په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٦\٢٠١٥

یەک سەرۆک!!!


جیهاد محەمەد     

یەک سەرۆک «مەسعود بارزانی»
یەک پیاوی دەوڵەتداریی «نێچیرڤان بارزانی»
یەک راوێژکاری ئاسایشیی «مەسرور بارزانی».
یەک سەرچاوی ئابووریی «نەوت».
یەک ئەندازیاری نەوت «ئاشتی هەورامی».
یەک حیزبی سەرکردە «پارتی».
یەک شارەزای دیبلۆماسیی «فەلاح مستەفا».
یەک پەرلەمانی ئیسلامیاویی باو و نەریتیی و سازشکار.
٦٤ حیزبی بێ هەڵوێست.
دەیان کەناڵی راگەیاندنی سێبەری حیزب.
دەیان رێکخراوی مەدەنی سێبەری حیزب.
سەدان رۆشنبیری دەربار.
دەیان پەرتووکنووس و بابەتنووسی درۆزن.
دوو دۆستی گەورەی کورد «ئۆرۆغان» و «قاسم سلێمانی».


عێراقێکی وێرانی کاولبووی جێگەی تەراتێنی سیخوڕیی و شەروشۆری کۆنە قینی سیکتاریزمی شیعەگەرایی و سونیگەرایی و بیرە رزیوو بۆگەنەکانی سەدان ساڵەی لەمەوبەر.


ئەمانە هەموویان یەکسانن بە وڵات و کۆمەڵگایەکی قەیراناویی و لە لێواری کارەستای گەورەدا، چەندین قەیران لە دوای یەکتر ریز بوون، ویژدانی دارزاوی سەرکردە و بنکردەی حیزبگەلێکی مافیایی کە هەرچی پێی بڵێی مرۆڤدۆستیی نەیانهێشتووە لە نێوان خەڵکدا و لە جێگەیدا تۆوی دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە و تۆمەتبارکردن و بە سووک تەماشاکردنی ئەو کەسانەی بە دوای ویژدانی مرۆیی و دیمکوراتیی و ئازادیی و دادپەروەرییەوەن. سەدان و هەزارن پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بەردەوامە، بێڕێزییکردن بە تاکی کورد و تێشکانی بەردەوامی کەسایەتی هەرچ مرۆڤێک، تەنانەت ئەوانەی ملکەچ و گوێڕایەڵ و کۆیلەی حیزبەکانن. پەروەردەیەکی وێران و نەریتیی. تەندروستییەکی یەکجار خراپ، ئاوی پیس، خواردەمەنیی پیس و بەسەرچوو، داودەرمانی خراپ و بەسەرچوو، نەبوونی متمانە و بروابوون بە یەکتری، شپرزەیی و تێکچوونی باری دەروونیی، بە تایبەتی منداڵان و ژنان و ئەوانەی کەسانێکیان نییە چەپوگوپێکیان بۆ بکات لە بازاری ڕەش و گەنداڵدا. دەیان نەخۆشیی و دەغەزاریی و سەرەتان بە جۆرێک بەربڵاوە کە زۆر ترسناکە و ئایدنەیەکی خراپ چاوەڕوانی کۆمەڵگای عێراقی و کوردستانییە.

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک