(یه‌كیَتی و پارتی)، (كۆمپانیا سه‌رمایه‌داریه‌كان)،
(پاشـماوه‌ی عه‌شیره‌تگه‌ریَتی)،
دهستێکن دژی چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵ.
رۆژنامه‌ی (كۆمۆنه)
له كۆتاییدا، ده‌سته‌لاتی فیۆدالیانه‌ی دویَنیَی بزووتنه‌وه‌ی كوردی،
له ده‌سته‌لاتیكی سیاسی برجوازیدا به‌رجه‌سته بوو. بیرۆكراسیه‌ت و فه‌ساد،
له حیزبه‌وه گویَزرانه‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی عه‌رش. خه‌باتی شاخ كۆتایی
هات و بزووتنه‌وه‌ی لادیَ جیگای بۆ بزووتنه‌وه‌ی شار چۆڵ كرد.
لیبرالیزمیكی رۆشنبیرانه‌یش، له گۆشه‌نیگای به‌ها (القیم) كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
و ریفۆرمه‌وه، كه‌وتۆته ره‌خنه‌ی ده‌وله‌ت و هاوپه‌یمانیَتیه‌كه‌ی له‌گه‌ل
پیوه‌ندیه عه‌شایه‌ریه‌كاندا. هیزیكی كۆمه‌لایه‌تی شۆرشگیریش، هه‌ر له
سه‌ره‌تای نه‌شونمایه‌وه، هه‌روه‌ك عاده‌تی چینایه‌تی خۆی، ره‌خنه‌ی
شیَوه‌ژیانی ئه‌م كۆمه‌لگایه، له گۆشه‌ی پیداویستیه‌كانی ژیانی چینه
هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌له‌وه، ده‌گریت. مانگرتن و خۆپیشاندانی كریكاران و
ئه‌ندازیارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه، به‌شیكی به كرده‌وه‌ی ئه‌و
خه‌باته میژووییه‌یه‌ن، ئه‌و خه‌باته‌ی له یه‌ككاتدا دژی ده‌سته‌لاته
سیَ گۆشه‌ییه‌كه‌ی ده‌وله‌ته: حیزب، كۆمپانیا سه‌رمایه‌داریه‌كان،
پاشماوه‌ی عه‌شیره‌تگه‌ریتی! ئه‌و خه‌باته‌ی له دواینجاردا، ماهیه‌تی
چینایه‌تی حیزبه كوردستانیه‌كانی به ته‌واوی ئاشكراكرد، ئه‌و حیزبانه‌ی
وه‌ك نوینه‌ری سه‌رمایه، بره‌و به چالاكی به‌رده‌وامی خۆیان ده‌ده‌ن
دژی چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ل، بۆیه زۆر ئاسان، كریكارانی ئه‌و كارگه‌یه‌یان
گولله‌باران كرد، وه زۆر دلنیایانه‌یش، به یاسا دیموكراسیه‌كانیان،
ریَ به هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌ده‌ن كه به ئاشكرا ریژه‌ی چه‌وساندنه‌وه
به‌رزو به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر چ له (دریژكردنه‌وه‌ی كاتژمیره‌كانی
كاركردن) و چ له (نزمراگرتنی كریَی كار) دا.
پرۆلیتاریا، ئه‌و چینه‌ی كه هه‌رگیز بیده‌نگ نابیت له ئاست هه‌لچنینی
سامانی سیاسیه بیرۆكراسیه‌كان و به‌خیَوكردنی عه‌شیره‌ته‌كان و به‌ریوه‌بردنی
دیوه‌خانه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی سامانی هاوبه‌شی كۆمه‌ل و كه‌له‌كه‌بوونی
سه‌رمایه له‌سه‌ر زیاده‌ی به‌ها (فائچ القیمه)، جاریكی تریش خۆی به‌كیشده‌كات
به‌ره‌و پیشه‌وه‌ی رووداوه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان. ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی
ئه‌و باره ئابووریه ناهه‌مواره‌یه كه هه‌موو وولاتی پیدا تیده‌په‌ریت
و تا دیت ژیانی چینه چه‌وساوه‌كان قورس‌تر ده‌كات.
رۆژ به رۆژ هه‌ژاری فراوانتر ده‌بیت، ده‌وله‌مه‌ند ده‌وله‌مه‌ند تر‌و
هه‌ژار هه‌ژار تر ده‌كه‌ویت، داهاتی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ل ده‌چیته خوار
ئه‌و ئاسته‌وه كه به پیداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌دا رِا بگات، به‌لام
هه‌رگیزاو هه‌رگیز، كریَی كار، به ریژه‌ی زیادكردنیشیه‌وه، له هه‌ردوو
كه‌رتی حكومی و ئه‌هلیدا، ناچیته ئاستی پیویست بۆ كرینی پیداویستیه
گرنگه‌كانی ژیان، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه، ئه‌وا مانگرتنی كریكاره
شۆرشگیره‌كانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه، ده‌وله‌تی دانه‌ده‌چله‌كاند،
ئه‌و ده‌وله‌ته ناسیۆنالیستیه‌ی به فیشه‌ك، وه‌لامی داخوازیه‌كانی
كریكارانی دایه‌وه. ئه‌وه‌تا تا دیَت نزمی كریَی كار‌و گرانی
پیداویستیه‌كانی رۆژانه‌و و به‌رزی كریَی خانووبه‌ره و هتد، گوزه‌رانی
چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ل، به‌ره‌و خراپتربوون ده‌به‌ن، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
ریژه‌ی بیَكارییش كه له ئیستادا به 25 - 30% ی دانیشتوان داده‌نریت،
فاكته‌ریكی تری كاریگه‌ره له نزمكردنه‌وه‌ی نرخی هیزی كاردا، ئه‌مه‌یش
به‌و واتایه‌ی هیزی كاریش، وه‌ك هه‌ر كالایه‌كی تر، مل كه‌چی یاسای
خستنه‌روو و داخوازییه و هه‌تا خستنه‌رووی زیاتر بیت، نرخی كه‌متر ده‌بیته‌وه،
ریژه‌ی هه‌لاوسان تا دیت ده‌چیته سه‌ره‌وه، كه ئه‌وه‌یش به‌رده‌وام
هیزی كرین نزمده‌كاته‌وه، گیروگرفتی دروستكراوی سووته‌مه‌نیش، تا دیت
ژیانی چینه چه‌وساوه‌كان سه‌ختتر ده‌كات، ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌میشه
ئاستی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت له سه‌روو ئاستی ئیستهلاكه‌وه‌یه به
ریژه‌یه‌كی به‌رز. وه ئه‌گه‌ر له پیناوی راویژدا، توانای ئابووری
عیراق، به ته‌نیا به‌راوورد بكه‌ین به نه‌وتی هه‌لگیراو (احتیاگ) له
سالی 2007 دا كه به پیَی بانكی نیوده‌وله‌تی، 115 ملیارد به‌رمیله،
ده‌بینین هه‌ر تاكه‌كه‌سیك 11 به‌رمیل نه‌وتی ده‌كه‌ویت له رۆژیكدا،
ئه‌مه به چاوپۆشین له به‌رهه‌مهینانی نه‌وت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی و
فرۆشتنی له بازاری ناوخۆدا. به‌رهه‌مهینانی غازی سروشتیش 1.75 ملیارد
مه‌تر سیَجایه له سالی 2006 دا، وه ئیستهلاكیشی به هه‌مان ریژه‌یه
و هه‌لگرتنیشی بریتی بووه له 3.115 ترلیۆن مه‌تر سیجا له 2005 دا كه
ده‌كاته 2% له هه‌لگیراوی هه‌موو جیهان. له سالی 2007 دا، به‌رهه‌مهینانی
غازی سروشتی ده‌گاته 3.5 ملیارد مه‌تر سیَجا، ئیستیهلاكی: 2.35 ملیارد
مه‌تر سیَجا، هه‌لگرتنیشی 3.17 ترلیۆن مه‌تر سیَجا، به‌لام به‌بیَ ئه‌وه‌ی
هیچ گۆرانكاریه‌ك به ژیانی خیزانه هه‌ژاره‌كانه‌وه دیاربیت. به‌رهه‌مهینانی
eكاره‌بایش، له 34.6 ملیارد (kWh) له سالی 2006 دا، ده‌گاته 105.1
ملیارد له سالی 2007 دا، ئه‌مه‌شیان به هیچ شیوه‌یه‌ك به ژیانی
دانیشتوانه‌وه دیار نیه. جگه له‌مانه‌یش، داهاتی نه‌ته‌وه‌یی عیراق
له نزیكه‌ی 39 ملیار دۆلاره‌وه له سالی 2003 دا، تیپه‌ر ده‌كات بۆ
87.9 ملیار دۆلار له سالی 2006 دا، وه به‌رزده‌بیته‌وه بۆ 100 ملیار
دۆلار له سالی 2007 دا، به‌لام به‌بیَ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه،
به ژیانی تاكه‌كه‌سه‌وه دیاربیت. وه زۆر به پیچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر
له گۆشه‌ی پیداویستیه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانه‌وه، واته خوارده‌مه‌نی،
هاتووچۆ، كریَی خانوو، رعایه‌ی منال، رعایه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌م باره
ئابووریه هه‌لبسه‌نگینین، ئه‌وا به ئاسانی ده‌بینین گوزه‌رانی زۆربه‌ی
زۆری كۆمه‌ل، ده‌كه‌ویته ئه‌و ئاسته‌وه كه به هیَڵی هه‌ژاری دیاری
ده‌كریت، چونكه داهاتی خیزانه هه‌ژاره‌كان، به‌شی ئه‌و پیداویستیانه
زیاتر ناكات كه به‌بیَ بوونیان، ژیان مه‌حاله. ئه‌مه له كاتیكا كه
هه‌ژاری ته‌نیا به داهات به‌راوورد ناكریت، به‌لكو هه‌موو لایه‌نه
كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیریه‌كانیش ده‌گریته‌وه.
له كورتكردنه‌وه‌دا، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م باسه ئه‌مه‌یه: ئایا ده‌وله‌ته
ناسیۆنالیستیه‌كه‌ی بارزانی و تاله‌بانی، چاره‌سه‌ری ئه‌م باره
ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌ی پیَده‌كریت؟ یان هه‌ر به ده‌وری ووشه‌كانیاندا:
140، كه‌ركووك، ئه‌مریكا، .. ده‌سوورینه‌وه‌و خه‌لكی به شتیكه‌وه خه‌ریك
ده‌كه‌ن كه گه‌لیَ دووره له ژیانی واقیعیان؟
بزووتنه‌وه پچرپچره‌كان چرِ تر ده‌بنه‌وه، تاقیكرنه‌وه میژووییه‌كان
كه‌له‌كه تر ده‌بن، بۆیه هه‌ر خودی میژوو خۆی، له ریره‌وی گه‌شه‌یدا،
زۆر به خیرایی، ماهیه‌تی برجوازیانه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كان و به‌رنامه
كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌یانی ئاشكرا كرد، وه سه‌لماندی: ئه‌وان خۆیان هۆكاری
ئه‌م باره ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌ن، ئیتر چۆن ده‌توانن له ناوی ببه‌ن.
وه ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كی نویَ نیه له ژیانی ئه‌و حیزبانه‌دا، به‌لكو
تیپه‌ربوونیانه له لیدانی بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری دیهاته‌كانی
كوردستانه‌وه بۆ لیدان له بزووتنه‌وه‌ی كریكاری و جوولانه‌وه‌ی
شۆرشگیری قوتابیان له شاره‌كانی كوردستاندا. بۆیه، زوو یان دره‌نگ،
ده‌بیت بكه‌ونه به‌ر هیرشی ئه‌و چینه چه‌وساوانه‌ی تا دوینیَ ژیله‌مۆی
بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته‌كان بوون و ئه‌مرۆیش كۆیله‌ی ده‌سته‌لاته
سیاسیه دیموكراسیه‌كه‌یانن.
komonah@gmail.com
|