٧\٢\٢٠١٠
یەکشەممە و هەڵبژاردنى داهاتووی
ئێراق و
گۆبەندێکیترى بەعسییەکان.
ئیبراهیم بالیسانى
پێشتر دەستەى لێپرسینەوەودادپەروەرى ئیراق زیاتر لە (500) کادیدى بە
هۆى پەیوەندیان بە بەعس وبەعسیبونەوە رەتکردبوەودەرفەتى بەشداریکردنیان
بۆ هەڵبژاردنى (7/3/2010) پێنەدرا ودوورخرابونەوە. رێگرتن لە بەشدارى
بونى ئەو (500) کەسە لە کەناڵەکانى راگەیاندن
بلاوکرایەوەودەنگدانەوەیەکى باشى دروست کرد.
بەڵام دوا بەدواى ئەو بڕیارە یەکسەر بەپەلە واتە رۆژى پێنجشەممەى
رابردوکۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن داواى لە دادگاى باڵاى
دەستورى ئیراق کرد کە بۆچونى خۆیان لەسەربڕیارى دەستەى
لێپرسینەوەوداتپەروەرى نیشان بدە ن!
دادگاى پێداچونەوەى ئیراق دەمودەست بڕیاریدا سەرجەم ئەو کەسانەى کە
پێشتر بەناوى بەعسی بونەوە لەلایەن دەستەى لێپرسینەوەو دادپەروەرى دوور
خرابونەوە دەتوانن بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردنى مانگى ئازار بکەن!! ئەو
بڕیارەى دادگا بەلاى زۆر لایەنى سیاسى وچاودێرانى سیاسى ونێودەوڵەتى
چاوەڕوان نەکراوبو.
لەبەر ئەوە ئەم بڕیارەى دادگا هەرزوو کاردانەوەى لێکەوتەوە
وچاوەڕواندەکرێ گۆبەندێکى نوێى ڵێبکەوێتەوە ، چونکە هەر لە ئێستا هەندێ
لایەن پێیان وایە دەستێک هەیە لەپشتى ئەم بڕیارەودادگاى ناچارکردوە ئەم
برَیارەبدات . هەندێکیتریش پێیان وایە ئەو بڕیارە دەسەڵاتى دادگا نیە .
جگە لەم بۆچونانە ، هەر زوو هەردوو لایەنى (ئیتیلافى نیشتیمانى
وئیتیلافى دەوڵەتى یاسا ) دژایەتى خۆیان بۆئەم بڕیارەى دادگا دەربڕى .
هەرچەندە لەناو لیستى دورخراوەکاندا شیعە مەزهەب بونیان هەیە ، بەڵام
زۆرینەى شیعەکان لەگەڵ ئەوەدانین کە دوورخراوەکان بتوانن وەک کاندید
بەشدارى هەڵبژاردن بکەن . لەبەرامبەر ئەوەدا زۆرینەى لیست ولایەنەکانى
سوننە مەزهەب پشتیوانى بڕیارەکەى دادگاى پێداچونەوەن ورەنگە بەهۆى ئەم
هەڵوێستەیان بتوانن کۆبونەوەى رۆژى یەکشەممە پەکبخەن کە دانیشتنێکى
نائاساییەوبۆ هەمان مەبەست بڕیارە گرێبدرێ.
ئەگەر هەردوو ئیتیلاف وهاوپەیمانى کوردستان لە کۆبونەوەى رۆژى یەکشەممە
هاوهەڵوێستبن لە دوور خستنەوەى لیستى بەعسیەکان ، لەبەرامبەر ئەوەشدا
لایەنەکانى سوننە بەردەوامبن لەسەر هەڵوێستەکەیان وبەشدارنەبن لە
کۆبونەوەى رۆژى یەکشەممە ئەوا کۆبونەوە نائاساییەکەى ئەنجومەنى
نیشتیمانى ئیراق بێهودەدەبێ وهیچ ئەنجامێکى لێناکەوێتەوە .چونکە رێژەى
یاسایى دروست نابێ بۆ رەتکردنەوەورەزامەندبون لەسەر بڕیارەکەى دادگاى
پێداچونەوەى ئیراق!!
بێگومان نابێ ئەوەش لەبیربکرێ کە هێزێکى گەورەى نێودەوڵەتى بەناوى (ئەمریکا)
رۆڵى هەرە گەورەو بەرچاوى بینى لە ئازادکردنى ئیراق وهێنانە ئارایى ئەو
شێوازە حکومڕانیەى کە لە ئێستادا لە ئیراقدا پەیڕەودەکرێ . ئەمریکا بۆ
هەموو گۆڕان وپێشهاتەکانى ئیراق وکێشەوناکۆکیەکانى نێوان لایەنەکان
ونەتەوەومەزهەبەکان قسەو بۆچونى خۆى هەیە ودواجار پێداگریش لەسەر
هەڵوێستەکانى دەکا!لەبەر ئەوە بۆ تێپەڕاندنى ئەو گرفتەش وچارەسەرکردنى
کێشەى نێوان لایەنەکان وبەیاسایکردنى ئەو ناکۆکییەى نێوان گشت
پێکهاتەکانى نێوئەنجومەنى نیشتیمانى ئیراق ئەمجارەش ئەمریکا تورەگە
پڕلەکێشەکە هەڵئەگرێ ودەیباتە بنڕەشماڵەکەى خۆى کە لە دووهەزاروسێ لە
ئیراقدا بۆ بەرژەوەندیەکانى خۆى هەڵیداوە.
Info_balisani@yahoo.com
|