٢\٥\٢٠١٠
زالمای خەلیل زادە
لەمەڕ پێکهێنانی حکومەت،
هۆشداریی ئەملا و
ئەولا دەدا.

مههدی کاوانی
لە ئێستاوە لێرەو لەوێ دەنگۆی یەکلابوونەوەی یەکیەتی و پارتی بەلای
مالیکیدا لە ڕێی هەندێ گەورە لێپرسراوانی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری
پارتی و یەکیەتی بڵاو دەبێتەوە .مالیکی و تاڵەبانیش لە ڕێگای هەندێ لە
لێدوانەکانیان هاوپشتگیریان بۆ یەکتری پێوە دیارە بەوەی کە یەکەم دەڵی
ڕێگریمان لە دووبارە کاندیدکردنەوەی تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری
نیەو نابێ پۆستە سیادیەکانیش گۆرانکاری زۆریان بە سەردا بکرێ و ئەمەکەی
دووەمیش دەڵی پشتگیری لە یەکبوونی لیستی دەولەتی یاساو ئیتلافی
نیشتمانی و کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکەین . بەڕێز
نێچیروان بارزانیش لە لێدوانێکی دا دەڵێ دوو لیستەکەی دەولەتی یاساو
ئیتلافی نیشتمانی زیاتر لە پێکهاتەکانی لیستی عەلاوی لە کورد نزیکترن .
ئەیاد عەلاویش لە لێدوانێکیدا ئەوەی بەدەرخست کە هەر دوورخستنەوەیەکی
لیستەکەیان لە پێک هێنانی حکومەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان لە ناو
پرۆسیسەکە دەردێن و بە دواشیەوە پێشبینی شەڕی تایەفی زیاد دەکا.
زالمای خەلیل زادەی سەفیری پێشوی ولاتە یەکگرتوەکان لە عیڕاق و هەروەها
کەسایەتیەکی دیاریش بوو لە دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمی حوکمڕانی پاش
رووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لە عیراق و پیشم وایە هەردو ئیدارەی کۆن و
نوێی ئەمەریکیش ، لێدوانەکانی ئەو بەڕێزە لە داڕشتنەوەی سیاسەتەکانیان
لە عیڕاق و ناوچەکە بە هەند هەڵ دەگرن . ناو براو لە بابەتێکی زۆر
هەستیاری کە لە رۆژنامهی فاینانشاڵ تایمز لهژێر ناونیشانی (بۆ
رێگهگرتن له تایهفهچێتی، عێراق پێویستی بهیارمهتییه) وتارێکی
زاڵمای خهلیلزادی بڵاوکردۆتهوه، که تایبهته به ههڵبژاردنی
پهرلهمانی عێراق و تیایدا ئهنجامی ههڵبژاردنهکه به گورزێک بۆ
ئێران ناو دهبات، هاوکات ئێران بهوه تۆمهتبار دهکات که دهیهوێت
شهڕی تائیفی له عێراقدا ههڵگیرسێنێت.
خهلیلزاد ئهوهشی نووسیوه: "کهمبونهوهی ههژمونی ناسنامهی
تایهفی لهسهر بژارهکانی دهنگدهر لهو راستییه دهرکهوت که
ئهو لیسته سیاسییانهی ناسنامهی خۆیان بهعهلمانی، ناتایهفیو
نیشتمانی ناساندبو، پشکی خۆیان له کهمتر له 30 کورسی لهکۆی 275
کورسی پهرلهمانهوه بۆ 180 کورسی له 325 کورسییه نوێیهکهی دهسهڵاتی
یاسادانان زیادکرد . دهکرێت سهرکردهکانی عێراق ببنه نێچیری ههڵخهڵهتاندن
بهحوکم لهڕێی هاوپهیمانێتیه سنوردارو ناجێگیرهکانهوه لهگهڵ
حیزبه تایهفیه بچوکهکان. ئهگهر عهلاوی سهرکردایهتی هاوپهیمانێتی
سونه/ کوردی یان مالیکی سهرکردایهتی هاوپهیمانێتی شیعه/کوردی
بکات حکومهتهکه دهکهوێته ژێر بهزهیی حیزبه زۆر تایهفیو
بچوکهکانهوه. ئێران زۆر له ههوڵدایه بۆ مالیکی، جهلال تاڵهبانی
، عادل عهبدولمههدیو عێراقیهکانی تر بۆ ئهوهی حکومهتێکی لهو
جۆره پێکبهێنن. سهرکهوتنی ئێرانییهکان ئهگهرهکانی سهرکهوتنی
مهودای درێژخایهنی دیموکراسیهتی عێراق لهباردهبات".
ئهوهشی نووسیوه: "پێویسته ئیدارهی ئۆباما پشتی لێنهداتهوهو
بوار بهئێرانو حیزبه تایهفیهکان نهدات بڕیار لهئایندهی سیاسی
عێراق بدهن. سهرۆک باراک ئۆباما پێویستی بهوهیه پهیامێک بنێرێت
ناوهرۆکهکهی ئهوه بێت عێراق بۆ عێراقیهکانه نهک بۆ مهلاکان
لهتارانو بهکرێگیراوه عێراقیهکانیان (سایتی سبەی)".
ئەوەی لە وتارەکەی خەلیل زادەو بەدەرکەوتوەکانی سەرانسەری عیڕاق لە
دوای هەلبژاردن ، خۆی نیشان دەدا لە گەڵ کارنامەی حیزبە گەورەکانی
پێشتر تێک ناکەنەوە . لەو هەلبژاردنەدا بە قازانجی کەرستەکانی علمانی
لە سەرانسەری عیڕاق گۆڕانکاریەکی تەواو خۆی نیشان داوە . لە سەرەکەی
تریش حیزبە گەوەرەکانی پیشوو بە ناولێنانی شیعەو سوننەو کوردو یارمەتی
ئەملاو ئەو لای وڵاتانی ئەقلیمی لە سەین و بەینی ئەوە دانە ئەو
لێکەوتنەوە نوێیەی هەلبژاردن بە قازانجی بەرەو پێشەوە نەچونی دیموکراتی
و مانەوەی دەسەڵاتی ڕەهای پێشوویان بیمرێنن .
من لە وتارێکی ماوەیەک بەر لە ئێستا کە لە سایتی سبەی بڵاوم کردەوە لە
ژێر ناونیشانی کورد دەبێ خۆی لە گەڵ مالیکی یان عەلاوی ، ڕێک خا .
هێشتا نووسینەکەی زالمای خەلیل زادە بڵا نەبوبۆوە، تیایا زۆر لە
یەکانگیری لە بابەتەکەی ئەو بەڕێزە و نووسینەکەی منی لە ئایندەی
حکومەتی نوێی عیڕاق، پێوە دیار بوو .
من هەموو ئەو ئاماژانەی سەرەوە بۆ ناو ئەو شوێنە دەبەمەوە وەک بگوترێ
ئایا لە شوێن خۆیەتی لە ناو ئەو هەموو توندو تیژیەی نێوانی ئەمەریکی و
ئێرانی، شیعی و سوننی، کورد بە پێچەوانەی تەیار و لە پێناو پۆستە
سیادیەکان، تەڕەفگیری ئەو لایەنە بکات لە دژی ئەمەریکیەکان و سوننە و
وڵاتانی سوننەی عەرەبی کە ئەمەریکا تەرەفگیریانە، بکەوێتەوە ؟
هۆشداری دانەکەی زالمای خەلیل زادە ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە
هۆشداری کوردیشی پێوەیە کە ئەوان ڕازینابن لە ڕێگای ڕێوشوێنەکانی
ئێرانەوە بچنە ناو هیچ هاوپەیمانیەتیەک .
ڕەنگە ئەمەریکیەکان لە گەڵ ئەوەش نەبن کە کوردەکان هەمدیسان بەبێ شیعە
بچنە ناو هاوپەیمانێتی عەلاوی و پێیان باشتر بێت کە حکومەتی نوێش وەک
هی پێشینەکانی زیاتر مورکی تەوافقی شیعەو کوردو سوننەی ... پێوە بێت
بەلام ئەو ناوبژیوانەی ئەوان واتە ئەمەریکیەکان کردیان لە نزیک
کردنەوەی لیستی حەدباو هاوپەیمانی کوردستانی کە دەبێ حوکمی موسڵ بە
پێکەوەیی بەڕێوە بەرن ، نیشانەیەکت دەداتە دەست کە ئەمەریکیەکان
بیانەوێ کوردو سوننە لە یەکتر نزیک کەنەوە. مرۆ ئەگەر بیەوێ قسەیەکیش
بۆ ڕاستی بکات ، ئەو هەلبژاردنەی پەڕلەمانی عیڕاقی یانی هەلبژاردنی
هاتنە پیشەوەی سوننەکانە بە سنورێکی فراوانەوە لە ئایندەی
فەرمانڕەوایەتی عیڕاقەوە . لە راستیشدا بۆ لەمەو دوا پشکی دەسەڵاتی
سوننی لە چاو پێشتر زۆر زیاد دەکاو ئەمەریکیەکانیش لە پشت ئەو سەین و
بەینەدا بووینە و داکۆکی باشیشی لێ دەکەن و کوردیش لە پێناو هەندێ
دەسکەوتی کاتی و تا زۆر ڕادە شەخسی هەردەبێ خۆی لە ناو پڕۆسیسە
سیاسیەکە بداتە دواوە. بە بۆچوونی خۆم زیاتر سووربوونی سوننەکان کە
داخوازی کوردەکان بۆ ئاستی سەردەمی سەدام بچووک دەکەنەوە ، زۆرەکەی لە
بەر ئەوە بوو کە ئەوان پێیان خۆش نەبێ وا بەو فراوانیە کوردو شیعەو
ئێران لە یەکتر نزیک بن بە تایبەتی ئەو بەرە چوار قۆلیەی پێشتری نێوانی
پارتی و یەکیەتی و مالیکی و عەبدولعەزیز ، کە ئێران پێشوازی تەوای لێ
کردن .
ئەوەی دەمێنێتەوە بڵێین دەبێ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بە تایبەتی لیستی
گۆڕان ، بچێتە ناو بن باری پێک هێنانی حکومەتێک کە لە ئێرانەوە یان بە
فیتی ئەوانەوە دروست ببێت و ئەمەریکیەکان پێیەوە نیگەران بن .
یان بەڕوویەکی ترەوە ئایا هەلوێستی نیشتمانی کورد تەنیا خۆی لەوەوە
دەبینێتەوە کە ئەوەی گەورەکان دایڕێژن ، دەبێ بچووکەکان ڕێوشوێنیان
بگرن .
ئەگەر بە مەنتقیانەش سەیری ڕووداوەکانی پێشتر بکەین ، ئەو بچووک
بوونەوەی کورد زۆرەکەی لە بەر ئەوە بوو کە کوردەکان کەوتنە خانەی دژی
سوننەکان بەو ناوەی کە ئەوان تەواوکەری ڕژێمی پێشوو بوینەو
هەلوێستەکانیان دوژمنایەتی کردنی کوردەو شیعەکان لەوان باشترن . ئەو
سیاسەتەش بوو وای لە ئەمەریکیەکان کرد کە پشت بە دۆزی کورد نەبەستن بۆ
جێبەجیکردنی ڕێوشوێنەکانیان لە عیراق و هەولی ئەوە بدەن کە سوننەکان
زیاتر لە کوردەکان گرنگیان پێ بدەن و وڵاتانی عەرەبی سوننەش بەش بە
حالی خۆیان نیگەران بوون لەو دابەش بونە سیاسیەی کوردان .
بە مەزندەی من گۆڕان و تەواوی ئۆپۆزسیۆنی کوردی تەنیا بە چاوی یەکیەتی
و پارتی تەماشای هەلوێستە نیشتمانیەکان نەکەن .
ئەو کورتهێنانەی تەیاری دینی شیعی و هاتنە پیشەوەی زیاتری ئەو هێزانەی
کە بڕوایان بە کۆمەلگای مەدەنی هەیە لە گەڵ فراوان بوونی ڕۆڵی سوننە لە
پڕۆسیسی ئایندەی سیاسی عیڕاق ، بوو ، زالمای خەلیل زادەی وەجواب هێنا
کە بڵێ زیانەکی کوشندە بە ڕژێمی مەلاکان لە ئێران کەوت . ئەگەر کوردیش
بتوانێ حەکیمانە مامەلە لە گەڵ ئەو بارە نوێیە بکات ، زەرەری تیا ناکا
.
بەرەپێشەوە چوونی کێشەی کورد لە ناوچەکە، زۆر پابەند نیە بە پۆستە
سیادیەکان وکەم کردنەوە زیاد کردنی ژمارەی کورسیەکانی کورد لە بەغدا،
بەلکو زیاتر پابەند دەبێ بە بەرەوپێشەوە چوونی پڕۆسیسی دیموکراتی لە
عیڕاق و ناوچەکە .
کورد ئەگەر دابەش بوونەکەی وەها نەکەوێتەوە ، کە خۆی دا پال شیعە یان
سووننە بە زەرەری ئەمەکەی تر بکەوێتەوە ، مامەلە کردنەکەی حەکیمانەتر
دەبێ.
پاراستنی ئاسایش ناوچەکە و بوار نەدانی
وڵاتانی ئەقلیمی بۆ دەستێوەردان لە کاروباری عیڕاق لە بەرژەوەندی
سەرجەم پڕۆسیسی عیڕاق و ناوچەکەو بەرەو پێشەوە چوونی کێشەی کوردیشی لێ
دەکەوێتەوە .
کوردو سوننەش ئەگەر بە پێکەوەیی و لە ڕیگای دیالۆکی ئاشتیانەو قسەی
خێری ئەملاو ئەولای وڵاتانی عەرەبی و ڕەزامەندی ئەمەریکی و بە پێکەوەیی
بچنە ناو هەر یەکەیان، لیستی عەلاوی بێت یان دەولەتی یاسا، زەرەری تیا
ناکەن و با کوردیش مادامەکینێ دیالۆگ لە گەل ئێران و تورکیا دەکات با
بوارەکیش بڕەخسینێ بۆ دیالۆگی لە گەڵ سوننان و وڵاتانی عەرەبی سوننە .
پێشم وایە تەنیا ڕێگەیەک ڕێ لە هەلنەگیرسانی شەڕی مەزهەبی دەگرێت کە
کەس قازانجی تێدا ناکا تەنیا دروست کردنی حکومەتێکی تەوافوقیە. بە
دواشیەوە دیالۆگ و ئاشتی و پێکەوەیی، شوێنی شەڕ و توندوتیژیی دەگرێتەوە
و لە سایەیدا هەموومان قازانجی لێوە دەکەین. بۆیە پێشنیارم بۆ
بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی ئۆپۆزسیۆنی کوردی هەیە بە هەر ناولێنانێکەوە
بێت لەگەڵ گەورەکان نەچنە ناو ئەو تەشکیلە سیاسی و حوکمڕانیانە کە بە
دوایەوە خراپتر لە پاشتری لێ بکەوێتەوە و ئەو شنە با دیموکراتیە
بچووکەش کە هەلی کردووەو بە سەرمانەوەیە نوقەی لێ ببرێ و بە دوایەوە بە
ئەمانیش بگوترێ هیچیان پی ناکرێ و ناتوانن لە پاشکۆی گەورەکان دەرچن .
بهریتانیا
ماڵپهڕی مههدی كاوانی
|