په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٠

زەڕیین.

فەرهاد کەریم  

ئەو پەستیی و دڵه‌ڕاوکێ و نیگەرانییه‌ چ بوو .. لەگەڵ سێبەری خۆم دەجەنگام .. با راستر بڵێم لەگەڵ تڕی خۆم بە شەڕ دەهاتم..


(بەفرە باری، بەفرە باری
بەفرە باری لە چیا)
*
گۆڕیبوومە سەر ؛
(گوو دەباری، گوو دەباری
گوو دەباری لە چیا)

بە شیکردنەوەی خۆم وامدەزانی چیاش خیانەتی لێکردووین...


مەلا دەیگوت ئحم منیش وەک کەرەکەی ئەحەی كڕنوو دەستم بە زەڕیین دەکرد .. بۆچوونم وابوو هەموو مەلاکان وەک مەلای خەتێن .. هەر بۆ زانین دوو ساڵیش لای مەلایەکی نەخوێندەوار قورئانم خوێندووە .. هێندەی قەرزاری هەژار موکریانیم قەرزاری مەلا تووتی نیم، کۆلکە مەلایەکیش لێرە بە دزیەوە لە پرسەکان دەڵێ وەرگێرانی قورئان کوفرێکی گەورەیە .. منیش دەڵێم راستدەکا .. بۆ هەژارەکان نان لە قوڕگی شێردایە .. بۆ مەلەوانەکان ئەوانەی بە قودرەتی قادر هەرگیزاو هەرگیز تەڕ نابن نان لە قورئان دایە ..

 

تۆز دەکا تۆز دەکا .. لەسەر قورێ تۆز دەکا، لەوەتەی بازاری سیاسەت گەرم بووە .. چاوەرێی پارووە نانێکم، رۆژ و نیوێک نوێژم کردووە و نیو دانیش بەرۆژوو بوومە و جارێکیشیان لە گەرمان خوێن لە کەپووم هاتووە، بۆ گەشتوگوزاریش چوومەتە چیا، چەند جارەکیش بە سەرخۆشیی بەربوویمەوە و بریندار بووم، جارێکیش دەنگم داوە.

 

سەروەریم زۆرە بەڵام وەک گوتوویانە: کات زێڕە، چاوەرێی مانگانەیەکم تا ئەو زێڕە نەبۆتە گوو.. بە هیوام تووشی زەڕیین نەبمەوە، چاوەڕێی کەرامەتی پڕ لە گووتانم...

_____________________________
* ''رێزم بۆ میدیا حوسێن و بۆ هەموو مرۆڤدۆستێک''.
 


Farhad4Hamad@yahoo.com