١٨\٣\٢٠٢٣
زەوی دەبێ بە هەڵم.

فه‌رهاد مازێ
به‌یانیان حه‌زده‌که‌م
گۆرانی بخۆمه‌وه
رۆژانه رۆژ کۆکه‌مه‌وه
ژیان پڕ شه‌وی تاریکه
کۆکردنه‌وه‌ی رۆژ جوانه
تاریکیی رووناک ده‌کاته‌وه،
نامه‌وێ به‌یانیان بمرم
مردن تاڵه به‌یانیان
به‌یانیان نه‌مریت باشه بۆ بینینی رۆژێکی تر،
سه‌ره‌تا جوانکه کێشه مه‌خه‌ره کۆتایی
ته‌م په‌نجه‌ره‌ی ئاسمانه
که ده‌گری په‌نجه‌ره ده‌خاته سه‌رپشت
زیخ قڕێژی به‌رده
باران فرمێسکی ئاسمان
به‌ردیش ده‌شوا
ئاسمانی ئێمه
بڕژێی کۆنابیته‌وه به گۆرانی
ئاسمان دایکی بارانه
به‌ردیش حه‌ز ده‌کا بگری
بینینی هه‌یه به‌رد
به دوای جوانیی
هه‌ناسه ده‌که‌یته شووشه
قه‌پاڵ ده‌ده‌ی له رۆژ
ژیان ده‌ده‌ی به نان
گۆڕ نییه خاک تاریکیی لێبنێژی
مه‌ڕۆ ناو باران زمان تهڕدهبێ
له باران و شه‌و
رۆژ کۆکه‌وه بۆ ژیان
ژیان جوانه له رۆژ
ته‌ڕ بوون به تاریکیی
شه‌و وشکت ناکاته‌وه
سێبه‌ری نییه شه‌و
مرۆڤ به‌یانیان نامرێ رۆژ کۆده‌کاته‌وه
گۆرانی بخۆوه
بمری شه‌و ته‌نیاییت ناداته‌وه
رۆژ له‌گه‌ڵتا نایێته گۆڕ
گۆڕ ته‌نگه جێینابتهوه رۆژ
گوێت له باران نابێ دێته گۆڕتهوه
گۆرانی بخۆوه و رۆژ کۆکه‌وه
تهڕبی گۆرانی نایێ و رۆژ وشکت ناکاته‌وه
خه‌م به گۆرانی دڕا‌و مه‌خۆ
شه‌و پڕبووه له ده‌هۆڵی تاریک
ده‌ستم له گیرفانمایه نه بادا رۆژم لێ ون بێ
رۆژه‌ک دێ ئاو ده‌مانبا
مرۆڤ مریشک مه‌ڕ ماسی مار
تاریکیی مه‌که ماڵ
لامه‌ده و تێپه‌ڕه شه‌و گۆڕه
زوو یا دره‌نگ زه‌وی ده‌بێته خۆڵه‌مێش
هه‌ڵمی شین
دووکه‌ڵی سوور
ره‌ش تاریک چرای شه‌و ناخی مرۆڤ
مار ماسی مه‌ڕ مریشک
مرۆڤ ئاسایی نییه تژییه له شه‌ڕ
به شمشێره‌وه به‌یانی باش ده‌کا
شه‌و شاد ده‌چێته گۆڕ
گۆرانی ناخوا
رۆژ کۆناکاته‌وه
خوێن ده‌چێته گۆڕ
ته‌ڕبوون به شـمشێرهوه ترسناکه
مرۆڤ خۆت چاکه ته‌ڕبووی به خوێن
خوێن چۆته گۆڕتهوه
رۆژ و شه‌وت خوێن
زه‌وی پربووه له چرای تاریک
خوێنی تاریک چۆته رۆژتهوه
باش خراپ بووی
خواش پێی چاناکرێی
خوێن چۆته چاوته‌وه
کۆربووی
هێنده‌ی شمشێر و خوێن
گۆڕه بینین.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|