په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٤\٢٠٢٥

   ز ێدی رۆژ !

دارا خونچە

 

ئەز لە ترۆپکی شاخە سەرکەش و سەرچڵەکانی

        زێدی رۆژڕا

        داخزیمە پێدەشتە کاکی وە کاکییەکان..

کاتێ چاوانم وە جیهانێ پشکفتن

     زۆرم پێچوو

          زۆرم تێچوو

               زۆرم لێچوو

        تا لە نۆژەن لەدالکبووم

        تا نهێنیی

        'جودایی گون و گێزەر'م ئاشکەراکەرد!

     زۆرم پێچوو

          زۆرم تێچوو

               زۆرم لێچوو

        تا وەک پێشمەرگە داڕسام

        تا توخم و تۆرەی یەکسانییم

                 لە نێو لەپانم هەموارکەرد!

     زۆرم پێچوو

          زۆرم تێچوو

               زۆرم لێچوو

        تا ڤینم رێک وەک خۆی ناسی

        تا خوام لە ناخم وەدەرنا و

                     وە باوەشی ژیان و ژنان

                               ئاشتبوومەوە!

     زۆرم پێچوو

          زۆرم تێچوو

               زۆرم لێچوو

        تا توندوتیژیی و لاساریی نێرینان و

          نەرمونیانیی و ملکەچبوونی مێینانم

                 لێکهاڵاندن و لەبنوبۆتکەوەم

                                  دەرهانین!

     زۆرم پێچوو

          زۆرم تێچوو

               زۆرم لێچوو

        تا یەک دەرفەتم قۆستەوە

        تیغ و تەورانم بەرزەفت و

        باغەوانانم رایی کەرد:

        'باغ هیچ یاسا و رێسای نییە

                    تەنێ خۆزا و خۆڕسکییە'!

هەنووکانێش

لە پێناوی هاوسەنگکەردەنی گەردوون و

     رادەستکەردەنی 'ماف وە مافداران'

     رۆژانە دەیان دیدەنییم

      وەل رووەک و گیانداران هەس

           شەوانەش بێهەژمار ژوان

                    وەل یاران و رۆشنگەران!

ئەز لە شاخە سەرکەش و سەرچڵەکانەوە

            داگەڕام

            تا لێوانی ژیان و کۆشان

                                 لەماچبگرم

            لەتەک ژیاریش

            بەرەو رۆشانیی وەرگەڕم

                بەرەو بەرزایی هەڵگەڕم

                    بەرەو زێدی رۆژ وەگەڕم!

 

سەرەتای نیسانی ٢٠٢٥

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک