٢٧\٢\٢٠١٠
ینک و پ‌د‌ک
(ته‌قه)شیان کرد، که‌چی وا ده‌رچوون!
ئێستا گۆڕان به
(ته‌په ته‌پ) ده‌یه‌وێ چ زه‌مانه‌تێک به خه‌ڵکی کوردستان بدا؟
ئامانج پیرۆت
له دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی کوردستاندا، که بۆ باسکردنی بووجه
ته‌رخان کرابوو، په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر
ڕێگری و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ده‌ستیان کرد به ته‌په ته‌پ.
دواتر چ ڕاگه‌یاندنه‌کانی گۆڕان خۆیان و چ هه‌ندێک نوسه‌ری لێره و له‌وێ
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌یان وه‌ک چالاکی یه‌کی گرنگ وه‌سف کرد و به هه‌ر چوار
ده‌وردا ده‌یانخولانده‌وه تا بیکه‌ن به منه‌تێکی گه‌وره به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه و متمانه‌یه‌کی زیاتریان لێ به‌ده‌ستبێنن. ئه‌م حاڵه‌ته
دوباره بوونه‌وه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕی یانه‌ی تراژیدیای شه‌ڕی (ینک و پ‌د‌ک)
ی بیر خستمه‌وه، که له‌گه‌ڵ حکومه‌ته دڕنده یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی
عێراقدا، به سوود وه‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ئه‌و
حکومه‌تانه، خه‌ڵکیان کرد به سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان جێگه‌ی ئه‌وان
بگرنه‌وه و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ئه‌وان ده‌یاندزی و ده‌یانکرد به
نسیبی چینه دارا‌کان و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی یه‌کان،
ئه‌مان بیکه‌ن به ه‌ی خۆیان و سه‌رمایه‌دارانی تر. له‌م پێناوه‌شدا چ
پێشتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و مونافه‌سانه‌یاندا که له ده‌سڵاتداره‌تی
حکومه‌ته‌کانی عێراقدا بوون و چ دواتر له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا، ده‌ستیان دایه چه‌ک و ته‌نانه‌ت دڕندایه‌تی و دوژمنایه‌تی
یان بۆ چینه نه‌داره‌کانی کوردستان شانی له شانی دڕندایه‌تی ڕژێمی به‌عس
دا. ساده‌ترین نمونه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی سه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی
ینک و پ‌د‌ک له به‌کارهێنانی خه‌ڵکدا له دژی حکومه‌ته‌کان ته‌نیا ده‌ستڕاگه‌یشتن
بووه به‌و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سڵاته بۆ خۆیان و چینه دارا‌کان،
ئه‌وه‌یه ئێستا که ده‌ستیان گه‌یشتوه به‌و سامانه، ئیتر نه‌ک
دوژمنایه‌تی یان له‌گه‌ڵ سه‌رانی یه‌کێک له دڕنده‌ترینی ئه‌و حکومه‌تانه
نه‌ما، به‌ڵکو به ئاشکرا دیفاعیشیان لێده‌که‌ن! له‌مه‌ش ڕوونتر ئه‌وه‌یه
که ئه‌مان ئێستا ئه‌و که‌سانه به دوژمن ده‌زانن که داوای نانێکی
زیاتر بکه‌ن، که داوای ئازادی یه‌کی زیاتر بکه‌ن، چونکه ئه‌مانه له
به‌شه دزی ئه‌وان و ده‌سڵاتی ئه‌وان بۆ دزی کردن و چه‌وساندنه‌وه که‌م
ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه به ڕونی ئه‌وه ده‌رده‌خات که ده‌ستدانه چه‌کی
یه‌که‌میان بۆ مونافه‌سه بووه، به‌ڵام هه‌رچی ده‌ستدانه چه‌کی دووه‌مه
دژی خه‌ڵکی کوردستان دوژمنایه‌تی یه‌کی قووڵ و هه‌تا سه‌ره. به‌ڵگه‌ی
ئاشکراش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که له‌وه‌ی یه‌که‌میاندا زۆر جار هاوکاری
هه‌مه‌لایه‌نه ( ته‌نانه‌ت سه‌ربازی) و ئاشتبوونه‌وه و ئه‌ملاولای یه‌کتر
ماچ کردن و سات و سه‌ودا و ئاگربه‌س له نێوان پ‌د‌ک و حکومه‌ته‌کاندا،
یان له نێوان ینک و حکومه‌ته‌کاندا ڕووی ده‌دا، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌و شه‌ڕه‌یانه
که له‌گه‌ڵ چین و توێژه چه‌وساوه و تاڵانکراوه‌کاندا به‌رپایان
کردووه، چرکه‌یه‌ک وه‌ستانی تێدا نی یه و تا پێیان ده‌کرێت خۆیان
زیاتر بۆ تاڵانکردن و فریودان و ترساندن و ده‌سته‌مۆ کردن و سه‌رکوت
کردنی ئاماده ده‌که‌ن و ده‌زگاکانیان بۆ ئه‌نجامدان و درێژه‌دان به‌م
شه‌ڕه پته‌و تر و فراوانتر ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانتارانی گۆڕان کردیان
ته‌نیا ده‌توانێت دوو ڕاستی بگه‌یه‌نێت:
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ناڕه‌زایه‌تی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر
تاڵان و بڕۆی سرکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی ینک
و پ‌د‌ک، گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی به‌رز و بایی ئه‌وه جورئه‌تی داوه‌ته ئه‌م
په‌رله‌مانتارانه( که تا دوێنی، که ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یه نه‌گه‌یشتبووه
ئه‌م ئاسته) خۆیان په‌رله‌مانتار و نوسه‌ر و خزمه‌تکاری ده‌رباره‌که‌ی
ینک و پ‌د‌ک بوون و نه‌ک هه‌ر فززه‌یان لێوه نه‌ده‌هات، به‌ڵکو پاساویان
بۆ دزی و تاڵانچێتی و سه‌رکوته‌کانیان ده‌هێنایه‌وه و په‌نکوێریان ده‌کردن.
به‌ڵام ئێستا که ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یانه گه‌یشتوه‌ته ئه‌م ئاسته و
سوچی ئاوێنه‌یه‌کی نیشانی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتار و
کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی ینک و پ‌د‌ک داوه و تیایدا وێنه‌ی خۆیان وه‌ک
دز، تاڵانچی، درۆزن و بێبه‌ڵێن ، سه‌رکوتگه‌ر، ده‌بیننه‌وه، ئیتر ئه‌مانیش
هه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیعتبار و هه‌م بۆ گه‌یاندنی مونافه‌سه‌که‌یان
به ئاستێکی تر، غیره‌ت گرتوونی و( له چالاکی یه‌کی که‌م وێنه‌دا ده‌ست
ده‌کێشن به مێزه‌کانی په‌رله‌مانه ڕیسوا و بێده‌سڵاته‌که‌یاندا).
دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی گۆڕان
توانیویانه سه‌رنجی ئه‌م ناڕازی یانه‌ی کۆمه‌ڵگا بخه‌نه سه‌ر خۆیان(
هه‌روه‌ک چۆن ینک و پ‌د‌ک یش توانیبویان سه‌رنجی ناڕازی یانی زوڵم و سته‌می
حکومه‌ته کانی عێراق بخه‌نه سه‌ر خۆیان) و ده‌یانه‌وێت به‌شێکی زیاتر
له خه‌ڵک فریو بده‌ن و متمانه‌یان بده‌نێ و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان
بده‌نێ تا به هێزێکی تره‌وه مونافه‌سه‌ی ئاغاکانی دوێنێ ی خۆیان بکه‌ن
و ناچاریان بکه‌ن شه‌ریکی یه‌کی زیاتریان بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیاوازه ئه‌وه‌یه که مێژووی نزیکه‌ی بیست
ساڵ توانیویه‌تی ئه‌و نهێنی یه ده‌ربخات که له پشت ئه‌و ده‌ستدانه
چه‌که‌ی پێشتری سه‌رانی ینک و پ‌د‌ک ه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌کانی
عێراق و پشتیوانی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان له
لایه‌ک و ئه‌و خۆ خۆشه‌ویست کردنه‌ی پێشتریان بۆ خه‌ڵکی ناڕازی له
زوڵم و سته‌می حکومه‌ته‌کانی عێراق( به ڕاده‌یه‌ک که ده‌ستیان دابووه
تفه‌نگ و هه‌زاره‌هایان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بکوژێت و خۆی به کوشت
بدات) و ئه‌و دوژمنایه‌تی یه‌یان بۆ به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکی
کوردستان له ئه‌مڕۆدا. ئه‌و نهێنی یه‌ش ته‌نیا ئه‌وه بوو که ده‌ستیان
بگات به سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و ده‌سڵاتی چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری خه‌ڵک. ئه‌گینا چ هاوبه‌شی یه‌ک هه‌یه له نێوان حکومه‌ته
دڕنده‌کانی پێشتری عێراق و خه‌ڵکی تاڵانکراوی کوردستاندا، غه‌یری ئه‌وه‌ی
ئه‌وان پێشتر ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر سامان و ده‌سڵاتدا و ئه‌مان
ئێستا داوای به‌شی خۆیان ده‌که‌ن له سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا و
ده‌یانه‌وێت ڕێگه له دزی و تاڵانچێتی یان بگرن؟ ئه‌و هاوبه‌شی یه ته‌نیا
ئه‌وه‌یه که پێشتر سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سڵاتیان ده‌ویست و ئێستاش
هه‌روا. هه‌م پێشتریش ئاماده‌بوون چه‌کی بۆ هه‌ڵبگرن و هه‌م ئێستاش، به‌ڵام
پێشتر بۆ سه‌رنج ڕاکێشان و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک و فشار دانان له‌سه‌ر
مونافیسه هاوشێوه‌کانیان له چینه دارا‌کان و ده‌سڵاتدارانی عێراقدا و
ئێستا بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵک و ده‌سته‌مۆ کردنیان و ئاماده کردنیان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
زیاتر.
هه‌ڵبه‌ته له‌وه دڵنیام که مێژووی چه‌ند ساڵی داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌م
(شێوه خه‌بات!) ه‌ی گۆڕانیش ده‌داته‌وه و ئه‌و نهێنی یه( که هه‌مان
نهێنی ده‌ستدانه چه‌کی ینک و پ‌د‌ک) ه ده‌رده‌خات، به‌ڵام هه‌ر ئێستاش
ده‌رخستنی ئه‌م نهێنی یه، کارێکی ئه‌وه‌نده گران نی یه و نابێت چاوه‌ڕێ
بین به قیمه‌تی به‌شه ژیان و ئازادی و داهاتوومان ئه‌و مێژووه تاقی
بکه‌ینه‌وه.
با سه‌ره‌تا واشی دابنێین که په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان ئه‌و نیازه‌یان
نی یه و نایانه‌وێت ساتوسه‌ودا به‌م هێزه ناڕازی یه‌وه بکه‌ن( که
خۆیان تا دوێنێ ئه‌گه‌ر به ئاشکرا دژایه‌تی یان نه‌کردبێت، به‌شداری
یان له هاتنه مه‌یدانیدا نه‌کردووه) ئه‌ی ئایا هه‌ر قه‌تیس کردنی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تی یه به‌ربڵاو و به‌هێزه‌ی خه‌ڵک که له هه‌موو کونج‌و که‌له‌به‌رێکی
کوردستاندا له دژی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره دز و تاڵانچی یه‌کان و
ده‌سڵات و داموده‌زگاکانیان هه‌یه و ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینێک
زیاد ده‌کات له چوارچێوه‌ی هۆڵێکی ڕسوا و بێده‌سه‌ڵاتی وه‌ک په‌رله‌ماندا
و که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌دان هه‌زاری ناڕازی یان بۆ ئاستی چه‌ند په‌رله‌مانتارێک،
که هه‌موو جه‌رائه‌ت و شه‌هامه‌ت و هونه‌رێکیان ته‌په ته‌پ کردن بێت،
ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر کێ؟ له به‌رامبه‌ر به‌شێکی تر له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
که ته‌نیا بۆ فریودانی خه‌ڵک دانراون و له کۆمه‌ڵێک کرێ گرته به‌و
لاوه زیاتر نین و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان نه‌ک هه‌ر ئاگایان له
بوجه نی یه، بگره ناشوێرن پرسیاری له‌سه‌ر بکه‌ن.! گۆڕان ده‌یه‌وێت
ئه‌و هێزه گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ی خه‌ڵک بخاته چوارچێوه‌ی هۆڵێکه‌وه(
که هه‌ر ڕۆژی دوای ئه‌وه پڕیان کرد له هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی زێڕه‌ڤانی
و پاراستن و چاوی کامیراکانیان لێ دوورخستنه‌وه!) ئایا ئه‌مه خۆی له
خۆیدا ئه‌و ئاکامه ناخاته‌وه که هێز و توانا و کاریگه‌ری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی
یانه که‌م بکه‌نه‌وه؟ له کاتێکدا ینک و پ‌د‌ک چه‌ندین ساڵه به یارمه‌تی
چه‌ندین ده‌زگا( که زۆرێک له سه‌ران و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاره‌کانی
گۆڕان خۆیان تیایاندا به‌شدار بوون) نه‌یانتوانی ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدان
و هێزگرتنی بگرن. ئایا فریودانی خه‌ڵک به‌وه‌ی که ده‌نگ بده‌ن و چه‌ند
که‌سێک بنێرنه په‌رله‌مانێک( که بێجگه له‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی داماوه،
تیایدا مونافسه‌کانیان خاوه‌نی چه‌ندین ده‌زگای ترساندن و سه‌رکوتن، که
ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر سه‌دان هه‌زار که‌س هیچیان پێنه‌کرێت، ده‌توانن زۆر
به‌ئاسانی هۆڵه‌که‌ی په‌رله‌مان کۆنترۆڵ بکه‌ن) جۆرێکی تر نی یه له
فریودان و سه‌رکوت کردن و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕازی یانه؟ ئه‌ی
ئایا کاتێک به هۆی ئه‌م چه‌واشه‌کاری و فریودان و به‌ڵێنه درۆینانه
و قه‌ڕه‌م کردنه‌ی که به‌سه‌ر هێزی ناڕازی یاندا هات و کار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی( بۆ ده‌وره‌یه‌ک) خه‌ڵکانی ناڕازی سارد بوونه‌وه و بێئومێدی
دایگرتن، هه‌ر خێرا ئه‌م خزمه‌تکارانه‌ی دوێنێی ینک و پ‌د‌ک جارێکی تر
ناچنه‌وه قاوغه‌که‌ی خۆیان؟ ئه‌ی ئه‌و کاته به عانه‌یه‌ک نایژه‌نن؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نایه‌ڵێت ئه‌م ( وادانان: فه‌ره‌زیه) ڕاست ده‌رچێت ئه‌وه‌یه
که چ پێشینه‌ی ئه‌م سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارانه و
چ تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یان که: نکولی له هه‌بوونی دوو
چینی جیاوز و به‌رژه‌وه‌ندی دژ به‌یه‌ک ده‌کات، دیفاع له ده‌ستوور و
هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که بۆ ڕاگرتن و زه‌مانه‌ت کردن و زیاد کردنی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و جیهان و
بزوتنه‌وه کۆنه په‌رست و دژی ئینسانی یه‌کان و له دژی چین و توێژه
تاڵانکراو و چه‌وساوه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و کارمه‌ندان و
مامۆستایان و ژنان و لاوان دانراون ده‌کات، دیفاع له‌و هه‌موو ده‌زگای
فریودان و سه‌رکوته ده‌کات که ئه‌رکیان ته‌نیا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
یه کانی سه‌رمایه‌داران و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته
تاڵانچیه‌کان و ده‌سته‌مۆ کردنی چین و توێژه ژێرده‌سته‌کانه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
زیاتر. ئایا ئه‌مانه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت
چی به‌سه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی یانه و ناڕازی یاندا بێنن؟ ئایا هه‌موو
ئه‌مانه ئه‌وه ناسه‌لمێنن که هه‌ر ئه‌و واقعیه‌ته چینایه‌تی یه و
دیفاعی ئه‌وان له سیسته‌می چینایه‌تی و هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتنیان به
ڕیزی سه‌رمایه‌داران و چینه دارا‌کان نه‌بوو که ئه‌و سه‌رکرده موعته‌به‌ر
و گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ی دوێنێ( که له جیاتی ته‌په ته‌پ، ته‌قه‌ی
تفه‌نگ شایه‌تی یان بۆ ده‌دات) ی کرد به: دز، تاڵانچی، پیاوکوژ، ڕسوا،
درۆزن، بێبه‌ڵێن و چه‌ندین سیفه‌تی قێزه‌ونی تر؟ ئه‌ی ئایا ته‌په ته‌پێک
ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی یانه بسڕێته‌وه؟ جێگه‌ی داخ ده‌بێت
ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه چاوه‌ڕێی مێژوو بکه‌ین، ئه‌وه ده‌ربخات که ئه‌مان
دواتر چۆن مونافه‌سه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ینک و پ‌د‌ک دا درێژه پێ ده‌ده‌ن و
دوژمنایه‌تی یه‌که‌یان له‌گه‌ڵ چینی کرێکار و چین و توێژه چه‌وساوه و
به‌شمه‌ینه‌ته‌کاندا پراکتیزه ده‌که‌ن!
24.02.2010
amang70@hotmail.de
|