٢٠\١\٢٠١١
زه‌مه‌ن و
برووسکه تووڕه‌کانی مردن!

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
هه‌وه‌ڵین زه‌نگی کاتژمێره ئێشکچیه‌کانی دوامه‌ودای ڕۆژگاره کاتکوژه‌وکانی
نیشتیمان، به‌دیواری بازنه‌داخراوه‌کانی کولتور‌و، له‌ته‌ماشای برووسکه
تووڕه‌کانی مردنه‌وه..!
چاوه‌ڕێ چاوه‌ڕێ، له‌سه‌ڵای گرمه‌گرمی هه‌وره ته‌ڕپۆشه‌کان و، له‌ته‌مای
فه‌نابوونی ئێواره ڕه‌نگپه‌ڕیوه‌کانی پیاسه‌ی شه‌یپور ژنه کاوێژکاره‌کانی
خێڵی زینده‌خه‌ون و، له‌دیار پریکه پریکی تاسه‌خوازی چاوگی ڕۆشنایی،
له‌چۆڕگه‌ی په‌نجه چڕنوکاویه‌کانی چه‌مه‌ره‌وه..!
له‌وسه‌ر بۆ هه‌تا ئه‌وسه‌ر ژێره‌وژورکردنی کانیله‌چاوکزه‌کانی به‌هار،
له‌کاتژمێر (بیست و یه‌کـ)ـی وه‌رچه‌رخان و، ساڵوه‌گه‌ڕی تروکه تروکی
ئه‌ستێره‌وه، تـــازه تــازه، یاری به‌بێ چاره‌یی چناری چاره‌نوسی
سینه‌کوتراومان ده‌کا، زه‌مه‌ن..
یاریێک له‌نێوکه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌و خلیسکانی کاتدا.. هاواری پڕ
کردوین له‌تاسه‌و، چاومان ده‌گوشین له‌ترسان، ترسانێ ده‌نگی له‌ده‌نگی
کونده‌په‌پۆو، چاوی له‌چاوی زریان و، ده‌ستی له‌ده‌سته‌کانی قه‌عقاع،
ده‌چێ، ره‌نگی له‌ڕه‌نگی خه‌زان و، دڵی وه‌ک دڵه ته‌وقیتکراوه‌کانی
یه‌کی شوبات و، ڕه‌شه‌بای قوتابخانه مه‌رگچێنه‌کانی تۆڕا بۆڕا، لێده‌دات
..!
وای له‌خۆمان..چ تونێلێکی داخراوون کاتژمێری ناواخنی کاسه‌ی سه‌رمان،
ده‌سکوژی ده‌سخه‌رۆی چ وه‌ختێکه کاروان سه‌رای ڕێی نه‌جاتمان؟!..
وای له‌خۆمان.. چه‌لای پانۆرامایه‌ک له‌که‌رنه‌ڤاڵی بێپه‌روایی چ نه‌هاتێک
ڕاده‌کێشین؟!..
خۆشی خۆشی، چۆن گره‌ومان له‌ساویلکه‌یی برده‌وه‌و، خۆکار خۆکار، جێ ده‌ستمان
چۆن له‌هه‌راجکردنی کاتدا، دۆڕاندا..!
سه‌یرکه چۆن میله‌دۆزه‌خیه‌کانی جه‌هه‌نه‌مێک، له‌ئاگرو، توانه‌وه‌ی
گالیسکه به‌فرینه‌کانی کات، له‌سوتانی ته‌مه‌نێک، پاڵده‌نێین! گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ماچ و، بڕینه‌وه‌ی دره‌خت، له‌کۆڵان و شه‌قامه شوشه‌ییه‌کانی
وه‌سوه‌سه‌و ئه‌فسوسدا، بژمێرێت!.. لێوی ماچه فڕیوه‌کانی دڕدۆنگییه‌ک
له‌نێو یاداشته هه‌ڵقرچاوه‌کانی چاولێکنان و، کڵاوڕۆژنه‌ی زه‌مه‌نێکدا
ده‌کرۆژین، له‌سه‌ر خوانی خەرابیەت، به‌ژێر باڵی بروسکه‌ی هه‌وره
درۆزنه‌کانی زه‌مه‌نه‌وه، مێژوێکمان بێوە پیاوو، بێوه‌ژنکرد..!
ته‌ماشاکه‌ن.. له‌ناو ئینجانه‌ی مه‌خلوقه هزر ڕزیوه‌کاندا، ره‌نگی
تۆران و، بۆنی ته‌پۆتۆزه خنکێنه‌ره‌کانی گرتووه، ره‌ونه‌قی تازه
شکۆفه‌ی گوڵ!، ئه‌و گوڵه چرکانه‌ی له‌دیزه‌و گۆزه‌کانی دوێنێوه، حه‌سره‌تی
چوارهه‌زارو حه‌وسه‌د ساڵه ده‌خۆنه‌وه، له‌تینوان! تینوی تێنه‌گه‌یشتن،
له‌حیکمه‌ته‌کانی کات و، تینوی نه‌زانین، له‌قورمیشکردن و هەڵبەستنەوەی
بناوانی هه‌سته‌وه‌ره‌کان!..
ته‌ماشاکه‌ن.. نیوه‌مان، ئافریده‌یه‌کی ئاژه‌ڵی و، نیوه‌یه‌کیش، سه‌رگه‌رمی
نوسینه‌وه‌ی نیگه‌رانی زه‌مه‌نێک، له‌وڕێنه‌ی ته‌بلیغاتی مه‌عبه‌دو، بێ
خه‌یاڵی مه‌یخانه‌کان!..
ته‌ماشاکه‌ن.. مناڵدانی نه‌رێت، ژانی له‌باربردنی کات، وشکی کردوینه‌وه
له‌ژیان!، له‌به‌ردێک ده‌گه‌ڕێین، سه‌ری کاتژمێری په‌یبردن، به‌نهێنی
و، قوڵنجی مه‌چه‌کمانی پێله باداری و خۆخۆریدا، بشکێنین، ئه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه
خه‌ریکی نه‌کردوین کاته، ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بردین و، ده‌رفه‌تمان لێ
نه‌سه‌ند، کاته!..
سه‌یرکه چۆن، ئه‌شکه خوێنی چاوه‌کزه‌کانی خۆی ده‌ڕێژێ، ته‌مه‌ن، جه‌سته‌ی
که‌نه‌فتی خه‌ڵوه‌تگاکانی زیکرو، ته‌ویلگەکانی ژیریش، ده‌م له‌به‌رزه‌گه‌ڵا
ده‌کوتن!..
سه‌یرکه چۆن، هۆشمان له‌سفره‌ی کاته‌خوراوه‌کان فڕیوه‌و، تاجه‌کانی ده‌سته‌مۆیی
سه‌ری پێنه‌ویکردوون، له‌برسان..! بێده‌نگ بێده‌نگ ..وه‌ک شێته خه‌سێندراوه‌کانی
کۆڵان، ده‌خولێینه‌وه له‌کات کوشتن!.. بێباک بێباک.. وه‌ک سه‌گه بێنه‌واکانی
سه‌ره‌لۆین، ده‌سوڕێینه‌وه له‌مردن..!
وای له‌خۆمان.. هه‌زارانجار له‌دوا خاڵی گڕوگاڵ و، هه‌نگاوه‌ڕێ و هه‌ڵزنانه‌وه،
چونکه به‌رله‌په‌یدابوونی کاتژمێره‌کان له‌دایکبووین، هه‌رده‌بێ له‌ناو
بێ سه‌روبه‌ری کاتدا بتلێینه‌وه..! چونکه به‌رله‌په‌یدابوونی ڕه‌نگه‌کان
هاتینه بوون، هه‌رده‌بێ ماناکانیان کاڵبکه‌ینه‌وه..! ئوڵفه‌تمان به‌سوڕە
سوتانێکه‌وه گرتووه ئازار له‌دوکه‌ڵ بچنێ و، گژه‌بایه‌کی گه‌مژه‌یش
گره‌و له‌ژیان، ده‌باته‌وه!..
پێمان ده‌ڵێ هه‌رچی کاتی دنیا هه‌یه ته‌رخانی بکه‌ن، هه‌رچی ڕه‌نگی
دنیا هه‌یه ته‌خشانی بکه‌ن،" وه‌فریایی جوانترکردنی گوڵێکتان ناخات"..!
سه‌یرکه چۆن.. له‌ناو کاته گه‌ردوونیه‌کان و له‌ناو ڕه‌نگه به‌ربه‌ریه‌کاندا،
چه‌ن، بۆ چرکه‌ساتی داڕێژراو‌و، چه‌ن، بۆ بارینه ڕه‌نگی جاوید، بگه‌ڕێین،
له‌مه‌مله‌که‌تی کات ڕشتنوو کات کوشتنا، ئه‌ستێره‌شبی له‌جریوه‌و
چریسکه‌ت ده‌خه‌ن..!
سه‌یرکه چۆن نه‌جارێ جێده‌ستمان سوێی له‌تراویلکه‌یی خۆی ده‌بێته‌وه‌و
نه‌نه‌خشیشمان، شه‌رم له‌بێ ئارمانی خۆی ده‌کات!؟..
هه‌ر دیرۆکی به‌ڵاڵوکه‌و له‌سه‌ر شه‌ره‌فی مه‌رکانه‌کانی ئاو!.. زه‌مه‌ن
لیره، له‌ژێر سایه‌یی کاتژمێره خه‌و قورسه‌کانی قه‌ده‌ر، له‌گه‌ڵ ده‌ستڕێژی
بروسکه‌کانی نائومێدی و، زرنگه زه‌نگه، تۆقێنه‌ره‌کانی قاتوقڕی!.. له‌موکه‌به‌ره
کۆنه‌کانی دوێنێی پڕ له‌ژه‌نگ و، خاڵی له‌نۆته‌و ده‌نگی جۆبار، سه‌یرکه
چۆن، مشت، مشت خۆڵ له‌چاومان، ده‌کاو، پشتاو پشت خه‌مه‌کانمان له‌مه‌حه‌ک
و، ده‌ستاو ده‌ست، خه‌ونه‌کانمان، به‌گواو ده‌شوات..!
وه‌ک پرووشه‌ی نه‌بڕانه‌وه‌ی به‌فر، له‌سه‌ر باڵی لوتکه لوتکه‌ی راچه‌نین
و، له‌پێده‌شتی داوه‌شانی ویژدانه‌وه، سه‌یرکه چۆن، وه‌کو مێگه‌ل
ئاره‌زومان، خوێ ده‌دات! کات له‌دوای کات، هۆگریمان ده‌سڕێته‌وه‌و ده‌ستنێژمان،
له‌کۆلیته کوێره‌کانی خوڕافیاتدا، قانگده‌دات..!
ته‌ماشاکه‌ن، رابێژ..ڕابێژی، که‌ویکردنی ئه‌وکه‌وانه‌یه، تا دوێنێ که‌وینه‌کران..
کات..کاتی، ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێرانه‌یه، تائێره چاویان به‌ڕووناکی هه‌ڵنه‌هات!
چه‌پ و ڕاست، وه‌ختی ئێمه، بۆ کوشتنی خه‌نده‌و بۆ فڕێدانی چرکه‌یه!
باهۆزێکه.. دره‌ختی میزاجی گڕپێگرتووین، له‌ئه‌ندێشه‌و ئازاری وه‌ستان!..
ته‌ماشاکه‌ن.. چ سه‌یرێکه دڵت بۆ هه‌ڵوه‌رینی کاتوو گه‌ڵاڕێزانی
دارستانێک، لێبدات، شا‌و گه‌دامان له‌سایه‌یدا بوینه دیل و، گرێگرته‌ی
قۆژبنه ڕوخاوه‌کان!..
هه‌موومانین، چرکه‌وه‌ریوه‌کانی مێژوو! ئیدی، هه‌موومانین، دواساته‌کانی
قڕبوون! غافڵگیری ئه‌وه‌نده‌ی بارستایی خه‌زان، پڕبه‌باڵای پاساوه
حازر به‌ده‌سته پوچه‌کان! له‌ناو دڵی چوارگوڵدانی پارچه پارچه‌ی
شوناسێکی بێ‌ناونیشان!.. بیابانه بایه‌کی نوساو!.. نه‌سیمه دڵێکی
خوساو!.. ئاپارتمانێک له‌کاتی که‌ڵه‌که‌کراو!.. دوا ده‌رفه‌تی شێلانی
گیرفان!.. غروری و جێگۆڕکێ له‌گه‌ڵ شه‌یتان!..
وای له‌خۆمان، چیمان نه‌کرد..ته‌ماشاکه‌ن، هه‌مووشتێکمان له‌خۆمان
ستاند!.. سه‌رمان له‌زمانی پرسیاربڕی و، کاسه‌ی بێ وه‌ڵامیمان، تاساند!..
له‌کاوێژو جوینه‌وه‌ی بانگه‌وازه به‌سه‌رچوه‌کان، له‌پژاندنی گولله‌ی
وێڵ و، چاوشارکێ له‌گه‌ڵ نه‌مان، ته‌ماشاکه‌ن، جاچی ماوه نه‌مانکوشتبێت
له‌کات!..چى ماوە نه‌مان سوتاندبێت له‌خه‌رمه‌نی نه‌جات!..ئه‌ی هاوار
شه‌که‌ته جه‌سته‌و، برینداره سبه‌ی، نادیاره چاره‌نوسمان!..
نه‌ده‌ستێک هه‌یه له‌خنکانی ئه‌م کاته‌دا رزگارمانبکاو، نه‌باڵێکیش بۆ
په‌ڕینه‌وه، له‌دویێنێ شک ده‌به‌ین، له‌هه‌وره بروسکه‌ی ئێوارانێک
ده‌چین، ئه‌م هه‌موو ڕۆژو مانگ و ساڵه‌مان بێ هه‌ڵوێسته به‌ڕێکردن،
ته‌ماشاکه‌ن، بارانی ئه‌م هه‌موو خوێنه ڕژاوه، مانۆڕی ئه‌م هه‌موو
کاته خوراوه! نه‌یگه‌یاندینه‌وه به‌ده‌ریاو، پۆخه‌ی دارێکی به‌رداری
بۆ گوڵپێنه‌کردین!..
به‌ره‌و نادیارێک ده‌ڕۆین، سه‌عات سفری ترسناکه!.. ئاگاداربن!.. نابێ
گیانمان، هه‌ناسه‌بدا.. نابێ خۆره‌تاو له‌هزرمانه‌وه، پرشنگبدات.. گه‌لۆ
هاوار.. ته‌ماشاکه‌ن، شه‌و شه‌وی کاته‌و، ئێمه ڕۆژی خۆمان دۆڕاند!..
ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌گوڵی هه‌ڵوه‌ریودا سێره له‌که‌وتن بگرین و نه‌وه‌ستین،
ده‌بێ به‌جورئه‌ته‌وه، له‌خزمه‌ت سوتانی تراویلکه‌دا، هه‌ڵشاخێین و
به‌دبینبین، له‌دوربینین..
ئه‌ی کاتژمێره وه‌ستاوه‌که‌ی مه‌مله‌که‌تێک، له‌هیچی کات، ئه‌ی ئه‌و
زه‌نگانه‌ی به‌ره‌و دواکه‌ناره‌کانی نائارامی لموو غوباری بیابانمان،
ده‌به‌نه‌وه، ئه‌ی ئه‌وپه‌نجانه‌ی ته‌پڵی ته‌نه‌که‌دڕاوه‌کانی راوه‌ژشکمان
پێ لێده‌ده‌ن، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه، وه‌رچه‌رخان و، دواحیکمه‌تی سوڕانی
ئێوه.. پێمان بڵێ، کوا له‌کوێیه، زبڵدانی!؟.. ئه‌گه‌ر زریان و گێژنه،
زرنگه زرنگی هۆشداری ئێوه.. کوا له‌که‌ێیه، دوا وێستانی!؟.." ئه‌گه‌ر
ئه‌م ساتانه، دواهه‌مین بروسکه‌ی به‌ر له‌کۆتایی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ن، ئه‌ی
دادوه‌ری چواره‌مین، بڵێی له‌کوێی دوا وێستگه‌کانی مڕاوه‌غه‌ی شعورمانه‌وه‌بن
دۆڕاندن!..
ده‌ترسێین، ژه‌نگی ئه‌م کاتژمێرانه کڕوو به‌ماڵی شوشه‌یمان هه‌ڵبێنێ،
ده‌ترسێین، جیله جیله، ئاونگی ڕۆح له‌جامی ته‌مه‌نمان، بڕێژێ!.. ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی ده‌بوو له‌بیرمان نه‌چنه‌وه، خۆکه‌هاتن، ئێوه عاشق بوون..
عاشقی کات.." عاشقی کێوو ته‌لان و دار‌و به‌رد " عاشقی ڕه‌زو باخ و چه‌م
و هه‌رد..
به‌ڵام ئه‌مڕۆ لوتکه‌ی هه‌ور له‌حه‌سره‌تتان، فرمێسکی چیا ده‌بارێنی!..
سایه، ئه‌شکی دره‌خت ده‌سڕی!.. به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌قی بردووه دڵی به‌ردو،
وشکبۆته‌وه له‌خۆی، به‌ژنی ڕووبار..!
ئاخر ئێوه، چی چرکه‌ی جوانی هه‌یه بردتان، ئیدی ئێوه چی کات و ژماره‌ی
جوت هه‌یه، کوشتتان!..
بۆنازانن، له‌ئاسمانی بێ هه‌ڵۆو له‌دارستانی بێ جریوه‌دا، کات له‌به‌فیڕۆچوونی
خۆی ناپرسێت؟!، بۆنازانن، له‌جه‌نگه‌ڵی بێ یاسا‌و له‌ده‌ورانی فره
ڕێسادا، ئه‌گه‌ر جریوه نه‌چویه‌وه گه‌روی چۆله‌که خۆڵه‌مێشیه‌کانی
سه‌رسوێبان و، ئەگەر به‌رزی نه‌درایه‌وه له‌قله‌قی سه‌ردارتێله‌کان،
دره‌خت له‌دێوه‌زمه‌ی کات ناپرسێت؟!..
گه‌لۆ هاوار.. وه‌رن یاران، جه‌مبینه‌وه.. وه‌رن، له‌ودیو په‌رستگاکانی
لمه‌وه،" به‌رماڵێ له‌شه‌ماڵ ڕاخه‌ین"!..
دره‌نگ نه‌بووه.. ئێمه، پێنج فه‌ڕزه، شاهێدی مردنێکین، هێشتا دیوی
ئه‌و دیومان، نه‌دیوه!.. وه‌رن ئێمه، له‌وه‌چه گه‌نم ڕه‌نگه‌کانی
کاتین، چرکه‌ساته‌کانی چاندن و به‌رهێنان، لێره‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد،
وه‌رن ئێمه، له‌په‌یامه ئاسمانیه‌کانی گوڵه‌باخین، ئه‌ها.. زه‌رده‌شت،
هه‌ر لێره ژیا‌و هه‌ر لێره‌ش مرد!..
ئیدی چۆن ده‌بێ له‌په‌ڕه‌کانی گوڵه‌باخ، شتێکی دی بڕێسرێ و، له‌خه‌رمه‌نه‌کانی
گوڵه‌گه‌نم، مارو مێرو شاگه‌شکه‌بن، ئیدی بۆ ده‌بێ له‌نهێنیه‌کانی
ئاوابوونی کات و، له‌سیحری وشکبوونه‌وه‌ی باران، تێنه‌گه‌ین، بۆ!؟..
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|