په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٨\٢٠٢٠

  زاری گڕ تریفەی خۆرە.

ستار ئه‌حمه‌د

با ماچی گڕ دەکاو
خۆر نیگای لە ئاوا شوشتەوە
ھەور یەخەی ترازان ئەشکی روون ئارەقەی کوڵمێتی
مانگ شێوەی پەڕیوەو ئەستێرە خەزانی عومرێتی
شەو درەنگ لە چپەی کیژێکی ئاولەمە ترسام‌و
خوڕەی کانیەک دەروونمی ھەڵایسان
کە ئاگر مەچەکی پۆڵا بێ
کوورەی جەرگ نابێتە مەشخەڵی رامووسان
خەمێکم لە ئاوا گەورە بووم.. لە لانکی چۆڵیا پێدەگرم
لە ژانا سرەوتم.. لە کۆشی برینی ھەناوا دەمرم
من لە تیشک سڵ دەکەم.. لە نسێش دەژاکێم
کە دەستیش لە پرچی لوتکەیەک گیردەکەم
چیایەکی ترسناک بە سەرما دادەخزێ
بۆ نەرمە بارانێک تینووم‌و
رووبارێک لە ناخما ھاژەی دێ
رێگایەکم لە بەرە.. ھەنگاوم نساری دار بەڕووی
ژاکاوە
سەرەنجام بۆ گوندێک پەیامی جوانڕۆیان
بۆ باڵای شەوچرای خانەقا دەبەم
نە ئەو لە ماچی گڕ دەگاو
نەمن لە زاری تریفەی خۆرو
خەڵوەتگای عاشق‌و دەروێشی سۆز دەگەم.

 

ماڵپەڕی ستار ئەحمەد
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک