زه‌ماوه‌ندی ره‌نگه‌کان.

ده‌وه‌ن
(مرۆڤ
ناتوانێ پێچه‌وانه‌ی چاره‌نووسی خۆی هیچ بکا)
لیرمه‌نتۆڤ
هونه‌ر
بۆ جوانکردنی ژیانه،ئه‌وه‌ی بتوانێ مردن به‌رێته ناو ژیانه‌وه
هونه‌رمه‌نده،ئه‌وه‌شی هونه‌ر له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ده‌باته ناو سروشته‌وه
پێغه‌مبه‌ره،له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه ڕه‌نگ دونیایه‌کی بێ پێغه‌مبه‌ر
بووه،ئه‌وه‌ی توانی جیهان ڕه‌نگ ڕێژ بکات به‌ڕه‌نگه
پیرۆزه‌ییه‌کانی،ته‌نیا چه‌ند په‌نجه‌یه‌ک بوون له گه‌ڕه‌کی چواربا‌غ
هاتنه ناو ئاسمانی ڕه‌نگه‌کانه‌وه،ئه‌و کاته ڕه‌نگ عه‌با به‌سه‌رێکی
باڵابه‌رز بوو،که‌س نه‌یده‌زانی دیوی ناوه‌وه‌ی عه‌با چه‌ند
ڕه‌نگه،ده‌گێڕنه‌وه له‌ناو کۆڵان و گه‌ڕه‌کا ڕه‌نگ مناڵێکی بزێوی
عه‌جول بوو،هه‌میشه به‌ته‌باشیر خه‌ریکی وێنه‌کێشان
بوو،له‌سه‌ردیواری مه‌لعه‌به‌که گه‌نجێك وێنه‌یه‌کی
کێشابوو،له‌ژێریا نوسرابوو(عه‌لی له‌تیف)ئیدی له‌وساته‌وه هه‌موو
زانیان مرۆڤێکی باڵابه‌رز هاتۆته ناو ڕه‌نگه‌کانه‌وه‌و لێره به‌دوا
گشتمان ڕه‌نگڕێژ ده‌کرێین به ڕه‌نگی فیرده‌وس و ڕه‌نگی سروشت.
ئه‌و
هه‌میشه عه‌شقی ده‌نگی(دیلان)بوو،هه‌موو به‌یانییه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌نگی
سه‌ڵای مه‌لای مزگه‌وتی گه‌وره،به‌خه‌به‌ر ده‌هات و خۆی و چه‌ند
فڵچه‌یه‌کی ڕه‌نگ ڕێژ و هه‌ندێ کارتۆنی ده‌خسته بن باخه‌ڵیه‌وه‌و
له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و سه‌را به‌ڕێده‌که‌وت،که ده‌گه‌یشته نزیک سه‌را
ڕاسته‌ڕێ خۆی ده‌کرد به چایخانه‌که‌ی(حاجی عه‌لی جاسوس)و له‌وێ
له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا تا دره‌نگانێکی دوای چێشته‌نگاو داده‌نیشتن،پاشان
هه‌ریه‌که به‌ره‌و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی به‌ڕێده‌که‌وت
.ئه‌و
مامۆستا بوو،قوتابییه‌کانی وا فێرکردبوو هه‌میشه دوو جۆر مرۆڤ بن
جارێک وه‌ک وه‌رزشه‌وان و جارێک وه‌ک هونه‌رمه‌ند،ئه‌و ده‌یویست هه‌موو
که‌س ڕه‌نگ و تۆپی خۆش بوێت،تۆپ بۆ یاری و گه‌مه‌و له‌ش ساغی،ڕه‌نگیش
بۆ وه‌ته‌ن،بۆ خۆشه‌ویستی کچانی دڵ له‌مشت و ڕۆح،ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ
ڕه‌نگ له قسه‌کردندا بوو،زۆرجار ده‌یووت چاره‌نوسی من له‌گه‌ڵ
ڕه‌نگه‌کانه،ئه‌وان ده‌زانن من له‌کوێ ده‌ژیم و دواجار بۆ کوێم
ده‌به‌ن،ڕه‌نگه‌کان ماڵیان له‌ناو دڵما چێکردووه،قه‌ت ناتوانم دڵی
ڕه‌نگه‌کان بشکێنم و زاتم نییه لێیان جودا ببمه‌وه،له‌یادمه
ئێواره‌یکی
دره‌نگ له شه‌قامی مه‌وله‌وی پیاسه‌مان ده‌کرد،له‌پڕێکا ووتت کاکه
ده‌وه‌ن خه‌یاڵی(شیرین و فه‌رهاد)له‌ناو دڵی ڕه‌نگه‌کانمدایه،ئه‌گه‌ر
زوو نه‌گه‌ڕێمه‌وه ڕه‌نگه‌کان زوویر ده‌بن،دڵم نایه‌ت دڵیان
بشکێنم،ووتت من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه،به‌یانی سه‌عات هه‌شت
یه‌کدی ده‌بینینه‌وه له چایخانه‌که‌ی مامۆستا(دارا حه‌مه سه‌عی)بیرت
نه‌چێ من چاوڕێتم.که به‌یانی یه‌کتریمان بینیه‌وه،مامۆستا
به‌ڕوویه‌کی خۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌وه ووتی تابلۆیه‌کی تازه‌م
دروستکردووه‌و ناوم ناوه(زه‌ماوه‌ندی ڕه‌نگه‌کان).
ئه‌م سێ
تابلۆیه مامۆستای هاوڕێم و هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد و جیهان
مامۆستا(عه‌لی له‌تیف)،پێش چه‌ند ڕۆژێک له ماڵئاوایی به ئیمه‌یڵ بۆ
منی ناردووه،منیش به‌شانازییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه
پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌ی و(ناسکه‌خان و کاکه دیلان و دیلمان)و براو
هاوڕێیان و ماڵپه‌ڕی چراکانی ده‌که‌م،له‌دڵی مندا مامۆستا عه‌لی له‌تیف
هه‌میشه وێنه ده‌کێشێ.
saroyan@hotmail.de
|