په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠١١

زانیار و لوقمان مورادی

کەوتوونەتە بەر ھێرشی گیراوانی ئەلقاعیدە.

 


"لوقمان و زانیار مورادی"، گیراوانی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، پاش ڕاگواستنی زۆرەملیان بۆ بەندی گیراوانی دۆزی ئەلقاعیدە، ھێرشیان کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار کراون.

باوکی زانیار مورادی لە پێوەندیەکی تایبەتی NNS ROJ دا ئاشکرای کرد کە لە گرتووخانەی "ڕەجایی شاری کەرەج"ەوە ھەواڵیان پێگەیشتووە کە "زانیار و لوقمان مورادی" لە لایەن گیراوانی دۆزی ئەلقاعیدەوە ھێرشیان کراوەتە سەر و لە ئاکامی لێدان و کوتانی ھۆڤانە دا، بە سەختی بریندار کراون و ھەر ئێستا ڕەوشی تەندرووستیان نالەبارە".

باوکی ئەو گیراوە سیاسیە لەمبارەوە بە ماڵپەڕەکەمان دەڵێ کە "زانیار و لوقمان بە زانابوونەوە خراونەتە پاڵ گیراوانی دۆزی ئەلقاعیدە و لە ڕێگەی ئەو گیراوانەوە خەریکە ئەشکەنجە دەدرێن و گووشاری چەند قاتیان لەسەرە و بەردەوام سووکایەتیان پێ دەکرێ".

شایانی باسە کە ڕۆژی دووشەممە، لە ھەواڵێکی تری ئێن‌ئێن‌ئێس ڕۆژ دا ھاتبوو کە "لوقمان و زانیار مرادی، ھادی ئەمینی، ئیبڕاھیم حەسەنپوور، ڕەزا شەریفی بۆکانی و عومەر فەقێ پوور"، پێنج گیراوی سیاسی کوردی توندکراو لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، لە ساڵۆنی ١٢ی بەندی چواری گرتووخانەکەوە بۆ ساڵۆنی ١٠ی ھەمان بەند، کە تایبەت بە گیراوانی تۆمەتبار بە ئەندامەتی ئەلقاعیدەیە، گواسترابوونەوە.

"لوقمان و زانیار مورادی" دوو ھاوڵاتی گەنجی مەریوانین کە بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، لە لایەن ھێزەکانی ئەمنیەتی ڕەژیمەوە، لە ڕێکەوتی ١ی ئەگۆستی ٢٠٠٩ و ١٧ی ئۆکتۆبری ھەمان ساڵ لە مەریوان قۆڵبەست کران و پاش نۆ مانگ ئەشکەنجە و گووشار، لە ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠١٠ زایینی دا بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خوا تاوانبار کران و سزای ئیعدامیان پێدرا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕەزبەری ئەمساڵ، لە بەیاننامەیەک دا، نیگەرانی خۆی لەمەڕ دادپەروەرانە بوونی دادگاییەکە دەڕبڕیبوو و داوای لە ناوەندەکانی پارێزڤانی مافی مرۆڤ کردبوو کە پشتیوانی بکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوو گیراوە سیاسیە.

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان
www.fppk.net

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان وەکو ھەمیشە پێداگری کردوە لە بەرگری کردن لە زیندانیانی سیاسی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی ،وە لەپێناو ڕێگە گرتن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی گیراوی سیاسی کورد زانیار مورادی ، ماوەی چەندین ڕۆژە فیدراسیۆن ھەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە لەسەر ئەم بابەتە کە بووە ھۆی ئەوەی ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بێت.

 
ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و سیاسەتمەدرانی ئەڵمانی و فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ئەمڕۆ ١٣ی دیسێمبەر نامەی کراوەیان نارد بۆ ھەر یەکە لە :
عەلی خامەنەی - ڕابەری ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران.


سادق لاریجانی - سەرۆکی دادگای داد
محەمەد جەواد لاریجانی - بەرپرسی گشتی ئەنجومەنی باڵای مافی مرۆڤ


لە نامەکەدا داوای ڕاگرتن و ھەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی لاوی کورد زانیار مورادی دەکرێت ، وە پێیان وایە ئەشکەنجە و لەسێدارەدان چارەسەری کێشە سیاسیەکان ناکەن ، بەڵکو بەپێچەوانەوە کێشەکان لە کۆمەڵگا زیاتر دەکەن.


ناوی پەرلەمانتارەکان بەم شێوەیە:
١. ھایدڕون دیتریش ، ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانی، پارتی دی لینکە
٢. ئینگرید ڕێمەرس ، ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانی ، پارتی دی لینکە
٣. باربارا کاردەنیس ، ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی ھێسن ، پارتی دی لینکە
٤. باربێل بۆیەرمان ، ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن NRW ، پارتی دی لینکە
٥. حەمیدە ئاکبایر ، ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤالن NRW ، پارتی دی لینکە
٦. کانوس ئۆزدەمیر ، ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی ھامبۆرگ ، پارتی دی لینکە
٧. یەلماز کابا ، بەرپرسی پارتی دی لینکە ھەرێمی نیدەرزاکسن ،
٨. ماریۆن پاودە ، ئەنجومەنی شاری نۆرنبێرگ ، پارتی دی لینکە
٩. فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان


فیدراسیۆین زیندانیانی سیاسی کوردستان

 ١٣ی دیسێمبەری ٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک