١٨\١١\٢٠٢٣ زمانه‌كه‌مان.
نەژاد عەزیز سورمێ
تۆ وه‌ره بیری لێ بكه‌وه، وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا ، فه‌ڕه‌نسای رامبۆ و ئاراگۆن و سارته‌ر و ئێلوار و بریڤێر و ده‌یان كه‌ڵه شاعیر و نووسه‌ری تر كه زمانی فه‌ڕه‌نسی ژا‌كی پێیانه‌وه گرتووه ، فه‌ڕه‌نسای زانكۆ و ئه‌كادیمیا و ده‌زگای كولتووری به‌ناو و ده‌نگ… له خه‌می زمانه‌كه‌یانن ، به‌و ڕاده‌یه‌ی به قانوون سزای ئه‌وانه ده‌ده‌ن وشه‌یه‌كی بیانی به‌كاربهێنن ، له كاتێكدا به‌رابه‌ری به فه‌ڕه‌نسی هه‌بێ..!! كه‌چی ئێمه كه چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیمان له‌سه‌ره و به چه‌ندان دژمن و نه‌یاری دیار و نادیاره‌وه گه‌مارۆ دراوین تا ئێستا به نیمچه بڕیارێكیش زمانه‌كه‌مان (كۆڵگه‌ی گرینگی بوونمان) به‌سه‌رنه‌كردووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیش نه‌كرێت بۆ مێژوو بمێنێته‌وه.. باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌ری حزبی و حكوومیمان هه‌یه ، جێی داخه (نه‌ك به‌شه‌رمه‌وه) بگره (به‌فه‌خره‌وه) كوردی نازانن و پێیان وایه له پاڵ زمانێكی ئه‌ورووپاییدا ، عه‌ره‌بی یا توركی و فارسیزانی سه‌ر و زیاد بێ!!
|