په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٠\٢٠٢٤

    زێدێ مە دەردی گرانە!

دارا خونچە

(ئەو) هیچ کەسی خۆشنەدەویست

(ئەو) هیچ کەس خۆشینەدەویست

            چون هەر جوانییەک

            لەودیو دیواری ماڵەکەی

                             پنجی کردبا

                                پەلیدەدا!

 لێ (یارۆ)ی خۆم هەرێی دابوو

              چیدی گوڵان

              لە گوڵدانان قەتیس نەکا..

             ئیدی دان نێ؛ 

             مرۆڤ بێ ناو بێ پابەستیی

             بێ ناسنامە و زێدپەرستیی

                 فرە جوان و سەنگینترە!

کەچی (یارۆ)میان داپاچی

              هەر سەراوبن هەڵیانواسی!

(ئەو)یشیان کردە نیشانەی

              ئەڤینداریی و

              وە سینگی خۆیان هەڵواسی!

لەوساکەوە (یارۆ)کەی من

            هەر رۆشنایی

            وە نیشتیمان پەرشدەکا

            (ئەو)یش تەنێ هەر تارمایی!

زێدێ مە باری گرانە

           وەک ئازادیی.. وەک یەکسانیی!

زێدێ مە دەردی گرانە

   پڕ حەسرەت و سفتوسۆیە

   وەک باڵکوتـان لە بۆشایی بێ کۆتایی!

   وەک شاندانە بەر قورسایی لە لێژایی!

 

کۆتایی ئەیلوولی ٢٠٢٤ - هەولێر

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک