١٢\٥\٢٠١٠
زمانی بکوژ چیه؟
شوان حه‌سه‌ن
له
چاوه‌ڕوانی کۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌که‌مم
تا دیداری
بکوژه‌کانی خۆم بکه‌م،
دوعاش ده‌که‌م
مردنێکی تراژیدیام پێببه‌خشن
که
شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاکه‌م بێت.
سه‌رده‌شت
عوسمان
ئایه چه‌ندان مرۆڤی ترمان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵک مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هه‌ند وه‌رگرێ.
هه‌واڵی شار ده‌ڵێت رۆژانه ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک
تیرۆر ده‌کا خه‌ڵک غه‌مبار و تووڕه ده‌بێ به چه‌ند سیناریۆیه‌ک
رایدێنێته‌وه و دوایی ماوه‌یه‌ک له‌بیری ده‌چێته‌وه.
ده‌کرێ مرۆڤ به راشکاوانه بڵێ هیچ کۆمه‌ڵناسێک
سه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌رناکا له‌به‌ر
ئاڵۆزیی هۆیه‌کان و تێکچوونی شیرازه‌که‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که زه‌مه‌نێکه
بۆ داگیرکه‌رمان ده‌گه‌ڕانده‌وه کاڵبۆوه، گه‌ر ویستمان هه‌بووایه
نموونه‌ی وڵات زۆره که هه‌ڵسانه‌وه‌سه‌رپێ
یا سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه.
ئایه ئێمه له‌وه گه‌یشتووین که ده‌سه‌ڵات به خاڵه
مرۆڤایه‌تییه‌کانیان جوداده‌کرێته‌وه نه‌ک
به زمان و جلوبه‌رگ.
ئایه له دنیای پێشکه‌وتوو هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک که هاولاتی وڵاته‌که‌ی
خۆی کوشت ڕه‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ست نادا له
کاتێکدا یاسا و لێپرسینه‌وه‌ش ئه‌و مافه‌ی لێستاندۆته‌وه ئه‌ی چۆن
ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی به خۆی ره‌وا ده‌بینێ
ئه‌و کاره بکا و سنوورێک بۆ هاوڵاتیبوونی مرۆڤ نه‌هێڵێته‌وه.
ئایه ریسواکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جوانییه‌ک به نه‌ته‌وه‌یی و
مرۆڤبوونمان نا گه‌یێنێ؟ تادێ چه‌مکی
مرۆڤایه‌تی نامۆ نابێ به کۆمه‌ڵگه‌که‌مان؟
ئه‌من له‌وه ده‌گه‌م که خه‌ڵک ماندووه و
له نائارامیی ده‌ژی و زه‌مه‌نێکی زۆر له
شه‌ڕ و جه‌نگ ژیاوه به‌ڵام دیوێکیتری
راستیی پێمان ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتێکی تینوو به خوێن تا دێ گه‌نجتر ده‌بێ و
ره‌گی قووڵتر له‌و خاکه ڕۆده‌چێ، پاول
سیلان گوته‌نی ده‌بێ گۆڕێک له هه‌ور هه‌ڵکه‌نین له‌وێ جێگه‌مان ته‌نگ
نییه.
با له نه‌فره‌تکردنیان یه‌ک ده‌نگ بین و ده‌ستخۆشییان له هیچ کارێک
لێنه‌که‌ین و تاوانه‌کانیان
لێک جودانه‌که‌ینه‌وه.
با نه‌ڵێین ئه‌وه کاری پارتیه یا یه‌کێتی چونکه ئه‌وانه یه‌ک ئه‌نجامیان
هه‌یه و گه‌ر داینێین یه‌کێک له‌وان کردوویه‌تی ده‌بێ ئه‌وه بزانین
په‌یمانێک له نێوان ئه‌و دووه به‌ستراوه که هه‌رچی تاوان و دزی
هه‌یه بۆ یه‌کتری پینه بکه‌ن به ناوی به‌رامبه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی
شتێک له یه‌کتری وه‌رده‌گرن و پێکه‌وه سیناریۆیه‌ک دروست ده‌که‌ن هه‌مان
کار له‌گه‌ڵ ئیئتلافی شیعه‌ش کراوه.
تکایه با له‌گه‌مه‌ی ناوچه‌گه‌ریی دوور بین، ئه‌وه کاری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی
ترسنۆک و قه‌ڵه‌م فرۆش و نه‌فه‌س
نزمه.
ده‌کرێ جوانیی خۆشه‌ویستیی بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنه‌وه هیوادارم ده‌نگه
ناڕه‌زایه‌کان دووباره سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه،
ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه جوانه‌ی که دوای ڕاپه‌رین ئه‌و هه‌موو دزی و
تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیان قه‌بوول نه‌کرد ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که
ناویان لێناوه
خانه‌نشین به چاویان دابده‌نه‌وه و له
کاتێکی نزیک ئاوه‌ژووی ناوه‌کانیان ببینین و چیتر ئاو له‌و کانیه نه‌خۆن
که دز و تاوانباران لێیده‌خۆن به لێبوردنه‌وه
نیازم نییه که‌س بریندار بکه‌م به‌س ده‌بێت له شوێنێک هه‌نگاو باوێین.
له کۆتایی ده‌ڵێم کاکه سه‌رده‌شت خۆزگه به کوشتنی تۆ و کچ و کوڕی
وڵاته‌که‌م ده‌سه‌ڵات ڕیسوا نه‌ده‌بوو به‌ڵکو
به دزی و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان، هیوادارم ئه‌وانه‌ی
له‌دیار وێنه و وشه‌کانت دانیشتوون هه‌ر به‌ڵێنێک دێته سه‌ر زاریان و
که ده‌یده‌ن وه‌فایه‌ک بێت بۆ شه‌هامه‌تیان.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|