١٦\١\٢٠١١
زێباری ده‌ستی
ئاخونده‌کانی ئاوه‌ڵا کرد.

جه‌لال
محه‌مه‌د
هه‌ر کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران خواستبێتی تاوانێک ئه‌نجام بدات ئه‌وا
به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که زه‌مینه‌ی به ڕه‌وابوونی تاوانه‌که‌ی
سازکردووه ، زۆربه‌ی ئه‌م زه‌مینه سازییهش له‌لایه‌ن سه‌رانی
بازرگان و خێڵه‌کایه‌تی باشووری کوردستانه‌وه ئاماده‌کراوه.
به‌ر له‌وه‌ی فه‌توای جیهادی خومه‌ینی دژ به کوردان ئه‌نجام بدرێت
تیشکی سه‌وز بۆ سه‌رانی پارتی داگیرسا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کوردانی
ڕۆژهه‌ڵات.
به‌ر له‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران پاکتاوی هێزه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه
بکات ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ئۆردوگانشین و
بێکاریگه‌ر کران و ته‌واوی ئه‌و کادرانهشیان تیرۆر کران که ژیانی
ئۆردوگانشینی و ته‌سلیمبوونیان په‌سه‌ند نه‌کرد.
به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی ناپاکی ئاخونده‌کان به خوێنی فه‌رزاد و فه‌رهاد و
شیرین و عه‌لی و مه‌هدی ڕه‌نگین ببێت پشتیوانی تورکه فاشیسته‌کانیان
مسۆگه‌رکرد.
به‌رله‌وه‌ی په‌تی سێداره له گه‌ردنی حسێن خزری بئاڵێت هوشیار زێباری
زه‌مینه‌ی له سێداره‌دانی ئاماده کرد و گوتی پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان تیرۆریسته.
کێ تیرۆریسته ئاغای زێباری؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که داکۆکی له نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن یان
ئه‌وانه‌ی که په‌تی سێداره‌یان کردووه به پیشه‌ی ڕۆژانه‌یان دژ به
ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ژیانی داگیرکاری و کۆیله‌یه‌تی په‌سه‌ند
ناکه‌ن یان ئه‌وانه‌ی که خیانه‌ت و نۆکهرایهتیان به میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه
و کردویانه به پیشه؟
هێشتا ته‌رمی شه‌هیدان فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی ڕاده‌ستی خانه‌واده‌کانیان
نه‌کراوه‌ته‌وه که هوشیار زێباری زه‌مینه‌ی له سێداره‌دانی حسێن
خزری ڕه‌خساند.
دایه سه‌ڵته‌نه‌ی سه‌ربڵند ئاماده نه‌بوو هه‌م فرمێسک هه‌ڵڕێژێت بۆ
مه‌رگی جگه‌رگۆشه شه‌هیده‌که‌ی ( مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ) و هه‌م
ئاماده نه‌بوو سه‌ره‌خۆشیش قبووڵ بکات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به کوڕی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌زانی و سه‌ره‌خۆشیشی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان
کرد ، به‌ڵام هوشیار زێباریش تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به تیرۆریست
ناو ده‌بات که خودی خۆیشی هه‌ر به ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌و پۆسته
گه‌یشتووه .
هه‌موو هونه‌ری هوشیار زێباری ئه‌وه‌یه که خاڵی مه‌سعود بارزانییه ،
ده‌نا له هیچ کوردێک شاراوه نییه که بنه‌ماڵه‌ی هوشیار زێباری به
درێژایی مێژوو له سه‌نگه‌ری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا جێگه‌ی خۆیان
گرتووه و له‌لای هه‌ر تاکێکی به ویژدانی کوردان وه‌کو ڕه‌مزی خیانه‌ت
ناویان ده‌هێنرێت.
ئایا گوته و کرده‌وه‌ی هوشیار زێباری ئازاری زیاتره یان په‌تی سێداره‌ی
داگیرکه‌ران ؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|