١٥\١١\٢٠١٤
یه‌كشه‌م
له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم
دژ به
بازرگانیكردن به نه‌وت ناره‌زایه‌تی ده‌ردەبڕین.
به‌رپرسانی
ده‌سه‌لات له كوردستانی باشوور، گه‌یشتونه‌ته ئاستێك سڵ له‌هیج جۆره
په‌یوه‌ندی و بازرگانیه‌ك ناكه‌نه‌وه، جونكه هه‌موو ئامانجیان بۆته
ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رمایه به‌ده‌ست بهینن ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هیج
یاسا و دام وده‌زگایه‌ك بونی نیه به‌رامبه‌ریان، ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی
هه‌والی فرۆشتنی جه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و گاز، به‌نزین ، ئوتۆمۆبیل
به‌داعش له‌لایه‌ن جه‌ندین به‌رپرسه‌وه بۆته بابه‌تیكی گه‌رم وگوری
میدیاكانه‌وه تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی و حكومیش نكۆلی له‌و
ده‌ست بردن بۆ كاره شه‌یتانیه ناكه‌ن، به‌لام ئه‌وان هه‌ول ده‌ده‌ن
هه‌موو تاوانه‌كه بخه‌نه ئه‌ستوی جه‌ند تاوانبارێیكی بچووک.
ئێمه له گرووپی ١٧ی شوبات جتر ناتوانین بێده‌نگ بین له‌ئاست ئه‌و
تاوان و بازرگانیه مه‌ترسیداره‌ی كه‌بۆته هۆكارێكی گه‌شه‌ی داعش
بۆیه:
١- داوا ده‌كه‌ین خه‌لكی كوردستان له‌ناوه‌و
ده‌ره‌وه دژ به‌و بازرگانانه وه‌رنه مه‌یدان بۆیه ئێمه له‌رۆژی
یه‌كشه‌م و كاتژمێر ١٤ بۆ ١٥ به‌كاتی سوید له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی
هه‌رێم له‌ستۆكهۆلم گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین كه‌وه‌ك
شه‌رمه‌زاركردنیان فیك فیكه‌یان بۆ لێده‌ده‌ین، هاوكات له‌رۆژانی
داهاتوش گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ول بدات به‌رده‌وام بێت
له‌شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان ئه‌وا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌ندین دیدارمان
له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌یه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه
هاوكاتپه‌رله‌مانی ئه‌ورپا و پارته سویدیه‌كانیش به‌نامه ئاگادار
ده‌كه‌ینه‌وه.
٢- ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه چیتر به‌نهینی و لیژنه و لیژنه‌كاری
نه‌شاردرێته‌وه به‌لكو وه‌زاره‌ته فه‌رمیه‌كان له‌م باره‌وه
زانیاریی بده‌نه میدیا و خه‌لكی كوردستان.
شوێن: به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی
هه‌رێم.
Grev Tureg. 38
114 38 STOCKHOLM
کات:
١٦\١١\٢٠١٤،
کاتژمێر ٢ تا ٣ی
پاشنیوەڕۆ.
په‌یوه‌ندیی:
قادر نادر: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧، شه‌مال عه‌لی:
٠٠٤٦٧٣٧٠٣٨٦١٢.
|