٦\٤\٢٠١١
یه‌کگرتوو له
(ئیخوان)ی موباره‌که‌وه بۆ (ئیخوان)ی سادات!!
عه‌تا ئه‌حمه‌د
یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌و هێزه‌ی که خۆی وه‌ک هێزیکی نه‌رم و میانڕه‌و
و چاکسازیخواز و هێزی سێیه‌می کودستان خۆیان ناساند و خۆی له ناوی
(ئیخوان) رزگارکرد که له په‌نجاکانه‌وه به‌و ناوه‌وه کاری ده‌کرد و
وایان نیشاندا که خاوه‌نی ئه‌جندا و کاری کوردستانیین و
به‌هره‌که‌شیان ئه‌و ئه‌جندا کوردستانییه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه ته‌نها رواڵه‌ت بوو چونکه ئه‌زموونی کاری
یه‌کگرتوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند به تایبه‌ت کاتێک ناکۆکی له
ناو سه‌رکردایه‌تی (ئیخوان) دروستبوو له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیکردنی له
کاتی دروستبوونی بزووتنه‌وی ئیسلامی له کوردستان و وه‌رگرتنی سه‌رکردایه‌تی
ئه‌و بزوتنه‌وه له لایه‌ن مه‌لا عوسمان و مه‌لا عه‌لی برای...
گۆڕانی قیبله‌گای ئه‌م بزووتنه‌وه بۆ ئێران که ئه‌وکات ئه‌و به‌ڕێزانه
هه‌ندێکیان له‌وێ ده‌ژیان... واته دروستبوونی یه‌کگرتووش به‌رئه‌نجامی
جۆرێک له جیابوونه‌وه بوو نه‌ک ئه‌و ئه‌جندا و به‌رنامه
کوردستانییه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌وه‌یه که له بنه‌ڕتدا راگه‌یاندنی
یه‌کگرتوو به‌رئه‌نجامی ململانێیه‌ک بوو بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن...
هه‌ر ئه‌و حه‌ز و خولیاش کۆپی کرا بۆ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م هێزه و
به دریژایی مێژووی کارکردنیان و ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی کارکردنیان
ئه‌وه بوو که ئه‌وان بچنه ناو هه‌موو خیزانێکه‌وه و پانتایی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی داگیربکه‌ن و دینیش ئامرازی هه‌ره گرنکیان بوو بۆ
به‌دیهێنانیان..
دواتر چوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان و بڕیاری به‌شداریکردنیان له
پرۆسه‌ی دیموکراسی دا هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ
دروستبوونی گرفت بۆ ئه‌م هێزه چونکه ئه‌وان پێانوایه دیموکراسی به
ته‌نها هه‌ڵبژاردنه، به دیدیکی تر ئه‌وان پرۆسه‌ی دیموکراسی ته‌نها
له هه‌ڵبژاردندا کورت ده‌که‌نه‌وه و که ئه‌مه له کاتێکدا دیموکراسی
بریتییه له پاکیجێک هه‌ر له پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانی و یاسادانان و
فره‌یی و لێبوورده‌ی و ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی هاوتای پیاو و ژن و
مافی راده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه هتد...دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
که به وردکردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و چه‌مکانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی
یه‌کگرتوو و ئیسلامی سیاسی دا یه‌ک دونیا ئیشکالیه‌ت به‌ده‌رده‌که‌ون
بۆ نمونه چه‌مکی یاسادانان(تشریع) که ئه‌مه له هه‌ناوی ئیسلامدا
غیابیکی ئاشکرای هه‌یه چونکه ئه‌وه‌ی یاسایه ته‌نها فه‌رمانه‌کانی
خوا و پێغمبه‌ره‌که‌یه‌تی....
وردکرنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کانی تر بابه‌ته‌که درێژده‌کاته‌وه بۆیه ته‌نها
ئه‌و نموونه‌یم وه‌رگرت ره‌نگه ئه‌وانیتر بکه‌مه وتارێک تا زیاتر به‌رچاو
روونیی بده‌م..
به هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که دیموکراسی بریتییه له فه‌رهه‌نگ
پتر له‌وه‌ی که دامه‌زراوه و ده‌زگایی بێ هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له
هه‌ناوی سیسته‌می کارکردنی یه‌کگرتوودا به هیچ جۆرێک له جۆرکان بوونی
نییه...
به‌ڵگه‌یه‌کی ترم بۆ قسه‌کانم ئه‌و یه‌کگرتووه‌یه که له 25-7 و
به‌شداریکردنی له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک که تا سه‌ر ئیسقان زه‌ره‌ریان
لێ کرد و دواترش تۆشی جۆرێک له‌لێک ترازنی کردن و له‌وه‌ش زیاتر به‌ره‌به‌ره
له و ناونیشان و دروشمانه‌یان دورکه‌وتنه‌وه که‌هه‌ڵیان گرتبوو،
ده‌رکه‌وتنی قیبله و ئاسمانی سروشی ڕاسته‌قینه‌یان..
ئێستاکه‌ش له گۆره‌پانی کوردستاندا به ئاشکرایی و به روونی دیاره
که ئه‌و یه‌کگرتووه‌ی سه‌رده‌می روووخانی موباره‌ک نه‌یتوانی وه‌ک
براکانیان گه‌مه‌یه‌کی عاقڵانه‌ی سیاسی بکه‌ن و رازی بوون به‌قه‌ده‌ری
دیمکراسی و فاکته‌کانی به‌ڵکو به میتۆدی براکانی سه‌رده‌می سادات
کاریان کرد که خۆی له‌سڕینه‌وه و تیرۆری که‌سی و حه‌ڵال کردنی هه‌موو
شتیک بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و جیهاد دا خۆی بینیه‌وه بۆ واقیعێک که
به هیچ جۆرێک پێی ناگا..
بۆیه لێره‌وه ده‌پرسین ئایا ئه‌و یه‌کگرتووه‌ی که ئێستا له
گۆره‌پانی کوردستانه بریتییه له هێزیکی نه‌رمی میانڕه‌وی
چاکسازیخواز و هێزی سێیه‌م؟؟
یان بریتییه له هێزیکی جیهادی و توندڕه‌وی مه‌رام خواز و هێزی چواره‌می
گۆره‌پانی کوردستان؟؟؟
ماڵپه‌ڕی عه‌تا
ئه‌حمه‌د
|