٦\٤\٢٠١١
یونایت یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین سه‌ندیکای کرێکاریی به‌ریتانیا
نامه‌یه‌کی
ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد.
له‌نده‌ن - 4\4\2011:
سه‌ندیکای کرێکاریی به‌شی خواردن و کشتوکاڵ که یه‌کێکه له‌گه‌وره‌ترین
سه‌ندیکاکانی به‌ریتانیا له‌نامه‌یه‌کیاندا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی
کوردستان "داوای ده‌ستبه‌جێ کۆتای هێنان به‌کوشتنو ده‌ستگیرکردنی
خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن".
له‌به‌شێکی تری نامه‌که‌دا پشتیوانی خۆیان "بۆ کۆتایهێنان به‌گه‌نده‌ڵی
سیاسی‌و بۆکاری گۆنجاو خزمه‌تگوزاری گشتی له بابه‌تی ئاو کاره‌با هه‌روه‌ها
بۆ ئازادی سیاسی، ئازادی کۆبوونه‌وه‌و بیر‌ورا ده‌ربرین ده‌که‌ن
له‌کوردستان".
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"له‌دریژی چالاکییه‌کانی
فیدراسیۆن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی رای گشتی خه‌ڵکی به‌ریتانیاو
رێکخراو و لایه‌نه سیاسیه‌کان له پێناو پشتگیری بۆ بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای یونایت قسه‌و
باسمانکرد وبه‌ڵگه‌کانی پێشیلکاری مافی مرۆڤ له‌کوردستانو سه‌رکوتی
خۆپیشانده‌رانمان خسته به‌رده‌ستیان، ئه‌وانیش به‌ناوی 100 هه‌زارکریکاری
به‌شی خواردن‌و کوشتوکال ئه‌م نامه‌یه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستانکرد. ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی هیجگار گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵکی راپه‌ریووی
کوردستان".
هه‌روه‌ها ده‌شتی جه‌مال ووتیشی"داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ده‌که‌م
له بڵندگۆی سه‌کۆی ئازادیه‌وه ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ندیکای یونایتت که
نیراوه بۆ سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، بۆ خۆپیشانده‌ران بخۆیننه‌وه".
شایه‌نی باسه به دووای رووداوه خۆیناویه‌کی 17 شوبات و له‌دریژه‌ی
هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی چه‌ندین
رێکخراوی مه‌ده‌نی و سیاسی پشتیوانیان خۆیان له‌داخوازیه‌کانی
خۆپیشانده‌ران له‌کوردستان راگه‌یاندوه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
له خواره‌وه ده‌قی نامه‌که
به زمانی کوردی بخوێنه‌وه:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
P.O.
BOX 60، دیوان
کوردستانی عێراق
هەولێر - عێراق
بەرێز
من لەجیاتی ١٠٠ هەزار کرێکاری بەشی خواردن‌و کشتوکاڵی ئەندامی (یونایت)
کە یەکێکە لە گەورەترین یەکێتی کرێکاریی بەریتانیا، ئەم نامەیەت بۆ
دەنوسم.
خەڵکی کوردستان بزوتنەوەیەکیان دەستپێکردوە لەپێناو ئازادی، عەدالەت،
فرسەتی کار‌و خزمەگوزاریەکان‌و لەدژی گەندەڵی سیاسی. تەنها بۆئەو
مەبەستە دەستیان داوەتە خۆپیشاندانی مەدەنیانە.
ئەندامانی یەکێتیەکەمان لە شانشینی یەکگرتودا تووشی شۆک بوون بەرامبەر
بەکاردانەوەیەک کە دژی ئەو خەڵکە گیراوەتەپێش کە تە نها خەریکن مافێکی
ئینسانیی خۆیان پیادەدەکەن کاتێک بۆئەو خواستانە تێدەکۆشن کە بۆخۆیان‌و
خێزانەکانیان یەجگار پێویستە.
من داوات لێدەکەم کە دەستبەجێ دەخالەت بکەیت بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتن‌و
دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران‌و ئەوەش دابین بکەیت کە ئەوانەی فەرمانی
تەقەکردنیان داوە بدرێنە دادگا. هەروەها داوات لێدەکەین کە پشتیوانی لە
خواستی خۆپیشاندەران بکەیت بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی سیاسی، بۆ کاری
گونجاوو خزمەتگوزاری گشتی لەبابەتی ئاو‌و کارەباو هەروەها بۆ ئازادی
سیاسی، لەوانە ئازادی کۆبونەوە، رادەربڕین و بیروڕا.
لەگەڵ رێزدا
جێنی فۆرمبی -
کارمەندی نیشتمانی ( بەشی خواردن، خواردنەوەو جگەرە).
لین ماک کلۆسکی -
سکرتێری گشتی.
یەکێتی کرێکاریی
یونایت
سێشەممه، ٣١ی ئازاری ٢٠١١
www.unitetheunion.org.uk
www.tgwu.org.uk
Unite the Union. 128 Theobald’s Road, London WC1X 8TN
Tel: 020 7611 2614, Mob: 07702 206436, Fax: 020 7611 2822
Email:
Jennie.Formby@unitetheunion.com
|