٨\٣\٢٠١٦
یەکتاپەرستیی لای
ئیسلام!

جەمال عەزیز
مسوڵمانان دەڵێن پەیامبەر کێشەی لەگەڵ قورەیش تەنها بتپەرستیان بوو،
هەوڵی ئەدا بیانخاتە سەر ڕێگەی باوەڕهێنان بە خودای تاک وتەنها، بەڵام
لەحەدیسەکان و لە کردەوەکانی پەیامبەری ئیسلام پێچەوانەکەی دەبینین، پێش
ئیسلام و پێش محمد چەندین کەس هەبوون کە یەکتاپەرست بوون، هەروەها دوو
ئاینی دی هەبوون وەک جوولەکەو مەسیح کە یەکتاپەرست بوون، چەندین خەڵکی
بەناوبانگ وشارەزاو خوێندەوارهەبوون لەڕێگەی وتار یان لەڕێگای
شیعرەکانیانەوە خەڵکیان هانی یەکتا پەرستی دەدا، کەواتە کێشەی محمد
لەگەڵ قورەیش تەنها سەپاندنی ویستی محمد بوو بەسەریاندا نەک
یەکتاپەرستی، ئەگەر تەنها بڵاوکردنەوەی ئاینێک بوایە هیچ کێشەیەک دروست
نەدەبوو، بەڵکو خواستی محمد زۆر لەوە گەورەتر بوو کە ئەو خەڵکە فێری
یەکتاپەرستی بکات، بە پێچەوانەوە ئەو خەڵکەی کرد بە کۆیلە وهەموویانی
فێری محمد پەرستی کرد شانبەشانی خودا.
بەراوردکردنی هەرکەس، هەرشتێک بەخودا کفرێکی گەورەیە ولێخۆشبوونی زۆر
ئەستەمە لەئاینی ئیسلامدا، بەڵام تەفسیری القرطبی بۆ سورة التوبە ١٢٨
شتێکی دەڵێ ( وقال الحسین بن الفصل:لم یجمع اللە للاحد من الانبیاء
اسمین من اسمائە الا للنبی محمد (ص) فانە قال: لقد جائکم رسول من
انفسکم عزیزعلیە ماعنتم حریص علیکم بالمٶمنین رٶف رحیم) وقال(وما کان
اللە لیضیع ایمانکم ان اللە بالناس لرءوف رحیم) البقرة ١٤٣، پێویستە
مەلاو زانایانی ئیسلام بەبێ ترس شیکاری بۆ ئەم ئایەتانە بکەن کە
پەیامبەر بە هاوبەش، هاوکار، هاوتوانایی خودا نیشان ئەدات (رءوف ، رحیم)
هەردووکیان ناوی خودان، کاتێک دەڵێ پەیامبەر(رءوف و رحیم)ە کەواتە
محمدیش وەک خودا بەخشندەو میهرەبانە، بەتوانایە، بۆنموونە ئەگەرکوردێک
بڵێ( قازی محمد، شێخ محمودی نەمر، مەلا مستەفا، کاک مەسعود، مام جەلال،
ئۆج ئالان) ئەمان هەموویان بەخشندەو میهرەبانن، ئایە مسوڵمانان
بەتایبەتی تووندڕەوەکانیان چی هەڵوێستێکیان دەبێت، کەواتە دەبێت بزانین
کە تەنها خودا بەخشندەو میهرەبانە.
لەزۆر ئایەتی ناو قورئان بەئاشکرا کاریگەری پەیامبەر لەچۆنیەتی داڕشتنی
ئایەتەکان دەردەکەوێ، صلاوات دانی خودا وفریشتەکانی لەسەرمحمد هاوبەشی
پەیامبەردەردەخات لەگەڵ خودا، هەروەها داواش دەکات خەڵکینە ئێوەش
صلاوات بدەن لەسەر پەیامبەر ئەوەتا خودا خۆی صلاوات دەدات، سورة
الاحزاب ٥٦ (ان اللە وملائکتە یصلون علی النبی یآیها الذین ءامنوا
صلواعلیە وسلموا تسلیما) ابن کثیر وقد جاءت الاحادیث عن رسول اللە (ص)
بالامر بالصلاة علیە و کیفیة الصلاة علیە، الصلاة باطلة دون الصلاة علی
النبی. (تەفسیر سنن ابن ماجە، فی کتاب الطهارة وسننها فی باب ماجاء فی
التسمیة علی الوضوء: عن النبی (ص) قال لاصلاة لمن لایصلی علی النبی،
ئەشێ مسوڵمان بڵێ خودا سوژدە بۆ محمد نابات بەڵکو صلاواتی بۆ دەنێرێ و
ستایشی دەکات، بەڵام ئەو وتەی پەیامبەر خۆی هیچ شک وگومانێک ناهێڵێ کە
دەڵێ هیچ نوێژێک قبوڵ نیە ئەگەر صلاوات لەسەر پەیامبەر نەدرێ، هەموو
دەزانین کەنوێژ ڕاوەستان وسوژدە بردنە بۆخودا، بەڵام ئەگەر فەرزبکرێت
کە دەبێت صلاوات لەسەر محمد بدەن ئەوکات هاوشانکردنی محمد ئەسەلمێنێ
لەگەڵ خودا، مسوڵمانان زیاتر خەڵکی هان دەدەن بۆ صلاوات دان لەسەر محمد،
گوایە بەصلاوان دان لەسەر محمد گوناهەکان پاک دەبنەوەو دەرگای بەهەشت
دەکرێتەوە، لێرەوە کۆیلەکردن دەستپێدەکات(صلاة عن النبی تغفر خطایا) (فی
مسند احمد، ابن مالک: حدثنا محمد بن فضیل، حدثنا یونس بن عمرو یعینی،
ابن ابی اسحاق عن برید بن ابی مریم عن انس بن مالک قال: قال رسول
اللە(ص) من صلی علی صلاة واحدة صلی اللە علیە عشر صلوات وحط عنە عشر
خطیئات )( الصلاة علی النبی ترفع عشر درجات وتعطی عشرحسنات) سەرچاوەکەی،
خطیئات فی المتدرک علی الصحیحین حدیث رقم ٢٠٥٥ هذا حدیث صحیح الاسناد
علیە، حەدیسێک هەیە لە ئەبو هرێڕة مسند احمد، مسند ابی هریرة (حدثنا
ربعی حدثنا عبدالرحمن بن اسحاق عن العلاء بن عبدالرحمن عن ابییە عن ابی
هریرة قال: قال رسول اللە(ص) من صلی علیە مرة واحدة کتب اللە عزوجل لە
بها عشرحسنات) لەم باسەدا تەنها پەرستن دەبینم، صلاواتێک بۆ محمد ١٠
چاکە بنوسرێ ، ١٠ گوناه لەکۆڵ بێتەوە، کەواتە هێزی محمد زۆر زیاترە لە
هێزی خودا، پەیامبەر دەڵێ من مرۆڤێکم وەک ئێوە، بەڵام دیارە وانیە!
ئەوەتا محمد دەڵێ باشترین ڕۆژتان ڕۆژی هەینی(الجمعة) یە لەبەر ئەوەی
ئادەم تێیدا دروست کراو ڕۆحی کرابەبەردا، لەوانەش گرنگتر ئەوەیە
کەنویژلەوڕۆژەدا بکەن وصلاوات لەسەر من بدەن، لەبەر ئەوەی نوێژی ئێوە
پەیوەستە بەمنەوە( سنن ابن ماجە فی کتاب اقامة الصلاة والسنة فیها فی
باب فضل الجمعة، (حدثنا ابوبکر بن ابی شیبة الحسین بن علی عن عبدالرحمن
بن یزید بن جابر عن ابی الاشحن الصنعانی عن اوس بن اوس قال: قال رسول
اللە (ص) بان من افضل ایامکم یوم الجمعة فیە خلق ادم و فییە النفخة
وفیە الصعقة فآکثروا علی من الصلاة فیە فآن صلاتکم معروضة علی: فقال
رجل یارسول اللە کیف تعرض صلاتنا علیک وقد آرمت یعنی بلیت ، فقال ان
اللە حرم علی الارض ان تاکل اجساد الانبیاء، خودا ناهێڵێ زەوی لاشەی
پەیامبەرانی بخوات یان بیڕزێنێ، کەئەمەش ناچێتە هیچ پێوەریکی ئەقڵ
زانستەوە.
هەرنوێژێک کەمسوڵمان دەیکات بۆ خودای دەکات، چونکە نوێژ مرۆڤ نزیک
دەکاتەوە لە خودای خۆی، بەڵام ئەگەر ئەو نوێژە صلاوات دانی تێدا نەبێ
بۆ سەر محمد ئەوە نە وەردەگیرێ لەلایەن خودا، نەگوناهیش پاک دەکاتەوە،
لەکاتی پاڕانەوە ونزاکردندا ئەگەر ناوی محمد نەهێنی ئەوە نزاکەشت قبوڵ
نیە، بەڵام هەندێک لە مسوڵمانان دەڵێن ئەوە شرکە ، هاوبەش پەیداکردنە
بۆ خودا، باشە بابزانین پەیامبەر چۆن باسی وەرگرتنی نزاو پاڕانەوە
دەکات لەلایەن خوداوە، (حدثنا احمد بن حنبل حدثنا عبداللە بن یزید
حدثنا حیوة اخبرنی ابوهانیء حمید بن هانی ان اباعلی عمرو بن مالک حدثە
انە سمع بن عبید صاحب رسول اللە(ص) یقول: سمع رسول اللە(ص) رجلآ یدعو
فی صلاتە لم یمجد اللە تعالی ولم یصلی علی النبی(ص) فقال رسول اللە(ص)
عجل هذا ثم دعاە فقال لە او لغیرە اذا صلی احدکم فلیبدآ بتمجید ربە
الثناء علیە یصلی علی النبی(ص) ثم یدعو بعد بما شاء) لەم حەدیسەدا
دیارە کە محمد ئەگەرئاگادار بووبێ یان ئاگادار کرابێتەوە کە مسوڵمانێک
صلاوات نادات لەسەر پەیامبەر ئاگاداری کردۆتەوە کە هیچ نزایەکت ناگاتە
لای خودا، لەبەر ئەوەی خودا خۆی صلاواتی داوە لەسەر محمد ئیتر تۆ ئەی
بەندەی خودا چۆن دەبێت صلاوات نەدەیتە سەر پەیامبەر، هەروەها ئاگاداری
کردوون کە لەدوای صلاوات دان لەسەر محمد دەتوانن داوای هەرشتێک بکەن لە
خودا کەدڵیان دەیخوازێ، ئەگەر نا هیچ داواکاریەک جێبەجێ ناکرێ. هەربۆیە
دەیبینین کە ڕۆژانی جومعە وتارخوێنەکان پێش دەستپێکردنی وتاری هەینی
ودوای کۆتای هاتنی صلاوات دەدەن لەسەر محمد بۆ ئەوەی کە چاکەو
داواکاریەکانیان بگاتە لای خودا.
هەموومان دەزانین داواکاری، سەروەت، لەشساغی، منداڵ، تەنها لە خودا
دەکرێت، مانای تەنها دەبێت داوا لەخودا بکەین بۆ بەدەست هێنانی ئەو
شتگەلەی کە دەخوازین، بەڵام لەم حەدیسەی خوارەوە بەباشی تێدەگەین چۆن
محمد خۆی کردوە بە هاوبەشی خودا بۆ ئەوەی داواکاریەکانتان لەلایەن
خوداوە وەربگیرێ دەبێت صلاوات لەسەر پەیامبەر بدەن ئەگەر نا بەهیچ
شێوەیەک داواکاری وەرناگیرێ بۆ نموونە ئەگەر هەرکەسێک بڵێت کاک ئەحمەدی
شێخ ڕزقم بدە ئەمە کفرە. طلب الحاجە من اللە بالصلاة علی النبی (قال
ابو سلیمان الدارانی : من اراد ان یسآل اللە حاجة فلیبدآ بالصلاة علی
النبی(ص) ثم یسآل اللە حاجتە ثم یختم بالصلاة علی النبی(ص) فآن اللە
تعالی یقبل الصلاتین وهو اکرم من ان یرد مابینهما. تەفسیری القرطبی بۆ
سورة الحزاب ٥٦ هەروەها لە احیاء علوم الدین للامام الغزالی بەشی ١ ل
٢٨٧ ئەگەر نوێژ بکرێ صلاوات لەسەر محمد نەدرێ هەرداواکاریەک هەبێ
وەرناگیرێ چونکە خودا دەزانێ کە مۆری صلاواتی پێوەنیە، بەڵام ئەگەر
صلاوات درالەسەر محمد ئەوکات خودا داواکاریەکان وەردەگرێ لەبەر ئەوەی
دەزانێ بە صلاواتی محمد مۆرکراوەو. هاندانی خەڵکی بۆ صلاوات دان لەسەر
پەیامبەر تەنها خەڵکی نەخوێندەواری نەگرتۆتەوە، بەڵکو خەڵکی دەست
ڕۆشتوانیشی گرتۆتەوە کە خەڵکیان هانداوە بۆ صڵاوات دان لەسەر
پەیامبەر،هەموو کاری ڕۆژانە و داواکاریەک پەیوەستکراوە بە صلاوات دان
لەسەر پەیامبەر، ئەوەتا عمر کوڕی خطاب دەڵێ هیچ نزاو داواکاریەک ناگاتە
لای خودا ئەگەر نوێژ وصلاوات لەسەر پەیامبەر نەکرابێ یان بە مۆری
صلاوات مۆرنەکرابێ ئەگەر وەها نەکەن دوعاکانتان لەنێوان ئەرزو ئاسماندا
دەوەستێ وناگاتە جێگەی خۆی. مفاتیح دخول الدعاء للسماء الصلاة علی
النبی، حدثنا ابو داود سلیمان بن سلم البلغی المصاحفی اخبرنا النضر بن
شمیل عن ابی قترة الاسدی عن سعید بن المسیب عن عمر بن الخطاب، قال ان
الدعاء موقوف بین السماء والارض لا یصعد منە شییء حتی تصلی علی نبیک
رواە الطبرانی فی الاوسط ورجالە ثقات. سەرچاوە ،فی سنن الترمذی، باب
ماجاء فی فضل الصلاة علی النبی بەشی٢ ل ٥٢٢ وآیضا فی مشکاة المصابیح
الفصل الثالث جزء ١ ص ٢٨١ هەروەها لە تحفة الاشراف بمعرفة الاطراف
لسعید ابن المسیب بەشی ٨ ل ٢٤.
لەئسلامدا مسوڵمانان فێردەکرێن نویژ لەکاتی خۆیدا بکەن، هەروەها
صلاواتان بیر نەچێ! هەرچەند صلاوات بنێرن هێندە خیرتان بۆ دەنووسرێ،
لەم حەدیسەی خوارەوە پەیامبەر داوادەکات تادەتوانن صلاوات بنێرن،
بەمانایەکی دی تادەتوانن محمد بپەرستن، هەروەها بەپێچەوانەی
پەیامبەرەکانی دی داوالەمسوڵمانان دەکات صلاواتی بۆ بنێرن ئەمە
لەکاتێکدا پەیامبەرانی پێش محمد داوایان لە خودا دەکرد لەوخەڵکە خۆش
بێت لەبەر ئەوەی هیچ نازانن یان گومڕاکراون، حەدیس(حدثنا هناد حدثنا
قبیصة عن سفیان عن عبداللە بن محمد بن عقیل عن الطفیل بن ابی بن کعب عن
ابیە قال( قال ابی ابن کعب ، قلت یارسول اللە انی اکثر الصلاة علیک فکم
اجعل لک من صلاتی فقال ماشئت قال قلت الربع قال ماشئت فان زدت فهو
خیرلک قلت النصف قال ماشئت فآن زدت فهو خیرلک قال قلت فلثلثین قال
ماشئت فآن زدت فهو خیرلک قلت آجعل لک صلاتی کلها قال آذا تکفی همک
ویغفرلک ذنبک) کەواتە دەگەینە ئەوڕاستیە کەصلاوات لەسەر پەیامبەری
ئیسلام باشترین خودا پەرستیە، ئەوەتا لە سورەتی الاحزاب ئایەتی ٥٦ خودا
خۆی صلاوات دەدات لەسەر هاوبەشەکەی، فریشتەکانی خودا لەهەموو شتێک
پاکترن و صلاوات دەدەن لەسەرمحمد، کۆیلەکردن وڕاهێنانی خەڵکی بۆ
پەرستنی تاکە کەسێک هێواش هێواش کاری لەسەر دەکرێ، ئیتر زەکات ، نوێژ ،
حەج ، ڕەمەزانگرتن، هیچی گرنگ نیە ئەگەر بەبێ صلاوات دان لەسەر محمد
بێت، هەروەها شهادەت مسوڵمانی بوون ناسەلمێنێ ئەگەر مرۆڤ نەڵێ (لاالەالااللە
محمد رسول اللە) چونکە وەک ڕستەیەکی ناتەواو هیچ مانایەک نادات(ئایە
مسوڵمان دەتوانێ نەڵێ اشهد ان محمد رسول اللە)؟ هەروەها دەربارەی ئەو
دنیا ڕۆژی کۆتای ولێپرسینەوە (المقام المحمود) ئایە دانیشتنی محمد
لەشانی خودا هاوبەشی محمد ناسەلمێنێ لە دروستکردنی خەڵک وئەم جیهانە؟
ئەوە ڕۆژی لێپرسینەوەیە خوداو پەیامبەرەکەی دەستیان پیکرد، چەندێک
زەکاتت داوە، چەندێک حەجت کردوە، چەند بەڕۆژوو بوویت، هییچی گرنگ نیە
ئەگەر لەکاتی نویژدا صلاواتت بۆ پەیامبەر نەناردبێ، کەس ناتوانێ غەش
بکات ئەوەتا محمد لەهاوشانی خودا دانیشتووە وەک خودا نامەی ئەعمالتان
دەبینێ.
بت پەرستی لای ئیسلام کارێکی زۆرخراپە، لێخۆش بوون تەنها لەتوانای خودا
هەیە ، هەموو بتێک مانای شەریکێک بۆ خودا، بەڵام ئایە مسوڵمانان
پرسیاریان لەخۆیان کرد کاتێک دەچن بۆحەج ئەو سوڕانەوەیە بەدەوری کەعبەو
ماڵی خودا چی مانایەک دەبەخشێ؟ ، ئایە دەست خشاندن بە بەردی کەعبە
مانای پەرستنی نیە؟ قورەیشی پێش ئیسلام هەمان کاریان دەکرد لەناو
کەعبەدا کاتێک کە ٢٣ بتی تێدا دانرابوو مانای خوداوەندی ٢٣عەشرەتی
قورەیش بوو، هەروەها هەموو ڕۆژانی هەینی (جومعە) دەچوون بۆ سەردانی
بتەکانیان بەمەبەستی پەرستن ونزاکردن، ئایە هیچ بەردێک توانای پاک
کردنەوەی گوناحی هەیە؟ بەڵام ئەوەتا پەیامبەری مسوڵمانان دەڵێت بەردە
ڕەشەکە لەو دنیا دەمی دەبێ و چاوی دەبێ شاهیدی لەسەر ئەوکەسانە دەدات
کە سەردانیان کردووە، کاتی خۆی عمری کوڕی خطاب وتی ئەی بەردی ڕەش
ئەزانم نە گوناهم لەسەر زیاد دەکەیت ونە گوناهم لەکۆڵ دەکەیتەوە، بەڵام
خوڕەوشتی باوک وباپیران بەخێرایی لەبیر ناچیتەوە.
_________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/yektaperstiyl.htm
ماڵپهڕی جهمال عهزیز
|