٦\١١\٢٠١٤
یەکسانییخوازترین
یاسای تایبەت بە ژنان لە کوردستان
لە لایەن
(بەڕێوەبەریی کانتۆنی جەزیرە)وە دەردەچێ.
دەقی
یاسایەکە:
کانتۆنی جەزیرە
بەڕێوەبەرایەتی ھاوبەش
دەقی ژمارە ٢٢ ی ساڵی ٢٠١٤
لەسەر بنەمای بەندەکانی ھاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و بە ئەرێ کردنی
ئەنجومەنی یاسادانان لە دانیشتنی ٢٧ مینی ساڵی ٢٠١٤، پرەنسیپە
سەرەکیەکانی و یاسای گشتیەکانی تایبەت بە ژن دەکرد. بەڕێوەبەری ھاوبەشی
کانتۆنی جزرە ئەم مەرسومەی دەکرد:
ژنان لە کۆمەڵگەمان کە بە چەمکی نێرسالاری بەڕێوەدەبرێ ڕووبەرووی زۆر
کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتوری و دەروونی بۆتەوە و ئەو دۆخەش زوڵم،
پەراوێز خستن، دواکەوتوویی و بێ مافی بۆ ژنان لێکەوتۆتەوە، وێرای
پاشماوەی نەریتی باو کە بۆتە تەگەرە لە بەردەم پێکشەوتنی ژنان و پەرۆشی
بۆ ئایندەیەکی باش سنوردار دەکات و بونی چەندین ڕیسا و یاسا و فاکتەری
چەوساندنەوە بەقوڵی شایەتی دەدات کە خەباتی ژنان لە پێناوی
بەدەستھێنانی مافەکانی دا، ھێشتاش بەردەوامە و تا ئێستا ئەنجامگیر
نەبووە و ئەوەش تەنیا کاریگەری خراپی بۆ سەر ژن نیە، بەڵکو لەسەر ھەموو
کۆمەڵَگە لەوانەش جیابونەوەی بە ئیرادەیەک تاک، ھاوسەرگیری زۆرەملێی،
فرە ژنی و کێشەگەلێکی کە لە ژمارە نایەن، تارۆژی ئەمڕۆ زۆر بارگرانیە.
لە باوەڕمانەوە بە گرنگی ڕۆڵی ژن لە خێزان دا کە کرۆکی بنەرەتی
کۆمەڵَگەیە، ئازادی ژن گەرەنتی سەرەکیە لە ئافراندنی خێزانێکی
دیموکراتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ئازاد و ئاستی گەشەسەندنی ھەر
کۆمەڵگەیەک بە چالاککردنی رۆلی ژن و بەشداری لە بونیادنان و پێشخستنی
کۆمەڵگە. بۆ ئەوەش ژن تێکۆشان دەکات تا دەستەبەرکردن و گەرەنتی مسۆگەر
بۆ پاراستنی کەرامەت و بەدەستھێنانی ئازادی و مافی خاوەنداری کردنی لە
خۆی و رۆلەکانی. لە ئێستا بە دواوە ڕازی نابێ بە پەراوێز کردنی .
بزوتنەوەیەکی کە ئازادی بکات پێداویستیەکی دەستلێبەرنەدراوە بۆ
بەرەنگاربونەوەی ھەموو جۆرە دواکەوتویی، توندوتیژی و کوشتن.
لە کاتێکدا کە گەرەنتی کردنی ئازادی ژن و مافەکانی لە ئامانجی سەرەکی
بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی دا دەبێ، ھەموو پرسە ھەڵواسراوەکانی
ژن لە کۆمەڵگەدا چارەسەر بکرێن و ئاستی لە ھەموو بوارەکان دا بەرز
بکرێتەوە و ژیانێکی ئارام بۆ مسۆگەر بکرێ و بپارێزرێ لە ئاست ھەموو
چەوساندنەوە، توند و تیژیەک و مافە ڕەواکانی گەرەتنی بکرێ. لە پێناوی
ھەموو ئەوانەدا کۆمەڵێ پرەنسیپ و بنەمای گشتی تایبەت بە ژنمان بۆ
یەکسانی کردەیی گەڵاڵە کرد، لە پێناوی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی
دیموکراتی ژینگەیی (ئەکۆلۆژی) ئازاد.
پرەنسپە سەرەکییەکان:
١. تێکۆشان لەبەرامبەر عەقلیەتی دەستەلاتداری کۆنەپەرست لە کۆمەلگەدا،
ئەرکی ھەموو تاکێکی ھەرێمەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیە.
٢. یەکسانی لە نیوان ژن و پیاو لە ھەموو بوارەکانی ژیانی گشتی و
تایبەتی.
٣. ژن مافی ھەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و وەرگرتنی ھەموو پۆستەکانیان ھەیە.
٤. پابەندبوون بە پرەنسیپی ھاوسەرۆکی لە بەرێوەبردنی ھەموو دەزگاکان
دا.
٥. ژن مافی دامەزراندنی رێکخراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، کەلتوری،
رێکخراوەی پاراستنی ڕەوا و رێکخراوەی تری تایبەت بە خۆیان ھەیە کە
لەگەل ھاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ناکۆک نەبێ.
٦. ئامادەبونی نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک
چاودێر لەکاتی دارشتنی ئەو یاسایانەی کە لە کاتی نائاسایی دا لە
ئەنجومەنی یاسادانان دەردەکرێ بە بانگھێشتێکی پێشوەخت لە ئەنجومەنەوە.
٧. کاتێ لە ئەنجومەنی یاسادانان یاسایەکی تایبەت بە ژن دەردەکرێ، دەبێ
ئیرادەی ژن ڕەچاو بکرێ.
٨. یەکسانی لەنێوان پیاو و ژن لە مافی کار و کرێ.
٩. یەکسانی لە نێوان شایەتی ژن و شایەتی پیاو لە ڕووی بەھای یاساییەوە.
١٠. قەدەغەیە کچان بێ رەزامەندی خۆیان ھاوسەگیریان پێ بکرێ
١١. مارەیی بەتاڵ دەکرێتەوە و لەبەرئەوەی لە ڕووی مادییەوە ئامانج بە
موڵک کردنی ژنە و لە جێی ئەوە بەشداری ھەردوو لایە لە دابین کردنی
ژیانێکی ھاوبەش.
١٢. ڕێکخستنی پێشینەی ھاوسەرگیری بە شێوەیەکی شارستانیانە
١٣. قەدەغە کردنی فرە ژنی.
١٤. ھەردوو لا مافیان ھەیە کە داوای جیابونەوە بکەن و ناکرێ جیابونەوە
بە ئیرادەی تاک لایەنە بێ.
١٥. یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە ھەموو پرسەکانی میراتی
١٦. قەدەغەکردنی شیربایی ، ژن بە ژن و ژن لە جیاتی خوێن
١٧. کوشتن بە پاساوی شەرەف تاوانە و لە ڕووی مادی، مەعنەوی و
یاساییشەوە وەک تاوان دەبینرێ و ئەنجامدەری سزا دەدرێ بەپێی یەو دەقە
یاسایانەی کە لە یاسای سزاکانی تایبەت بە کوشتنی بە ئەنقەست دا ھەیە.
١٨. سەپاندنی سزای توند لەسەر ئەنجامدەرانی خیانەتی ھاوسەری بە یەکسانی
بۆ ھەردوولا.
١٩. بازرگانی کردن بە منداڵ و ژنانەوە بە ھەموو جۆرەکانیانەوە تاوانە و
ئەنجامدەرانی سزای توند دەدرێن ھەموو بوارەکانی بازرگانی (بەکارھێنانی
جنسی، کارکردن بە مندالان و بازرگانی کردن بە ئۆرگانەکانی جەستە).
٢٠. توندوتیژی جیاکاری لە دژی ژن قەدەغەیە و جیاکاری وەک تاوان دەبینرێ
و بەپێی یاسا سزای ھەیە و لەسەر بەرێوەبەری خۆسەری دیموکراتیە کە ھەموو
جۆرەکانی توندوتیژی جیاکاری قەلاچۆ بکات، لە رێی میکانیزمای یاسایی و
خزمەتگوزاری و دابین کردنی پاراستن و بەرگرتن و چارەسەری قوربانیانی
توندوتیژی.
٢١. لەسەر بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیە کە مافی مندالان گەرەتنی
بکات و لە ھەموو جۆرە توند و تیژی و ئیستغلال کردنێک.
حوکمە گشتییەکان:
٢٢. دابین کردنی مافی یەکسانی ژن و پیاو تایبەت بە یاسای ڕەگەزێتی
٢٣. بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی لە سەرێتی بیمەی تەندروستی و
کۆمەلایەتی بۆ تاک و خێزان بە تایبەتی مندالان و ژنان دابین بکات و
بناغەی سەرەکی ژیانێکی ئازاد و ئابرومەندانە و پاراستن بۆ ژنانی بێوەژن
و بەساڵاچوو دەستەبەر بکات
١٤. ھاوسەرگیرکردن بە کچان قەدەغەیە لە ژیر ھەژدە ساڵیەوە
٢٥. ژن مافی دایکایەتی (لەخۆگرتنی) مندالی ھەیە، تا منداڵ دەبێتە ١٥
ساڵ ئەگەر دایکە ھاوسەگیری کردبێتەوە یان نەیکردبێتەوە .و دوای ئەوەش
مافی بژار بۆ منداڵداکانە و لەسەر ھەردوولاشە کە جێی نیشتەجێیبون و
خەرجی بۆ مندالەکە دابین بکەن بە درێژایی کاتی لە خۆگرتن.
٢٦. لەکاتی سەفەر کردنی مندالان لە ژێر تەمەنی ١٥ ساڵەوە دەبێ مۆلەت لە
دایک و باوک وەرگرن.
٢٧. لە کەیسەکانی تایبەت بە ژن و خێزان لە دادگاکان دا دەبێ نوێنەرێک
لە ناوەندی ژنانەوە ئامادەبن و راکەیان راوێژکاریە و ناچاری پابەندبوون
نیە.
٢٨. ژن مافی مۆلەتی دایکایەتی موچەداری ھەیە و تا سێ جار منداڵخستنەوە.
٢٩. لە حالەتی جیابونەوەدا، ژن مافی ئەو شتانەی ھەیە کە داویەتی لە
کاتی ھاوسەگیریدا لە ئاڵتون بێ یان ھەر شتێکی لە ھەمان بەھا بێ، ئەگەر
لای خۆی بێ یان ھاوسەرەکەی خەرجی کردبێ.
٣٠. لە سەر بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیە ناوەندی تایبەتی بکاتەوە
بۆ ئەو ژنانەی لە سەروبەندی سکپڕی دا سزادراون، یان شیردەرن بۆ ئەوەی
جێگەکە بە پێی دۆخی دووگیانی یان حالەتی ساواکەیان بێ.
ئەم یاسایە لە دوای بڵاوکردنەوەی کاری پێ دەکرێ.
عامودێ ٠١\١١\٢٠١٤
ھاوسەرۆکانی بەرێوەبەرایەتی کانتۆنی جزرە
ھدیە عەلی یوسف - حمیدی دھام العاسی
|