زاگرۆس، فریشته‌ی به‌هه‌شت.
زانا گه‌ڵاڵی
(زاگرۆس جه‌بار)ی کچه کوردیش، وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداری له‌و به‌رهه‌مه‌دا کردووه، له لیدوانێکی تایبه‌تدا وتی : ئه‌م شانۆگه‌رییه باس له په‌یوه‌ندی په‌ناهه‌نده‌و خه‌ڵکی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌کات ، ئاشکرایه کۆمه‌ڵیک کێشه‌ی گه‌وره هه‌یه له نێوان په‌ناهه‌نده‌و خه‌ڵکی هۆڵه‌ندیداو ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ش هه‌وڵده‌دات نهێنییه‌کانی ئه‌م گرفته بدۆزێته‌وه‌و هه‌وڵی بنیاتنانی پارتیێکی تازه ده‌دات بۆ وه‌دیهێنانی سیمای مرۆڤایه‌تی بێ جیاوازی له ڕه‌گه‌ز و ئاین و کلتوور .
سه‌باره‌ت به‌و ڕۆڵه‌شی که ئه‌و هه‌یه‌تی له‌و شانۆگه‌رییه‌دا،زاگرۆس وتی: فریشته‌ی به‌هه‌شت، ڕۆژنامه‌نووس ، له‌هه‌مانلکاتیشدا به سه‌ماو گۆرانیوتنیش به‌شدارده‌بم، وتیشی: مه‌به‌ستمانه بڵێین شتێک پێویسته بۆ جوانترکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.
شایه‌نی باسه ئه‌م شانۆگه‌رییه بڕیاره له‌به‌هاری ساڵی ( 2010 )دا‌و له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایشبکرێت .
|