زانست و سانسۆر.
د.دلێر دزه‌یی
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له چاوپێکه‌وتنیکی ڕۆزنامه‌وانیدا هه‌ندێ گلیه‌ی زانستیم له‌سه‌ر کار‌و پرۆژه‌کانی ئێسته‌ی زانکۆکانی کوردستان کردبوو.هه‌ر به دوای ئه‌مه نامه‌یه‌کی زۆرم له مامۆستایانی زانکۆ به‌ده‌ست گه‌یشت. زۆربه‌یان له‌سه‌ر قسه‌و باسه‌کانی من کۆک بوون، که ئاماژه‌م پی دابون له‌و چاوپیکه‌وتنه‌دا، ته‌نها هینده نه‌بێت، هه‌مو ئه‌و به‌ڕیزانه ده‌ڵێن که ئه‌وان بڵاوکراوه‌یان زۆره. به‌ڵام ته‌نها چه‌ند رۆژنامه‌کی زانستی له کوردستان هه‌یه، ئه‌م رۆژنامانه‌ش ده‌رگایان واڵا نیه بۆ بابه‌تی زانستی هه‌مو که‌سێک، به‌ڵکو بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تیک له‌و ڕۆژنامانه‌دا ته‌نها له‌سه‌ر بنیچه‌نی یه‌کتر ناسین و، ده‌ر نه‌چونی ئه‌و بابه‌تانه‌یه که له و سنوره سوورانه‌ی بۆ نوسه‌رانی زانستی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌که‌وه کێشراوه ، ئه‌گین به هیچ شێوه‌یه‌ک شانسی بڵاوکردنه‌وه‌یان نابێت یاخود زۆرینه‌ی گۆڤاره زانستیه‌کان سه‌ر به پارتی ده‌سته‌ڵاتن و، بۆ هه‌میشه پێوستت به ته‌زکیه‌ی حیزبی ده‌بێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی با به‌تێکت. هه‌نده‌کی تریان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ڕاده‌وه‌ستن ، که بۆ هێنانه کایه‌ی گۆڤارێکی زانستی به فۆڕم و شکڵی سه‌رده‌م. هه‌میشه ده‌بێت خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌و گۆڤاره که‌سێک بێت یه‌کێک له پارته‌کانی ده‌سته‌ڵات دای بنێت، ده‌نا سانا نیه ده‌رچون و به‌رده‌وه‌می ئاوا گۆڤارێک.، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م په‌تایه ته‌نها گۆڤار و ڕۆژنامه زانسیه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه، به هێنده‌ش هه‌موو ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریو وێژه‌یانه‌شی گرتۆته‌وه.
ده‌کارم لێره‌دا هێند به کورتی به‌راوردێک له نێوان چه‌ند وووڵاتێکی پێشکه‌وتوو به بێ به‌ستنه‌وه‌ی حیزب به زانست و هونه‌ره‌وه، چه‌ند وڵاتێکیش به پێچه‌وانه‌وه بکه‌م:
ووڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، سوێد. ئه‌م سێ ووڵاته به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سانسۆریان له‌سه‌ر زانست و هونه‌ر نیه. بڵاوکراوه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ڕۆکه. ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی له حکومه‌ته‌وه بۆ زانست و لێکۆڵینه‌وه دیاری کراون گۆڕانکاریان به‌سه‌ر نایه‌ت، گه‌ر حیزبی دیمۆکرات، سۆشیال، کریستیان، هتد حکومه‌ت به‌ڕێوه ببات. هه‌ر چه‌نده حیزبه‌کان به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی کوردستان جیاوازیان زۆر زیاتره. به پێچه‌وانه‌وه، پێشبڕکێی حیزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کامه‌یان زیاتر یارمه‌تی بۆ لێکۆڵینه ته‌رخان بکه‌ن.
ووڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا به‌شێک له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات.
گه‌ر سه‌یری ڕابردوو ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان بکه‌ین .رێزمان، زانست، فه‌له‌ک، ماتماتیک له‌وانه‌وه هاتوه. تاوه‌کو ئه‌مرۆش ناوی به‌شێکی ئه‌ستێره‌کان له زانستی فه‌له‌کدا به عه‌ره‌بیه. به‌ڵام هیچ ووڵاته‌کی عه‌ره‌بی نیه که به بێ یارمه‌تی ووڵاتانی رۆژئاوا هیچ پێشکه‌وتنێکی زانستی هه‌بێت. زۆربه‌ی که‌سه زیره‌که‌کان له‌به‌ر سانسۆری حیزبی به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕۆیشتون.
له تورکیادا هونه‌رمه‌ده زیره‌که‌کان، که سانسۆری حیزبیان له‌سه‌ر نیه خه‌ڵاتی نۆبه‌لیان وه‌رگرتوه.به‌ڵام حیزبیه‌کان چه‌نده‌ها جار هه‌وڵی کوشتنی ئه‌مانیان داوه.
دوا نمونه، ئاینشتاین، باوکی زانستی فیزیاوماتماتیک ووڵاتی ئه‌ڵمانیا جێهێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی حاکمی ئه‌وکات داوای لێکرد ،،، به‌ڵام ئه‌نجام ئه‌م ئاماده نه‌بووله‌گه‌ڵ حیزب کار بکات. و به یه‌کجاری وڵاتی ئه‌ڵمانیای جێهێشت و له‌کۆتاییدا ته‌نها زیره‌کی ئاینشتاین بوو که وایکرد ووڵاتی ئه‌ڵامنیا له‌شه‌ری دواییدا بدۆرێنێت. بۆێه ده‌ڵێم: هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی بابه‌ته‌کانیان ته‌نها له‌م گۆڤارانه بڵاوده‌که‌نه‌وه که سه‌ر به حیزبێکن، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند دینارێک وه‌رده‌گرن، جێی گومان نیه که هه‌مان ئه‌م نوسه‌رانه ئاماده‌ن بابه‌ته‌کانی له حیزبێکی تر بڵاوبکه‌نه‌وه گه‌ر ئه‌م چه‌ند دینارێکی زیاتری بداتێ.
بۆیه تکاو داواکارم له ده‌سته‌ڵاتی کوردی ئه‌م هه‌ڵه مێژوویه مه‌که‌ن و ڕه‌وره‌وه‌ی ئازادی هونه‌ر و زانست ده‌ستی به‌خولانه‌وه کردوه، تکایه رێگای بۆ خۆشبکه‌ن و کار ئاسانی بۆ هه‌موو خاوه‌ن به‌هره زانستیه‌کان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردیش له کاروانی زانستی دونیا دانه‌بڕین و دوا نه‌که‌وین، نه‌ک به پێچه‌وانه به دڕکی سه‌ر ڕێی ئه‌م کاروانه بن .
|