زانا جه‌به‌لى :
به‌رهه‌مى ئه‌مجاره‌م تێکستى شاعیر (کاوه‌حسێن)ه.
هەناسە عەلى
هونه‌رمه‌ند
(زانا جه‌به‌لى) ئێستا به‌مه‌به‌ستى
تۆمارکردنى به‌رهه‌مێکى نوێ به‌ناوى (هه‌رتۆم ده‌وێ)له
ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته، هۆنراوه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش شیعرى(کاوه‌حسێن)ه.
له لێدوانێکیدا هونه‌رمه‌ند (زانا جه‌به‌لى)
رایگه‌یاند بۆ ته‌واوکردنى کاره‌کانى کۆتایى تۆمارکردنى گۆرانییه‌که‌ى
ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته و به‌م مه‌به‌سته‌ش تاوه‌کو ئێستا بڕى
(2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلارى له
تۆمارکردنى ئه‌م گۆرانییه خه‌رج کردووه که
(دیاکۆ گروپ) ئه‌رکى خه‌رجییه‌کانى له ئه‌ستۆ گرتووه.
کارى موزیکى ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن گروپی موزیکى
(گوین ده‌م)ى تورکییه‌وه ژه‌نیارى بۆ
کراوه که له15ژه‌نیار پێکدێن و کارى
تۆمارکردنى گۆرانییه‌که‌ش له ستۆدیۆى (سه‌رکان)
له‌شارى (دیاربه‌کر)ئه‌نجام دراوه.
له باره‌ى دروستکردنى کلیپ بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه
(زانا جه‌به‌لی) گوتى '' من هیچ گه‌شبین
نیم به کلیپ کردن له کوردستان چونکه بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکى سیناریۆى
کلیپه‌کان زۆر دووباره و له یه‌کتر ده‌چن و ئه‌و ویست و خه‌ون و
ئه‌ندێشانه‌ی که من هه‌مه بۆ کلیپ دروستکردن لێره به‌رجه‌سته
ناکرێت، بۆیه بڕیارم داوه ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم هاوکاریم بکات
کارى کلیپه‌که له ده‌ره‌وه‌ى کوردستان ئه‌نجام بده‌م''.
هۆنراوه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه کارێکى هاوبه‌شى نێوان (زانا
جه‌به‌لى) و شاعیر( کاوه حوسێن)ه،
له ئاوازى هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تى و ئاماده و دابه‌شکردنى موزیکى
گۆرانیه‌که‌ش له‌لایه‌ن (سه‌رکان تانک)
ه‌وه ئه‌نجام دراوه.
|