یه‌ک لایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ته‌که‌تول کاریه نه‌ک فکر . لایه‌نی چه‌کداری بووه وای له‌و که‌سانه یان خاوه‌ن فکرو خاوه‌ن بانگێشه‌ی دیموکراتی حیزبایه‌تی کردووه که گۆڕه‌پانه‌که به‌جێ بێڵن بۆ یان . بۆیه ئه‌و ئینشقاقانه‌ی که له ناو پارته‌کانیش ڕووی داوه هیچی به هیچ نه‌کردووه له به‌ر ئه‌وه‌ی ناچار کراون که جودا ببنه‌وه .ئه‌و دیارده‌یه گشت گیره ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گرێته‌وه. هه‌موو کوده‌تا سه‌ربازیه‌کان هه‌مان ده‌ق ده‌یان گرێته‌وه. یه‌کیه‌تی نێشتمانی کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به سه‌ر دیارده‌ی ته‌که‌تول و ته‌که‌تول کاری زاڵ بێ با بێت پشتی ئه‌و تهکهتولانه بگرێ یان بواریان بداتێ زۆر به فراوانی له ڕێگای ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه بچنه ناو جه‌ماوه‌رو قسه‌کانی خۆیان بکه‌ن ، با ڕێگا به پێچهوانهکانیشیان بدات که ته‌که‌تولی فکرینه با ئه‌وانیش هه‌مدیسان با قسه‌ی خۆیان بکه‌ن ، با ڕێگا به‌و تهکهتولانهش بدات با فکریش نه‌بن ئه‌وانیش با قسه‌ی خۆیان بکه‌ن .له‌و ڕێگایه‌دا خه‌لک ده‌توانێ بژارێکی گونجاو و پڕ به پێستی قۆناغه‌که‌ی بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن . به‌ڵام یه‌کیه‌تی به پێچه‌وانه‌وه کاره‌کان ئه‌نجام ده‌دا . به ناوی گه‌مه‌ی هه‌لبژاردن فکر ڕاده‌ماڵێ و ده‌سته‌و ده‌سته‌گه‌ری و خزم خزمانێ دێڵیته‌وه . مردنی ته‌که‌تولی فکر له ناو هه‌ر حیزبێک مانای مردنی ئه‌و حیزبه‌ی به دواوه دێت ، له هه‌مانکاتیشدا مانه‌وه‌ی ته‌که‌تولی ده‌سته‌و ده‌سته‌کاری و خزمخزمانێ هه‌مدیسان مردنی ئه‌و پارته‌ی یان زۆر لاواز بوونی به دواوه دێت . هه‌ردوکیان بۆ حیزب دوو نه‌خۆشی ترسناکن . زۆر جێگای داخه که یه‌کیه‌تی به پێچه‌وانه‌وه کاره‌کان ئه‌نجام ده‌دات فکره‌که ده‌مرێنێ و دهستهگهریهکهش ده‌هێڵێته‌وه . به‌رده‌وامیش بانگێشه‌ی فه‌رمی ده‌کا و ده‌ڵێ ئێمه دژی ته‌که‌تول و ته‌که‌تول کارینه .
به‌ریتانیا/ 26/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|