٢٤\٤\٢٠١٢
یەکی ئایار، رۆژی
نێونەتەوەیی کرێکاران، لە کەنەدا و ئوسترالیا و فینلاند.
پیرۆز بێ یەکی ئایار،
ڕۆژی ھاوپشتی جیھانی
چینی کرێکار ! بانگەوازتان دەکەین بۆ بەشدابوونتان لە مەراسیمی یەکی
ئایار!
جارێکی تر بە پێشوازی یەکی ئایارەوە دەچین . یەکی ئایاری ئەمساڵ
جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ ساڵانی تر چونکە بزووتنەوەی ٩٩ لە سەدەکان رایان
گەیاندووە کە مانگرتنی سەراسەری ئەنجام بدەن لەم رۆژەدا ، ئەمرۆژە رۆژی
نیشاندانی ھێزی چینی کرێکار دەبێ ، ڕۆژی راگەیادنی ئیدیعانامەی ٩٩ لە
سەدەکانە لە دژی سەرمایەداری و دەوڵەتەکانی لە سەراسەری جیھاندا. ڕۆژی
راگەیاندنی ئیرادەی ئەوانەیە کەکاری بە کرێ دەکەن بۆ بەدەستەوە گرتنی
چارەنوسی خۆیان!
ئێمە لە ئەکسیونەکانی ئەمرۆژەدا بەشداری دەکەین و داوا دەکەین لە ئێوە
و ھەموو ئینسانە شەریفەکان کە بەشداری بکەن لە مەراسیمەکانی ئەمرۆژەدا
لە پێناو بەھێز کردنی ریزەکانی ئازادیخوازان و یەکسانی خوازان.
ھەر بۆیە ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو بەرنامەیەکمان ئامادە کردووە بە
بۆنەی رۆژی یەکی ئایارەوە .بانگەوازی ئێوەی خۆشەویست دەکەین بەشداری
بکەن لەم جەژنی یەکی ئایارەداوە ھاوپشتی خۆتان بۆ چینی کرێکاری نیشان
بدەن لەم رۆژەدا.
بەرنامەکەمان پێک ھاتوە لە:
ووتاری سیاسی و مۆسیقا و شاد کردنی تەواوی ڕۆژەکە.
خواردنەوەو خواردن بۆ فرۆشتنە.
شوێن و کاتی مەراسیمەکە:
Thomson Memorial park 1055 Brimley Rd
Brimley Rd. North of Lawrence Ave. East
Time: April 28, 2012
from 12:00 pm -
8 pm
بۆ ئاگاداری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم دوو ژمارەوە
٦٤٧-٢٩٨-٠٤٠٩
٤١٦-٦٧٧-٠٤٤٦
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یادی ١ی ئایار لە سیدنی بەرز
رادەگیرێ.
یەکی ئایار ڕۆژی ناڕەزایەتی جیھانی چینی کرێکار بە ڕووی نیزامی
سەرمایەداری و دەسەڵاتەکەی. یەکی ئایار ڕۆژی تووندکردنەوەی خەباتی
شۆڕشگێڕانەی کرێکار بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە نیزامی سەرمایەداری و
دەسەڵاتەکەی. یەکی ئایار ڕۆژی یەکێتی و ھاوپشتی و ھاوخەباتی جیھانی
چینی کرێکار، ڕۆژی ھێنانە مەیدانی ڕیزی ڕێکخراوو و یەکگرتووی چینایەتی
کڕێکارانە بۆ ھەڵپێچانی سیستەمی کاری بەکرێ و سەرەوژێرکردنی سەرتاپای
دەسەڵات و نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایە. نیزامێک کە لەسەر بنەمای ستەم
و چەوسانەوە و سەرکوت و جەنگ و بێکاری و ھەژاری و ھەڵاواردنی
ئینسانەکان دامەزراوە.
بۆ بەرزڕاگرتنی یەکی ئایار، کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئایار لە
شاری سیدنی، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پیکنیکێکی گشتی لە پارکی نۆرس
پاراماتا لەم کات و شوێنەی خوارەوە:
کات و شوێن: ڕۆژی یەکشەمە ٢٩/٤/٢٠١٢ لە سەعات ١١ی سەرلەبەیانی لە پارکی
نۆرس پاراماتا.
28 Bourke Street, North Parramatta (Lake Parramatta Reserve)
Sunday ٢٩/٤/٢٠١٢
- ١١AM
داوا لە تەواوی کرێکاران و ئازادیخوازان دەکەین بەشداری ئەم پیکنیکە
بکەن کە بۆ بەرزڕاگرتنی یەکی ئایار ڕێکدەخرێت.
ھەروەھا ڕێپێوانی گشتی یەکی ئایار لە ناوەندی شاری سیدنی لە ڕۆژی
یەکشەمە ٦/٥/٢٠١٢ بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئوسترالیاوە لە شاری سیدنی ڕێکخراوە.
کات و شوێنەی خوارەوە:
Sunday, May 6th 2012 @
12 Noon, Hyde Park North, City of Sydney
چینی کرێکار لەکاتێکدا ئایاری ئەمساڵ یاددەکاتەوە کە خۆپیشاندان و
ناڕەزایەتی چینی کرێکار و بێبەشانی کۆمەڵگا لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا
شەپۆل دەدات، بۆیە بەشداری و شکۆدارکردنی ئایاری ئەمساڵ گرنگییەکی زۆری
ھەیە. داوا لە ھەموو ئازادیخوازان و کرێکارانی سوسیالیست و ھەڵسوڕاوانی
کرێکاری دەکەین، کە بە بەشداریان لە بۆنەکانی یەکی ئایاری ئەمساڵدا ئەم
یادە ھەر چی زیاتر شکۆدارتر ڕابگرن.
تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
عامر سابیر ٠٤١٢٩٨٣٢٦٠
ڕەشید ئەمینزادە ٠٤١٠٦٨٢١٨٥
کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی ١ی ئایار لە شاری سیدنی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یادی
رۆژی یەکی ئایار رێزلێدەگرین.
کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئایار کە ساڵانە ھەڵساوە بە ڕێکخستنی
ڕێپێوان و بەرپاکرنی ئاھەنگی تایبەت بە یەکی ئایار لە شاری لاھتی وڵاتی
فینلاند.
ئەمساڵ بەشێک لە بەرنامەکانی ئایارمان بریتی دەبێت لە ڕیکخستنی
ئاھەنگێکی خۆش لە بەرواری ٢٧/٤/٢٠١٢ لە ھۆڵی ناسراو بە (ھۆڵی ٨) لە
ناوەڕاستی شار.
بەرنامەکان: بریتی لە خوێندنەوەی پەیامی تایبەت بە ڕۆژی ئەکی ئایار،
گۆرانی و سرورد بە زمانی کوردی و فینلاندی، تەپڵ و سەمای ئەفریقی،
سەمای تایوانی و بەشی کۆتاییش بریتی دەبێت لە شایی و ھەڵپەڕکێ ی کوردی
بە بەشداری گۆرانیبێژی دەنگ خۆش ڕێبوار مەعروف.
بەشداریتان ھەم یادی ڕۆژی یەکی ئایار بەرزتر ڕادەگرن و ھەم کاتێکی خۆش
بەسەر دەبەن.
شایانی باسە خواردن و خواردنەوە بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشرێت.
کاتی ئاھەنگ: کاتژمێر ١٨،٣٠ی ئێوارە تاکو
٢٣ شەو بەردەوام دەبێت.
ئەدرەس:
Osoite:
LAHDEN nuoriso
Palvelut
8 sali
Sammonkatu 8
Safin 050-4095771
پهیوهندی:
haynisafin@hotmail.com
|