٣\۴\٢٠١٠
یه‌کگرتووی
ئیسلامی، له پرسیاره ساده‌کانیشدا ده‌رناچێ!
- چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به درۆکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانی
هه‌ڵبژاردن -
ئامانج پیرۆت
براده‌رێکی مناڵیم هه‌یه، ئه‌و ئێستا یه‌کێکه له ئه‌ندامه دیاره‌کانی
یه‌کگرتووی ئیسلامی. تا ئێستاش په‌یوه‌ندیمان ئاسایی یه و ئازادانه
ڕه‌خنه له یه‌کتر ده‌گرین. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و له‌و ڕوانگه‌وه گوێ بۆ
من ده‌گرێت ، که ئه‌ندامی حزبێکی میانڕه‌وه و له سنورێکی
دیاریکراودا و تا ئه‌وێ که قسه و باس نه‌چێته سه‌ر خوا و قورئان و
پێغه‌مبه‌ر! حه‌زی له ده‌مه‌ته‌قێ هه‌یه. منیش نه‌ک له مه‌رجه‌که‌ی
ئه‌وه‌وه به‌ڵکو بڕوام به‌وه هه‌یه که ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی ڕه‌خنه
له بزوتنه‌وه دینی یه‌کان بگیرێت و ڕه‌خنه‌کان نه‌برێنه ئاسمان،
چونکه سه‌رچاوه‌ی هێزی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یه‌یه
که له‌دژی سیسته‌می چینایه‌تی هه‌یه و بزوتنه‌وه و حزب و که‌سایه‌تی
یه دینی یه‌کانیش بێ په‌رده دیفاع له‌م سیسته‌مه دڕندانه‌یه ده‌که‌ن
و سه‌رچاوه‌ی هێزی بزوتنه‌وه دینی یه‌کانیش، دابڕینی بیرکردنه‌وه‌ی
ئینسانه‌کانه له‌و زه‌وی یه‌ی که تیایدا ده‌چه‌وسێته‌وه و یه‌کێک له
سه‌رچاوه‌کانی هێزیان ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌له‌کان خه‌یاڵی و ناڕۆشن بن.
خۆ ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وی بگاته بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکی
ناڕازی، ئه‌وه ئیتر مه‌حاڵه له پێشێل کردنی مافه‌کانی ژنان و مناڵان
و لاوان‌دا، له که‌می کرێی کرێکاران و چه‌وساندندنه‌وه‌یاندا، له
باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داران و مشه‌خۆره‌کاندا، له هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی
یانه‌دا که ژیانی به‌شێکی به‌رینی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان تاڵ
کردووه و بوونه‌ته خێر و بێر بۆ به‌شێکی که‌م ، شوین په‌نجه و ده‌وری
بزوتنه‌وه ئیسلامی یه‌کان و حزب و که‌سایه‌تی یه‌کانی نه‌بینێت و ئیتر
نه‌ک وه‌ک ڕێنوێنی که‌ر و جێمتمانه و فریادڕه‌س سه‌یریان ناکات، به‌ڵکو
ده‌یانخاته خانه‌ی دوژمنه‌کانی خۆیه‌وه.
به‌م جۆره هه‌ردولامان به‌شی ئه‌وه‌مان هێشتوه‌ته‌وه،
که جار جار ده‌مه‌ته‌قێ بکه‌ین.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌که، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که
هه‌ر هه‌موو ئیسلامی یه‌کان ته‌نیا ڕێگه به ئه‌ندامه به‌رزه‌کانیان
ده‌ده‌ن بکه‌ونه موناقه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا، که پێوه‌ری
ئینسانی و عه‌قڵ و مه‌نتق بکه‌ن به سه‌نگی مه‌حه‌ک له گفتوگۆ کردندا،
به‌ڵام له ژێره‌وه په‌نا بۆ ڕه‌زیلانه ترین وه‌سایل ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌ندامه ساده‌کانیان له‌و که‌سانه دوور ڕابگرن.
دوای هه‌ڵبژاردن، له ڕێکه‌وتێکدا، ئه‌و براده‌ره‌م قسه‌ی چووه سه‌ر
ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک وایه و دڵنیاشه یه‌کگرتوو
له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا ناجح ده‌بێت. منیش وتم هه‌موو که‌سێک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی و وشیاری خۆی، که‌سێک یان حزب و لایه‌نێک تاقی ده‌کاته‌وه، هه‌ر
بۆیه ئه‌و پێوه‌ره‌ش گرنگه که پرسیاره‌کانی پێ دیاری ده‌کرێت. به
جیا له‌وه‌ی که من هه‌ڵبژاردن چۆن پێناسه ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه
ده‌که‌یت به پێوه‌ر که یه‌کگرتوو توانیویه‌تی چه‌ند ژن و لاو فریو
بدات که ده‌نگ بده‌ن به دوژمنی ئینسان بوونی خۆیان و ئازادی یه‌کانیان،
توانیویه‌تی چه‌ند کرێکار بخه‌ڵێنێت، که ده‌نگ بده‌ن به یه‌کێک له
پارێزه‌ره سه‌رسه‌خته‌کانی سیسته‌مێک که ماشینی به‌رده‌وامبوونه‌که‌ی
له سه‌ر حسابی به‌شه ژیان و ئازادی ئه‌وان ده‌جوڵێت. ئه‌وه تۆ ڕاست
ده‌که‌یت و یه‌کگرتوو له‌م تاقیکردنه‌وه‌ی تۆدا ناجح ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م
پێوه‌ره‌ی تۆ ناتوانێت پێوه‌ری کرێکارێک، ژنێک، لاوێکی وشیار به ماف و
که‌رامه‌ت و ئاوات و ئامانجه ئینسانی یه‌کانی خۆی بێت! هه‌ر بۆیه یه‌کگرتوو
له پرسیاره گه‌وره‌کاندا، که له فه‌رهه‌نگی به‌شه ئازادی و که‌رامه‌ت
و ژیانی ئینسانه‌وه، ده‌رهێنرابن، نه‌ک هه‌ر ناجح نابێت، بگره
تاوانباریشه به‌وه‌ی که به‌رده‌وام خه‌ریکی شێواندن و ته‌زویر کردنی
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه و .. (لێره‌دا قسه‌که‌ی پێبڕیم) و وتی:
ـ برای به‌ڕێز ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت نه‌ک له کوردستان،
به‌ڵکو له هیچ کوێی دنیا باوی نه‌ماوه، تۆ زۆر دواکه‌وتویت له
گۆڕینی. تۆ ئیتر هه‌وڵ بده پرسیار له‌و فه‌رهه‌نگه ده‌رنه‌که‌یت، بڕۆ
پرسیاری ساده‌تر بێنه‌وه.
منیش وتم: ئه‌وه مه‌علومه که هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه،
وه‌ک هه‌وڵه‌کانی شێواندنی دیار و به‌رجه‌سته نی یه، به‌ڵام ئایا
ئینسان هه‌ر ئینسان نی یه؟ ئینسان هه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سان و لایه‌ن و
حزب و حکومه‌ت سه‌ریان لێنه‌شێواندبێت و نه‌یانترساندبێت و سه‌رکوتیان
نه‌کردبێت، پشتی ئه‌وانه بگرێت که ده‌یچه‌وسێننه‌وه؟ حزبه‌که‌ی تۆ
یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه‌ی که هه‌موو له‌حزه‌یه‌ک ئه‌م کاره ده‌کات و
نه‌ک هه‌ر له هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئه‌خلاقی
و ئیداری که‌مێک قورس و ئاڵۆزدا( که به داخه‌وه تا ئێستا به‌شێک له
خه‌ڵکی کوردستان ناتوانن درۆکان بدۆزنه‌وه) به نرخی چوارساڵ و ده
ساڵ درۆ ده‌کات، بگره له هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی زۆر ساده‌شدا به نرخی
چه‌ند ڕۆژێک درۆ ده‌کات( به‌مه دیسان قسه‌ی پێ بڕیم و وتی: ـ ده تۆ
تۆزێک ئیحترامی تیا بهێڵه‌وه. من حه‌ز ده‌که‌م به به‌ڵگه‌وه قسه
بکه‌یت، نه‌ک به گۆتره).
وتم : باشه من بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌ردوو داواکاری یه‌که‌ت، هه‌م
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی یه‌کگرتوو ده‌که‌م و هه‌م له سایته‌که‌ی
خۆشتاندا سه‌رنجت ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له ڕۆژانی دوای
هه‌ڵبژاردندا( له 8 ی ئازاره‌وه تا 10 ی ئازار) بڵاو کراونه‌ته‌وه و
به‌راوردیان بکه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا( که
هه‌ر له سایته‌که‌ی یه‌کگرتوو خۆی دا هه‌یه) تا له‌وێدا خۆت نمره بۆ
ڕاستگۆیی یه‌کگرتوو دابنێیت، جا بزانه ناجح ده‌بێت؟! هه‌ر به‌مه‌ش خۆت
تاقیده‌که‌مه‌وه بزانم دوای ئه‌وه‌ی که بۆت ده‌رکه‌وت یه‌کگرتوو ته‌نانه‌ت
له پرسیاره ساده ئیخلاقی یه‌کانیشدا( که ڕاستگۆیی) یه له‌گه‌ڵ
خوێنه‌ره‌کان و له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌کانی خۆیدا، ڕاسب ده‌بێت! چی ده‌که‌یت؟
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌م بۆ ڕونکرده‌وه، که مه‌به‌ستم
کام هه‌واڵانه‌یه، قسه‌وباسه‌کانمان کۆتایی هات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن، ئه‌و به‌ڵگانه‌یه، که حه‌ز ده‌که‌م خوێنه‌رانیش
بیبینن و ئه‌گه‌ر به‌په‌له لاینه‌به‌ن ئه‌وه تا ئێستاش له سایتی یه‌کگرتوو
خۆیدا ماون و من ته‌نیا کۆپیم کردونه‌ته سه‌ر ئێره.
1 ـ
08-03-2010 132 جار خوێندراوه‌ته‌وه
شارى که‌رکوکیش کورسیه‌کى په‌رله‌مان ده‌به‌خشێته یه‌کگرتووى ئیسلامى
سایتى یه‌کگرتوو-تایبه‌ت
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست سایتى یه‌کگرتوو که‌وتووه لیستى 315
ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان توانیویه‌تى ده‌نگى پێویست له شارى که‌رکوک
به‌ده‌ست بهێنێت له مسۆگه‌ر کردنى کورسیه‌کى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
داهاتووى عێراقدا .
ته‌ماشاکه‌ن! هه‌واڵه‌که گه‌یشتوه‌ته یه‌قین! یه‌کگرتووى ئیسلامى
کوردستان توانیویه‌تى ده‌نگى پێویست له شارى که‌رکوک به‌ده‌ست بهێنێت
له مسۆگه‌ر! کردنى کورسیه‌کى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتووى عێراقدا.
2 ـ
سوپاسنامه‌ى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى یه‌کگرتوو
به‌بۆنه‌ى کۆتایى هاتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
عێراقه‌وه.
.............
له‌کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه‌بڵێین به‌گوێره‌ى به‌ره‌نجامه‌به‌راییه‌کانى هه‌ڵبژاردن
لیستى (315)ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان کۆى ده‌نگه‌کانى( 100،000)
زیاتره‌له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى کۆتایی2005دا‌و پێشبینى ده‌کرێت (5 تا
7)کورسى به‌ده‌ست بهێنێت به‌مه‌ش یه‌کگرتوو سه‌رکه‌وتنێکى تر تۆمار ده‌کات
و دڵى جه‌ماوه‌ره‌که‌ى خۆشکرد.
هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتووبن...
لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى
یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان
8/3/2010
ته‌ماشای ئه‌و ڕۆژه بکه‌ن که ئه‌مه‌ی تیا نوسراوه ( 8.3.2010) ،
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کگرتوو ، ئه‌و کاته ده‌ڵێت
100.000 ده‌نگی زیاتر بووه له چاو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2005 ! ئه‌ی باشه
بۆ له 26.3،2010 دا 247366 ده‌نگه! واته ته‌نیا90.000 ده‌نگی له ده‌نگه‌کانی
2005 زیاتره! چونکه له 2005 دا 157.688 ده‌نگی هێنابوو! له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
زیاد بکات که‌می کردووه!
3 ـ
08-03-2010 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه
به‌په‌له... لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌شارى دهۆک دوو
کورسى مسۆگه‌ر کردووه
ئیبراهیم دێرگژنیکى - دهۆک
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌لێژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى یه‌کگرتوو له شارى
دهۆک تازه‌پێى ڕاگه‌یاندین، که لیستی یه‌کگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى
پارێزگاى دهۆک دوو کورسى مسۆگه‌ر کردووه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی لێژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى یه‌کگرتووى
ئیسلامى کوردستان به‌سایتى یه‌کگرتووى ڕاگه‌یاند: ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌شارى دهۆک دڵخۆشکه‌ره‌و لیستى یه‌کگرتوو له‌و ده‌ڤه‌ره‌توانیویه‌تى
ئه‌نجامێکی زۆر باش و دڵخۆشکه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و له چه‌ند شوێنیک
پله‌ی یه‌که‌م و له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی تریش پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست
بێنێت و توانیویه‌تی دوو کورسى مسۆگه‌ر بکات.
له دهۆک دوو کورسی مسۆگه‌ر کردووه!
4 ـ
08-03-2010 810 جار خوێندراوه‌ته‌وه
نوێ ... لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان (5 - 7) کورسى بۆ ئه‌نجوومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق مسۆگه‌ر کردووه
به‌شیر محمد ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌م هه‌لبژاردنه ئه‌وه‌ی خسته
پێشچاوی هه‌موولایه‌ک که ته‌وژمی ئیسلامی له کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو له به‌ره‌و پێش چوونه‌دایه‌و ڕاشیگه‌یاند: یه‌کگرتوو ئێستا (5
- 7) کورسى له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مسۆگه‌ر کردووه.
5 ـ 7 کورسی مسۆگه‌ر! یانی لانی که‌م ده‌بوایه 6 کورسی مسۆگه‌ر! بوایه!
ئایا 6 یه‌کسانه به 4 ؟
5 ـ
10-03-2010 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه
تا ئێستا ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتوو له که‌رکوک له 43 هه‌زار
تێپه‌ریوه و بانگخواز حاجی کاروان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست
هێناوه
سایتى یه‌کگرتوو-تایبه‌ت
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست سایتى یه‌کگرتوو که‌وتووه لیستى 315
ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان توانیویه‌تى زیاتر له ده‌نگى پێویست له
شارى که‌رکوک به‌ده‌ست بهێنێت له مسۆگه‌ر کردنى کورسیه‌کى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى داهاتووى عێراقدا .
به پێى لێدوانى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له ده‌ره‌نجامى به‌رایی
جیا کردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامى سه‌رکه‌وتنێى گه‌وره‌ى
له‌و شاره‌دا تۆمار کردووه و بانگخواز حاجى کاروان کاندیدى ژماره 2ى
لیستى 315 زۆرترین ده‌نگى لیسته‌که‌ى به‌ده‌ست هێناوه .
هه‌روه‌ها رێبوار سه‌ید گوڵ به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کگرتوو به
سایتی یه‌کگرتووی راگه‌یاندن ئه‌و ژماره‌یه‌ی که تا ئێسته له جیا
کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ، لیستی یه‌کگرتوو
زیاتر له 43 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و یه‌شتا رێژه‌یه‌کی زۆر
له بنکه‌ی تر ماوه ده‌نگه‌کانی جیا بکرێته‌وه .
له43 هه‌زار ده‌نگ تێپه‌ڕیوه له 10.3.2010 دا و هێشتا ڕێژه‌یه‌کی
زۆر بنکه‌ش ماوه! به‌س بڕۆن سه‌یری ئه‌م به‌ڵگه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، که
ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتوو له که‌رکوک نیشان ده‌دات و له سایته‌که‌ی
خۆیان و کۆمیسیۆنیشدا هه‌یه:
6 ـ
09-03-2010 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ده‌نگه‌کانى یه‌کگرتوو له هه‌رێم دا زیاتر له 12 کورسی په‌رله‌مانى
کوردستان مسۆگه‌ر ده‌کات
سایتى یه‌کگرتوو- سلێمانى
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2005 دا یه‌کگرتوو
زیاتر له 120 هه‌زار ده‌نگى بۆ زیاد بووه .
لێره‌دا درۆکه گه‌شه ده‌کات و ده‌بێت به
120.000 ده‌نگ زیاتر!
7 ـ
08-03-2010 1593 جار خوێندراوه‌ته‌وه
لیستی یه‌کگرتوو له پارێزگای سلێمانی له ده‌ستخستنی 3 کورسی نزیک بوه‌ته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌نجام و رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتوو له پارێزگای
سلێمانی نه‌ێره‌دین عومه‌ر نوێنه‌ری یه‌کگرتوو له ئۆفیسی سلێمانی
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به سایتی یه‌کگرتووی راگه‌یاند ، یه‌کگرتوو
له پارێزگای سلێمانی توانیویه‌تی رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌نگ به‌ده‌ست
بهێنێت که توانیویه‌تی 2 کورسی مسۆگه‌ر بکات و %55 ی ده‌نگه‌کانیشی
ماوه‌ته‌وه که رێژه‌یه‌کی زۆره و چاوه‌رێی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌نگه
تایبه‌ته‌کان و ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و رێژه ماوه‌یه‌ی
ئه‌و لیستانه‌ی که نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئاستی به‌ده‌ست هێنانی
کورسیه‌ک …
نه‌ێره‌دین عومه‌ر به‌سایتی یه‌کگرتووی راگه‌یاند : یه‌کگرتوو له‌م هه‌لبژاردنه‌دا
ده‌نگه‌کانی به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه و له زۆرێک له شار‌و
شارۆچکه‌کانی کوردستان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه و له شاره‌کانی
تریش سێیه‌م و له هه‌ندێ شوێن رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی نزیکه له ده‌نگی
هاوپه‌یمانی که پێک هاتووه له 12 لایه‌نی کوردستانی .
سه‌یرکه‌ن! هێشتا %55 ی ده‌نگه‌کان ماوه، یه‌کگرتوو له %45 ه‌که‌یدا
2 کورسی مسۆگه‌ر کردووه و له کوسی سێیه‌م نزیک بوه‌ته‌وه! له‌وانه‌یه
ئێستا بڵێن ئێ بڵێین چی له % 55 ه‌که‌ی تر ئه‌وه‌نده ده‌نگی تیا نه‌بوو،
که قاچه‌که‌ی تری کورسی یه‌که دروست بکات! به‌ڵام ئایا ئه‌و نه‌ێره‌دین
عومه‌ره حسابی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که له‌وانه‌یه له %55 ه‌که‌ی
تر ئه‌و نزیک بوونه‌وه له کورسی یه‌که‌ی تر مسۆگه‌ر! نه‌کات؟ ئه‌ی بۆ
ده‌ڵێت نزیک بوه‌ته‌وه؟ چونکه( درۆ) که (خێر) ی زیاتره بۆ خه‌ڵه‌تاندن،
نه‌ک ڕاستی یه‌که!
8 ـ
09-03-2010 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌بوبه‌کر سلێمان: لیستى 315 له هه‌ولێر رێژه‌یه‌کى به‌رچاو ده‌نگى
به‌ده‌ست هێناوه که زیاتره له 52 هه‌زار ده‌نگ به‌بێ جیاکردنه‌وه‌ى
رێژه‌ى 50 بنکه
(ئه‌بوبه‌کر سلێمان) نوێنه‌رى ده‌زگاى هه‌ڵبژارنى یه‌کگرتوو له ئۆفسی
هه‌ولێر له لێدوانێکیدا بۆ سایتى یه‌کگرتوو ووتى:
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له شارى
هه‌ولێر رێژه‌یه‌کى به‌رچاو ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه که رێژه‌که‌ى
زیاتره له 52 هه‌زار ده‌نگ ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که رێژه‌ى 50
بنکه هه‌تا ئێستا جیا نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌کاته کورسیه‌کى
مسۆگه‌ر و چاوه‌رێى کورسى دووه‌مین.
بیخوێننه‌وه! له نیوه‌ی ده‌نگه‌کاندا یه‌کگرتوو زیاتر له 52 هه‌زار
ده‌نگی هه‌یه، به‌ڵام که هه‌مووی ده‌ژمێررێت ، ده‌بێت به 51 هه‌زار
و 65 که‌س! سه‌یری ئه‌م به‌ڵگه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، که ئه‌نجامی کۆتایی
نیشان ده‌دات!
پوخته‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 15 ی کانونی
یه‌که‌می 2005 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هاوپه‌یمانێتی و پارته‌کان ژ. ده‌نگه‌کان % ژ.
کورسییه‌کان +/-
یه‌کگرتووی ئیسلامی له کوردستان
157،688 1.3 5 +5
به دووری نازانم یه‌کگرتوو، بۆ په‌نکوێر کردنی ئه‌م درۆیانه، بڵێت:
ئه‌وه‌ی ئێمه ڕامان ده‌گه‌یاند ڕاستی یه‌که بوو، به‌ڵام به هۆی ده‌سکاریکردنی
ئه‌نجامه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن( ئه‌مریکا) وه، وایان لێهات!
له ڕاستیدا ئه‌مه عوزرێکی زۆر به قوه‌ته. به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی
ماهیه‌تی( درۆزنی) یه‌کگرتوو ئه‌وه‌نده به‌ده‌ره‌وه‌یه ، هیچ په‌رده‌یه‌ک
نایشارێته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێن ( عوزر له قه‌باحه‌ت خراپتر!)
چونکه ئه‌گه‌ر وایه و ئه‌وه ئه‌مریکایه، که بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر
به‌شه کورسی و ده‌سڵاتی هه‌ر حزبێک ، ئه‌ی ئیتر بۆ درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا
ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ده‌نگی ئێوه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوس و ده‌سڵاتتان ده‌دات؟
ئایا ئه‌مه درۆکردن و خه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و خه‌ڵکه نی یه که بڕوایان
پێتانه؟ ئه‌ی ده‌بێت چ دیاری یه‌کتان بۆ ئه‌وانه پێ بێت که بڕواتان
پێناکه‌ن؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌و کورسی و پاره و
سامانه‌ی وه‌ری ده‌گرن، شتێک نی یه جگه له‌و( کرێ) ی که ئه‌مریکا ،
له جیاتی به‌شداری کردنتان له‌م خه‌ڵه‌تاندنه‌ی خه‌ڵکدا ده‌تانداتێ؟
وه‌ک چۆن به‌شی مالکی و عه‌لاوی و بارزانی و تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و
CIA،FBI
ئه‌وانی تریش ده‌دات( هه‌ڵبه‌ته هه‌ر که‌سه‌و به‌پێی توانای خۆی له‌م
خه‌ڵک فریودانه‌دا. خه‌م و هه‌می ئێوه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ر چوار ساڵ
جارێک توانایه‌کی زیاترتان هه‌بێت و جێ به‌وانی تر له‌ق بکه‌ن!)؟
ئایا ئه‌مانه ئه‌وه ناسه‌لمێنن که یه‌کگرتوو، نه‌ک هه‌ر له پرسیاره
قورسه ئینسانی یه‌کان، به‌ڵکو له پرسیاره ساده‌کانیشدا، ڕاسب ده‌بێت
و هه‌رچه‌ند عه‌قڵ و وشیاری ده‌ور ببینێت، ئه‌وه‌نده درۆزنی و
دوژمنایه‌تی یان بۆ کۆمه‌ڵگا و چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
ئاشکرا ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه
دوژمنایه‌تی عه‌قڵ و زانست بکه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن
، سه‌رنجی خه‌ڵک بگێڕنه‌وه بۆ مه‌سه‌له و کێشه‌کانی هه‌زار و چوارسه‌د
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک بیر له ته‌یه‌موم و شه‌ڕی ئوحود
و چاره‌سه‌ر به خێرکردن و... چی و چی) بکه‌نه‌وه و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار
و په‌رله‌مانتاره‌کانیان و ئه‌و چینه‌ی ئه‌وان دیفاعی لێده‌که‌ن(سه‌رمایه‌داران
و ده‌وڵه‌مه‌ندان) یش، له سه‌ر حسابی ئه‌م ناوشیاری و بێبه‌شی یه‌ی خه‌ڵکی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، له باشترین خانوو و سه‌یاره و به‌خته‌وه‌ری و
دوکتۆر و داوده‌رمان و شه‌خسیه‌ت و سه‌لامه‌تی و دڵنیایی به‌هره‌مه‌ند
بن!
______________________
سه‌رچاوه‌کان:
1. سایتی یه‌کگرتوو .
http://www.kurdiu.org/index.php
2. سایتی کۆمیسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.
http://www.ihec.iq/Arabic/index.aspx
29.03.2010
amang70@hotmail.de
|