٢٢\١١\٢٠١٣
زانکۆی
کاروونیا:
کوارگی
سه‌ده‌ف ده‌توانێ ژیانی نه‌خۆشانی شه‌کره
رزگار بکا.
کوارگناسیی له کوردستان.
کوارگناسیی له سه‌رده‌می ئێستادا لکێکه له زانستی کشتوکاڵ و ڕوواندن
و به‌رهه‌مهێنانی کوارگیش وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی ستراتێژیک هه‌ژمار ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا گه‌نم و برنج و په‌تاته و لۆکه و تووتن له
ڕیزی ڕووه‌که ستراتێژییه‌کان ده‌ژمێردران و وڵاتان له سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی
کشتوکاڵیی خۆیان دایانده‌نان، ئێستا کوارگیش به لیزگه‌ی به‌رهه‌مه
ستراتێژییه کشتوکاڵیه‌کانه‌وه زیاد کراوه و له زۆربه‌ی وڵاتانی
پێشکه‌وتوو و گه‌لێک له وڵاتانی په‌ره‌گرتوودا گرنگیی ته‌واوی پێدراوه
و به تێکنۆلۆژیی سه‌رده‌م مۆدێرنیزه کراوه.
کارگی کەما.
ساڵی ٢٠٠٣ - ٢٠٠٥ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر جۆره‌کانی قارچکی ئه‌نجام دراوه، که (کارگی که‌ما)یش ئه‌ندامێکی
ئه‌م نه‌ژاده‌ی کوارگه‌کانه. لێکۆڵینه‌وه‌که له‌لایه‌ن ج. عه‌بدوڵڵازاده،
م. ر ئاسف و ت. میر مه‌حموودییه‌وه ئه‌نجام دراوه. له لایه‌ن زانکۆی
ئازادی مه‌هاباد و تارانه‌وه چاوه‌دێری و سه‌رپه‌ره‌ستی کراوه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوبراو کوێستانه به‌رزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی
گرتووه‌ته‌وه و تا به‌رزایی
٢٠٠٧ مه‌تر پێوانه کراوه. ئاکامی
لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخستووه که کوارگی که‌ما ڕاسته له نه‌ژدای
پلورۆته‌س ئیرینگییه به‌ڵام جۆرێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و جیاوازه له
هه‌موو جۆره‌کانی دیکه.
کۆمپۆستی قارچکی دوگمه‌یی سپی.
به مه‌به‌ستی ڕواندنی کوارگی دوگمه‌یی سپی پێویسته سه‌ره‌تا
کۆمپۆستێک ساز بکرێ که پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی بریتین له قه‌سه‌ڵی
گه‌نم یا جۆ، پاشه‌رۆکی په‌له‌وه‌ر و گه‌چ. پاشه‌رۆکی ئه‌سپ و دۆشاو و
هه‌ندێک ماده‌ی به‌هێزکه‌ری تریش هه‌ن که هه‌ندێک که‌س به‌کاریان ده‌هێنن.
که‌سانی ئه‌وتۆیش هه‌ن له بری ئه‌م مادده ئۆرگانییانه ماده‌گه‌لی
کیمیایی به‌کار ده‌هێنن. هه‌رچه‌نده له ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه یارمه‌تیده‌ری
باشن به‌ڵام له ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که
به‌جێده‌هێڵی.
کوارگ له چێشتخانه‌ی کورده‌واری دا.
جۆرێکی شله
/ خۆرشت
/ مه‌ره‌گه‌ی کارگ هه‌یه که به‌تایبه‌تی بۆ
کارگی دوگمه‌یی سپی به‌کارده‌هێنرێ؛ به‌و مه‌به‌سته‌ی که ڕه‌نگه
تاریک و قاوه‌ییه تۆخه‌که‌ی
بگۆڕێ بۆ ڕه‌نگێکی جوان و به‌رچاو. دوای
پاککردنه‌وه، کوارگه‌که له‌گه‌ڵ که‌مێک پیواز ده‌جنرێن و له تاوه‌یه‌کدا
له ڕۆندا سوور ده‌کرێنه‌وه. هه‌ندێک سیری کوتراوی به‌سه‌ردا ده‌کرێ بۆ بۆنخۆشکردن
ژاراویبوون به کارگ.
ژاراویبوون به کارگ یان
مایسیتیزم بریتییه له کاریگه‌رییه‌کی
نه‌رێنی که له ئاکامی خواردنی جۆرێک له جۆره‌کانی قارچک
/ کارگ تووشی
له‌شی مرۆڤ ده‌بێ.
دوای ئه‌وه‌ی له بازاڕ قارچک
/ کوارگت کڕی.
قارچک ڕووه‌کێکی ناسک و ته‌مه‌ن کورته. پێست و توێکڵی نییه تا له سه‌رما
و گه‌رما و کاریگه‌رییه‌کانی تری ده‌وروبه‌ر
بیپارێزێ. له ڕاستیدا
کوارگ وه‌کو پارچە گۆشتێکی خاو یان میوه‌یه‌کی پاککراو وایه. هه‌ربۆیه
که‌مترین په‌ستان و گوشار ده‌یژاکێنێ، چه‌ند خوله‌کێکی که‌م گه‌رما
سیسی ده‌کا و... هتد،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه قارچک هه‌ر که گه‌یه‌ندرایه
ماڵه‌وه، پێویسته به زووترین کات بکرێته چێشت. هه‌تا زیاتر بمێنێته‌وه
کێشی که‌م ده‌بێت و چۆنایه‌تییه‌که‌یشی به لای نه‌رێنی دا ده‌گۆڕێ.
ئایا ده‌کرێ به خواردنی کوارگ
/ قارچکی سه‌ده‌ف به‌سه‌ر شه‌کره‌دا
زاڵ بی؟
به گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی پزیشکی که له زانکۆی
کاروونیا له ویلایه‌تی تامیلنادووی هیندوستان ئه‌نجام دراوه، کوارگی
سه‌ده‌ف ده‌توانێ ژیانی نه‌خۆشانی شه‌کره
رزگار بکا. ده‌ره‌نجامی
تاقیکارییه‌کان که له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێکی جیاوازی مشکی ساغ، مشکی نه‌خۆس،
مشکی قوتاربوو له شه‌کره و مشکی به‌ر له تووشبوون به شه‌کره ئه‌نجام
دراون ده‌ریان خستووه که خواردنی کوارگی سه‌ده‌ف سوودێکی زۆر ده‌گه‌یه‌نێ به‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه.
کوارگی سه‌ده‌فی کیوی
https://www.facebook.com/kiwioysterm?ref=hl
mushroom@oystermushrooms.co.nz
|