زه‌روره‌تی پێدا چوونه‌وه و راستکردنه‌وه‌یه‌ک.
حوسێن یه‌زدانپه‌نا
نزیک به چاره‌گه سه‌ده‌یه‌که به‌شێک له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌شێک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ناسن. ئه‌وان چه‌ککردن و ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی شاره‌وانی رێژیمی په‌هله‌وی له مهابادیان له ساڵی 1324 ی هه‌تاویی (1945)دا، وه‌ک بنه‌مای دیاریکردنی ئه‌و رۆژه داناوه. پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شایانی ئه‌وه‌یه، هه‌موو رۆژێ رێزی لێبگیرێ و ناوی پیرۆزی له‌سه‌ر زۆر بۆنه و یاد بنرێ. به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که دانانی ئه‌و بنه‌ما مێژووییه بۆ رۆژی پێشمه‌رگه راست نییه.
13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژماره 15 و 16ی "یه‌کێتی" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستاندا، به بۆنه‌ی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان، له‌سه‌ر وتاری ئه‌و ژماره‌یه‌دا (که پێکه‌وه ده‌رچوون) له ژێر سه‌ردێڕی "بۆچی ئاڵای کوردستان" هۆیه‌کانی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستانم روون کردووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌م به رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان کردووه و 3 رێپۆرتاژی گۆڤاری کوردستانم له به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌کانی هه‌ڵکردنی ئاڵا له شاره‌کانی مهاباد و نه‌غه‌ده و بۆکان له رۆژانی 26 سه‌رماوه‌ز و دوواتردا له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته لێکداوه. له‌و 3 رێپۆرتاژه‌دا، باسی چۆنیه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان کراوه. له هیچکام له‌و ریپۆتاژانه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به رووداوێکی دیکه جگه له هه‌ڵکردنی ئاڵا نه‌کراوه. به وته‌یه‌کی دیکه، هیچ ئاماژه‌یه‌ک به چه‌ککردن و به‌رهه‌ڵمه‌تدانی شاره‌وانی مهاباد له‌و رۆژه‌دا نه‌کراوه. که‌وابوو به پێی ئه‌و به‌ڵگه باوه‌ڕپێکراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان و به‌وته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و ساڵه و رووداوه‌کانیان له‌بیره، رۆژی 26 سه‌ماوه‌زی 1324 هه‌تاوی (17 دیسامبری 1945) رۆژێکه که ئاڵای کوردستانی تێیدا هه‌ڵکراوه. من خۆم له نزیکه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ڕای ژماره‌یه‌ک که‌سم وه‌رگرتووه که ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان له بیردێ، یان باسی رووداوه‌کانی ئه‌و ساڵ و رۆژانه‌یان له که‌سانێک وه‌رگرتووه که له هه‌ناوی رووداوه‌کاندا ژیاون. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵایه نه‌ک گیرانی شاره‌بانی مهاباد.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێندێ به‌ڵگه‌ی دیکه هه‌ن که رووداوی چه‌ککردن و گیرانی شاره‌بانی مهابادی تێدا تۆمار کراون. به‌ڵام نه‌ک له رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز دا، به‌ڵکوو، له 15 فێورییه‌ی 1945دا. واته 10 مانگ جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو رووداوه‌دا هه‌بووه. له‌م دوواییانه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتانی، 130 به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و به‌نرخی له ئارشیوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌رهێناوه و وه‌ریگێراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. کۆی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ پێشه‌کییه‌کی وه‌رگیر له کتێبێک‌دا به‌ناوی "رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیادا" ساڵی 2005 له سلێمانی له لایان بنکه‌ی ژینه‌وه چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بریتین له‌و راپۆرتانه‌ی که کۆنسولیه‌تی بریتانیا له شاری ته‌ورێز بۆ باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران و له‌رێی ئه‌وانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له له‌نده‌نی ناردوون. له یه‌کێ له‌و راپۆرتانه‌دا که رووداوه‌کانی 16 تا 28 مانگی فێورییه‌ی 1945ی له خۆ گرتووه، له به‌شێکدا به ناوی "کاروباری دیکه‌ی کورد" که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه 87ی کتێبه‌که، رووداوی چه‌ککردن و به‌رهه‌ڵمه‌تدانی شاره‌وانی مهابادی به‌مجۆره تێدا تۆمار کراوه: "له 15 فه‌بریوه‌ریدا، له پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک له مهاباد سه‌ری هه‌ڵدا. لێره‌ش هێندێ جیاوازیی بیروڕا له‌مه‌ڕ چۆنایه‌تی رووداوه‌که، به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام پێکهاتنی گشتی له‌سه‌ر راستیی سه‌ره‌کی مه‌سه‌له‌که هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی کورد که هه‌موویان خه‌ڵکی شاربوون، به رێبه‌رایه‌تی عه‌زیز فه‌یزوڵابه‌گی خه‌ڵکی گوندێکی نزیک بۆکان هێرشیان کردۆته سه‌ر ئیداره‌ی پۆلیس، پێنج پۆلیسیان کوشتووه و شه‌شی دیکه‌یان بریندار کردوون که ده‌گوترێ دووانیان دوواتر مردوون".
له راپۆرتێکی دیکه‌دا که له 18 فه‌بریوه‌ری 1945 دا به ئیمزای جێگری کۆنسوولی گشتی بۆ باڵوێزخانه‌ی تاران نێردراوه و له لاپه‌ڕی 102ی کتێبه‌که‌دا، چاپکراوه به‌مجۆره باس له‌و رووداوه کراوه: "له رۆژی 18ی فه‌بریوه‌ریدا، تاقمێکی کورد که له لایان "ورده‌مالیک"ێک به‌ناوی عه‌زیز له هۆزی "فه‌یزوڵڵا به‌گی"یه‌وه ناردرابوون، هێرشیان برده سه‌ر ئیداره‌ی پۆلیس له مهاباد و وا زانراوه که گه‌ره‌کیان بووه ئیداره‌ی دارایی‌ش تاڵان بکه‌ن. پێنج پۆلیس کوژراون. فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئێران لێره (له ته‌ورێز) پێی راگه‌یاندوم که عه‌زیز له قسه‌کانیدا، داوای وه‌ده‌رنانی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی کردووه و گوتراوه که وه‌ک ناسیۆنالیستێکی لایه‌نگری رووس و کۆمۆنیست قسه‌ی کردووه".
بۆیه به بۆچوونی من به سه‌رنجدان به‌و راستیانه پێویسته ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بکرێته‌وه و رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان رێز بگیرێ و 15 فێوریه‌ش وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. 26 سه‌رماوه‌زی 2707
|