٢٥\٥\٢٠١١
یه‌ک لیستیی کورد
له باکوور بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا جێگه‌ی پشتیوانییه.
یه‌کلیستی کوردان له باکووری کوردستان و به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م پارته
کوردییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی تورکیا به یه‌ک لیست
((یه‌ده‌به و هاکپار و کاده‌ب)) جێگای پشتیوانی و پێخۆشحاڵی ئَێمه‌یه
، ئه‌م هه‌نگاوه هۆکاری به هه‌ده‌ر نه‌دانی ده‌نگی کورد و
مرۆڤدۆستانه له باکووری کوردستان، هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ یه‌کخستنی
ماڵی کوردان و جوان نیشان دانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مانه له
باکووری کوردستان.
له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مانه‌وه داوا له رایگشتی
و هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی
کوردستان پشتیوان له کاندیده‌کانی به‌ره‌ی ره‌نج و ئازادی و دیموکراسی
بکه‌ن و هه‌وڵه‌کانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ یه‌کخستنی ده‌نگی کوردان و
سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان له12ی یۆنی 2011.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ریکلام کردن بۆ هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌ی تورکی
به دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین.
چاودێری کوردۆساید - چاک
23\5\2011
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|