په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٤\٢٠١٧

وەرن و با پێکەوە

لە مارش و کۆبوونەوەکانی ١ی ئایار لە جیهاندا بەشداریی بکەین.

 


یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، لە هەموو دنیادا بەرز رادەگیرێت، کرێکاران و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان، بە ریزی ملیۆنیان دەڕژێنە شەقامەکان و ناوەندەکانی شارەوە. لەم وڵاتانەدا ( سویسرا، سوید (ستۆکهۆڵم و یاڤلە)، بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەرویج، فنلاند، کەنەدا (تۆرنتۆ، ئۆتاوا) و (ئوسترالیا) رێکخراوەکانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق و هاوڕێیانمان بەشدار دەبن و دەتوانن لە رێگای بانگەواز و ئەدرەسەکانەوە ئاگاداری کات و شوێن ببن و بانگەوازتان دەکەین وەرن و لەگەڵماندا بەشداربن.


سویسرا:


بانگه‌واز بۆ ١ی ئایار له‌ شاری زویریخ ی سویسرا.
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێكخستنه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌موو هاوچینه‌كانیان له‌ سه‌راسه‌ری دونیادا، به‌شداری چالاكانه‌ له‌ ١ ی ئایاری شاری زویریخ دا بكه‌ن و پێكه‌وه‌ بتوانین یه‌كی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار به‌رز ڕاگرین.
١ ی ئایار ڕۆژی خه‌بات و وه‌ستانه‌وه‌ یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دونیای نایه‌كسانی ئه‌مڕۆ، دونیای سه‌رمایه‌و سیاسه‌ت و یاسا دژه‌ کرێکاریی و مرۆییەکانی، ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو كاتێكی تر زیاتر، تێكۆشان و( نا ) ووتن به‌م سیسته‌مه‌ ، گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویستتره‌، له‌ خوێن هه‌ڵكێشانی به‌شێك له‌ سه‌ر زه‌وی، ئاواره‌یی ملیۆنی، شه‌ڕی تیرۆر و وێرانبوونی چه‌ندین ووڵات و ترسێكی كوشنده‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دونیای داگرتووه‌، پێمان ده‌ڵێ و ده‌یكا به‌ ئه‌ركمان كه‌ هه‌نگاوێك له‌ ڕاستای كۆتایی هاتنی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ بڕۆینه‌ پێشه‌وه‌. سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ مرۆڤی خستۆته‌ گره‌وی مانه‌وه‌ی خۆی و له‌و پێناوه‌دا ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی مرۆیی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ له‌م خه‌باته‌دا له‌ گه‌ڵ چینی كرێكار له‌ ئاستی جیهاندا هاوبه‌ش و هاوخه‌باتین و دێینه‌ مه‌یدان، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو ئازایخوازان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گه‌ڵمان به‌شدار بن و ئایاری ئه‌مساڵ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پڕ خرۆشتر كه‌ین.
بەرنامەکانی یەکی ئایاری ئەمساڵ کە لە ٢٩.٤ وە تا.١.٥ دەخایەنێ بەم جۆرەیە:
- ڕۆژی ھەینی ٢٩.٠٤ کاژتژمێر ١٢ نیوەڕۆ ساحەی ئاھەنگەکان لە کازێرنە، دەسپێدەکات و تا کاتژمێر ٢٢ ی شەو بەردەوام دەبێ.
- ھەروەھا ڕۆژی شەممە ٣٠.٠٤ لە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆوە تا ٢ی شەو بەردەوام دەبێ و ئێمە لە جێگەی خۆمان وەک ھەموو ساڵێک بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەوێ دەبین.
- ڕۆژی یەکشەممە ١ ی ئایار کاتژمێر ١٠٠ ی بەیانی لە ھێلڤێتیا پلاتس بە بەشداریی دەیان ڕێکخراوو ھەزاران کەس لە کرێکاران کۆدەبینەوە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە نێو خۆپیشاندانەکەدایە، دوای قسەوباسی لایەنەکان، ڕێپێوان بە شداری دەیان لایەن و ڕێکخراو و ھەزاران کەس دەکەوێتە ڕێ بە ناو شاردا و لە بێلڤوی ڕادەوەستێ، لەوێدا بەشێکیتر لە وتار و قسەوباسەکان پێشکەش دەکرێ، دوای کۆتاییھاتنی ڕێپێوانەکە دەگەڕێنەوە شوێنی ئاھەنگی ١ی ئایار لە کازێرنە، ئێمە بۆ ماوە ی ٣ ڕۆژ واتا لە ٢٩.٤ وە تا ١.٥ کاتژمێر ١٠ ی شەو لە چادرگای خۆماندا لەوێ دەبین. لەماوەی ئەو ٣ ڕۆژەدا دەیان کۆڕوکۆبوونەوە و سیمینار لە لایەن نوێنەر و ڕێکخراوە کرێکاریەکان لە زۆرێک لە ووڵاتانی دونیاوە ساز ئەکرێ.
ھیوادارین ئەو ھاوڕێیانەی لە سویسران بتوانن بەشداریی یەکی ئایاری شاری زوریخ بکەن.
بژی یەکی ئایار، ڕۆژی ھاوخەباتی جیھانی چینی کرێکار.
ڕێکخراوی سویسرای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
٢١.٠٤.٢٠١٧


سوید:

 

ستۆکهۆڵم:
ڕۆژی یەکی ئایار کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حیزب بەشداریی ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکات، کە لە گۆڕەپانی کونگسترێدگۆردن لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم ساز دەکرێت. وەک نەریتیکی سڵانە حیزبی چەپی سوید بە هاوبەشی ڕیکخراوە چەپەکان و کرێکارانی ستۆکهۆڵم پاش ڕیپێوانی یەکی ئایار کە سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە ئەنجام دەدرێت، لە پاش سەعات ١٢ ڕێپێوانەکە دەگاتە ئەو گۆڕەپانە و هەزاران کەس کۆدەبنەوە. ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو کۆمیتەی حیزب لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ کەسانی چەپ و ئازادیخواز لەو گۆڕەپانەدا ئامادە دەبن و بە مێزی کتێب و پلاکارت و لافیتەکانی خۆیەوە بەشدار دەبێت.
یاڤلە:
بژی ١ی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار!
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
کات و شوێنی مەراسیمی ١ی ئایار کۆبوونەوە کاتژمێر ١١:٣٠ لە سوێدەرمالم، بە ڕێپێوان دەڕۆین بۆ سەنتەری شاری یاڤلە.


بەریتانیا:


بەشداریی ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەن لە لەندەن.
ساڵانە لەسەر بانگەوازی ئیتحادیە کرێکاریەکان، ١ی ئایار سازدەکرێ. بەیانیەکەی لەبەردەم کتێبخانەی ماکس دا کۆدەبنەوە تا کاتژمیر ١٢ی نیوەڕۆو دوایی بەڕێپێوان بەرەو ناوەندی شاری لەندەن ترافڵگار سکوێر بەڕێدەکەون. ئێمە لە رێکخراوی بەریتانیای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ساڵانە بەشداریی دەکەین و ئەمساڵیش بەهەمانشێوەو بانگەوازی کرێکاران، کۆمۆنیست و ئازادیخوازان دەکەین کەبەشداریی مارشی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەن، وە خواستەکانی کرێکاران و مەحرومانی کوردستان بەگوێی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان و ئازایخوازی کۆمەڵگای بەریتانیا بگەیەنن، فەزایەکی هەژاری و نەبوونی و نەداری کەدەسەڵاتدارانی بۆرژوا ناسیونالیستی کوردی بەسەر کۆمەڵگادا سەپایندویانەو زەرورە کە دەنگی کرێکاران و مەحرومانی کۆمەڵگا بگەیەنرێتە دنیاو هاوپشتیان بۆ راکێشرێت.
وەرن و پێکەوە بەشداریی رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەین.
کات: ١٠ی بەیانی ١ی ئایار ٢٠١٧ لەبەردەم کتێبخانەی مارکس لەم ئەدرەسەی خوارەوە:
Clerkenwell Green, Clerkenwell, London EC1R 0DU
نزیکترین ئیستگای قیتار
Nearest tube Farringdon station
کاتژمێر ١٢ مارشەکە بەرەو تراڤلگار سکوێر بەڕێدەکەوێت
Trafalgar Square
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١ و ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
ڕێكخراوی بەریتانیای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان


ئەڵمانیا:


بەشداریی مارشی ١ی ئایار بکەن لەشاری کالسرۆ.
رۆژی ١ی ئایار لەسەر بانگەوازی یەکێتیە کرێکاری و حیزبە سۆشیالیستەکان، لەشاری کالسرۆ ١ی ئایار وەک رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا هاوکاتی شارەکانی تر لە شاری کالسرۆش کۆبوونەوەو رێپێوان دەکرێت.
سەرەتا کاتژمتر ١٠ی سەرلەبەیانی لە Friedrichs platz کۆبۆنەوە دەکرێت و بەرەو ناوەندی شار و لەوێوە بۆ پارکی Stadt garten بەڕێدەکەون و لەوێدا کۆدەبنەوەو بەدانانی خێمەو مێزکتێب و بەرزکرنەوەی لافتەو شیعارو پلاکارت بەبۆنەی ئەم رۆژەو داواکاریەکانی ئەمساڵی کرێکاران، وە قسەوباسی ئیتحادیە وحیزبەکان وبەرنامەی جۆراوجۆری گەورەو مناڵانی تێدا دەبێت. هەروەها ئەو پارکە کە باخچەی ئاژەڵانی لێیە لەبەیانیەوە تا کاتژمیر ١٢ بەبۆنەی ١ی ئایارەوە رۆژی جیهانی کرێکارنەوە بە خۆڕایی دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە بکر حمەد لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەژمارە تەلەفونی ٠١٧٢٥٧٩٩١٧٠


نەرویج:


بەشداریی یەکی ئایار لە شاری ئۆسلۆ بکەن.
ساڵانە لە یەکی ئایاردا زۆربەی حیزب و ئیتحادیە کرێکاریەکان و خەڵکی کۆمۆنیست و ئازادیخواز بەشداریی رۆژی یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار دەکەن و ئێمەش لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەشداریی دەکەین بەلافتەو پلاکارتی خۆمان. وە داواکارین لە هەموو لایەک بتوانن بەشداریی ئەم رۆژە بکەن و لەگەڵماندا پێکەوە ئەم رۆژەی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بەرز رابگرین.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئەنوەری نوری بەژمارە تەلەفونی ٠٤٨٢٤١٢١٧
رێکخراوی نەرویجی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان


فنلاند:


بژی ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی چینی کرێکار!
سەرلەبەیانی یەکی ئایار حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بە بەشداریی لە مارشی ئایاری حیزبە چەپ و نیقابە کرێکاریەکان بە لافیتە و شیعاری حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان وعێراقەوە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی لە خەیمەکەمانەوە دەکەوینە ڕی بەرەو شوێنی مارشەکە، لەخەیمەماندا کە مێزکتێبی تیداا دائەنێین و هاوڕییان وەڵامی چاوپیکەوتن و مقابەلاکانی میدیاکان ئەدەنەوە..
کات یەکی ئایار سەعات ٨ی سەرلەبەیانی تا سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ
شوین: سەنتەری شاری هێلسینکی ئەدرێس Kansalaistori
بە هێوای بەشداریی هەموو ئەوانەی شاری هێلسینکی و دەوروبەرەکەی!
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
ئاڵا فەرەج ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩
سروە فەریق
٠٤١٥٣٢٨٤٧١
 

کەنەدا:


تۆرنتۆ:
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
هاوڕێان ئازادیخوازان!
یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بەڕێوەیە، هەر وەک دەزانن ئەم ڕۆژە لە هەموو جیهان بێجگە لە ئەمریکای شیمالی ، ڕۆژی تەعتیلە و کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز دێنە سەر جادە و گۆڕەپانەکان بە ئاڵای سوور ئەنەخشێنن و وەک ڕۆژێکی هاوپشتی جیهانی پەیمان دووپات دەکەنەوە و سەر لەنوێ خۆیان بۆ دەورەیەک ئامادە دەکەنەوە بۆ گەرم ڕاگرتنی خەباتی چینایەتی و بەدەست هێنانی داخوازیەکانیان. بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بۆ کریکاران و خەڵکی ئازادیخوازی کەنەدا ببێتە ڕۆژێکی تەعتیل و بەشداریی ئەم هاوپشتیە لەگەڵ هەموو کرێکارانی جیهان، پێویستە هەرچی زیاتر بزووتنەوەی یەکی ئایار لە کەنەدا کە نزیکەی ١١ ساڵە بەڕێوە چووە بەهێز بکریت و هەرچی زیاتر هێزی بۆ کۆ بکەینەوە و گەورەی بکەینەوە تا کاتێک ئەم بزووتنەوەیە ئەتوانێت بەسەر سەرمایەداران و دەسەڵاتداراندا ئەیسەپێنن. بەهێزکردنی بزووتنەوەی یەکی ئایار یەکێکە لە نەبەردیەکانی خەباتی چینایەتی لەم ووڵاتەدا. هەر بۆیە بانگەوازتان دەکەین کە بەم بزووتنەوەیە پەیوەست بن و بەهێزی بکەین.
شوێن:
Rally and March
Monday May 1, 2017
5:00-8:00 pm
Dufferin Grove Park, 875 Dufferin Ave.
Just across Dufferin Mall

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق- ڕێکخراوی کەنەدا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان - ڕێکخراوی کەنەدا
ئۆتاوا:
١ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئۆتاوا.
بەگردبوونەوەیەک لە Minto Park لە دەوری مۆنۆمێنتی توندو تیژی بەرامبەر ژنان. دەستپێدەکات و ٣ کەس قسەیان دەبێت. بەدواییدا ڕێپێوان دەکرێت بەناو شاردا. هەروەها ڤیستیڤا ڵێکیش بۆ خۆشی خێزان دەتوانێت بەشداریی بکات. لەسەعات ٥ دەستپێدەکات. هەردووکیان لەلایەن Anti Capitalist Mayday Ottawa coalition ەوە ڕێکخراوە. سەعات ٨-١١:٣٠ شەو مۆسیقا و گۆرانی دەستپێدەکات لە Cafe Nostalgica, 601 Cumberland St, Ottawa


ئوسترالیا:


کرێکارانی جیهان یەکگرن‌!
بانگەوازی سەرجەم کرێکاران و هەموو ئەوانەی تێدەکۆشن بۆ دنیایەکی باشتر و شایستە بۆ هەمووان، پەیوەست بن بەریزی ملیۆنی کرێکاران لەیەکی ئایاردا.
بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکار، مەراسیمێک ساز دەکرێت لەشاری سدنی، بانگەوازی سەرجەم هاوڕێیان و ئازادیخوازان دەکەین کەبەشداریی ئەم مەراسیمە بکەن.
کات و شوێنی مەراسیمەکە:
CFMEU

12 Railaway St Lidcombe

رۆژی یەک شەممە ٣٠/٤/٢٠١٧
کات ٢ بۆ ٧ی ئێوارە
نرخی بلیت ١٥ دۆلارە بۆ مناڵی خوار ١٢ ساڵ بەخۆڕاییە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەحەسەن مارف بەم ژمارە تەلەفونە
٠٤٢٣٧٤٨٣٧٣
کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار سدنی

 

 

نوری بەشیر
 nooribashir1@yahoo.com
0044 (0) 74 7620 4121

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک