یه‌کگرتوو هێنده‌ی پارتی و یه‌کێتیی دز و تاوانباره .
عامر سابیر
یه‌کگرتووی ئیسلامی له داهاتی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به سه‌ده‌ها ده‌فته‌ر و بلۆک* دۆلار وه‌رئه‌گرێت له پارتی و یه‌کێتیی، ئه‌م ڕێژه‌یه له داهاتی خه‌ڵکی کوردستان که ئه‌که‌وێته چنگی ئه‌م ئیسلامیانه‌وه، نه‌ک هه‌ر نایگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو وه‌ک به‌رهه‌می هێزی بازوی خۆیان چاوی لێده‌که‌ن و به‌کاریده‌هێنن بۆ گیرفانی سه‌ران و به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌که‌یان.
ئیسلامییه‌کان شه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیسته‌کانن و وه‌زاره‌تیان هه‌یه له کوردستاندا، ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا تێکه‌ڵه‌یه‌که له دواکه‌وتووێتی ناسیۆنالیزم و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، ئه‌مانه و ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه‌که‌یان به‌رپرسی سه‌ره‌کین له‌و هه‌لومه‌رجه مه‌ینه‌تباره‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌یگوزه‌رێنن و مه‌سئولی سه‌ره‌کیین له‌و ئاینده سیاسییه تاریکه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندایه.
له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌ی که له 2005 دا به‌رپاکران، سه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی زۆر چه‌واشه‌کارانه داوایان له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کرد که بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ده‌نگ به‌وان بده‌ن، وه ئێستا که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له سه‌ر بورکانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک وه‌ستاون، ئه‌م خوا ناسه درۆ زله ئیسلامییانه به‌رده‌وام که قسه ده‌که‌ن، بۆ شانخاڵیکردنی خۆیان و فریودانی خه‌ڵک، خۆیان وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتداران پێناسه ئه‌که‌ن.
ئه‌م ئیسلامیانه به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایییه‌ی له کوردستاندا حوکم ڕانه، ئه‌مانه شه‌ریک و پێکهێنه‌ری ئه‌و حکومه‌ته‌ن، که کاری سه‌ره‌کی بازرگانیکردن و سه‌رمایه‌گوزاری و یاریکردنه به چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌مانه به‌شێکن له‌و به ناو په‌رله‌مانه‌ی که نه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک نیین به‌ڵکو ته‌نها ئه‌لگۆیه‌که بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌و هه‌موو ملهوڕی و جه‌رده‌یی و گه‌مژه‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌یکه‌ن.
بۆیه ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه، که له جیاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا، له جیاتی ناسیۆنالیست و ئیسلامییه‌کان، له جیاتی سه‌رمایه‌داران وسه‌رۆک خێڵه‌کان، له جیاتی به‌ره‌ی ڕاستی کۆمه‌ڵگا، پێویسته و کاتی ئه‌وه هاتووه که به‌ره‌ی چه‌پی کۆمه‌ڵگا و کۆمونیسته‌کان، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان، چاره‌نووسی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ده‌سته‌وه بگرن.
کاتی ئه‌وه هاتووه که خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و سته‌مدیده‌ی کوردستان چاره‌نووسی خۆی جیابکاته‌وه له گه‌ڵ ئه‌م ئیسلامی و ناسیۆنالیستانه‌دا، وه له‌وه‌ش پێویست تر ئه‌وه‌یه که ده‌ور و وجودی ئه‌وان له سه‌ر ژیان و ئاینده‌ی خۆی وه‌لابنێ.
_______________________________________________________________ * ئه‌مانه پێوه‌ری ژماردنی دۆلاره له لای ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌دارانی کوردستان، یه‌ک ده‌فته‌ر ده هه‌زار دۆلاره و ده ده‌فته‌ر یه‌ک بلۆکه.
|