٧\١٢\٢٠٢٠
زەنگیانەی ئاویی.
- رستی
دوازدەم -

فەتاح حەسەن
ساویلکە.
سەد ھێندەی دڵم شكاوە
دڵنەوایی خەڵكم کردوە و
دڵم ڕاگرتوون
چش
دەبا ھەر پێمبڵێن ساویلكەی.
نازانم.
نیوەی ئەو تەمەنەی ماومە
دەیبەخشم بە کەسێك
زەردەخەنە بگەڕێنێتەوە
سەر لێوانم..
ساتە ناساتێ. پێکەنینم دێت،
وەلێ نازانم
بە خۆم پێدەکەنم
یا بە ژیانی موسەیەرم.
جگەرە و کۆتر.
خۆشییەکی سەیر دامدەگرێت
کە لە پەنجەرەی هۆڵەکەمەوە
دان دەدەم بە باڵندە و
مژی قوڵ لە جگەرەکەم دەدەم،
گەر بۆمبکرایە.. لەگەڵ چنینی
هەر دەنکە دانێکدا..
مژێکم لە جگەرەکەم دەدا.
چێژفرۆش.
چێژفرۆشان
بە تایم کار دەکەن
کاتێ کە کاتیان تەواو دەبێ
لە سیاسییە گەندەڵەکان
زیاتر،
چێژ لە ژیان دەبینن.
قاسپەی کەو.
بەقیڕەی قەلەڕەش
پەست دەبم،
وەلێ
ئەو دەمانەی تەنهام
لێمدەبێتە قاسپەی کەو.
ژمارە سێ.
جوانترین ژمارە (سێ)یە
دایك
خوشك
خۆشەویست..
هەش بەسەرم،
لە هەرسێکی بێبەشم.
___________________________________________
رستی
یازدەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy11.htm
رستی
دەیەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy10.htm
رستی
نۆیەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy9.htm
رستی
هەشتەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy8.htm
رستی
حەوتەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy7.htm
رستی
شەشەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy6.htm
رستی
ێنجەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy5.htm
رستی
چوارەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy4.htm
رستی
سێیەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy3.htm
رستی
دووەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy2.htm
رستی یەکەم:
www.emrro.com/zengiyaneyawiy1.htm
دانیمارك
/ ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن
|