زه‌هاوی سنجاوی و
ئیبراهیمی سه‌عیدی
ئه‌و که‌سانه‌ی بازرگانیان به‌دایکی ئه‌نفاله بارزانییه‌کانه‌وه کرد...!!!!!

رزگار ره‌زا چوچانی
کاتێک که‌باس له ئه‌نفال ده‌کرێت جگه له‌وه‌ی جینۆسایدی میلله‌تێک
دێته یادت جگه له‌وه‌ی بێ هاوسه‌ر بون جه‌رگ سوتان و ماڵ کاول بونی
هه‌زاره‌ها ئافره‌ت و پیاو و هه‌تیوکه‌وتنی منداڵ و خاپورکردنی هه‌زاره‌ها
گوندت بیر ده‌که‌وێته‌وه جگه له‌وه‌ی به‌زیندومان و لێنه‌پرسینه‌وه‌ی
ئه‌و کوردانه ده‌بینی که سه‌رمه‌شقی ئه‌و پرۆسه‌یه بون ئه‌وه‌ی
زیاتر ئازاری هه‌ر کوردێکی به‌ویژدان بدات بازرگانی کردنه به‌گیانی ئه‌نفاله‌کان
و بێ خزمه‌ت مانه‌وه‌ی که‌سوکاریانه ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه گوزه‌رانی
که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کانی نه‌دیتبێت بێگومانم له‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌ی که
له‌نزیکه‌وه سه‌ردانێکی مه‌یدانیان بۆ نێوخانه‌واده‌کانیان کردبێت و
به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک له سه‌ر ئه‌نفالوکه‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان
ئازاری ده‌رونی دایناگرێت و به‌و پشتگوێ خستنه ئاشکرای ئه‌و خه‌ڵکه
مه‌غدرو زوڵم لێکراوه له‌کوردبونی خۆی شه‌رم دایناگرێت.
من که‌سێکم له‌وانه‌ی له‌نزیکه‌وه بینینی مه‌غدوریه‌تی ئه‌و خانه‌وادانه
به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی بارزانییه ئه‌نفاله‌کان تاساندومی و هه‌ر
بازرگانییه‌ک ببینم به‌وانه‌وه توانای خۆگرتنم نییه هه‌ربۆیه‌ش کاتێک
بینیم له‌به‌رچاوی هه‌موو راگه‌یاندنی کوردی به ئاگاداری کاک "عه‌باسی
غه‌زالی" زه‌هاوی سنجاوی و ئیبراهیمی سه‌عیدی بازرگانی به‌رۆحی ئه‌نفاله
بارزانیه‌کانه‌وه ده‌که‌ن نه‌متوانی بێده‌نگ بم و که‌وتمه به‌دوادا
چونی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ئه‌و کاره به‌ناو سینه‌ماییه‌ی که ئه‌و
دوو به‌ناو هونه‌رمه‌نده به‌ناوی فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من"ه‌وه
بۆ ئه‌نفاله بارزانییه‌کانیان کردووه به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌شه‌وه سه‌دان
ملیۆن دیناریان به‌ناوی فیلمه‌وه خواردووه و دایکانی ئه‌نفالیان
کردۆته په‌رده‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یاندا داوه به‌ڵام کێشه
ئه‌وه‌بوو ئه‌و دوو به‌ناو هونه‌رمه‌نده به‌ته‌نها گه‌نده‌ڵ نه‌بوون
به‌ڵکو ته‌قریر نوسیش ده‌رچون و له‌کاتی به‌دواداچونه‌کانی من توانیان
له پاراستنی پارتی و تایبه‌تتر له رێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه چه‌ندین
تۆمه‌ت بخه‌نه ئه‌ستۆی من و ببنه هۆکاری که‌له‌بچه‌کردنم به‌خه‌یاڵی
خۆیان ئه‌وان به‌م کاره‌یان ده‌توانن قه‌ڵه‌مێک له‌کۆڵی خۆیان بکه‌نه‌وه
و نه‌هێڵن په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانییه هه‌ڵبدرێته‌وه که ئه‌وان
به‌ناوی دایکانیان و به‌رۆحی ئه‌نفاله بارزانییه‌کانه‌وه ده‌یکه‌ن.
زه‌هاوی سنجاوی و ئیبراهیمی سه‌عیدی دوو که‌سی نزیک له به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشوی سینه‌ما و له عه‌باس غه‌زالی عه‌باس ئه‌و که‌سه‌یه که زۆر کات
به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاگای لێبێت به‌ناوی نوێنه‌ری سه‌رۆکی
حکومه‌ت بۆ کاری سینه‌مایی قسه ده‌کات و لێدوان ده‌دات بۆیه به‌ئاسانی
ئه‌و دوو به‌ناو هونه‌رمه‌نده ده‌یان توانی میزانییه و پاره‌ی فیلم
وه‌ربگرن بێ ئه‌وه‌ی کاربکه‌ن سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئیبراهیم و زه‌هاوی
هه‌ردوک به‌ناوی دوو فیلم "ساتێک بۆ سه‌ما"و "شوێن پێی ماندوو به‌ره‌و
ئاسۆ" بڕیاری ره‌زامه‌ندی سه‌دان ملیۆن دیناریان له‌حکومه‌تی کوردستان
وه‌رگرت و دواتریش ئاماده‌نه‌بوون کار بۆ فیلمه‌کانیان بکه‌ن به‌ڵکو ته‌نها
مه‌به‌ستی ئه‌وان وه‌رگرتنی پاره‌کان بو کاتێکیش که پرسیار له‌و دوو
به‌ناو هونه‌رمه‌نده ده‌کرا له‌کوێیه ئه‌و پارانه‌ی وه‌رتان گرتووه
و کوا ئه‌و کارانه‌ی که بڕیاربوو بیکه‌ن زه‌هاوی خه‌باتی باوکی ده‌فرۆشته‌وه
به‌و که‌سه‌ی که ئه‌و پرسیاره‌ی بکردایه به‌ڵام کاتێک به‌نده توانی
ئه‌و بڕه‌پارانه ئاشکرا بکات که بۆ ئه‌و دوو که‌سه خه‌رجکراوه
براگه‌وره‌که‌یان کاک عه‌باسی غه‌زالی به هه‌ماهه‌نگی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری
سینه‌ما که‌وتنه پلان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ ته‌سه‌ویه‌کردن
و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره خه‌رجکراوانه‌ی که بۆیان دابین کرابوو
له‌و کاته‌ش دایکانی ئه‌نفاله بارزانییه‌کانیان دیاری کرد که به‌ناوی
کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی بارزانییه‌کان و به‌و ناوه‌وه سه‌ره‌نج
راکێشانی عه‌تفی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌و بڕه پاره وه‌رگیراوانه ته‌سویه
بکه‌ن و میزانییه‌کی تریش وه‌ربگرن و له‌نێوان خۆیان به‌شو توشی بکه‌ن
له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌نفالکردنی بارزانییه‌کان کردیان واته
ئه‌و فیلمه سینه‌ماییه هه‌رکه‌س دیتبێتی دڵنیا ده‌بێت جگه له مقابه‌له‌ی
چه‌ند دایکێکی بارزانی ئه‌وان نه‌یانتوانیووه هیچ کارێک بکه‌ن و ئه‌وه‌ی
ئه‌وان پشتیان پێ به‌ستووه بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک خامی زیاد و ئه‌رشیفی
ئه‌و فیلمه دیکۆمێنتییه یه که محه‌مه‌د ئیحسانی وه‌زیر له‌باره‌ی
ئه‌نفالکردنی بارزانییه ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه کردی و له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیش
عه‌رزی کرد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیبراهیم شاره‌زاییه‌کی باشی له
مۆنتاژدا هه‌یه توانیان شێوه‌یه‌ک له چه‌واشه‌کاری دروستبکه‌ن و وا
پێشان بده‌ن که ئه‌وان کاریان بۆ ئه‌و دیکۆمێنته کردووه ئه‌گه‌ر واش
نییه فه‌رموو خامی کاره‌کانی محه‌مه‌د ئیحسان و فیلمه‌که‌ی ئه‌وانیش
بۆ خه‌ڵکێکی شاره‌زا عه‌رز بکه‌ن ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی
ئه‌و فیلمه‌شه‌وه و به‌ناوی دایکانی ئه‌نفاله بارزانییه‌کانه‌وه چ
میزانییه یه‌کیان وه‌رگرتووه و چ بازرگانییه‌کیان کردووه که له‌داهاتوو
به‌ژماره خه‌رجی میزانییه‌ی ئه‌و فیلمه‌ش ئاشکرا ده‌که‌م.
ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی زانیان من وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک به‌رده‌وامم له به‌دوادا
چونه‌کانم له‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌و فیلمه و ئه‌و دوو میزانییه‌ی که بۆ
ئه‌و دوو که‌سه خه‌رجکرا و توانیان به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌ی که
باسمکرد"دایکانی من" په‌رده به‌سه‌ر ئه‌و میزانییه‌دا بهێنن که بۆ
دوو فیلمی دیکه وه‌ریان گرتووه دیسان به‌حزوری به‌ڕێوه‌به‌ری پێوشی
سینه‌ما خه‌ریک به‌پلانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن میزانییه‌کی زیاتر وه‌ربگرن
و دوای تێپه‌ڕبونی 3 ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی سه‌ره‌تای کاره‌که‌یان
که ته‌نها بۆ زه‌هاوی 100000000 سه‌د ملیۆن دینار و بۆ ئیبراهیمیش 50
ملیۆن دینار خه‌رجکراو کاره‌که‌شیان له‌کاتی خۆیدا نه‌کرد ئێستا ئێستا
دوا سێ ساڵ له کار نه‌کردن به‌تموحی وه‌رگرتنی میزانییه‌که‌یان به‌گشتی
و بۆ بێده‌نگکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئاگاداری وه‌رگرتنی ئه‌و
میزانیانه‌ن خه‌ریک به‌وه‌ن هه‌رچۆن بێت کارێک بکه‌ن و ته‌سه‌وییه‌ی ئه‌و
پاره وه‌رگیراوه‌ی پێبکه‌ن که تاکو ئه‌مرۆش نه‌یانتوانیوه له‌کۆڵی
خۆیانی بکه‌نه‌وه هه‌ر بۆیه‌ش دوای 3 ساڵ له‌م رۆژانه‌دا سه‌رقاڵی ته‌سه‌ویه‌ی
پاره وه‌رگیراوه‌کانن جگه له‌وه‌ش توانیان باقی ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌ربگرن
له‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌ی که نه‌یتوانی لێکۆڵینه‌وه و لێ پرسینه‌وه
له دواکه‌وتنی ئه‌و فیلمانه بکات له‌دوای تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه زۆره.
بۆ به‌ڵگه زه‌هاوی سنجاوی له ڕێکه‌وتی 9 /7 /2006 به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ژماره"8093" و له‌و به‌رواره‌وه که باسمکرد ره‌زامه‌ندی خه‌رجکردنی
بڕی 423150000 چوار سه‌د و بیست و سێ ملیۆن و سه‌دوپه‌نجا هه‌زار
دیناری بۆ دراوه به‌ناوی میزانییه‌ی فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ سه‌ما"
به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه زۆره تازه به‌تازه ده‌ڵێت من سه‌رقاڵی
کۆکردنه‌وه‌ی ستافم بۆ فیلمه‌که هۆکاری دواکه‌وتنی کاره‌که‌شی ده‌خاته
ئه‌ستۆی دایکانی ئه‌نفالی قوڕ به‌سه‌ر و گوایه کاری بۆ ئه‌وان کردووه
به بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت که دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌دوادا چون بکرێت وه‌ک
من کردوومه سه‌رۆکی حکومه‌ت به زه‌هاوی نه‌وتوه پاره‌ی فلمه‌که‌ی
پێشوت پشتگوێ بخه و ئه‌و فیلمه‌ی دیکه بکات به‌ڵام ئه‌و بۆ ده‌مکوتکردنی
وه‌زاره‌ت ئه‌و ره‌زامه‌ندییه ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه‌ش
له کاتێکدا ئه‌م براده‌ره هه‌ر له‌و به‌رواره‌وه بڕی 100000000 سه‌د
ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و ئیبراهیمی سه‌عیدیش له به‌رواری 17/1
/2006 وه به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما ده‌رخسته‌ی فیلمێکی بۆ کردووه به‌ناوی
"شوێن پێی ماندوو به‌ره‌و ئاسۆ" که بڕی پاره‌ی دیاری کراو بۆ ده‌رخسته‌که‌ی
ئه‌م به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌ش 245000$ دووسه‌دو چل‌وپێنج هه‌زار دۆلاره و
به‌هه‌مان شێوه‌ی کاک زه‌هاویش که شه‌ریکه که‌سابه‌تن له‌و کاته‌وه
بڕی 50000000 په‌نجا ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و له‌کاتی خۆی ئه‌میش به
ناوی دایکانی ئه‌نفال و کارکردن بۆ ئه‌وان کاره‌که‌ی نه‌کردووه ئه‌مه
له‌کاتێکدا که ئیبراهیم به‌هیچ شێویه‌ک ده‌رخسته‌که‌ی نه‌کردووه و له‌و
کاته‌دا له ئێران بووه به‌ڵکو براده‌ره شه‌ریکه‌کانی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری
سینه‌مای پێشوو کاک زه‌هاوی به‌ناوی ئه‌وه‌وه کردویانه و له‌کاتی به‌داودا
چونی من بۆ ئه‌و فیلمانه من کۆپییه‌ک له ده‌رخسته‌که‌ی خۆییم به
حزوری رۆژنامه‌وانێکی براده‌رم پێدا و بۆخۆی گوتی بڕوابکه‌ن من ئه‌مه‌م
نه‌بینیوه، به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌م رۆژانه‌شدا هه‌ردوو به‌ڕێز
باقی پاره‌که‌ی تریان وه‌رگرتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت بڵێ ئه‌و ماوه
زۆره بۆچی ئه‌و بڕه پارانه‌تان لای خۆتان گلداوه‌ته‌وه و کارتان نه‌کردووه
یان ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵی کارێکی تر بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌ما کارانی
کورد که‌سیان تێدا نه‌ماوه جگه له ئێوه بۆیه له‌ماوه‌ی ساڵێکدا
میزانییه‌ی سێ فیلم به ئێوه ده‌درێت بۆچی ئه‌و پاره‌یه‌تان نه‌گێڕایه‌وه
بۆ غه‌زێنه‌ی حکومه‌ت.
ئێستاش ئیبراهیم به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشتریش ئاماژه‌م به‌وه‌دا له‌و
کارانه‌دا خاوه‌نی پشک بووه به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای کردۆته یه‌کێک له‌سه‌ر
په‌رشتانی ئه‌و کاره‌ی که دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه بڕیایداوه ئه‌نجامی
بدات ئه‌ویش به‌تموحی وه‌رگرتنی بڕه پاره‌که‌ی تر نه‌ک کارکردن بۆ
سینه‌ما هه‌روه‌ها زه‌هاویش وشیار زێرۆ ناوێکی هێناوه بۆ سه‌رپه‌رشتی
کار که ئه‌ویش وه‌ک له‌بابه‌تێکدا پێشتر ئاماژه‌م پێداوه دوای دوو
ساڵ له‌وه‌رگرتن ئه‌نجامدانی ڤیستسڤاڵی سینه‌ما ته‌سویه‌ی خه‌رجییه‌که‌ی
کرد که بڕی 250000000 دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار بوو هه‌روه‌ها به‌ناوی
میوانداری چوار سینه‌ما کاره‌وه بۆ چوار شه‌و بڕی 25000000 بیست و
پینج ملیۆن دیناری ته‌سویه کردوو که‌سیش نه‌یپرسی بۆ ئه‌و کارانه وا
به‌ڕێوه ده‌چن.
به هه‌ر حاڵ کێ هه‌یه ڕێگه به‌دوو هونه‌رمه‌ند بدات سه‌دان ملیۆن
دیناری حکومه‌تی کوردستان له‌گیرفانی بنێت که بۆکار و پرۆژه‌یه‌کی وه‌رگرتبێت
و ئه‌نجامیشی نه‌دات جگه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کێ هه‌یه له ئه‌نفاله
بارزانییه‌کان بێ که‌س و بێ پشت تر که دایکانیان بکرێته په‌رده بۆ
ئه‌نجامنه‌دانی پرۆژه‌یه‌ک که سه‌دان ملیۆن دیناری بۆ وه‌رگیرابێت ئه‌دی
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌نددار و حکومه‌ت چۆن لێکۆڵینه‌وه له‌و به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه
ناکه‌ن چۆن تاکو ئه‌مرۆ بانگ نه‌کراون سزا بدرێن و وه‌ک هه‌ر خاوه‌ن
کارێکی تر غرامه بکرێن به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پرۆژه‌که‌یان له‌کاتی
خۆی، ئه‌گه‌ر ئه‌م لێنه‌پرسینه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌یه کاک ئیبراهیمی سه‌عیدی
له‌گه‌ڵ ده‌زگا نهێنییه‌کانی ئێران نێوانی خۆشه و له‌گه‌ڵ براده‌رانی
هه‌واڵگریش که منی پێدان به‌که‌له‌بچه‌کردن خاتری ده‌گیرێت و زه‌هاوی
سنجاویش کرایته خاتری باوکی که پیاوێکی شۆڕش گێڕ بووه و ناوی سه‌رۆکی
حکومه‌ت به‌کار ده‌هێنێ که ئه‌و رێگه‌یداوه ئه‌م چه‌ند ساڵه کار نه‌کات
بۆ ئه‌و فیلمه چۆن حکومه‌ت ڕێگه‌یدا دوای 3 ساڵ کارنه‌کردن باقی
میزانییه‌که‌یان بۆ خه‌رج بکرێت چۆن ڕێگه‌یان پێده‌درێت بۆ شه‌ریککردن
له‌و بڕه پارانه‌ش که دوای 3 ساڵ له ئه‌نجامنه‌دان و به‌سه‌ر واده
تێپه‌ڕبونی خۆیدا ناوی ئه‌وانه بنوسن که پێشتر به‌به‌ڵگه‌وه قسه‌یان
له‌سه‌ر کراو نه‌ک نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن که ئه‌و به‌ڵگانه ناڕاستن
نه‌یانتوانی یه‌ک رونکردنه‌وه‌ش بنوسن، ئه‌دی گریمان ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی
کۆگای سه‌قافه‌تی سه‌رده‌می شاخ چاو پۆشی ده‌کات له‌مانه ئه‌ی ئه‌و
رێکخراوانه له‌کوێ بون که داکۆکی له ئه‌نفال ده‌که‌ن چۆن قبوڵیان
کرد دایکانی ئه‌نفال بکرێته په‌رده‌ی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره وه‌رگیراوانه
ئه‌دی ئه‌وه‌ش جۆرێک نییه له بازرگانی کردن به‌وانه‌وه و جۆرێکی تر
نییه له ئه‌نفالکردن ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌عس پیاوه بارزانییه‌کانی ده‌برد
بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌کانیان بێ سه‌رپه‌رشت بێت له‌م سه‌رده‌می به‌ناو
ئازادییه‌شدا که که‌س نه‌بێت رێگه نه‌دات دایکانی ئه‌نفال به‌و شێوه‌یه
ئیستغلال بکرێن و میزانییه‌یان به‌ناوه‌وه وه‌ر بگیرێت هه‌مان سه‌رده‌می
بێ که‌سی جارانیان نییه بۆ ئه‌وان.
ئۆسلۆ
rzgarchuchani@yahoo.com
|