خوێنهرانی
بهرێز ..
دیاره ئێمه که ئهم بابهتهی کاک ( سروشت عومهر مهعروف ) و ههندێ بابهتی تری لهم
جۆره
بڵاودهکهینهوه
ئهوه تهنیا بۆ رێزگرتن له ئازادیی بیروباوهڕ و دروستکردنی دهرفهتێکه بۆ
راگۆڕینهوه و گفتوگۆ و رێکخستنی
ململانێی هزریی و فهلسهفییو
ههندێک لایهنیتر لهنێوان ئهو کهسانهی که راو بۆچوونیان
جیاوازهو دهتوانن رێزی
یهکتر بگرن و سوود له یهکتر وهربگرن
و سهکۆیهک بۆ بیرکردنهوه و لێووردبوونهوه بۆ خوێنهران دروست بکهن،دهنا
ئێمه وهک
ئهمڕۆ لهگهڵ ناوهڕۆک بۆچوونهکانی نێو ئهم بابهتهی کاک (سرووشت ) نین و لامان وایه ههر جۆره
هاوسهرگیرییهک که ئیسلام
یان ههر دینێکیتر پێیههڵدهستن و شێوازو جۆر و پابهندییهکانی بۆ
دادهنێن بهتهواوی
دژ به مرۆڤن بهگشتییو دژ به خۆشهویستیینه بهتایبهتیی..ساڵههایه مرۆڤهکان- نێرو مێ- بههۆی ئهو پابهندییانهی
بهنێوی هاوسهرگیریی که له لایهن دینهکانهوه رێکخراون و بهڕێوهدهچن دووچاری جیابوونهوهو پهیوهندییهکیسارد و
نایهکسانو چهوسێنهرانه بوونهو ئێستاش ناحهزان
که ههستدهکهن
خهڵک هۆشیارتربۆتهوه و ئیدی ملکهچی ئهو جۆره
هاوسهرگیرییه
کۆنو باوانه نابن که وهک کۆمهڵه زیندانێکن بۆیان دهیانهوێ بهناوی(زهواجی
مسیار)و جۆریتری لهو
بابهته درێژه بهو هزرو بۆچوونه کۆنهپهرستیانه
بدهن بۆ
ئهوهی بتوانن
ههرچی زیاتره تهمهنی پیاوسالاریی
و ئهو
سیستهمه چهوسێنهرهی ئێستا
که ههیه درێژتر بکهنهوه
.


بۆسایتى
( نیمڕۆ ) ى خۆشەویست بەرێزان ئەم کاتەتان شاد و هیواى بەردەوامیتان بۆ
دەخوازم ئەم بابەتەم بۆ ناردن گەر شیاوى بڵاو کردنەوەیە ئەوە مایەى
شانازیمە لە سایتەکەى بەرێزتان بۆم بلاو بکەنەوەگەر رووى بلاو کردنەوەشى
نیە دەستو چاوتان خۆش بەرەو بابەتى چاکترو بەسوود تر.......
'' سروشت عومهر مهعروف ''
زەواجى مسیار پێویستیەکى هەنووکەییە!!
سروشت عومەر مهعروف
کۆمەڵگایى کوردى کۆمەڵگایەکى داخراوە لەتازە بوونەوە گۆڕان سڵ دەکاتەوە.
وەکو بەختیار عەلى دەلێت ئیرادەى لە قەیرانێکى قوڵدا خەساوە ، خۆى
داوەتە دەست قەدەر زیاتر کۆنەویست و کۆنخوازە زۆر جار
شانسێک یان هەلێک هەڵدەکەوێت بۆ کۆمەڵگایەک تا ئیرادەو توانایى خۆیان
تاقى بکەنەوە واتە هەلەکە بقۆزنەوە بەلام لەئەنجامى تێنەگەیشتن و بێ حەوسەڵەیى
و بێ ئیرادەیەوە وئەم هەلەو زۆر هەلى دیکەش لە باردەبەن . ئەم پێشەکیە
بۆ باس کردنى بابەتى پرۆژەى زەواجى مسیار بووکەلاى زۆربەى گەلى کوردو
ئەوانەى ئەم بابەتەیان باس کردوە بەکارێکى دژ بە مێنە دژ بە مافى مرۆڤ
دژ بە دابو نەریتى رەسەنى کوردەوارى دائەنێن. سەیرە کەسانێک داواى
ئازادى داواى چاکردنى رەوشى خێزانى لابردنى توندو تیژى لەسەر ئافرەتان
دەکەن داواى کرانەوەى کۆمەڵگاکەمان دەکەن کەچى دێن دژى ئەم پرۆژەیە
دەوەستنەوە بە بیانوى ئەوەى مێینە حەقى دەفەوتێت خیانەتى لێ دەکرێت
مناڵى سەرگەردان دەبێت، تەنها لە بەرژەوەندى پیاواندایە بەلام بەڕاى من
ئەمە ئەنجام نیە بەڵکو تەنها بیانویەکە بۆ ئەوەى ئەو شێوە ژیانەو شێوە
بیرو بۆچوونەى چەندین ساڵە پێوەى راهاتووین هۆگریمان پێوە گرتووە،
هەروا سانا نیە بەئاسانى دەست بەردارى بین بۆیە شتێکى چاوەِروان کراوە
کە زۆربەى خەڵک دژى پرۆسەى زەواجى بێت .کە بە بێ بیرکرنەوەیەکى وورد
دژى دەوستنەوە کەبە بۆچونى من تاکى کوردى دەبێت ئەم هەنگاوەش تاقى بکاتەوەو
پیادەى بکات دواجاربریارى باش و خراپى لەسەر بدات نەک بە پێچەوانەى ئەو
ووتەیەى کە دەڵێن زەواجى مسیار لە ئێستا دا باش نیە و وەختى نیە .
ئەبێت پێشەکى بزانین کە زواجى مسیار بە رەزامەندى نێرو مێەک دەبێت کە
ئەمە لەزۆربەى زەواجە تەقلیدیەکاندا نیە زۆربەى ژن هینان یان شوکردن ناچاریە
ملدانە نەک مەیلدان واتە زۆر بەى جارەکان ئارەزوى یەکێک لەکەسەکانى
تێدانیە پرۆسەى زەواج لاى ئێمە بریتیە لە پرۆسەى سێکسکردن واتە وروژاندنە
سێکسیەکان وا لە تاکى کوردى دەکات ژن بهێنێت یان شووبکات،چونکە تەنها
رێگایەک کومەڵگا رێ بە تاکەکانى بدات سێکس بکەن لە رێى هاوسەر
گیریەوەیە وەزۆربەى جاران کاتێ دەچنە قەفەسى زێرینەوە بە دەگمەن نەبێت
یەکتریان نەناسیوە واتە ئەمە دروست کردنى ژیانیکى تازەنیە بەلکو تەنها
دامرکاننەوەى حەزە سێکسیەکان و وەچە خستنەوەیە دوایى تێر بونیش لە
جەستە یان شکاندنى تەلیسمى سێکس قۆناغى وەرسى و گوزەراندنى ژیان بە ناچارى
دەست پێ دەکات،لەوانەیەپرۆسەى( زەواجى مسیار) ببێتە سەرەتایەک تا زەواج
لاى ئیمەکە واباوە کەپرۆسەیەکى پیرۆزە ئەو پیرۆزییەى نەمێنێت و بەر پرسیارانەش
نەبێت واتە نەتۆ بەرپرسى ژنەکەت بیت نە ئەویش بەرپرسى تۆبێت چ کاتێک
نەگونجان یان کێشەکانیان گەیشتە بن بەست دەست بەردارى یەکترى ببن زۆر
لەوە باشترە چەندین ساڵ بەزۆر ملى و ناچارى بە یەکەوەبن و خستنەوەى
چەندین نەوەى کۆیلەو داماو کە حەزى شەرانگییزى و مردنى زۆر زیاتربیت لە
حەزى ژیان دۆستى ،کەماڵ نائارام بوو وچەکانیشیان نائارام دەبن . ئاخر
خۆشى ژیان لەچیدایە لە پال یەکێکدا بیت بە ناچارى لە گەڵیا بنویت ئەمە
اغتساب نەبێت چیە زۆربەى زەواجەکانى وڵاتى ئێمە بەم جۆرەیە ،تەنها
هۆیەک هەبێت مێ بەنێر بگات یان نێر بەمێ بگات وەکو گوتمان تەنها زواجە
وەکو دەلێن نسیبە واتە یانسیبە هەموو دەزانین یانسیب لە هەزاران کەسدا
چەند کەسێک بۆى دەر ئەچَیت زواجى مسیار یارمەتى هەموو کج و کورێک دەدات
کە خۆیان بناسن گەر بۆیەک گونجان دەتوانن تا چەندیان بوێت بە یەکەوە بن
گەر نەش گونجان ئەوا کەسیان زەرر ناکەن واتە وەکو دوو مرۆڤ هەڵ سوو
کەوت لەگەل یەکتر دەکەن نەک وەک لە زەواجى تەقلیداهەیە کە ئەبیت بۆ
ئەوەى منال دروست بکەیت یان خۆشەویستى بکەیت یان جنس بکەیت دەبێت
نیشانەى بکەیت شەکراو بخۆیتەوە مارەیى بدەیت واتە بیکڕیت. کامەیان
جوانترو تازەترە، گران ترینیانە وەبە پێچەوانەشەوە ئا لێرەدا بە کاڵا کردنى
ئافرەت دەردەکەویت . لە کۆمەڵگایى ئێمەداکە هموومان بەم شیوە ژیانە
راهاتوین و خۆمان وا پیشان دەدەین ئاسودەین ، لەزواجى مسیاردا ا
پرۆسەکە لەبەینى دوو کەسدا یە ئیتر چ پیویست بەم هەموو نیشانە وشەکراوو
مارەیى وچى وچى دەکات هەر ئەم جۆرە کارانەشە لە ولاتى ئێمە گەنجى پەشیمان
کردۆتەوە تا خێزانێکى نوێ و ژیانێکى نوێ دروست بکات بۆیە رۆژ بە رۆژ
زواج کردن قورسترو تەلاق دان ئاسانتر دەبێت کۆمەلگایى ئێمە دنیایەک
قەیرە کە وشەیەکى ناشیرنە بەرهەم هێناوە جگە لەبێوەژن و بێوە پیاو
رەبەن و تەنها گوناحیان ئەوەیە کە کوردن و سەر بە کلتورى رۆژهەڵاتن ناچارکراون
نازناوى رەبەن و قەیرەو بێوەژنیان بە سەردا ببڕن کە زۆربەشیان لە چینى
هەژارانن کێ بەر پرسیارە لەو هەموو نێرو مێیەى تا دەمرن ماچێکیان نەکردبێت
وحەزە سیکسیەکانیان بەتال نەکردبَیتەوە نەزانن ئۆرجازم ونیرڤانا چیە لە
کاتێکدا بە هەموو پێوەرەکانى زانستى زیندەوەر زانى ئەوە تێر کردنى پێداویستیەکى
بایۆلۆجیە لە پاڵ غریزەکانى خەو خواردن کەچى زۆریک لە تاکى کوردى لێى
بێ بەشە بەرێزان لێرەدا پرسیاریک دێتە پێشەوە لەئیستادا خۆ پرۆسەى
زواجى مسیار لە ئارادا نیەو جێ بەجێ نەکراوە!؟ .ئایا کۆمەڵگایى کوردى
کۆمەڵگایەکى ئارامە تەندروستە خۆشەویستى پەیوەندیە خێزانیەکانى توندوتۆڵ
کردوە یان ترسە ، مێ وەکو کاڵا سەیر ناکرێت خیانەتى زەوجى ناکرێت مافى
منداڵ .ژن .بێوەژن کوڕ و کچ رۆژانە پێشێل ناکرێت ، گەر بە ویژدانەوە
وەلام بدەینەوە دەلێن بەڵێ ناداد پەروەرى نایەکسانى لە لوتکەدایە،
کەواتە ئەوە بەهانەنیە گەر ئەم پرۆسەیە(زەواجى مسیار) بێتە ئاراوە
بەرەڵایى وناداد پەروەرى تەشەنە دەسێنێت و خێزان لەیەک هەڵ دەوەشێنیت
لە کاتیکدا کۆمەڵگایى کوردى لەسەر بنەمایى سەروەرى بۆ بە هێزانە بەهێزانیش
تەنها پیاوانن، جا کەوایە ئەم هەموو دژایەتیەى زەواجى مسیار بۆ !؟
کوردستانى باشور / سولەیمانى
2007/9/20
samaeastera@yahoo.com
|