١٩\٣\٢٠١٠
زه‌قبوونه‌وه‌ی
چاوه‌کانی ڕژێمی ئێران، له‌نێو
بازنه‌ی مه‌ترسییه‌کانی
(په‌ژاک)دا.

شێرکۆ جیهانی
ڕژێمی ئێران له ماوه‌ی ڕابڕدوو دا ده‌ستی
به هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ته‌بلیغاتی له دژی کوردان و به تایبه‌ت
جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و گه‌له کردووه . بڵاو کردنه‌وه‌ی
دێکۆمێنت له دژی په‌ژاک له کاناڵه فه‌رمیه‌کان و لێدوانی هه‌زاران
مه‌لا و سه‌دان پێشنوێژی هه‌ینی له حه‌فته‌ی ڕابڕدوو له سه‌رتاسه‌ری
ئێران له دژی په‌ژاک، نموونه‌یه‌که له‌و به‌رفراوانیه‌تی ئاستی ئه‌و
پیلانه. ته‌له‌ڤیویۆنی ڕژیم ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش فیلمێکی پڕ له درۆ
و ده‌له‌سه‌ی له دژی په‌ژاک بڵاو کرده‌وه و به هێنانی هێندێک به‌کرێگیراو
و بنه‌ماڵه‌ی پاسدار که خزم و که‌سیان له شه‌ڕی گه‌ریلاکانی په‌ژاک
دا کوژرابوون، ده‌ستی به مه‌زلوم نه‌مایی کرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا
که په‌ژاک وه‌ک تێڕۆڕیست، ئاژاوه‌گێڕ، دانه‌ری بۆمب، مه‌شڕووب فرۆش و
عامیلی ده‌ستی ئامریکا نیشان بده‌ن.
من نامهه‌وێ لێره دا زۆر باس له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕژیمه تێڕۆڕیست و
دیکتاتۆڕه و ئه‌و تۆمه‌ته ناڕه‌وایانه بکه‌م که له دژی یه‌کێک له
باشترین، به هێزترین و پاکترین جووڵانه‌وه‌کانی کوردی باسی کردووه،
به‌ڵام بۆ چی ئه‌و ته‌بلیغاته نێگاتیڤه له‌و قۆناغه دا وا به توندی
په‌ره ده‌ستێنێ و ئامانجه‌کانی سه‌ره‌کی له‌و کاره دا چین؟
شه‌ڕی ڕه‌وانی له دژی بزووتنه‌وه‌ی کوردی.
من پێم وایه یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلم و ڕاپۆڕتانه و به کار هێنانی مه‌لاکان، به‌رفراوان
کردنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ڕه‌وانییه له دژی کوردان و به تایبه‌تیش کوردی
ئازادیخواز. چه‌واشه کردن و خراپ نیشان دانی ڕووخساری لایه‌نی به‌رامبه‌ر
( که خۆیان کردووه‌ته ئاهورا مزدا و ئه‌ڵڵاه و لایه‌نی کوردیشیان
کردووه‌ته ئه‌هریمه‌ن و شه‌یتان ) بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته ئه‌نجام ده‌درێت
که ترسێک له‌و جووڵانه‌وه‌یه ساز بکه‌ن و جه‌وانانی کورد ئیتر په‌یوه‌ستی
نه‌بن و هاوکات کین و نه‌فره‌تی فارس و ئازه‌ری و خه‌ڵکانی دیکه‌ی
ئێران له دژی کوردان، بگه‌یه‌ننه ئاستێکی هه‌ره بڵیند. ئه‌و شێواز و
تاکتیکانه هه‌موو کاتێک له لایه‌ن ده‌سهه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به
کار هاتووه و نموونه‌یه‌کی ئه‌و کاره‌ش له ساڵه‌کانی 1980 و له شه‌ڕی
دژ به خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرا، که خومه‌ینی له‌و سه‌رده‌مه
دا کلیلی به‌هه‌شتی له ملی پاسداره‌کانی خۆی ده‌کرد و به وتاری پووچی
وه‌ک " فه‌رهه‌نگی شه‌هاده‌ت " ئاماده‌ی مردنی ده‌کردن و بۆ ڕشتنی
خوێنی ڕۆڵه‌کانی کورد، ڕه‌وانه‌ی کوردستانی ده‌کردن. له‌و سه‌رده‌مه‌ش
دا هانده‌ری سه‌ره‌کی جه‌وانانی فارس و ئازه‌ری سه‌ر به سیسته‌م له
دژی کوردان، ساز کردنی زه‌مینه‌یه‌کی ڕه‌وانی بوو که خۆیان وه‌ک " شه‌ڕی
حه‌ق له دژی باتڵ " نیشانیان ده‌دا. بێگومان ئه‌مجاره‌شیان که ڕژیمی
ئێران ئاڵته‌رناتیڤێکی گه‌وره‌ی وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له
به‌رامبه‌ر خۆی دا ده‌بینێت و به شه‌ڕ و تۆپباران و زیندان و کوشتنیش
چی به چی نه‌کردووه، ڕێگای شه‌ڕی ڕه‌وانی و پیسکۆلۆژیک ده‌گرێته به‌ر
و هه‌موو چه‌کێک به کار دێنێت.
ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی جه‌هاد.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ست هاتوون، خامه‌نه‌یی ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێکه که کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی له ئیتلاعاتی سپای پاسداران به
ناوی " کۆمیته‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له دژی په‌ژاک " ساز کردووه که ئه‌و
کۆمیته‌یه له ناو هه‌موو ئیتلاعاته‌کانی هه‌ر چوارپارێزگای ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که‌سانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و پلانی تایبه‌تی له دژی ئه‌و
پارته داده‌ڕێژن. ناوه‌ندی ئه‌و کۆمیته‌یه له تاران و ڕاسته‌وخۆ
گرێدراوی شه‌خسی خامه‌نه‌ییه و ڕاپۆڕتی چالاکیه‌کانی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه
ده‌ستی ناوبراو. کۆمیته‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له دژی په‌ژاک به ساڵانه
گه‌لێک پلانی جۆراوجۆر له دژی ئه‌و پارته تاقی ده‌کاته‌وه. له‌م
نێوه ئه‌و که‌سانه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی که ئۆجه‌لان و
کادر و ئه‌ندامانی په‌ژاک نووسیویانن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن باشتر ئه‌و
ئیدیۆلۆژیه بناسن و له دژی ئیدیۆلۆژی ئه‌وان، فۆرموڵی تایبه‌تی پێش
بخه‌ن. هاوکات به ساز کردن وسیخوڕ له ناو خه‌ڵک و وڵاتپارێزان،
ناردنی سیخوڕ بۆ ناو ڕیزی گه‌ریلاکان، به کار هێنانی به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی
که ته‌سلیم بوون و خۆیان به ده‌سته‌وه داوه، به‌سیج کردنی جه‌وانانی
کورد و به تایبه‌ت کچان و ژنان، ساز فشار هێنان بۆ بنه‌ماڵه‌ی گه‌ریلاکان
به مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانیان، بڵاو کردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی
درۆ له دژی هێزی گه‌ریلا، ساز کردنی گرووپی جاش که به جلی گه‌ریلا و
له سه‌ر ناوی گه‌ریلا له گونده‌کان چه‌ته‌یی ده‌که‌ن، به کار هێنانی
هێندێک قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست له سه‌ر ناوی ڕووناکبیر و گۆیا نوێنه‌ری گه‌لی
کورد له دژی په‌ژاک، موعتاد کردنی جه‌وانان و گه‌لێک شێوازی دیکه، له
هه‌وڵی به چۆک دا هێنانی کوردان و به تایبه‌تیش جووڵانه‌وه‌ی په‌ژاکن.
له‌م نێوه دا ڕژیمی ئێران مه‌لاکانیشی به کار هێنا. کۆمیته‌ی به‌ربه‌ره‌کانی
له دژی په‌ژاک، له نامه‌یه‌ک دا که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی
ڕابڕدوو بۆ هه‌موو مه‌لاکانی پێشنوێژی سه‌رتاسه‌ری ئێرانی ناردبوو،
داوای لێ کردبوون که په‌ژاک وه‌ک پارتیه‌کی دژ به خودا، سه‌ر به
ئامریکا و خوێن ڕێژ نیشان بده‌ن و زۆرینه‌ی مه‌لاکانیش له مه‌شهه‌د و
کێرمانه‌وه بگره تا ته‌ورێز و ئیسفه‌هان و مه‌ریوان، وه‌ک توتی ( به
بێ ئه‌وه‌ی به راستی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بناسن ) خواستی ئه‌و ناوه‌نده‌یان
پێک هێنا. ڕژیم ته‌نانه‌ت له ڕێگای به‌کرێگیراوانی خۆی له هه‌ورامان
و شاره‌کانی وه‌ک پاوه، جوانڕۆ، مه‌ریوان و چه‌ند شوێنی دیکه،
کامپانیای کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای له دژی په‌ژاک ده‌ست پێ کرد. به‌ڵام ئه‌و
داخوازانه بۆ چی ده‌کرێت؟ له‌م نێوه‌دا به کار هێنانی مه‌لاکان شتێکی
ئاسایی نییه و من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که ڕژیم، به‌و شێوه‌یه جه‌هادێکی
به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی له دژی کوردان و به تایبه‌تیش هێزه‌کانی
گه‌ریلا ڕاگه‌یاندووه..
دوورخستنه‌وه‌ی ڕای گشتی ئێران له ئاڵۆزییه‌کانی
ناوخۆیی.
یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی ڕژیمی ئێران له‌و کارانه ئه‌وه‌یه که
ده‌یهه‌وێت گڵۆڵه تۆپی ئاگری ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆی، بخاته
ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. واتا به‌و شێوه‌یه وانیشان بدات که ئه‌و
ڕژیمه پارێزه‌ری گیان و ماڵ و نامووسی خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی
گۆیا تێڕۆڕیزمی کورد و به‌لووچ و ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژاوا، تا
به‌و شێوه‌یه هه‌موو ئێرانیه‌ک ( موخالیفه‌کانی ده‌وڵه‌تیش له ناویان
دا ) ڕووی نه‌یزه‌کانی خۆیان نه‌ک له یه‌کتر، به‌ڵکوو له کوردان بگرن
! ئه‌وه له کاتێکدابوو که به داخه‌وه هێندێک له سه‌رانی پارته
کلاسیکه کوردیه‌کان له وێنه‌ی ئاغای موهته‌دی، زۆریان هه‌وڵ ده‌دا که
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێکه‌ڵ به ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بکه‌ن
که به‌م جۆره خواستی ڕژیم پێک ده‌هات و بێگومان ده‌ریای خوێن ئه‌م به‌شه‌ی
وڵاته‌که‌مانی ده‌گرته‌وه. ( که به‌خته‌وه‌رانه پڕۆژه‌ی ئه‌و که‌سانه
سه‌ر نه‌که‌وت و که‌س وڵامی نه‌دانه‌وه.). ڕژیم هه‌مان کاری ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌و پێش له به‌لووچستانیش کرد و به گرتنی ڕیگی و نمایشێک که
دایان، مانۆڕی هێزی خۆیان ده‌دا و ته‌نانه‌ت پشتیوانی که‌سانی به ناو
سه‌وزیشمان له گرتنی ڕیگی و سه‌رکووتی جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌لووچستان
به چاوی خۆمان دیت.
وه‌ڵامی چه‌ند چه‌واشه‌کارییه‌ک.
من نه نوێنه‌ری په‌ژاکم و نه ئه‌ندامی ئه‌و پارته، به‌ڵام وه‌ک که‌سێکی
سه‌ربه‌خۆ که تا ڕاده‌یه‌ک زانیاریم له سه‌ر ڕامان و که‌سایه‌تی ئه‌ندامانی
ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه هه‌یه، زۆر به کورتی ده‌مهه‌وێ وڵامی چه‌ند به‌شی
ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه بده‌مه‌وه که له ماوه‌ی ڕابڕدوو دا ئه‌نجام
دران
نیشاندانی ئیبراهیمی
عه‌لیزاده وه‌ک کادری په‌ژاک.
له‌و فیلمه‌ی که ڕژیم بڵاوی کرده‌وه، چه‌ند شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
دیکه‌ش میکس کرابوو که نموونه‌که‌یان ئیبراهیمی عه‌لیزاده بوو. ڕژیم
به هه‌ڵبژاردنی هێندێک شوێن له فیلمی ژنێکی ڕۆژاوایی که له
کوردستان و له که‌مپه‌کانی کۆمه‌ڵه و دواتر په‌ژاک سازی کردبوو، له
هه‌وڵی ئه‌وه دابوو که ئه‌و هێزه وه‌ک هێزێکی سه‌ر به ئامریکا
نیشان بدات که ته‌نیا کاریان چه‌کدارییه و ته‌نانه‌ت قسه‌کانیشیان وا
بڕی بوو که به پێچه‌وانه ده‌رکه‌وێت. پێکه‌نینیش له‌وه دایه که
ئیبراهیمی عه‌لیزاده و پارته‌که‌ی، ئه‌وه‌نده چه‌پێکی رادیکاڵن که
به ئاشکرا دژایه‌تی ئامریکا ده‌که‌ن ( لانی که‌م په‌ژاک ڕه‌خنه ده‌گرێت
و ئاماده‌ی دۆستایه‌تیه له گه‌ڵ هه‌موو هێزێک به شه‌رتی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی
خۆی) به‌ڵام له‌و دێکۆمێنته چه‌واشه‌کارانه‌ی که ڕژیم نیشانی دا و که‌ڵکیان
له دیمه‌نه‌کانی دێکۆمێنتێکی دیکه وه‌رگرتبوو، عه‌لیزاده‌ش وه‌ک ئه‌ندامی
په‌ژاک دیاری ده‌کات که سه‌ر به ئامریکاشه !
نیشاندانی په‌ژاک وه‌ک
فرۆشیاری مه‌شڕووب.
ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگادار بم گه‌ریلا و ئه‌ندامه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی
ئاپۆئیستی و له ناویشیان دا په‌ژاک، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی
خواردنه‌وه و به کار هێنانی مه‌شووربن. به‌ڵام له‌و فیلمه‌ی ڕژیم دا
به نیشان دانی هێندێک قاچاخچی وا نیشان درابوو که گۆیا ئه‌وه خودی
په‌ژاکه که له باشووری کوردستانه‌وه به ڕیگای کاسبکاران، بازرگانی
مه‌شڕووب ده‌کات.
به‌کارهێنانی هێندێک که‌س وه‌ک ئیعترافچی.
له فیلمه‌که دا هاوکات هێندێک که‌س وه‌ک ئه‌ندامی ئیعترافکار نیشان
دراون که یه‌کێک له‌وان ژنێکه که به ناوی ئازه‌ر نیشان دراوه. ئه‌و
که‌سانه‌ش وانیشان ده‌ده‌ن که گۆیا ئه‌و پارته ته‌نیا کاری چه‌ک و
بۆمب دانانه‌وه‌یه و پاره و پشتیوانی له ئامریکا ده‌ستێنێ! یه‌کێک
له‌و که‌سانه جاشێکی خودی ڕژیمه که له سه‌ر ناوی " فیدایی " نیشانی
ده‌ده‌ن و ده‌یانهه‌وێت بڵێن که ئه‌ندامی په‌ژاکه ! ئه‌و به‌کرێگیراوه
ده‌ڵێ: " په‌ژاک داوای دانانه‌وه‌ی بۆمبی لێکردم و منیش قه‌بووڵم کرد "
! هه‌ر وا به راحه‌تی ! مرۆڤێک که ئه‌و دیمه‌نه ببینێ و هیچ
زانیاریه‌کی له سه‌ر په‌ژاک نه‌بێت، ڕه‌نگه وا بیر بکاته‌وه که ده‌بێ
ئه‌و که‌سانه کێ بن؟ ئایا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دانانه‌وه‌ی بۆمبه، بۆ چی
له گه‌ڵ که‌سێکی وا ئه‌حمه‌ق و ساده پێوه‌ندیان گرتووه؟ لێره دا ده‌بێ
ئه‌و پرسه له ڕژیم بکه‌ین: ئایا په‌ژاکێک که گه‌ریلای وه‌کوو
ڕووناهی هه‌یه و له به‌رامبه‌ر ئێعدامی هه‌ڤاڵێکی خۆی به ناوی " عه‌گید
" له زیندانی شاری خۆی، ده‌چیته ناوه‌ڕاستی شاری ماکۆ و له ناو پایه‌گایه‌کی
پڕ له پاسداری ڕژیم دا چالاکی فیدایی ئه‌نجام ده‌دات، هێنده ترسه‌نۆکه
که بۆ دانانی بۆمب پێوه‌ندی به که‌سانێکی وا لاواز و ئه‌حمه‌ق بکات ؟
ئه‌و کابرایه کێیه که به تاوانی بۆمب نانه‌وه بۆ په‌ژاک گیراوه و
هه‌تا ئێستاش حوکمی ئێعدامی پێنه‌دراوه و که‌س نایناسێت و ناوی له
لیستی ئێعدامیه کورده‌کان دا نییه، به‌ڵام له ناکاو له ته‌له‌ڤیزیۆن
سه‌ر ده‌رده‌خات و ده‌ڵێت که هاوکاری په‌ژاکی کردووه وگۆیا به داشقه
بۆمبه‌که‌ی بردووه و تا سبه‌ینێش له کۆڵانێک دا به جێی هێشتووه !
ئه‌وه له کاتێکدایه که منداڵێکیش ده‌زانێ که داشقه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر
له کۆڵانێک دا به جێ بمێنێ که‌س یان که‌سانێک چاوی لێ ده‌که‌ن که
بزانن چی تێدایه و لێی ده‌پرسنه‌وه. به‌ڵام سێناڕیۆی درۆیینی ڕژیم له
لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌یان لێره دا لاواز داڕێژراوه و که‌سێک که
بڕێک زیره‌ک بێت، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که چی له پشت په‌رده ده‌گوزه‌رێ.
گه‌لۆ په‌ژاک سه‌ر به ئامریکایه ؟
ڕژیم هه‌ر له کاتی ساز بوونی په‌ژاک هه‌وڵی داوه که ئه‌و پارتیه وه‌ک
لایه‌نێکی سه‌ر به ئامریکا نیشان بدات. ئه‌وه له کاتێکدایه که
ئامریکاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی دوژمنانی په‌ژاکی داوه و
نموونه‌ی هه‌ره به‌ر چاویش بڕیاڕی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئامریکا له
دژی ئه‌و پارته و دانی زانیاری سیخوڕی ئاسمانییه به تورکیه له دژی
دژی که‌مپه‌کانی پ ک ک و په‌ژاک. هه‌ر دوور نه‌ڕۆین دوو ساڵ له‌مه‌و
پێش به هۆی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئامریکا به تورکیه‌ی دابوو، چه‌ندین
گه‌ریلای باکوری و ڕۆژهه‌ڵاتی په‌ژاک، له بۆمبارانی ده‌یان فڕۆکه له
قه‌ندیل گیانیان له ده‌ست دا. لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا پارتیه‌ک
که به‌و شیوه‌یه ڕووبه‌رووی دژایه‌تی ئامریکا ده‌بێته‌وه، ده‌کرێ
هاوکات یارمه‌تیشی لێ وه‌ربگرێت ؟
حاجی ئه‌حمه‌دی به بڕیاڕی کێ گیرا ؟
دوابه‌دوای گرتنی حاجی ئه‌حمه‌دی له لایه‌ن پۆلیسی ئاڵمان، ته‌له‌ڤیزیۆنی
ڕژیمی ئێران وای نیشان دا که گۆیا حاجی ئه‌حمه‌دی به هۆی داخوازی ئه‌وان
گیراوه و له مێژ ساڵه که داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی له ئاڵمان ده‌که‌ن.
ئه‌و وته‌یه‌ی ڕژیمی ئێران درۆیه‌ک و راستیه‌کی تێدابوو. راستیه‌که ئه‌وه
بوو که به راستی ده‌وڵه‌تی ئێران داوای له ئاڵمان کردووه که حاجی
ئه‌حمه‌دی راده‌ست بکرێته‌وه ( داوایه‌کی بێ واتا که به گوێره‌ی
یاساکانی ئوروپا ناگونجێت، به تایبه‌ت بۆ حاجی ئه‌حمه‌دی که 45 ساڵه
هاووڵاتی ئاڵمانه ). به‌ڵام لایه‌نی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که گۆیا
ئه‌وجاره‌یان حاجی ئه‌حمه‌دی به داخوازی ئێران گیراوه، به درۆ ده‌رکه‌وت
و ئاشکرا بوو که ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به بڕیاڕی دادگای بێلژیک و به
خواستی ئامریکا پێک هاتبوو. سه‌رنج ڕاکێشتریش ئه‌وه بوو که ڕژیمی
ئێران هه‌وڵی میکس کردنی گرتنی حاجی ئه‌حمه‌دی و ڕفاندی ڕیگی ده‌دا و
ده‌یهه‌ویست بڵێت که ئه‌و کارانه هه‌موو به هێزی ئه‌و ( نه‌ک
پیلانگێڕیه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی ) ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام کاتێک حاجی
ئه‌حمه‌دی ئازاد بوو، هه‌موو ڕیسکه‌یان لێ بووه به خوری و فارس گوته‌نی"
دست از پا درازتر" ده‌ستیان کرد به جنێو دان به ئاڵمان و رۆژاوا که
گۆیا له شه‌ڕ کردن له دژی تێڕۆڕ جددی و سادق نین ! هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
ڕسته‌یه که له لایه‌ن مه‌لا توتیه‌کان و فه‌رماندار و ئوستانداره‌کانیش
دووپات کراوه جێگه‌ی تێڕامانه. چوونکه ئه‌وان سه‌ره‌تا بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان ده‌کرد که گۆیا " په‌ژاک به ئامانجی شه‌ڕ و تێڕۆڕ له دژی
ئێران " له لایه‌ن ڕۆژاوا ساز کراوه یان پشتیوانی ده‌کرێت. به‌ڵام
هاوکات ده‌ڵێن که " ڕۆژاوا به ئازاد کردنی حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌لماندی
که له شه‌ڕ له دژی تێڕۆڕ دا جددی نییه "! ئایا لێره دا ڕۆژاوا وه‌ک
لایه‌نێک که له دژی تێڕۆڕ شه‌ڕ ده‌کات به‌ڵام تێی دا جددی نییه و ڕه‌خنه
کراوه نیشان نادرێت؟ چۆن ده‌بێ ڕژیمی ئێران ڕۆژاوا پێشتر به سه‌رچاوه‌ی
تێڕۆڕیسم نیشان بدات و دواتر داوای لێبکات که له شه‌ڕ له دژی تێڕۆڕ
( واتا له دژی خۆی ! ) جددی بێت. هه‌ڵبه‌ت دیاره که سه‌رچاوه‌ی
تێرۆر خودی ڕژیمی ئێرانه که به سه‌دان تێکۆشه‌ری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین و ته‌نانه‌ت ئوروپا تێڕۆڕ کردووه و ئه‌مجاره‌شیان ده‌یهه‌ویست
به بازرگانی کردن له سه‌ر گیانی حاجی ئه‌حمه‌دی، له گه‌ڵ ڕۆژاوا یان
به قه‌ولی خۆیان شه‌یتان ڕێککه‌وێ ! له‌وه‌ش جالبتر ئه‌و کاته بوو که
حاجی ئه‌حمه‌دی له سه‌ر کاناڵی ڕۆژ تی وی قسه‌ی کرد و سپاسی له
پۆلیسی ئاڵمان کرد که به باشی هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ کردووه. له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که من خۆم ڕه‌خنه‌م له قسه‌کانی حاجی گرت، به‌ڵام ئه‌و
قسانه‌ش ڕژیمی ئێرانی توڕه‌تر کرد که بۆ چی پۆلیسی ئاڵمان له گه‌ڵ
گۆیا سه‌رکرده‌ی دوژمنه‌که‌یان به باشی جووڵاوه‌ته‌وه ؟
حاجی ئه‌حمه‌دی ته‌حویل درا با چی ده‌بوو ؟
من پێم وایه که حاجی ئه‌حمه‌دی ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که وه‌ک سه‌رۆکی
په‌ژاک ناسراوه و به دان پێیانانی خۆیشی، ئه‌ندامێکه له ئه‌ندامان.
په‌ژاک به سه‌دان ئه‌ندامی له ناو زیندانه‌کانی ڕژیمن. به هه‌زاران
ئه‌ندام و لایه‌نگریشی له ناو خۆی وڵات و چیاکانی کوردستان دا هه‌یه
و به گرتن و کوشتنی که‌سێکی وه‌ک حاجی ئه‌حمه‌دی ، ته‌نیا پێگه‌ی ئه‌و
که‌سه و پارته‌که‌ی زۆرتر ده‌بوو. چوونکه دوژمن ئه‌گه‌ر له که‌سێک
نه‌ترسێت و به جددی نه‌گرێت، هات و هه‌ڵاشی بۆ ناکات و هه‌زینه‌ی
دیپلۆماتیک، ئابووری، سیاسی و چه‌کداریشی بۆ دانانێت. ئه‌وه‌ش ڕوون و
ئاشکرایه که په‌ژاک نه‌ک گرێدراوی تاکه‌که‌س، به‌ڵکوو خاوه‌ندی سیسته‌م،
کۆردیناسیۆنی ڕێبه‌رایه‌تی و شیوازی ئیدیۆلۆژیه‌کی تایبه‌ته که هه‌ر
که‌س ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ و پێک ده‌هێنێ و به که‌م و زیاد بوونی ئه‌ندامانی،
زه‌ربه ناخوات. ئه‌وه‌ش باش ده‌زانم که حاجی ئه‌حمه‌دی که‌سێکی کۆنه
سیاسییه که به ساڵان له ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دابووه و وه‌ک
که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌یه‌کی سێمبۆلیک ئه‌رکی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیان
پێ داوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ که له ناو په‌ژاک و بۆ
هێز و گه‌ریلای ئه‌و پارته چه‌مکی ده‌سهه‌ڵاتخوازی گرینگ نییه و خزمه‌ت
و تێکۆشان بنه‌مای کاریانه، ئه‌گینا به سه‌دان گه‌ریلای جه‌وان و
زانا و ئیدیۆلۆژیک له ناو ئه‌و پارته دا هه‌یه که ده‌کرا هه‌ر کام
له‌وان ئه‌و ڕۆڵه‌ی پێ بدرێت. که‌وابوو ڕفاندنه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی بۆ
ئێرانیش، جیا له ساز بوونی ده‌ردی سه‌ری زۆرتر بۆ ڕژیم، شتێکی به
دواوه نه‌ده‌بوو.
به‌کارهێنانی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی شه‌ڕی په‌ژاک.
له‌و فیلمه‌ی ڕژیم دا که ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆریشی هه‌بوو، ڕژیم ده‌ستی
به مه‌زلووم نوێنی کردووه ( ئه‌وه‌ش پیشه‌ی هه‌میشه‌ییه‌تی). هێنانی
چه‌ند ژن و پیاو و منداڵ بۆ به‌ر ده‌رگه‌ی سه‌فاره‌تی ئاڵمان و گریان و
ڕۆ ڕۆیان که گۆیا په‌ژاک ڕۆڵه‌کانی ئه‌وانی کوشتووه، به دوو مه‌به‌ست
ئه‌نجام درا: یه‌که‌م فشاری سیاسی بۆ ئاڵمان ( که به وته‌ی خودی
کاربه‌ده‌ستان گۆیا گه‌لێک دێکۆمینتی دیکه‌شیان له سه‌ر ناوی گۆیا جه‌نایه‌ته‌کانی
په‌ژاک راده‌ستی ئاڵمان و هێندێک وڵاتی ڕۆژاوا کردووه) دوویه‌م:
جووڵاندنه‌وه و وروژاندنی هه‌ستی نه‌یارانی گه‌لی کورد. لێره دا ئه‌و
پرسیاره دێته پێش: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که کوژراون، کێ بوون؟ ئایا
تریاکفرۆش، جاش و پاسداری ده‌ست به خوێن، ته‌جاوزکار و هێزی هێرشکار
نه‌بوون؟ ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگادارم په‌ژاک له چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌خلاقی
دا شه‌ڕی کردووه و تا کاتێک هێرش نه‌کرابێته سه‌ر گه‌لی کورد و گه‌ریلاکانی،
هه‌وڵی شه‌ڕی نه‌داوه. ته‌نانه‌ت که‌سانێکی به‌کرێگیراو و تریاکفرۆشیش
که به ده‌ستی گه‌ریلاکان به سزا گه‌یشتوون، پێشتر گه‌لێک جاران نامه‌یان
بۆ چووه و داوایان لێ کراوه که ده‌ست له کارانه هه‌ڵگرن که من
خۆم شاهیدی یه‌کێک له‌و تریاکفرۆشانه‌ی شاری مه‌هابادم به ناوی " مه‌حه‌مه‌د
کاراته" که به هۆی به‌رده‌وام کردنی کاره ناڕه‌واکانی سزا درا.
هاوکات ئه‌و هێزه داگیرکه‌ره‌ی که ڕێگای خه‌باتی سیاسی به کوردان
نادات و هاوکات هێرش و ئۆپێڕاسیۆن ده‌کاته سه‌ر هێزی گه‌ریلا، ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی وڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ش بێت. پرسێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ئایا
ڕژیمی ئێران که زیادتر له 400 ئه‌ندامی پارته کوردیه‌کانی له
باشوری کوردستان ته‌نیا له ساڵه‌کانی 1990 تێڕۆڕ کردووه و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی
کوردی له ئوروپا تێڕۆڕ کردووه و ڕۆژ نییه که مرۆڤان نه‌گرێت، ئه‌شکه‌نجه‌یان
نه‌کات و له سێداره‌یان نه‌دات، به چ ڕوویه‌ک ده‌توانێ مه‌زلووم نه‌مایی
بکات؟ ده‌وڵه‌تێک که به هه‌زاران سیخوڕ و به میلیۆنان سه‌رباز و
پووڵ و چه‌کی له ده‌ست دایه و خوێنی هه‌موو گه‌لانی ناو ئێران و به
تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی مشتووه و زمان و کولتوریان له ناو ده‌بات،
چاوی دیتنی فرمێسکه‌کانی دایکی " فه‌سیح یاسه‌مه‌نی" و " ئیحسان فه‌تاحیان"ی
نییه، به‌ڵام فرمێسکی خوشکی پاسدارێکی جه‌نایه‌تکاری خۆی ده‌کاته هه‌وێنی
شه‌ڕێکی ڕه‌وانی بۆ زۆرتر سه‌رکووت کردن و کوشتنی جه‌وانانی کورد.
ئه‌و جۆره کارانه بێ قازانجیش نین.
له گه‌ڵ ئه‌وه دا که ڕه‌نگه زۆر که‌س بۆ وێنه به دیتنی ئه‌و
فیلمه‌ی ڕژیم له ڕووی نه‌زانی یان به زانابوون باوه‌ڕ به ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
بکه‌ن و کین و نه‌فره‌ت له په‌ژاک هه‌ڵگرن، به‌ڵام لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه
که له هه‌مان کات دا ئاستی ترس و وه‌حشتیشیان له‌و جووڵانه‌وه‌یه
زۆرتر ده‌بێت. واتا له‌و فیلمه دا ئه‌و پارته به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا
وه‌ک کارخانه‌ی کوشتنی کاربه‌ده‌ستان و پاسدارانی ده‌وڵه‌ت نیشان دراوه
که کێ بێته پێشی وه‌به‌ر تیغه‌که‌ی ده‌که‌وێت و ده‌یبڕێت. له
کاتێکدا که ئه‌و سیسته‌مه دۆگماتیکه به هیچ شێوه‌یه ئاماده نییه
وڵامی بانگه‌وازه‌کانی دێمۆکراتیکی په‌ژاک و خواستی ژیانی هاوبه‌ش و یه‌کسانی
کوردان بداته‌وه و له هه‌مان کات دا که‌سانی گرێدراویشی پاشکه‌وتووتر
له‌وه ڕاگیراون که ئه‌و راستیه ده‌رک بکه‌ن، که‌وابوو وا باشتره ئه‌گه‌ر
ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری نین، خه‌ونی ڕاحه‌تیشیان نه‌بێت.
دوایین قسه.
ئه‌و گوتاره باسێکی زۆرتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت و پێویسته به شێوه‌یه‌کی
زانستیانه و زۆرتر لایه‌نه‌کانی پیلانگێڕی و شه‌ڕی تایبه‌تی ڕژیمی
ئێران شی بکرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه
که ده‌وڵه‌تی ئێران، له به‌رامبه‌ر په‌ژاک دا به چۆک دا هاتووه، هه‌ر
بۆیه‌ش ده‌ست به داوێنی هه‌ر شتێک ده‌بێت و له دانوستاندن له گه‌ڵ
ڕۆژاواوه بگره تا ده‌گاته تۆپباران کردنی چیاکان، به‌ڕێوه بردنی
ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی به‌رفراوان، شه‌ڕی ڕه‌وانی- سیاسی- چه‌کداری، به کار
هێنانی مزگه‌وت و مه‌لا، به لا ڕێ بردنی جه‌وانانی کورد، سیاسه‌تی په‌ره
پێدانی سیخوڕی و جاشایه‌تی و گه‌لێک شێوازی تر له دژی په‌ژاک، ئه‌و
راستیه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که تا چ راده‌یه‌ک له‌و جووڵانه‌وه‌یه
ده‌ترسێت و له به‌رامبه‌ری دا زه‌لیل و داماوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوو ده‌دات، ته‌نیا شه‌ڕێکی چه‌کداری نییه و
په‌ژاکیش به پێچه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا هێزێکی چه‌کداری
نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه شه‌ڕێکی کولتوری، سیاسی، ئیدیۆلۆژیک و ده‌رۆنیشه
که تێیدا په‌ژاک و ئیدیۆلۆژی ئاپۆئیستی به ته‌جرووبه‌ی پ ک ک ئێجگار
به هێزتره. ئه‌وه شه‌ڕی کوردی ئازاده له دژی کۆیلایه‌تی هه‌زاران
ساڵه و له پێناو پێک هێنانی که‌سایه‌تی و ژیانی ئازاد. له‌و شه‌ڕه
دا ژنی ئازاد ده‌بێته پێشه‌نگی ژنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و جه‌وانانی
گه‌ریلا ده‌بنه سێمبۆلی جه‌وانانی ئاڵته‌رناتیڤی بن ده‌ستی. له‌و شه‌ڕه
دایه که نرخی گه‌وره پێشکه‌ش ده‌کرێن و چاوه‌کانی ترس و وه‌حشه‌تی
ڕژیمیش زه‌قتر ده‌بێت. ئه‌وان جه‌هادێکی نافه‌رمیان ڕاگه‌یاندووه و
کوردی ئازادیخوازیش به هێز و ئیمکاناتی خۆی و به که‌سایه‌تی و رامانی
خۆیه‌وه ئاماده‌ی به‌ره‌نگاریه. وه‌ک ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: " من هیچ
شتێکم له جیهان دا نییه، جیا له که‌سایه‌تیم. هه‌ر به‌و که‌سایه‌تیه‌ی
خۆشمه که زۆر شتم وه‌ده‌ست هێناوه و له به‌رامبه‌ر دوژمنان دا شه‌ڕ
ده‌که‌م. "
16.03.2010
baranishew@gmail.com
|