١٤\٤\٢٠١١
زانکۆی هارڤاردی
ئەمەریکا رێز لە بەهمەن قوبادی دەگرێ.
ئامادهکردنی: مهنسوور
جیهانی
زانکۆی
هارڤارد لە بۆستۆنی ئەمەریکا بە نمایشی 5 فیلمی سینەمایی لە بەهمەن
قوبادی، لە بەرنامەیەکی بیرئانیندا رێزی تایبەت لەم سینەماکارە کوردە
دەگرێ.
رێکخراوەی "ئەرشیفی فیلمی هاروارد" سەر بە زانکۆی هارڤارد لە شاری
بۆستۆن پێتەختی ویلایەتی ماساچۆسێتی ئەمەریکا، بە نمایشی 5 فیلمی
سینەمایی لە بەهمەن قوبادی لە بەرنامەیەکی بیرئانیندا رێز لەم
سینەماکارە کورد دەگرێ.
لەم بیرئانینەدا کە لە لایەن رێکخراوەی "ئەرشیفی فیلمی هاروارد"
Harward Film Archive لە زانکۆی هارڤارد بەڕێوەدەچێت، فیلمی سینەمایی "گۆرانییەکانی
وڵاتی دایکم" و فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە رۆژی 15ی ئەپریل،
فیلمی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە رۆژی 16ی ئەپریل،
فیلمی سینەمایی "کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە رۆژی 17ی ئەپریل و
هەروەها فیلمی سینەمایی "نیوە مانگ" لە رۆژی 18ی ئەپریل نمایش دەکرێ.
"ئەرشیفی فیلمی هاروارد" HFA کۆمەڵەیەکە کە
هەوڵدەدات، بە بانگهێشتکردن لە سینەماکارە گەورەکان لە سەرتاسەری دنیا
و بەڕێوەبردنی دانیشتنی و ئاخاوتن سەبارەت بە بەرهەمی ئەم سینەماکارانە،
دانووستان لە نێوان ئەوان و قوتابیان، مامۆستایانی زانکۆ و فێرخوازانی
هونەر پێکبێنێ و هەروەها رێزیان لێبگرێت، بەهمەن قوبادیش لە ڕێوڕەسمی
ڕێزلێنانەی زانکۆی هارڤارددا ئامادەدەبێ.
mansourjahani@gmail.com
|